کاریگەریی درۆکردن لەسەر تاک و کۆمەڵگە
لە نوێترین ئەڵقەی بەرنامەی دەروون لە رووداو، کاریگەرییەکانی درۆکردن لەسەر تاک و کۆمەڵگە خرایە بەرباس، پسپۆڕان و شارەزایان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە درۆ تەنیا کێشەیەکی تاکەکەسی نییە، بەڵکو بووەتە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتیی مەترسیدار کە لە هەموو جومگەکانی ژیاندا، لە سیاسەت و پەروەردەوە تا دەگاتە خێزان و سۆشیاڵ میدیا، رەگی داکوتاوە.
یادگار فایەق، مامۆستای زانکۆ، لە میانی بەشداریکردنیدا رایگەیاند، کێشەکە تەنیا خودی درۆزنەکە نییە، بەڵکو کۆمەڵگەیەکە کە ئامادەیە هانت بدات بۆ درۆکردن، بە بڕوای ئەو، "کۆمەڵگە، درۆیەکی جوانکاری پێ قبووڵترە وەک لە ڕاستییەکی راشکاو".
یادگار فایەق جەختی لەوە کردەوە کە راستگۆیی وزەیەکی زۆر کەمتری دەوێت، بەڵام درۆکردن پێویستی بە وزەیەکی زۆر زیاتر هەیە بۆ شاردنەوەی و بەردەوامبوون لەسەری، ناوبراو گوتیشی: "کاتێک کۆمەڵگە درۆزنەکان دەکات بە پاڵەوان، نابێت گلهیی لە بڵاوبوونەوەی درۆ بکات".
سەبارەت بە چارەسەریش، فایەق پێیوایە باشترین شوێن بۆ بنەبڕکردنی درۆ، "بنیاتنانی راستگۆییە لەناو خێزانەکاندا" و چارەسەری سەرەکیش بریتییە لە "هۆشیاری" و قبوڵکردنی راستی، هەرچەندە تاڵیش بێت.
لەلایەن خۆیەوە، د، شەرمین وەلی، کۆمەڵناس، هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی درۆی بۆ چەندین رەهەندی سیاسی، ئابووری و پەروەردەیی گەڕاندەوە و گوتی "لە منداڵییەوە بە ناوی جیاوازەوە وەک 'موجامەلە' و ترس، فێری درۆکردن کراوین".
د. شەرمین ئاماژەی بەوە کرد کە خراپترین جۆری درۆ ئەوەیە کە دەبێتە خوو لەو کاتەدا پێویستە هەڵوەستەی جیددی لەسەر بکرێت، ئەو روونیکردەوە کە لە بواری سیاسەتدا، ناوی درۆ نراوە "تاکتیک و ستراتیژییەت" و هەندێکجاریش "ئایین کراوە بە ئامرازێک بۆ فریودانی خەڵک و درۆکردن بەناوی پیرۆزییەکانەوە".
کۆمەڵناسەکە باسی لە رەهەندی جێندەریی درۆکردنیش کرد و گوتی"کچان بەهۆی بۆشایی سۆزدارییەوە، زۆرجار درۆیەکی شیرین بە راستییەکی تاڵ پێ باشترە". هەروەها جەختیکردەوە کە "لە کۆمەڵگەی ئێمەدا ژنان لەبەر فشاری کۆمەڵایەتی زیاتر لە پیاوان درۆ دەکەن".
ئەو جیاوازیی لەنێوان درۆی منداڵ و گەورەساڵاندا کرد و رایگەیاند"درۆکردنی منداڵی سێ ساڵان نیشانەی گەشەی هزرییەتی، بەڵام درۆی گەورەساڵان فریودان و نەخۆشیی".
پێشڕەو حوسێن، نووسەر و هونەرمەند، تیشکی خستەسەر جۆرێکی نوێی درۆکردن کە بە "درۆی گەشەپێدانی مرۆیی" ناوی برد و گوتی، ئەمە بریتییە لە "فرۆشتنەوەی وەهم بە پارەیەکی خەیاڵی".
ناوبراو رەخنەی لە میدیاکان گرت و گوتی "کەسانی بێ بڕوانامە لە کەناڵە گەورەکانەوە بانگێشت دەکرێن بۆ ئەوەی درۆی 'خەیاڵیبوون' بە خەڵک بفرۆشنەوە،" ئەو پێی وایە میدیا کێشەکان دەخاتەڕوو نەک چارەسەریان بکات و چارەسەری راستەقینە لە خودی تاکەوە دەست پێدەکات، "چارەسەر لە خودی خۆتەوە دەست پێدەکات؛ درۆ لەگەڵ جەستە و رۆحی خۆت مەکە".
میوانەکانی بەرنامەکە هاوڕابوون کە سۆشیاڵ میدیا بووەتە سەکۆیەکی گەورە بۆ بڵاوکردنەوەی درۆ، لە کڕینی فۆڵۆوەری وەهمییەوە تاوەکو دروستکردنی سوپڕایزی ساختە بۆ کۆکردنەوەی بینەر، کە هەموویان کاریگەریی نەرێنی لەسەر دەروونی تاک و متمانەی نێو کۆمەڵگە بەجێدەهێڵن.

بهشی بكه لە