مەلا عەبدوڵڵا و چەند فیچەريکی دیکە لە چاوی روووداودا
مەلا عەبدوڵڵا تەمەنی 101 ساڵە
دەچینە گوندی دێلۆ لە قەزای پشدەر، لەم گوندە مامۆستایەکی ئیینی هەیە، کە تەمەنی 101 ساڵە. تاوەکو ئێستا بانگدەدات و پێشنوێژ بۆ خەڵکی گوندەکە دەکات.
مەلا عەبدوڵڵا، کەسێکی قسە خۆشە و باسی یەکەم دیداری خۆی و مەلا ژن دەکات کە عاشقی بووە. دوای ئەوە چووەتە داوای. 83 ساڵە مەلا و مەلاژن لە گوندەکە پێکەوە دەژین و بەشێکی کاتی رۆژانەیان بە گیادوورین بۆ مانگاکانیان بەڕێدەکەن.
لەم فیچەرەدا چیرۆکی ژیانی سادەی مەلا و مەلاژن دەبینین.
گۆڕستانی مام خەلیفە
لە بناری چیای بێرەکی گوندی پانکان کە دەکەوێتە سنووری پیرمام، گۆڕستانێک هەیە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 1800 ساڵ پێش ئێستا. کێلی بەشێک لە گۆڕەکان زیاتر لە 2 مەترن و بە تیر و شیر وێنەی ئاژەڵ و باڵندە نەخشێنراون.
تیمێکی زانکۆیەکی هەنگاریا لە ساڵی 2015 لێکۆڵینەوەیەکی لە گۆڕستانەکە کردووەو وێنەی چەند کێلێکیان لەلایە، کە لە گۆڕستانەکەدا نەماون. دوگترێ خەڵک بۆ دۆزینەوەی زێڕ بەشێک لە گۆڕەکانی هەڵکۆڵیون. لەم فیچەرەدا زانیاری زیاتر وەردەگرن.
شێوەکارێک تابلۆ بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دروستدەکات
دەچیەن پارێزگای دهۆک، لەوێ تابلۆی شێوەکارێکی بەتواناتان پێشاندەدەین بەناوی خەیری ئادەم. خەیری لە ساڵی 1996 پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی دهۆکی تەواوکردووە، ساڵی 2008 بەشی شێوەکاری لە کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین تەواو کردووە.
ساڵی 2012 بەهۆی بەرنامەی تواناسازی چووەتە ئەمریکا و ماستەری بەدەستهێناوە. بەهۆی بەتوانایی کارەکانی، تاوەکو ئێستا 30 تابلۆی شێوەکاری بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دروستکردووە. کارێکیشی لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشکەشی پاپای فاتیکان کراوە.
کۆمەڵەی رۆناهی کوردی لە جۆرجیا
لە زۆربەی کۆمارەکانی رووسیا کورد خاوەن هونەر و شانۆ و نووسەری ناوداربوون، کە هەموویان لە دەوری یەکدی کۆدەبوونەوە. بەڵام دوای لێکهەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیەت، کۆمەڵەی کوردییەکان هەڵوەشانەوە. لە ساڵی 2021 زازا کەلەشۆڤ، کۆمەڵەی رۆناهی دامەزراند.
کۆمەڵەی رووناهی یەکەمین کۆمەڵەی کوردییە، کە دوای یەکێتی سۆڤیەت، لە جۆرجیا دامەزراوەو، گرنگی بە زمان و ئەدەب و هونەری کوردی دەدات. لەم فیچەرەدا کارەکانی ئەم کۆمەڵەیە دەبینین.