دەم پارتی: پێویستە پێگەی دانوستاندنی ئۆجەلان بە یاسا جێگیر بکرێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی داوا لە حکومەتی تورکیا دەکات پێگەی دانوستاندنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بە یاسا جێگیر بکرێت.
 
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی کە رۆژی دووشەممە 27-4-2026 لە پەرلەمانی تورکیا سازکرا، سەزایی تەمەللی، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە پێویستی زانی پرۆسەی چارەسەری خێراتر بکرێت.
 
لەکاتێکدا پرۆسەکە بەردەوامە بەڵام رەخنە لە سستیی بەرێوەچوونی هەیە، سەزایی تەمەللی گوتی:" بەر لە هەموو شتێک، پێویستە دانوستاندن بگەیێندرێتە زەوینەیەکی دیموکراسیانە. ئەمەش بەوە دەکرێ کە ئەو شێوازە دانوستاندنەی لەگەڵ بەڕێز ئۆجەلان دەکرێ، بخرێتە زەوینەیەکی زۆر دیموکراسیانەتر لەمەی ئێستا. بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەلومەرجی ژیان و کارکردنی بەڕێز ئۆجەلان تەندروست بێت. ئەمە مەرجی بەرهەمداربوونی ئەم دانوستاندنەیە. بەڵێ راستە کە (ئۆجەلان) لایەنی بەرامبەرە و گەورە دانوستاندنکارە، بەڵام پێویستە ئەمانە لەڕووی یاساییشەوە جێگیر بکرێن".
 
تەمەللی هەروەها جەختیکردەوە کە تەنیا بە هەوڵەکانی دەم پارتی پرۆسە و دیالۆگی سیاسی ناکرێت. هاوکات رووی دەمی لە ئاکپارتی کرد و رایگەیاند، پێویستە هەنگاوی یاسایی بنرێت. 
 

 

 

 
  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا. وێنە: AA

تورکیا بەشداری لە لووتکەی 'سێ دەریایی' لە کرواتیا دەکات

وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەشداریکردن لە 11یەمین لووتکەی دەستپێشخەریی "سێ دەریایی" سەردانی کرواتیا دەکات و بڕیارە لەوێ گوتارێک دەربارەی ئاسایشی وزە و پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا پێشکێش بکات.