ئامادەکردنی سەروپێ بە چەند شێوازێکی جیاواز لە چاوی رووداو
گوندی مەزار باژار دەکەوێتە رۆژهەڵاتی کوردستان. لەسەر سنووری باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوتووە. نزیکەی 100 کەس لە گوندەکە دەژین و بە ئاژەڵداری و کشتووکاڵەوە سەرقاڵن. ئەم گوندە بە گوندی سەروپێخۆرەکان نێوبانگیان دەرکردووە. کابانێکی گوندەکە بەشێوازێکی زۆر تایبەت گیپە و سەروپێ دروستدەکات.
بەردە بەنرخەکانی کوردستان
ئەحمەد شاری، کەسێکی خانەنشینی ناحیەی راژاوەیە لە دەڤەری راپەڕین. خولیای کۆکردنەوەی بەردی بەنرخە و لە ماڵەکەیدا نزیکەی 5 هەزار بەردی کۆکردووەتەوە. لەنێو بەردەکاندا کانزای گرانبەها و دەگمەن هەن، بەڵام هەتاوەکو ئێستا هیچ بەردێکی نەفرۆشتووە.
سەرکێشیی شاخەوانی
ساڤۆ گەنجێکی کوردی پارێزگای دهۆکە، ئەو عاشقی گەڕان بە چیا و ناوچە سەختەکانە و بە تەنیا دەیەوێ سەرکێشی بکات. لە هەموو وەرزەکان بە تەنیا دەچێتە چیاکان و بەشێک لە خواردنەکانی لە سرووشتی کوردستان یاخود ئەو ناوچەیەی بۆی دەچێت دروستدەکات.
ئادەم سۆنمەز
ئادەم سۆنمەز یەکێک لە فۆتۆگرافەرە ناودارەکانی کوردە لە باکووری کوردستان. لەشاری مووش لە باکووری کوردستان نیشتەجێیە. زۆربەی فۆتۆکانی لە ماڵەکەیدا هەڵواسیون 50 ساڵە فۆتۆی ناوچەکانی باکووری کوردستان تۆماردەکات. ئەو دەڵێت زۆربەی شار و گوندەکانی باکووری کوردستان گەڕاوە. بە فۆتۆکانی دەیان پێشانگەی تایبەتی کردووەتەوەو لە چەندین پێشانگەش بەشداریکردووە. هەروەها چەندین خەڵاتی فۆتۆگرافی لە تورکیا بردووەتەوە.