ئەو کەسانە کێن کە ئامۆژگاری خەڵک دەکەن؟
ئەو کەسانە کێن کە ئامۆژگاری خەڵک دەکەن؟
بەرنامەی ئەمجارەی دەروون تیشکی خستە سەر بابەتی "کێ مافی ئامۆژگاریکردنی خەڵکی هەیە؟. بەرنامەکە بە میوانداری کۆمەڵێک لە پسپۆڕان و شارەزایان، هەوڵیاندا وەڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە و هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی دیاردەی ئامۆژگاریکردن لەلایەن کەسانی نەشارەزاوە لە سۆشیاڵمیدیا بخاتەڕوو.
لە سەرەتای بەرنامەکەدا، پێشڕەو حوسێن، هونەرمەند، ئاماژەی بەوەدا کە بە بڕوای ئەو، تەنیا کەسانی ئەکادیمی و پسپۆڕ شایستەی ئەوەن کە ئامۆژگاری خەڵکی بکەن، چونکە ئەوان زانیاری و ئەزموونی پێویستیان هەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دروست رێنمایی خەڵک بکەن. هەروەها، پێشڕەو حوسێن هۆشداری دا لەوەی کە هەندێک کەس بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان ئامۆژگاری خەڵک دەکەن و ئامانجێکی راستەقینەیان نییە. هەروەها گوتیشی"دەبێت دەزگایەکی بەرپرس لێپێچینەوە لەم کەسە نەشارەزانە بکات کە ناپرۆفێشناڵانە ئامۆژگاری خەڵک دەکەن".
د. نزار گزالی، پسپۆڕی دەروونی، لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا باسی لە سروشتی ئامۆژگاری کرد و ئەوەی خستەڕوو کە ئامۆژگاری سرووشتێکی ناپرۆفێشناڵە و زۆرجار کەسی ئامۆژگاریکار مەبەستیەتی خۆی دەربخات و بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بەدەستبهێنێت. هەروەها، د. نزار گزالی ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر ئامۆژگاری یان رەخنە زۆر دووبارە بێتەوە، کاریگەری نامێنێت و خەڵک گوێی لێناگرێت. د.نزار گزالی گوتیشی" زۆرکەس لە سۆشیاڵمیدیا دەروونناس نین، بەڵام بەناوی دەروونناس، سپۆنسەریان بۆخۆیانکردووە و بە ئۆنلاین خەریکن کاری راوێژکاری دەکەن و کەسیش رێگرییان لێناکات".
د. سانا کەمال، پارێزەری راوێژکار، بەشدارێکی دیکەی بەرنامەکە بوو. ئەو باسی لەوە کرد، ئێستا کەسانی نەشارەزا لە سۆشیاڵمیدیا دێن و ئامۆژگاری خەڵک دەکەن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە قسەکردن لە سۆشیاڵمیدیا هیچ تێچوویەکی نییە و هەر قسەیەک بکەیت بە ئاسانی بڵاودەبێتەوە. د. سانا کەمال نموونەی ئەوەی هێنایەوە کە کەس هەبووە ئاگاداری بواری نرخی نەوت نەبووە و لە سۆشیاڵمیدیاوەکەچی پێشبینی بۆ داهاتووی نرخی نەوت دەکات.
د. یەحیا عومەر، مامۆستای زانکۆ، کە بەشدارێکی دیکەی بەرنامەکە بوو، رای وابوو کە هەموو کەس مافی ئامۆژگاریکردنی هەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت هۆشیاری بۆ گوێگر دروستبکرێت کە هەموو رێنماییەک لە سۆشیاڵمیدیا تاقینەکاتەوە و بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکات. د. یەحیا عومەر هۆشداری دا لەوەی، خەریکە سۆشیالمیدیا دەبێتە دێو و درنج و ئامرازێکی خراپ و زۆرکەس لە سۆشیالمیدیا ئامۆژگاری ناکەن، بەڵکو ناوەڕۆکی بابەتی خەڵک بڵاودەکەنەوە و بەناوی خۆیانەوە بڵاوی دەکەنەوە.
لە کۆتایی بەرنامەکەدا، پسپۆڕان جەختیان لەوە کردەوە کە دەبێت خەڵک گوێ لەو کەسە نەشارەزایانە نەگرن کە لە سۆشیالمیدیا ئامۆژگارییان دەکەن و دەبێت ئاستی هۆشیاری خەڵک لە رێگەی ناسینی سزاکان بەرز بکرێتەوە. هەروەها ئاماژەیان بەوەدا کە لەوانەیە بە ملیۆنان دینار بێتە سەرحیسابی ئەو کەسەی بە ناشارەزایی ئامۆژگاریی خەڵک دەکەن و دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆنترۆڵی سۆشیاڵمیدیا بکەن بۆ ئەوەی رێگری لە بڵاوبوونەوەی زانیاری هەڵە و نادروست بکرێت.

بهشی بكه لە