مۆزەخانەی کفری، پارێزەری ناسنامە و یادەوەرییەکانی شاری وەزیران
مۆزەخانەی کفری، پارێزەری ناسنامە و یادەوەرییەکانی شاری وەزیران
سۆران عوسمان، دامەزرێنەری مۆزەخانەی کولتووریی کفری، چیرۆکی پاراستنی کەلەپوورێک دەگێڕێتەوە کە لە ساڵی 2004ـەوە دەستی پێکردووە. ئەم مۆزەخانەیە، کە ئێستا بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین مۆزەخانەکانی گەرمیان و عێراق هەژمار دەکرێت، تەنیا شوێنێک نییە بۆ کۆکردنەوەی کەلوپەل، بەڵکو ئەرشیڤێکی زیندووی پیشە دێرینەکانی وەکو "هەلاجی" و "جۆڵایی" و ناوە رەسەنە کوردییەکانیانە.
یەکێک لە بەشە سەرنجڕاکێشەکانی مۆزەخانەکە، "هۆڵی وەزیران"ە کە بۆ هەشت وەزیری خەڵکی کفری لە سەردەمی پاشایەتییەوە تاوەکو ئەمڕۆ تەرخان کراوە. لەم بەشەدا، مەقەستەکەی "مام کەریم گەرگەری" و هێمایەکی دێرینی شەمەندەفەری کفری، گێڕەرەوەی مێژووی شارێکن کە پڕە لە یادەوەری. سۆران عوسمان دەڵێت بەهۆی زۆریی پارچە شوێنەوارییەکان و کەمیی شوێن، بەشێکی بەرچاوی ئەو سامانە نەتەوەییە لە کۆگاکاندا هەڵگیراون و چاوەڕێی پڕۆژەی فراوانکردنن.
نێپێل، منداڵێک بووە هێمای وەفا و خۆشەویستی بۆ زاخۆ
لە یاریگەکانی زاخۆ، نێپێل بارزان، ئەو منداڵەی کە فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) وێنەکەی وەکو "باشترین هاندەر" بڵاوکردەوە، بووەتە یەکێک لە سیمبولە وەرزشییەکانی
ساڵی 2025. نێپێل، کە هەمیشە لەگەڵ مامی (کە خاوەن پێداویستیی تایبەتە) ئامادەی یارییەکان دەبێت، بە بەرزکردنەوەی چوار پەنجەی، نەک تەنیا ئاماژە بە ناوی زاخۆ (Z-A-X-O) دەکات، بەڵکو پەیامی خۆشەویستی بۆ هەر چوار پارچەی کوردستانیش دەنێرێت.
ژوورەکەی نێپێل لە ماڵەوە کراوەتە مۆزەخانەیەکی بچووک کە پڕە لە درێسی وەرزشی و وێنە. عەمار فەرهاد، سەرۆکی یانەی زاخۆ، وێنەی نێپێل تەنیا وەکو وێنەیەک نابینێت، بەڵکو
بە پەیامێکی قووڵی مرۆیی و نیشتمانیی لە قەڵەمی دەدات، کە وایکردووە ئێستا لە شەقامەکانی زاخۆ و لە نزیک پردی دەلال، هاووڵاتییان بە شانازییەوە وێنەی یادگاریی لەگەڵدا دەگرن.
تیپی مۆسیقای تریفەی مانگەشە لە کرماشان
لە کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، تەمبوور تەنیا ئامێرێکی میوزیک نییە، بەڵکو بەشێکە لە رۆحی یارسانەکان. گرووپێکی هونەریی خۆڕسک بە سەرپەرشتیی سالار فەردڵ، زیاتر لە 20 ساڵە کار بۆ پاراستنی ئەم هونەرە و دروستکردنی ئامێرەکان دەکەن. سۆنیا سۆفیا، یەکێک لە میوزیکژەنەکان، رایگەیاند کە تەمبوور لای ئەوان پیرۆزییەکی تایبەتی هەیە و ناتوانن بۆ ساتێکیش لێی داببڕێن.
ئەم گرووپە هونەرییە، جگە لە ئەنجامدانی کۆنسێرت لە وڵاتانی جیهان، ئەرکی فێرکردنی نەوەی نوێیان لە ئەستۆ گرتووە. شاهین کرماشانی جەختی لەوە کردەوە کە تەمورەی کرماشان خاوەنی مێژوو و ناسنامەیەکی تایبەت بە خۆیەتی و نابێت لەگەڵ ئامێرە مۆسیقییەکانی دیکەدا تێکەڵ بکرێت.
گەڕەکی برایەتی، تابلۆیەکی زیندووی پێکەوەژیان لە دهۆک
موسڵمانەکانی دەکات. ناوبراو لە رۆژانی جەژندا بە دەستی خۆی خواردنی سەروپێ بۆ دراوسێکانی ئامادە دەکات و دەڵێت: "کریستیان و موسڵمان لێرە یەک خێزانین."
لەم گەڕەکەدا کە کەنیسە و مزگەوت تەنیا چەند سەد مەترێک لە یەکدییەوە دوورن، مەحمود تروانشی، دارتاشێکی موسڵمان، ماوەی 32 ساڵە لەگەڵ کریستیانەکاندا لە خۆشی و ناخۆشیدا هاوبەشە. ئەم گەڕەکە کە پێشتر ناوی "گەرەکا جوهیان" و دواتر "گەڕەکی کریستیانەکان" بووە، ئێستا ناوی "برایەتی"ی هەڵگرتووە، وەکو سەلمێنەری ئەوەی کە مرۆڤایەتی لە سەرووی هەموو ناسنامە و ئایینێکەوەیە.
بەرنامەی چاوی رووداو، رۆژانی هەینی کاژێر 18:00 لەسەر شاشەی رووداو پەخش دەکرێت.