ژیانی ئیناسی 11 ساڵان لە مەترسیدایە؛ ئەگەری وەستانی دڵی هەیە

17 November 2025
ژیانی ئیناسی 11 ساڵان لە مەترسیدایە؛ ئەگەری وەستانی دڵی هەیە


ئیناس، کچێکی تەمەن 11 ساڵانە و بەهۆی فراوانبوونی ماسوولکەکانی دڵیەوە، ژیانی لە مەترسیدایە. پزیشکەکەی دەڵێت، مانەوەی لە ژیاندا "پەرجووە" و تاکە چارەسەری، چاندنی دڵە.

دایکی ئیناس، بە گریانەوە داوای هاوکاری دەکات و دەڵێت: "کچەکەم لە تەمەنی 8 مانگییەوە نەخۆشە. بڕیاربوو ئەمساڵ بچێتە قوتابخانە، جل و پێداویستیم بۆ کڕی، بەڵام نەیتوانی بچێت. ماوەی 4 مانگە لە نەخۆشخانەیە."

نەخۆشییەکە ئیناسی لە هاوڕێ و قوتابخانە دابڕیوە. ئەو دەڵێت: "ئازارم زۆرە، شەو تا بەیانی خەوم نییە و زۆر پێویستیم بە هاوکارییە."

خێزانەکەی ئیناس لە گەڕەکی شندوخای دهۆک دەژین و باری داراییان خراپە. باوکی کە پۆلیسە، دەڵێت، هەموو ماڵ و موڵکی خۆی لە چارەسەریی کچەکەیدا خەرج کردووە و چیتر توانای نییە.

دکتۆر سەردار غازی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، لە بەرپرسیار، گوتی: " گورچیلەکانی ئیناس لاواز بوون و ئاو دەچێتەوە ناو دڵی، ئەمەش کاریگەریی لەسەر هەموو جەستەی داناوە. دکتۆر سەردار دەڵێت: "چارەسەریی کاتی بە 6 جۆر حەب هیچ سوودێکی نەماوە و تەنیا چارەسەر چاندنی دڵە، کە لە عێراق ناکرێت و لە دەرەوەش تێچووی زۆرە."