باوکی پێنج منداڵ گورچیلەی لەکارکەوتووە و ژیانی لە مەترسیدایە
کارزان حوسێن، تەمەنی 43 ساڵە، بەپێی راپۆرتی پزیشکی، رێژەی پەککەوتنی 85ـە و توانای کارکردنی نییە. فەرمانبەرە و مامەڵەی خانەنشینبوونی هاوشێوەی گورچیلەکەی لە قۆناخی کۆتایی دایە، پێویستی بە چاندنی گورچیلەیە و بەهۆی کەمدەرامەتییەوە توانای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەی نییە.
کوڕێکی 8 ساڵانی کارزان قەفەزی سنگی گەشە ناکات و ئەویش پێویستی بە نەشتەرگەرییە. کارزان حوسێن لە بەرپرسیار گوتی: "ساڵێک و نیوە گورچیلەکانم دەشۆم و لە ماڵ کەوتووم. تەندروستیم زۆر خراپە و دوو جار جەڵتەی مێشک لێیداوم."
ئەو خێزانە لە کۆمەڵگەی شاوێس لە سنووری هەولێر نیشتەجێن. هاوژینی کارزان دەڵێت، خەرجیی رۆژانە و دەرمانی دوو نەخۆش بە قەرزی کاتی هاتنی مووچەی هاوژینەکەی دەکڕێت.
پزیشکێک جەخت لە تەنیا چارەسەری بنەڕەتیی چاندنی گورچیلە بۆ کارزان دەکاتەوە. دکتۆر مزەفەر عەبدوڵڵا، پسپۆڕی ورد لە نەخۆشییەکانی گورچیلە و چاندنی گورچیلە گوتی: "گورچیلەکانی کارزان گەیشتوونەتە قۆناخی کۆتایی و نیشانەکانی بێهێزی، ئاوسان، لەهۆشچوون، کەمخوێنی و هەناسەتووندی لە کارزان دەرکەوتوون، تەنیا چارەی چاندنی گورچیلەیە، ئەگەرنا دەبێ بەردەوام شۆردن بکات و دەبێ بیکاتە هەفتەی سێ جار."

بەرپرسیار، لەم بەرنامەیەدا فۆکەس لەسەر کێشەی خەڵک دەکرێت. پاڵەوانی سەرەکی خەڵکن و زۆرترین ماوەی بەرنامەکە دەدرێتە ئەوان. لە هەر بەرنامەیەکدا باسی کێشەی کەسێک یان گرووپێک یان ناوچەیەک دەکرێت. بەشێکی بەرنامەکە تەرخاندەکرێت بۆ چارەسەری کێشەکە. هەروەها کۆمێنتی خەڵکیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەردەگیرێن.
زۆرجار پێشکەشکار خۆی دەچێتە شوێنی کێشەکە، بەدرێژایی بەرنامە پێشکەشکار هەوڵدەدات چارەسەر بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە. بۆیە پێشتر ساوندبایتی کەسێکی یاساناسی وەرگرتووە کە ئەویش پێشنیاز بۆ خاوەن کێشەکە دەکات کە چی بکات بۆئەوەی کێشەکەی چارەسەرببێت.
ئەو بەرنامەیە کەڤین حوسێن پێشکەشی دەکات و عەدنان رەشید پرۆدیوسەری بەرنامەکەیە، پێنج رۆژی هەفتە (یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە) کاژێر 18:00 بە کاتی هەولێر پەخشدەبێت.
بهشی بكه لە