کڵیچدار ئۆغلۆ: چارەسەری پرسی کورد لە پەرلەمانە نەک ئیمرالی

31-12-2021
رووداو @Rudawkurdish
کڵیچدار ئۆغلۆ: چارەسەری پرسی کورد لە پەرلەمانە نەک ئیمرالی
کڵیچدار ئۆغلۆ: چارەسەری پرسی کورد لە پەرلەمانە نەک ئیمرالی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ساڵی 2021 بۆ تورکیا لەڕووی سیاسی و ئابوورییەوە ساڵێکی سەختبوو، یەکێک لە مژارە گەرمەکانی ئەو وڵاتەش پرسی کورد بوو. سەرۆکی جەهەپەش دەڵێت، چارەسەری ئەو پرسە لە پەرلەمانە نەک ئیمرالی. 
 
قووڵبوونەوەی کێشە نێوخۆییەکان و سستبوونی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی تورکیا گەیشتنە ئاستێک کە ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە پێداگری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بکات وەکو تاکە رێگە بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە، سەرۆککۆماری تورکیاش رایدەگەیێنێت، هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام نادرێت.
 
پەروین بۆڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە، داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات و دەڵێت، "ئەگەر ئەوان متمانەیان بەخۆیان و سیاسەتی خۆیانەوە هەیە، فەرموون سندووقەکان دابنێن و یەکسەر با خەڵک بچێت دەنگبدات، خەڵک چاوەڕێن بچن دەنگ بدەن."
 
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، "ئەو کێشەیەی کە پێی دەگوترێت پرسی کورد، لە ماف و ئازادییەکانەوە تاوەکو دەگاتە گەشەپێدان، هەمووی چارەسەر کراوە، هەر دەڵێن هەڵبژاردنی پێشوەخت، هەڵبژاردنی پێشوەخت، ئەو هەڵبژاردنە پێشوەختە ناکرێت."
 
دەنگدەرانی کورد دەتوانن هاوسەنگی هێز لە تورکیا بگۆڕن و هەموو لایەنەکان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا چاویان لە پشتیووانی کوردە، ئەوەش بووەتە رۆژەڤی سیاسی پارتەکان بە دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنەوە.
 
کەمال کڵیچدار ئۆغڵۆ، سەرۆکی جەهەپە دەڵێت، "ناونیشانی چارەسەری پرسی کورد ئیمرالی نییە بەڵکو پەرلەمانی تورکیایە، بۆیە ئێمە دەڵێین ئەو پرسە دەبێت لە پەرلەمان چارەسەر بکرێت."
 
پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی تورکیا لە ساڵی 2021 بانگەشەیان بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لەو وڵاتە دەکرد، دەڵێن لە کارنامەی خۆیاندا کار لە سەر باکووری کوردستان دەکەن.
 
عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی پێشڤەچوون و دیموکراسی ئەوەی خستەڕوو، "ئەگەر ئێمە بمانەوێت بزانین کێشەی کورد هەیە یاخود نا دەبێت پرسیار لە کوردەکان خۆیان بکەین."
 
ئەحمەد داوود ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی پاشەڕۆژ رایگەیاند، "پرسی کورد ئەو کاتە چارەسەر دەکرێت کاتێک هاووڵاتییە کوردەکان خۆیان گوتیان لەم وڵاتە بە یەکسانی و بەسەربەرزی کێشەکانمان چارەسەر کران."
 
پارتی داد و گەشەپێدان "ئاکەپە" لە بارەی پرسی کورد و ماف و ئازادییەکاندا لەسەرەتادا چەند هەنگاوێکی باشی نا، ئەو پارتە لە ماوەی 19 ساڵی رابروودا هیچکات وەکو ئێستا رووبەڕووی رەخنە نەبووەتەوە، زیاتر لە سێ ساڵە سیستەمی سەرۆکایەتی بۆ پەرلەمانی لەو وڵاتە گۆڕدراوە، زۆرینەی پارتەکانی تورکیا ئەوە بە هۆکاری زۆرینەی کێشەکان دەزانن و کار بۆ گۆڕینی دەکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر

ئیلهام ئەحمەد لە پەیامێکدا بۆ تورکیا: ئارامیی سووریا ئارامیی ئێوەیە

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێ، قۆناخی ئێستا قۆناخی بنیاتنانەوەی سووریایەکی دیموکراسییە و ئامادەیی خۆیانی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ تورکیا دەربڕی