قوتابیانی پەیمانگەی وەرزشی زاخۆ لەنێو بینای قوتابخانەیەکی سەرەتایی دەخوێنن
پەیمانگەی وەرزشیی زاخۆ لە 2014 دامەزراوە و لەنێو بینای قوتابخانەیەکی بنەڕەتی وانە دەخوێنن، زۆربەی وانەکانیان بە شێوەی کردارین و گۆڕەپانیان نییە. قوتابییەکان وانەکانیان لە پۆلەکانی قوتابخانە و لەسەر کورسیی قوتابیی بنەڕەتی دەخوێنن.
نوریهان خالید، خوێندکاری قۆناخی پێنجەمی پەیمانگەکەیە، لە بەرپرسیار گوتی، "گۆڕەپانەکەمان سەبە و لەکاتی وەرزشکردن دەستێکم شکا. کافێمان نییە، بیناکە موڵکی قوتابخانەیە، 75%ی وانەکانمان کردارین و پێویستمان بە زیاتر لە 4 گۆڕەپانە، چونکە بۆ هەر یارییەک گۆڕەپانێکی تایبەتی پێویستە."
رێبەر عومەر، بەڕێوەبەری پەیمانگەکە دەڵێت، "چەندین جار داوامان لە وەزارەت کردووە بینامان بۆ دروستبکەن." گوتیشی، "کێشەمان تەنیا گۆڕەپان، هۆڵ و بینا نییە. ژووری کارگێڕی و ژووری دانیشتنی مامۆستاشمان نییە. بەهۆی نەبوونی بیناوە، ساڵانە تەنیا 50 خوێندکار وەردەگرین. رۆژانە لەکاتی وانەکان، قوتابیی بنەڕەتی دێنە نێو پۆلەکان و وانەکان رادەگرن."
سەلام حەسۆ، بەڕێوەبەری پەروەردەی زاخۆ لە بەرپرسیار گوتی، "لەگەڵ بەشی نەخشەدانان قسەمان کردووە و زەیمان هەیە، لەگەڵ وەزارەت لەسەر هێڵ دەبین بۆ دروستکردنی بینای تایبەت بە پەیمانگەی وەرزشیی زاخۆ."
بهشی بكه لە