بەشە برنجی مانگانەی دهۆک بەهۆی بوونی ئەسپێ تێیدا، دابەش نەکرا

07 October 2025
بەشە برنجی مانگانەی دهۆک بەهۆی بوونی ئەسپێ تێیدا، دابەش نەکرا
بەشە برنجی مانگانەی دهۆک بەهۆی بوونی ئەسپێ و کرم تێیدا دابەش نەکراوە، بەشێکی بریکارەکان دەڵێن، ئەوەندەی دابەشکراوە زۆربەی بۆمان گەڕاوەتەوە و خەڵک نایبەن. بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە دهۆک بە بریکارەکان رادەگەیێنێت، ئاگاداریان بکەن و ئەو جۆرە برنجە دابەش نەکەن.

کەمال خالید، بریکارێکی خۆراکە لە کۆمەڵگەی قەدش لە سنووری ناحیەی سەرسنگ، لە بەرپرسیار، گوتی: "80%ـی ئەو برنجەی دابەشم کرد، بۆم گەڕایەوە بەهۆی بوونی ئەسپێ، کەڵکی خواردن نایەت. برنجەکە لە کۆگەی دهۆک تێکچووە."

سالم زیوەیی، دانیشتوویەکی کۆمەڵگەی قەدشە، بەشە برنجی ئەم مانگەی وەرگرتووە، لە بەرپرسیار، گوتی: "برنجەکە کەڵکی خواردن نایەت و پڕە ئەسپێ و کرم. ئەیدەم بە مریشکەکانم."

بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە دهۆک ئاگاداری بریکارەکان دەکاتەوە برنجی خراپ دابەش نەکەن و ئاگاداریان بکەنەوە. هەجەر تاهیر، گوتی: "لە راگەیاندنەکانەوە بیستم برنجی ئەم مانگە ئەسپێی تێدایە، هیچ بریکارێک ئاگاداری نەکردووینەتەوە. ئەو جۆرە برنجە دابەش نەکەن. پلەی گەرمای نێو کۆگەکان هۆکاری سەرەکی خراپبوونەکەیە و داوامان لە بەغدا کردووە کێشەی پلەی گەرمای نێو کۆگەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات. بۆ ئەم بابەتەش داوای قەرەبوو دەکەین.
 
بەرپرسیار، لەم بەرنامەیەدا فۆکەس لەسەر کێشەی خەڵک دەکرێت. پاڵەوانی سەرەکی خەڵکن و زۆرترین ماوەی بەرنامەکە دەدرێتە
ئەوان. لە هەر بەرنامەیەکدا باسی کێشەی کەسێک یان گرووپێک یان ناوچەیەک دەکرێت. بەشێکی بەرنامەکە تەرخاندەکرێت بۆ چارەسەری کێشەکە. هەروەها کۆمێنتی خەڵکیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەردەگیرێن.


زۆرجار پێشکەشکار خۆی دەچێتە شوێنی کێشەکە، بەدرێژایی بەرنامە پێشکەشکار هەوڵدەدات چارەسەر بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە. بۆیە پێشتر ساوندبایتی کەسێکی یاساناسی وەرگرتووە کە ئەویش پێشنیاز بۆ خاوەن کێشەکە دەکات کە چی بکات بۆئەوەی کێشەکەی چارەسەرببێت.

ئەو بەرنامەیە کەڤین حوسێن پێشکەشی دەکات و عەدنان رەشید پرۆدیوسەری بەرنامەکەیە، پێنج رۆژی هەفتە (یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە) کاژێر 18:00 بە کاتی هەولێر پەخشدەبێت.