دایکی سێ منداڵ دڵی بە پاتری کار دەکات و ژیانی لە مەترسی دایە

21 September 2025
دایکی سێ منداڵ دڵی بە پاتری کار دەکات و ژیانی لە مەترسی دایە
ژیان ئیبراهیم تەمەنی تەنیا 30 ساڵە، ماوەی 12 ساڵە دڵی لاوازە و لەنێو جێگە دایە. تاوەکو ئێستا سێجار نەشتەرگەریی چاندنی پاتری بۆ دڵی کراوە و هیچ کام لە نەشتەرگەرییەکان ئەنجامی باشی لێ سەوز نەبووە. ئێستا لە سەنتەری دڵ لە هەولێر خەوێندراوە و چاوەڕێی کرانەوەی دەرگەیەکە هیوای ژیانی بۆ بگەڕێنێتەوە.

ژیان دایکی سێ منداڵە و هیچ کام لە منداڵەکانی بەهۆی نەخۆشیی دایکیانەوە ناچنە قوتابخانە. ئازاد سەبری، هاوژینی ژیان، لە بەرپرسیار، گوتی: "چوار وایەر لەنێو دڵی ماون و تازە پاترییەکی دیکەمان بۆی چاند، لێم پرسی دۆخت باشتربووە؟ گوتی؛ نەخێر هیچ باش نیم. خەرجیی زۆرم کردووە بۆ چارەسەریی و هیچ پزیشکێک نەماوە لە کوردستان نەچمە لای. داوام لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لە هەولێر بۆ هاوکاری، هیچیان بۆ نەکردم."

دکتۆر محەممەد مەحموود، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و هەناو، لە بەرپرسیار، گوتی: "مەترسیی زۆر لەسەر ژیانی ئەو نەخۆشە هەیە. ژیان پێویستی بە تیمێکی پسپۆڕی دڵە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەی و زۆر ئاڵۆز و مەترسیدارە و لە هەرێمی کوردستان ناکرێت.

 

بەرپرسیار، لەم بەرنامەیەدا فۆکەس لەسەر کێشەی خەڵک دەکرێت. پاڵەوانی سەرەکی خەڵکن و زۆرترین ماوەی بەرنامەکە دەدرێتە
ئەوان. لە هەر بەرنامەیەکدا باسی کێشەی کەسێک یان گرووپێک یان ناوچەیەک دەکرێت. بەشێکی بەرنامەکە تەرخاندەکرێت بۆ چارەسەری کێشەکە. هەروەها کۆمێنتی خەڵکیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەردەگیرێن.


زۆرجار پێشکەشکار خۆی دەچێتە شوێنی کێشەکە، بەدرێژایی بەرنامە پێشکەشکار هەوڵدەدات چارەسەر بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە. بۆیە پێشتر ساوندبایتی کەسێکی یاساناسی وەرگرتووە کە ئەویش پێشنیاز بۆ خاوەن کێشەکە دەکات کە چی بکات بۆئەوەی کێشەکەی چارەسەرببێت.

ئەو بەرنامەیە کەڤین حوسێن پێشکەشی دەکات و عەدنان رەشید پرۆدیوسەری بەرنامەکەیە، پێنج رۆژی هەفتە (یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە) کاژێر 18:00 بە کاتی هەولێر پەخشدەبێت.