کۆچەرییە مەڕدارەکان و چەند فیچەرێکی دیکە لە چاوی رووداودا

19 May 2023
کۆچەرییە مەڕدارەکان و چەند فیچەرێکی دیکە لە چاوی رووداودا
کۆچەرییە مەڕدارەکان

کاتێک دەچیتە نێو مەڕدار و کۆچەرییەکان، دەبینین ژنان دەست بە دۆشینی مەڕەکان دەکەن و بەرهەمە شیرییەکان کۆدەکەنەوە، خۆیان ماست و پەنیری لێدروستدەکەن و لە بازاڕەکاندا دەیفرۆشن.
لەنێو کۆچەرییەکاندا وا باوە، کە بەرهەمی سپیایی لەلایەن ژنانەوە مامەلەی پێدەکرێت و پارەکەش هەر خۆیان لە هەندێک پێداویستی خۆیان و ناوماڵ خەرجی دەکەن.
لەم فیچەرەدا ژیانی ژنانی کۆچەری دەبینین.

ئەمیرە خاف، بزنسمانی کورد لە ئەمریکا

دەچینە شاری دیترۆیت لە ئەمریکا، خێزانێکی کورد لە دووکانێکی دروستکردنی پیتزا دەبینین، ئەمیرە خاف، لە ساڵی 1986 لەگەڵ هاوژینەکەی کۆچیان کردووە بۆ ئەمریکا، هاوژینەکەی شوفێری گەیاندنی پیتزای هەبوو، لە شەو و رۆژدا 17 کاژێر کاریدەکرد بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیان پەیدا بکەن، بەڵام 2005 ئەم دووکانە دەکڕنەوەو دەستدەکەن بە دروستکردنی پیتزا. ئێستا لە دووکانەکەیان نزیکەی 10 کارمەندیان هەیە. بەم بزنسە بچووکە چێژ لە خۆشی ژیانیان وەردەگرن.

تبلیس ناوەندی گەشتیاری جۆرجیا

تبلیس یەکێکە لە شارە گەشتیارییە دیارەکانی جۆرجیا، ژمارەی دانیشتوانی 1 ملیۆن کەسە، بەڵام ساڵانە زیاتر لە 4 ملیۆن گەشتیار سەردانی دەکەن. 
بەهۆی کۆنی ئەو شارە، زۆر شوێنەواری مێژوویی و دێرین هەن، کە لە سەرانسەری جیهان گەشتیار سەردانی دەکەن.
لەم فیچەرەدا ناوەندە گەشتیارییەکانی تبلیس دەبینین.