لە نەخۆشخانەی راپەڕین زیاتر لە منداڵێک لەسەر قەرەوێڵەیەک دەخەوێنرێن‎

16 December 2019
لە نەخۆشخانەی راپەڕین زیاتر لە منداڵێک لەسەر قەرەوێڵەیەک دەخەوێنرێن‎
لە نەخۆشخانەی راپەڕین زیاتر لە منداڵێک لەسەر قەرەوێڵەیەک دەخەوێنرێن و خەواندنی منداڵان بەهۆی هەوکردنەکانی سنگ و ئەنفلەوەنزا زیادیکردووە.دایکی منداڵێکی نەخۆش دەلێت نەخۆش لەپاڵ نەخۆش خەوێنراون و بەرتەسکی و کەمیی تەختی خەواندن بێزاری کردووین و هەندێکجار زیاتر لە ٢ منداڵ لەسەر یەک قەرەوێڵە دەخەوێنرێن و هاوەڵەکانی نەخۆش هاوکاریی ناکرێن.

لە سنووری پارێزگای هەولێر تەنیا یەک نەخۆشخانەی حکومیی منداڵان هەیە.دکتۆر عەبدولسەبوور ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی راپەڕینی تایبەت بە منداڵان دەلێت هەر نەخۆشێک لە نەخۆشخانەکەمان تەنیا ٣ خولەکی بەردەکەوێت، خەڵک لەجیاتی بنکەکانی تەندروستی سەردانی فریاکەوتن دەکەن بەجۆرێک لە %٥٠ نەخۆشەکان پێویستیان بە ئێمە نییە زۆری هاوەڵی نەخۆش کێشەی بۆ نەخۆشخانەی راپەڕین دروستکردووە و لە  دوو مانگی دیکە نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێلەی لە نەخۆشخانەی راپەرین دەکەینەوە.

دکتۆرسۆزی جانباز، پسپۆڕی پزیشکیی خێزان دەلێت ١١ سەنتەری پزیشکی خێزانی  لە هەولێر هەیە ، پێویستە سەنتەرەکانی بکرێنە ٢٤ کاژێری بۆ ئەوەی نەخۆش  بتوانێت سەردانی ئەو سەنتەرانەی خێزانی بکەن نەوەک سەردانی نەخۆشخانەی  راپەڕینی منداڵان بکەن ، چونکە پسپۆری خێزانی لە سەنتەرەکانن و چارەسەری  نەخۆش دەکەن.

دکتۆر دەوەن دڵشاد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان دەلێت لەوەرزی زستان  رێژەی نەخۆش کەوتنی منداڵان لەزیادبوونە بەجۆرێک لەماوەی ٢٤ کاژێردا  زیاتر لە ١٥٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی راپەرینی منداڵان دەکەن، پێویستە  نەخۆش سەردانی بنکەی تەندروستی گەڕەکەکان بکەن و پێویستە بنکە  تەندروستیەکان چالاک بکرێنەوە.

نەخۆشخانەی راپەڕینی منداڵان ٨٠ قەرەوێڵەییە  و رۆژانە زیاتر 1500 منداڵ  لە نەخۆشخانەی راپەڕین چارەسەر وەردەگرن و رۆژانە 150 تا 200ی نەخۆشەکان  دەخەوێنرێن و نەخۆشخانەی راپەڕین ٦٠٠ نۆژدار و کارمەندی هەن.

بەرپرسیار، 
لەم بەرنامەیەدا فۆکوس لەسەر کێشەی خەڵک دەکرێت. پاڵەوانی سەرەکی خەڵکن و زۆرترین ماوەی بەرنامەکە دەدرێتە ئەوان. لە هەر بەرنامەیەکدا باسی کێشەی کەسێک یان گرووپێک یان ناوچەیەک دەکرێت. بەشێکی بەرنامەکە تەرخاندەکرێت بۆ چارەسەری کێشەکە. هەروەها کۆمێنتی خەڵکیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەردەگیرێن.

زۆرجار پێشکەشکار خۆی دەچێتە شوێنی کێشەکە، بەدرێژایی بەرنامە پێشکەشکار هەوڵدەدات چارەسەر بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە. بۆیە پێشتر ساوندبایتی کەسێکی یاساناسی وەرگرتووە کە ئەویش پێشنیاز بۆ خاوەن کێشەکە دەکات کە چی بکات بۆئەوەی کێشەکەی چارەسەرببێت.

ئەو بەرنامەیە شەهیان تەحسین پێشکەشی دەکات و سیداد لەشکری پرۆدیوسەری بەرنامەکەیە، پێنج رۆژی هەفتە (یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە) کاژێر 18:00 بە کاتی هەولێر پەخشدەبێت.