رێگەکانی بەهێزکردنی یادەوەری و فۆکەس

06 April 2022
رێگەکانی بەهێزکردنی یادەوەری و فۆکەس

کاتێك باسی توانای یادەوەری و تەرکیز دەکرێت، خەڵک بەشێوەیەکی گشتی گرفتی هەیە و زۆرجار باسی ئەوە دەکەن نازانن بە چ تەکنیکێك تەرکیزیان زیادبکەن، لە سێیەم ئەڵقەی بەرنامەی دەروون د. محەممەد قادر خۆشناو، پزیشكی نەخۆشییە دەروونییەکان چەند نموونەیەک دەخاتەڕوو کە بۆچی نابێت کەسێك لە یەک کاتدا دوو ئەرک ئەنجامبدات؟ بۆچی بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا مەترسیدارە و زیانی دەبێت؟ هاوکات ئەوەش دەخاتەڕوو کە کاتێك کەسێك بەیەکەوە دوو ئەرک دەکات رەنگە تەرکیزی لەسەر هیچیان نەبێت و ناتوانێت داهێنان بکات.