دوو ئەکتەری کورد لە تورکیا گیریان خواردووە

27 February 2020
دوو ئەکتەری کورد لە تورکیا گیریان خواردووە
دوو ئەکتەری کورد لە تورکیا گیریان خواردووە و دڵنیا کامۆسی و سەیران عوسمان بۆ گەشت سەردانی تورکیایان کردووە
بەهۆی ڤایروسی کورونا ڕێگەیان پێنادرێت بێنە ناو هەرێمی کوردستان.
سەیران عوسمان دەلێت لە فڕۆکەخانە رێگریان لێکردین بێینە ناو هەولێر، چوار رۆژە گەرێندراینەوە تورکیا  و ٢٥ هەزار دینارم پێبوو کە گەراینەوە هەولێر، بەڵام چاوەروانی کەسووکارمان کرد تاوەکو پارەیان بۆ هێناین بۆ ئەوەی لە ولاتی تورکیا لە هوتێل بمێنینەوە، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم رێگەمان پێبدەن بگەرێینەوە هەولێر چونکە کار و ژیانم هەموو لە هەولێرە.
دڵنیا کاموسی ، هونەرمەندێکی دیکەیە دەلێت شانازی بە کورد بوون و رۆژهەڵاتبوون دەکەم، بەڵام  بارو گوزەرانمان لە تورکیا زۆر ناخۆشە وەک ئەوەیە لە زیندان دابین، چونکە هەر لە هوتێل ناچینە دەرەوە، داوا لە حکومەت دەکەم رێگەمان پێبدات بەگەرێینەوە.
مقەدەم رزگار فەرزندە ئەفەندی،،، بەڕێوەبەری نشینگە و پاسپۆرتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەلێت هەڵگری پاسپۆرتیی چین و ئێرانی رێگەنادرێن بێنە ناو هەولێر و ئەو هاونیشتمانییانەی لەدوای 1-1-2020 سەردانی ئێرانیان کردووە و گەڕاونەتەوە، پشکنینی سەرەتاییان بۆدەکرێت لە فڕۆکەخانە و دواتر رەوانەی قەرەنتینە دەکرێن. هەر هاووڵاتییەکیش لە وڵاتەکانی، چین، ئێران، تایلەند، کۆریای باشوور، یابان، ئیتاڵیا و سەنگاپوور گەڕابنەوە رێگەیان پێنادرێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
بەڕێوەبەری نشینگە و پاسپۆرتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرگوتیشیی، بە فەرمانی وەزیری ناوەخۆ  دڵنیا کاموسی و سەیران عوسمان دەتوانن بگەرێنەوە هەولێر