بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی کەرکووک بێ ئاون
اون و هەوڵدەدرێ کێشەی بەشێک لەگەڕەکەکان بەتانکەری ئاو چارەسەر بکرێ، دەبوو چوار ساڵ پێش ئێستا پڕۆژەی ئاوی دووی کەرکووک تەواوببوایە، بەڵام قەیرانی دارایی و شەڕی داعش رێگربووە لە تەواوبوونی پڕۆژەی ئاوی دووی کەرکووک و لەگەڵ فراوانبوونی شاردا،حکومەت پەرەی بەتۆڕەکانی ئاو نەداوە و سەرچاوەی سەرەکی ئاوی کەرکووک لەپڕۆژەی ئاوی زێی بچوکەوە دەگاتە کەیوان و ساڵی رابردوو ٨٠ بیری ئیرتیوازی بۆهەندێک لەگەڕەکەکانی کەرکووک لێدراوە.
محەممەد مەحمود ، دانیشتووی گەڕەکی رەحیماوا وە دەلێت ماوەی مانگێکە بێ ئاوین و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم کێشەی کەمئاویمان بۆ چارەسەربکەن ، چونکە پێشتر دوو شەو جارێک ئاو دەهات، ئێستا بە چوار شەو نیو کاژێر ئاو دێت شەو تا بەیانی بەدیار نەبوونی ئاو دادەنیشین ، ئەوا ساڵێکە گەڕەکەکەمان کێشەی کەمئاوی هەیە و هەر وەرزی هاوین دێت کێشەی کەمئاوی سەرهەڵدەداتەوە و تانکەری ئاو بە زیاتر لە ٤٠ هەزار دینار دەکڕین و پسوولەی ئاو دوومانگ جارێک پەنجا هەزار دێتەوە.
محەممەد سەعید ، دانیشتووی گەڕەکی فەیلەق دەلێت ئاو ناگاتە گەڕەکەکانی بەرخودان، رەحیماوا و خانووەکانی کۆمپانیا و گەڕەکی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی ئاو زێدەرۆیییان لەسەر بۆڕی ئاو کردووە و مانگانە زیاتر لە ٧٠ هەزار دینار پارەی ئاو دەدەین و تانکەری ئاویان بۆ گەڕەکەکەمان نەناردووە و مانگێکە ئاومان نییە ئاوی بیرەکان و تەنکەرەکان تەندروست نین.
جیهان ئیبراهیم ، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی کەرکووک دەلێت بەشێک لە گەڕەکی رەحیماوا کێشەی کەمئاوییان هەیە و رۆژ نا رۆژێک ئاو بەسەر هاوبەشەکانمان دابەشدەکەین و هەوڵمانداوە بە سێ رۆژ جارێکیش بێت ئاو بەهەموو گەڕەکەکانی کەرکووک بگات ، بەڵام زێدەڕۆیی زۆر لەسەر تۆڕەکانی ئاو هەن و بۆیە پێویستە شارەوانی رێگری لە زێدەڕۆیی سەر تۆڕەکانی ئاو بگرێت ،شوشتنگەکانی نێو گەڕەکەکان هۆکارن بۆ نەگەیشتنی ئاو بە ماڵەکان و رۆژانە شوشتنگەکان زیاتر لە ٣٠ هەزار مەتر دووجا ئاو گڵدەدەنەوە و رۆژانە زیاتر لە ١٠ تانکەر ئاو بۆ گەڕەکی فەیلەق دەنێدرێت ، لە ساڵی ١٩٨٠ پڕۆژەی ئاوی یەکی کەرکووک دروستکراوە و پڕۆژەی ئاوی یەکی کەرکووک بەشی شاری کەرکووک ناکات گرفتی کەمی کارەباشمان هەیە.