لە دەریای ئیجە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلە روودەدات

31-08-2022
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە دەریای ئیجە لە کەناراوەکانی شارۆچکەی کوشئاداسی سەر بە پارێزگای ئایدنی تورکیا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلەی رێختەر تۆمارکرا، چەند خولەکێک بەر لەو بوومەلەرزەیە لە هەمان ناوچە بوومەلەرزەیەک بە گوڕێ 4.7 پلەی رێختەر روویدا. 
 
بەگوێرەی راگه‌یێندراوێكی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد، کاژێر 13:10 خولەکی پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 31ی ئابی 2022، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلەی رێختەر لە کەناراوەکانی شارۆچکەی کوشئاداسی ئایدن روویدا. 
 
چەقی بوومەلەزەکە کەناراوەکانی شارۆچكەی کوشئەداسی و بە دووری 18.34 کلیۆمەتر لە ناوەندی ئەو شارۆچکەیە هەڵکەوتووە. 
 
بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 7.03 کیلۆمەتر لەسەر ئاستی دەریا تۆمارکراوە. بەگوێرەی راگه‌یێندراوی دەزگای بوومەلەرزەزانیی قەندیللی تورکیا، ئەو بوومەلەرزەیەی لە کاژێر 13:10 خولەکدا روویدا بە گوڕی 5.1 پلەی رێختەر بوو و لە قوڵایی 13.05 کیلۆمەتر لەسەر ئاستی دەریا تۆمارکراوە. 
 
بەر لەو بوومەلەرزەیە سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا رایگەیاند، لە کاژێر 12:56 خولەکدا لە هەمان ناوچە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلەی رێختەر تۆمارکراوە. 
 
تاوەکو ئێستا لەبارەی زیانی بوومەلەرزەکان هیچ راگەیێندراوێک بڵاونەکراوەتەوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی گشتیی ئیستەنبووڵ

بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن رۆژی هەینی ئێران و ئەمریکا لە ئیستەنبووڵ کۆدەبنەوە

بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ئاشکرای دەکەن، ئامادەکاری کراوە بۆئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوودا، کۆبوونەوەیەکی راستەوخۆ لەنێوان وەزیری دەرەوەی ئێران و نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە تورکیا بەڕێوەبچێت. ئەوەش دەخەنەڕوو کە واشنتن سەرەڕای ناردنی هێز، "رێککەوتنی دەوێت نەک جەنگ."