خوێندکارێک لە پۆلی شەشی بنەڕەتی دەگەڕێنرێتەوە پۆلی سێ

30 January 2020
خوێندکارێک لە پۆلی شەشی بنەڕەتی دەگەڕێنرێتەوە پۆلی سێ

خوێندکارێک لە پۆلی شەشی بنەڕەتی دەگەڕێنرێتەوە پۆلی سێ و محەممەد لە  پۆلەکانی 3 و 4 و 5 بەهەڵە کارتی دەرچوونی پێدراوە و تاوەکو وەرزی یەکەمی  پۆلی 6 خوێندوویەتی و دوو مانگە محەممەد لە خوێندن دابڕاوە.
محەممەد سابیر، قوتابییە و دەلێت  دەمەوێت بچمەوە پۆلی شەش و نامەوێت  مافم بفەوتێت و نازانم لە پۆلی سێیەمم یاخود شەشی بنەرەتیم و لە پۆڵەکانی  سێ و چوار دەرچووم و لە دەوری دووەمی تاقیکردنەوەکان دەرنەچووبووم و  
مامۆستاکان هیچ ئەنجامێکی تاقیکردنەوەیان پێنەداوم  و حەزدەکەم بگەرێمەوە  پۆلی شەشی بنەڕەتی.
سابیر رەسووڵ، باوکی محەممەد و دەلێت  مامۆستای قوتابخانەکە ئاگاداری  کردمەوە کە کوڕەکەم لەپۆلی پێنجی بنەرەتی دەرنەچووە ، بەبەردەوام سەردانی  
قوتابخانەی کوڕەکەم کردووە، بەڵام مامۆستاکان وایانزانیووە محەممەد  قوتابخانەی جێهێشتووە ، بەهۆی ئەو کێشەیەوە کوڕەکەم دوومانگە ناخەوێت و  
نامەوێت تێکۆشانی کوڕەکەم بەهەدەربچێت و لە مافی کوڕەکەم خۆش نابم.
سابیر حەمەد کانەبی، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر دەلێت لیژنەکە  پێشنیازی سزادانی کەسانی کەمتەرخەمی کردووە و دوایین بڕیار لەلایەن  
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێرە و لیژنەیەکمان لەسەر کەیسی  محەممەد پێکهێناوە و مامۆستایانی کەمتەرخەم لە پۆستەکەی دوردەخرێتەوە و  
محەممەد لەپۆلی سێ و شەشی بنەرەتی داناندرێتەوە، بەڵکو تاقیکردنەوەیەکی  دەکەین دواتر لەپۆلێکی دیکە دایدەنێین.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە بە تەلەفۆن بەشداری لە بەرنامەی  بەرپرسیار کردوو گووتی داوای لێبووردن لە محەممەد دەکەم و رۆژی یەکشەممە  
لیژنەیەک پێکدەهێنم و خۆم سەرپەرشتی کەیسەکە دەکەم.
وەزیری پەروەردە دڵنیایی دا بە محەممەد ئەگەر کەمتەرخەمی لە کارگێری  قوتابخانە بێت لە هاورێکانی دانابرێت وقەرەبووی دەکەنەوە.