پێنج قوتابی بەرێگەیەکی مەترسیدار هاتووچۆی قوتابخانە دەکەن
پێنچ قوتابی بەرێگەیەکی مەترسیدار هاتووچۆی قوتابخانە دەکەن و قوتابیەکان رۆژانە بە کەلەک لە زێی بچوک هاتووچۆ دەکەن قوتابیەکان تەمەنیان کەمە و رێگەکەیان مەترسیدارە.
سۆزیار سەعید، یەکێک لە قوتابیەکانە و دەلێت ساڵی رابردوو خوشکێکم کەوتە ناو زێی بچوک و کە کەوتە ئاوەکە زۆر ترسام، بۆییە داوا دەکەم پردێکمان بۆ
دروست بکەن و لەکاتی سەوڵ لێدان زۆر ماندوو دەبین و رێگەی گەیشتنمان بە قوتابخانە سەختە ، چونکە هیچ لە قوتابییەکان مەلەوانی نازانین.
کارزان عومەر، باوکی قوتابیەکان دەلێت ١٢ ساڵە هاتووچۆ بە کەلەک لەنێو زێی بچوک دەکەین و لەکاتی بەرزبوونەوەی ئاوی زێی بچوک هەفتەیەک منداڵەکانمان لەلای خزمەکانم لەو دیووی ئاوەکە دەمێنەوە و داوا لە سەرۆکی حکومەت دەکەم پردێکمان بۆ دروستبکات ، چونکە کەلەکە خۆمان دروستمان کردووە و ساڵی رابردوو کچەکەم کەوتە زێی بچووک، بەڵام رزگارمان کرد و بە سەرما و بە گەرما، دەبێت بە کەلەک لە زێی بچوک بپەڕینەوە و ساڵی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوە و رێگەوبانی کۆیە بەلەمێکی بۆ دابینکردین و بەلەمەکە توانای هەڵگرتنی هەموو قوتابییەکانی نییە.
نادر قادر- بەڕێوەبەری قوتابخانەی کڵێسە دەلێت داوا لە خێرخوازان دەکەین پردێک بۆ گوندی کڵێسە دروست بکەن و هەموو کاتێک کەلەکە مەترسی وەرگەڕانی لەسەرە و پێشتر گوندی کڵێسە پردی هەبوو، بەڵام ئێستا تێکچووە.
کۆسار حەمەساڵح ، بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی کۆیە دەلێت دیزاین بۆ پردێکی پەرینەوە کراوە و چاوەروانی رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانین بۆ دروستکردنی پردەکە.
شەهێن عوسمان ، بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە دەلێت خۆم چاودێری رەوشی قوتابیەکان دەکەم و ساڵی رابردووش ئێلەگی سەلامەتیم بە قوتابیەکان داوە بۆ ئەوەی لەکاتی باران بارین و لەنێو ئاوەکە بەسەلامەتی بپەرنەوە

بهشی بكه لە