خوشک و برایەک بەیەکەوە لە ئاوی رووباری خابوور خنکان‎

خوشک و برایەک بەیەکەوە لە ئاوی رووباری خابوور خنکان‎

خوشک و برایەک بەیەکەوە لە ئاوی رووباری خابوور خنکان ، مەدینە عیرفان تەمەن 13 ساڵ، عیماد عیرفان تەمەن 18 ساڵ  ، مەدینە لەکاتی وێنەگرتن لەنزیک رووباری خابوور پێی هەلدەخلیسکێ و دەکەوێتە ناو رووبارەکەوە ، عیماد لە کاتی هەوڵدان بۆ رزگارکردنی خوشکەکەی ئەویش دەخنکێت هەرچەندە کەسوکارەکەی دەلێن کە عیماد مەلەوانی زانیووە ، بەلام بەهۆی لێڵی ئاوی رووبارەوە خنکاوە.

رەمزی حەسەن ،مامی خنکاوەکان کە بەشداری لە بەرنامەی بەرپرسیاردا کردبوو گوتی  ماڵی براکەم ٥٠ مەتر لەرووباری خابوورەوە دورەوە و هەموو کات بە خێزانی بەتەنیا برا و برازاکانم دەچوونە بۆ مەلەو وێنەگرتن ، بەلام ئەو جارەیان پێی هەرخلیسکاوە کەوتووتە ناو رووبارەکەوە و ماوەی ٢٤ کاژێرە خنکاون تاوەکو ئێستا نەتوانراوە تەرمی برازاکانم بدۆزرێتەوە ، مامی خنکاوەکان گڵەیی لە بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ هەیە بەوە هیچ هێمایەکی ئاگادارکردنەوە لە نزیک رووباری خابوور دانەندراوە.

عەلی عیرفان یەکێکی دیکەیە لە کەسوکاری خنکاوەکان دەلێت ، تیمەکانی رزگارکردن زۆر خراپن ، چونکە تیمەکانی رزگارکردن تەنیا دوو کەسن  و بە بەلێمێکی بچووکەوە دەگەرێن بەبێ ئەوەی تیمەکانیان زیادبکەن ، جگە لەوەش خزمەتگوزاریەکانی نزیک رووباری خابوور زۆر کەمە بۆ ئاگادارکردنەوەی هاونیشتمانیان لە مەترسی رووبارەکە.

بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک دەلێت،لەزاخۆ سێ تیمی رزگارکردن هەیە و هەرتیمێکی رزگارکردنیش لە چوار کەس پێکدێن ،لەنێوان هەر دوو تیمی رزگارکردن ٥ کیلۆمەتر هەیە.

گوتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک دەشڵیت ،تیمەکانمان بەردەوام ئامادەن لە نزیک رووباری خابوور بۆ هەر رووداوێکی لەم شێوەیە، بەڵام هاونیشتمانیان رێنماییەکانی بەرگری شارستانی جێ بەجێ ناکەن ، بەپێێ ئامارەکان لە ساڵی رابردووەوە تاوەکو ئێستا 15 کەس لە رووباری خابووردا خنکاون ، رووباری خابوور بەدرێژایی 17 کیلۆمەتر بەناو زاخۆدا دەڕوات.

بەرپرسیار، لەم بەرنامەیەدا فۆکوس لەسەر کێشەی خەڵک دەکرێت. پاڵەوانی سەرەکی خەڵکن و زۆرترین ماوەی بەرنامەکە دەدرێتە ئەوان. لە هەر بەرنامەیەکدا باسی کێشەی کەسێک یان گرووپێک یان ناوچەیەک دەکرێت. بەشێکی بەرنامەکە تەرخاندەکرێت بۆ چارەسەری کێشەکە. هەروەها کۆمێنتی خەڵکیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەردەگیرێن.

زۆرجار پێشکەشکار خۆی دەچێتە شوێنی کێشەکە، بەدرێژایی بەرنامە پێشکەشکار هەوڵدەدات چارەسەر بۆ کێشەکە بدۆزێتەوە. بۆیە پێشتر ساوندبایتی کەسێکی یاساناسی وەرگرتووە کە ئەویش پێشنیاز بۆ خاوەن کێشەکە دەکات کە چی بکات بۆئەوەی کێشەکەی چارەسەرببێت.

ئەو بەرنامەیە شەهیان تەحسین پێشکەشی دەکات و شکار ئەحمەد پرۆدیوسەری بەرنامەکەیە، پێنج رۆژی هەفتە (یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە) کاژێر 18:00 بە کاتی هەولێر پەخشدەبێت.