داواکاریی گشتیی تورکیا: بەکارهێنانی چەکی بێ مۆڵەت 300٪ زیادی کردووە

29-04-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە تورکیا و باکووری کوردستان ژمارەی چەکی بێ مۆڵەت زیادیکردووە، بەپێی داتاکانی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی، پار زیاتر لە 137 هەزار کەس بەهۆی کردنی تاوان بە چەکی نایاسایی لە تورکیا و باکووری کوردستان دادگایی کراون.
 
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی رایگەیاندووە، رووداوەکانی بەکارهێنانی چەکی بێ مۆڵەت لە ماوەی چوار ساڵدا نزیکەی 300٪ زیادیکردووە. بەهۆی ئاسانی دەستڕاگەیشتن بە چەکی بێ مۆڵەت، رووداوەکانی کوشتن و برینداربوونیش لە زیادبووندایە.
 
لە ساڵی 2020ـدا، 54 هەزار دۆسیە بەهۆی چەکی نایاسایی و بێ مۆڵەت تۆمارکراون، لە ساڵی 2024ـیشدا گەیشتووەتە 137 هەزار دۆسیە.
 
بەپێی ئامارەکانی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی، ژمارەی ئەو دۆسیانەی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا بۆ چەکی بێ مۆڵەت کراونەتەوە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
 
2020: 54 هەزار و 198
2021: 84 هەزار و 519
2022: 122 هەزار و 807
2023: 124 هەزار و 500
2024: 137 هەزار و 617
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە