14 قوتابخانەی گەرمیان مەترسیی رووخانیان لەسەرە
قوتابخانەیەکی ناحیەی کوڵەجۆی گەرمیان مەترسیی رووخانی لەسەرە، قوتابخانەکە لە ساڵی حەفتاکان دروستکراوە و 250 خوێندکار لە قوتابخانەکە دەخوێنن و قوتابیانی پێنج گوندی دەوروبەری کوڵەجۆ بۆ خوێندن روو لە قوتابخانەکە دەکەن.
قوتابخانەی زەند ئاباد پێشتر وەکو سەربازگە بەکارهێنراوە، لە ترسی رووخان لە بەشێکی پۆلەکانی قوتابخانەکە وانە ناخوێنرێت.
قوتابییەکی قوتابخانەی زەند ئاباد دەڵێت، قوتابخانەکەمان لە زستان زۆر ساردە و هاوینانیش گەرمە و یاریگەی وەرزش لە قوتابخانەکەمان نییە و خەریکە قوتابخانەکەمان دەڕووخێت .
عوسمان فارس، هاونیشتمانی لە ناحیەی کوڵەجۆی گەرمیان دەڵێت، بەهۆی شەڕی داعش لە %10ی خەڵک لە ناحیەکەمان ماوەن، بەهۆی خراپی قوتابخانەکە دەمەوێت منداڵەکانم لەو قوتابخانەیە بۆ قوتابخانەیەکی دیکە بگوازمەوە، چونکە سێ منداڵم لە قوتابخانەی زەند ئابادە، بەڵام بینای قوتابخانەکە زۆر خراپە و پێویستە چاک بکرێتەوە، ئەگەر ئەمساڵ باران ببارێت، مەترسیی رووخان لەسەر قوتابخانەکە هەیە، ئەگەرچت قوتابخانەیەکەی 18 پۆلی بۆ ناحیەکەمان دەرچووە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەواو نەبووە.
چالاک جەمال، بەڕێوەبەری قوتابخانەی زەند ئاباد دەڵێت، قوتابخانەکەمان بە کەڵکی دەوامکردن نەماوە، ئەگەر ئەمساڵ بارانی زۆر ببارێت ناتوانین دەوام بکەین، چونکە قوتابخانەکەمان نزیکەی 43 ساڵە دروستکراوە، دواکارم قوتابخانەیەکەی دیکەمان بۆ دروستبکەن یاخود قوتابخانەکەی ناحیەکەمان تەواوبکەن.
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیانیش دەڵێت، سێ قوتابخانە رووخاون، 14 قوتابخانە مەترسی رووخانی هەیە، وەزارەتمان لە خراپی قوتابخانەکان ئاگادارکردووتەوە.
زێوەر سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بیناسازی لە وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، نووسرامان بۆ هەموو پەروەردەکان ناردووە، ئەو قوتابخانەی مەترسی رووخانی لەسەرە دەبێت چۆڵبکرێن، قوتابخانە 18 پۆلییەکە 90٪ تەواو بووە و پێویستی بە 350 ملیۆن دینارە بۆ تەواوکردنی، ئەو قوتابخانەی رێژەی تەواوبوونیان لە %60 زیاترە تەواو دەکرێن، حەوت ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی 19 قوتابخانە پێویستە.

بهشی بكه لە