مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت
مژاری بەرنامەی ئەمجارەی دەروون تایبەت بوو بە ژیان و گوزەران و هەروەها چۆنییەتی مامەڵەکردنی کۆمەڵگە بەرامبەر کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بوو، تێیدا کۆمەڵێک لە کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و پسپۆڕانی بوارەکە، تیشکیان خستە سەر ئاستی نزمی هۆشیاریی کۆمەڵگە و ئەو رەفتارە نەشیاوانەی کە بەرامبەریان دەکرێت، ئەوان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە لە ژیانی رۆژانەیاندا رووبەڕووی ستەم و تێڕوانینێکی ناتەندروست دەبنەوە و پەیامێکی روونیان هەبوو، داوایان دەکرد مامەڵەیان لەسەر بنەمای رێز و یەکسانی بێت، نەک بەزەیی و سۆز.
یەکێک لە چیرۆکە کاریگەرەکانی نێو بەرنامەکە، گێڕانەوەی دکتۆر حەسەن یوسف، بەڕێوەبەری پەیمانگای نابینایانی هەولێر بوو. ئەو باسی لەوە کرد کە چۆن لە سەرەتای ژیانیدا رووبەڕووی قسەی نەشیاو و رووخێنەر بووەتەوە، تەنانەت یەکێک لە مامۆستاکانی پێی گوتبوو "تۆ نابیت بە هیچ". بەڵام دکتۆر حەسەن بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە کۆڵی نەدا و بەسەر هەموو ئاستەنگەکاندا زاڵ بوو، تاوەکو دواجار توانی بڕوانامەی دکتۆرا لە زمان و ئەدەبی کوردی بەدەست بهێنێت، ناوبراو هەروەها رەخنەی لە کەموکوڕییەکانی سیستەمی خوێندن گرت و گوتی "خوێندن بۆ نابینایان تەنیا تاوەکو پۆلی نۆی بنەڕەتی دابینکراوە، دواتر ناچارن بچنە قوتابخانە ئاساییەکان و لەنێو سەدان قوتابی چاوساخدا دەبنە تاکە قوتابی نابینا." ئەو جەختیشی کردەوە کە لە کوردستان هیچ کۆلێژێکی تایبەت بە نابینایان بوونی نییە.
لەلایەکی دیکەی گفتوگۆکەوە، دڵشاد قادر خۆشناو، سەرۆکی دەستەی باڵای کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان، تیشکی خستە سەر گرنگیی ورە و ئیرادەی خودی کەسەکە و رۆڵی بنەماڵە لە پشتگیریکردنیاندا. ئەو گوتی "گرنگترین شت ئەوەیە کە ئەم کەسانە خۆیان خاوەن ورە و ئیرادەیەکی بەرز بن، بنەماڵەکانیشیان دەبێت ببنە گەورەترین پاڵپشتیان و لە بڕیارەکاندا پرسیان پێ بکەن، تاوەکو هەست بە بوون و بەهێزیی خۆیان بکەن."
بەرنامەکە هەروەها قوڵتر بووەوە لە کاریگەرییە دەروونییەکان لەسەر خێزانەکان، کە تێیدا ئیسرا عەبدولخالق، بەڕێوەبەری سەنتەری ئۆتیزمی هانا، رایگەیاند کە زۆربەی ئەو خێزانانەی منداڵی ئۆتیزمیان هەیە، تووشی گۆشەگیری و دابڕان بوون و هەست بە شەرم دەکەن لەنێو کۆمەڵگەدا، ئەو گوتی"یەکەم هەنگاو بۆ یارمەتیدانی ئەم کەسانە، قبووڵکردنیانە لەلایەن خێزانەکانیانەوە وەک چۆن هەن". ئیسرا داوای لە کۆمەڵگەش کرد کە لە دۆخی تایبەتی ئەم خێزانانە تێبگەن و رێنماییەکی کرد"کاتێک سەردانی ماڵێک دەکەن کە منداڵی ئۆتیزمی هەیە، رێگە بدەن منداڵەکە ئازاد بێت لە جووڵە و رەفتارەکانیدا. ئەگەر تووڕەش بوو، لێی بگەڕێن و نیگەران مەبن، چونکە ئەو خۆی دوای چەند خولەکێکی کەم ئارام دەبێتەوە."
لە کۆتاییدا، سەرجەم میوانەکان پەیامێکی هاوبەشیان ئاراستەی کۆمەڵگە و حکومەت کرد، داوایان کرد بە چاوی رێز و خۆشەویستییەوە سەیریان بکرێت و مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەکان دەرفەتی یەکسانیان بۆ خوێندن و کارکردن بۆ بڕەخسێنن، تاوەکو ئەوانیش بتوانن وەک هەر تاکێکی دیکە ببنە کەسانی بەرهەمهێنەر و رۆڵی کارای خۆیان لە بنیاتنانی کۆمەڵگەدا ببینن.

بهشی بكه لە