چوار کوڕ هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی چەند کچێک دەکەن

چوار کوڕ هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی چەند کچێک دەکەن

کچێکی تەمەن 24 ساڵە قوربانییەکی دەستی فەیسبووک ، چیرۆکی 4 ساڵ پڕ لەئەشکەنجەی دەروونیی خۆی دەگیڕێتەوە ، دوای ئەوەی چەند وێنەیەکی دەکەوێتە دەست کوڕە هاوڕێیەکی ئیدی ژیان دەبێ بە دۆزەخ .

ئەو خانمە ٢٤ سالەیە یەکێ لە قوربانیانە کە ماوەی ٤ ساڵ لە ژیانێکی تاریک و پر ئەشکەنجەی دەروونی  بە دەست ٢ گەنجەوە نالاندویەتی،بەکاریان هێناوە بۆ مەرامی خۆیان و دواتریش هەوڵی شکاندنی شکۆیان داوە. لە پۆلیسی هەولێر ٤ تۆمەنبار دەستگیرکراون.

کە هەریەکەیان لە شوێنێکی جیاواز تاوانی جۆربەجۆریان ئەنجام داوە بەڵام ئەوەی هاوبەشەو بە یەکەوەیانی بەستۆتەوە تاوانکردنیانە بەرامبەر چەندین کچ و ژن  لە ڕێگەی سۆشیال میدیاو بەکارهێنانی ئەکاوتی ساختە بۆ وەرگرتنی پارەو ناردنی وێنەی رووت ، پاشان هەرەشەکردن و بلاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆکانیان ، تۆمەتبارێکی فریودانی کچە 24 ساڵەکە ئێستا لە لای پۆلیسەو دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.

گەنجێکی ٣٥ سالەیە کە خاوەنی خێزان و مندالە بەلام لەرێگەی تۆری کۆمەلایەتی فەیسبووکەوە چەندین کچی هەلخەلەتاندوەو سەدان رەسم و ڤیدیۆی پێناردوون تەنانەت هەرەشەی کردووە بۆ ئەوەی نە تەنها رەسمی خۆیان بگرە رەسمی خوشک و هاورێ و کەسە نزیکەکانیشی بۆ بنێرێ ئەم تاوانبارانە لە قۆنا‌خی لێکۆلینەوەن وە بە پێی مادەی ٣٩٣ و ٤٥٢ لە یاسای سزادانی عیراقی زیندانی کراون کە سزاکەی کەمتر نیە لە ١٠ ساڵ و زیاتر نیە لە ١٥ ساڵ.

بە پێی ئامارەکان لە شاری هەولێر لە ٢٩ رۆژی رابردوو ١٢ تاوانبار کە تاوانیان ئەنجامداوە لە سۆشیال میدیا دەستگیر کراون هاتنی تەکنەلۆژیا بە شیوەیەکی خێرا ژیانی هاونیشتیمانیانی زۆر ئاسانتر کرد، بەلام نەبوونی سانسۆر بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیاو سۆشیال میدیای کرد بە دەرگایەکیدیکە بۆ ئەوەی تاوانی تیا ئەنجام بدرێ و ژیانی کۆمەڵێ کەس بکەوێتە مەترسیەوە .

خەلیل خۆشناو ، پارێزەری راوێژکار دەڵێت ، بەپێی یاسا سزای دوو کوڕەکە لە شەش مانگ کەمتر نییە و کوڕەکان دوو تاوانیان ئەنجامداوە، تاوانی یەکەم بەکارهێنانی چەکە لە دژی کچەکە و تاوانی دووەمیش بلاوکردنەوەی وێنەی کچەکەیە، رۆژانە رووداوی لەم شێوەیە لە هەرێمی کوردستان روودەدات.

رائید هۆگرعەزیز ،گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵیت زۆربەی کێشەکانی رۆژانەی کە لای پۆلیسن کێشەی خراپ بەکارهێنانی تۆرەکۆمەلایەتیەکانە  ،کچەکە لەلای پۆلیس سکاڵای تۆمارکردووە  و کورەکان پارەیان لەکچەکە ساندووە بەشێک لە کچەکانیش تارادەیەک خەتابارن ،  کورەکان ١٠ هەزار دۆلاریان لەکچەکە ساندووە و یەکێک لە کوڕەکان چووتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان  وهەوڵدەدەین لەڕێگەی پۆلیسی ئەینتەرپۆلەوە ئەو کوڕە بهێنینەوە کوردستان.