چاوی رووداو 08/03/2019
هاد محەممەدی، ماسیگرێکی باکووری ئیرانە، ئەو دوای مردنی هاوژینەکەی، ژیانی تەنیایی هەڵبژاردووەو بە تەنیا لەنیو دارستانیکی باکووری ئێران دەژی، تەواوی ژیانی لەسەر ماسیگرتنە لە دەریای خەزەر. لەکاتی راوکردن جارێک سەگێکی ئاوی راودەکات و بەهۆیەوە خەلات دەکرێت. لەم فیچەرەدا زانیاری زیاتر لەسەر ماسیگر و بەرهەم و جۆری ماسییەکانی دەریای خەزەر وەردەگرین، لەگەڵ بینینی دیمەنی سەرنجڕاکێش.
شوانی سەگەکان لە ئەنقەرە
نەوزاد ئەسکی، کوردێکی باکووری کوردستان، ئەو ئیستا لە ئەنقەرە دەژی، دوای ئەوەی خانەنشین دەبی، تەواوی ژیانی خۆی بۆ ئاژەڵە بێخاوەنەکان تەرخانکردووە، ئەو لەنیو هاوڕێکانی بە شوانی سەگەکان ناسراوە، چونکە زیاتر لە 100 سەگی بێخاوەن و 10 پشیلە بەخیودەکات و خواردنیان بۆ ئامادە دەکات. لەم فیچەرەدا ژیانی نەڤزاد ئەسکی لەگەڵ سەگەکانی دەبینین.
رۆبن ڤاسی، میوزیکژەنی فەرەنسی
رۆبین ڤاسی، میوزیکژەنێکی فەرەنسییە، نزیکەی 30 ساڵە ژەنیاری ئامێرە میوزیکییەکانە، زۆربەی ئامیرە میوزیکییەکانی رۆبن ئامێری ئەفریقیا و ئەمریکای لاتینن، ئەو 8 سالە ئاشنای میوزیکی کوردی بووە، ئیستا ئەندامی گرووپی نیشتمانە، کە گرووپیکی کوردییە. لەم فیچەرەدا زانیاری زیاتر لەسەر رۆبن ڤاسی و ئامێرە میوزیکییەکانی وەردەگرین.
یاری دامە لە شاری سنە
دامە یارییەکی بەنێوبانگە لە زۆربەی ولاتانی جیهان بە شیواز و یاسای جیاواز دەکرێت، لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت لە شاری سنە، وەستا حەمەدەمین، کەسێکی بەتەمەنی گوندی ولەژێرە لە شاری سنە، یەکێکە لە دامەزانە بەنێوبانگەکان، کەم کەس هەیە لە یاری دامە لێیبباتەوە، شەوانە چەندین دامەزانی گوند رێزدەکات و لییان دەباتەوە، لەم فیچەرەدا زانیاری زیاتر لەسەر یاری دامە وەردەگرن