دوای کوتانیان 250 سەر مەڕ بەرخۆلەکانیان مرداربوون

23 December 2019
دوای کوتانیان 250 سەر مەڕ بەرخۆلەکانیان مرداربوون
دوای کوتانیان 250 سەر مەڕ بەرخۆلەکانیان مرداربوون و دوای كوتانی مه‌ڕه‌كان سه‌رجه‌میان بەریان هاویشتووە و پێش 15‌ رۆژ بۆ زاینی مه‌ڕه‌كان، بەرخۆلەکانیان مردارەوە دەبن و سكاڵا له‌سه‌ر پزیشکی ڤێرتێرنەری تۆمارکراوە و ده‌رمانه‌كان دروستكراوی وڵاتانی توركیا و ئێرانن.
ته‌ها عه‌زیز ،مه‌ڕدارە و دەلێت مه‌ڕه‌كان چه‌ند كاژێرێك پێش زایینیان ده‌كه‌ون و به‌ یه‌ك ده‌رزی ژیان و گوزه‌رانی خێزانێكی ١٨ كه‌سی له‌نێوچوو و ده‌رمانەکانی  به‌كارمهێناوه‌ له‌ پزیشكێكی ڤێرتێرنه‌ری له‌ هه‌ولێر كڕیومە و ٢٥٠ سه‌ر مه‌ڕ هه‌موویان دووچاری بەرهاویشتن بوونەوە و پزیشکەکە دەرمانێکی پێدام تاوەکو ١٢ مانگ مەرەکانم بەر نەهاوێن و٣٠ ساڵە کاری مەرداری دەکەم و پزیشکەکە گووتی نەخۆشی پشیلەیە تووشی مەرەکانت بووە.
مەڕدارێکی ناوچەکە هه‌مان ده‌رزی و ده‌رمانم له‌ پزیشكەکە كڕیوه‌، بەڵام ناوێرم به‌كاریبێنم و بەرهاویشتنی مەڕەکان ره‌نج و ماندووبوونی ساڵێكی مه‌ڕداران به‌هه‌ده‌ر ده‌دات.
دکتۆر سه‌یده‌وان عومه‌ر ،پزیشكی ڤێرتێرنه‌ریە و دەڵێت دەرمانەکان هیچ کێشەیەکیان نییە و نابێت ده‌رمان به‌هیچ ئاژه‌ڵێك بدرێت پێش پشكنین.
دکتۆر مامەند محەممەد ، بەڕێوەبەری ڤێرتێرنەری هەولێر دەلێت خاوەن مەرەکان سکاڵای لەسەر پزیشکەکە تۆمارکردووە و پزیشکەکە کارمەندێکی خانەنشینکراوە و لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی رووداوەکە پێکدەهێنین  و ئەو کەسەی دەرمانەکانی داوە کارمەندە نەک پزیشک .
ماوه‌ی دوو ساڵه‌ له‌ بنكه‌ ڤێر‌تێرنه‌رییه‌كان ده‌رمان نییه‌ و خاوه‌ن مه‌ڕوماڵاته‌كان به‌ناچاری له‌ بازاڕه‌كان دەرمان ده‌كڕن.