26 کۆچبەری کورد سکاڵایان لەسەر حکومەتی لاتڤیا تۆمارکرد
26 کۆچبەری کورد سکاڵایان لەسەر حکومەتی لاتڤیا تۆمارکرد و دەڵێن کاری نامرۆڤانەیان لەگەڵ کردوون
دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا کەیسەکەیان بۆ یەکلادەکاتەوە
دادگای ئەورووپا بۆ مافەکانی مرۆڤ 26 کەیسی کۆچبەرانی کوردی خەڵکی باشووری کوردستانی لەلایە کە سکاڵایان لەسەر وڵاتێکی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا تۆمار کردووە.
کۆچبەرەکان دەڵێن لەنێوان ساڵانی 2021 و 2023 لاتڤیا بەزۆر و بەشێوەی زۆر نامرۆڤانە ئاودیوی سنووری بێلاڕووسیان کردوونەتەوە. بەشێکی زۆر لەو کوردانەی سکاڵاکەیان تۆمارکردووە گەڕاونەتەوە باشووری کوردستان، ژمارەیەکیشیان لێرە لە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپان. ئەو کۆچبەرانە دەڵێن ئەوکات لاتڤیا گوێی نەداوەتە داواکاریی پەنابەرییان و لەو ماوە کەمەی لە دیوی لاتڤیا بوونە هیچ خزمەتگوزارییەکیان پێشکەش نەکراوە. جگە لەو کۆچبەرە کوردانە 4 کەیسی دیکەش هەن کە هەمان نێوەڕۆکیان هەیە و لەسەر لیتوانیا و پۆڵەند لەلایەن کۆچبەرانی کۆباییەوە تۆمارکراون.
کاتێک بەفەرمی لە هەفتەی رابردوو هەواڵی ئەو کەیسانە ئاشکرا کرا کە جڤاتی ئەورووپا (کاونسل ئۆف یورۆپ) بەتووندی رەخنەی لە 9 وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا گرت کە داوایانکردووە دادگای ئەورووپا بۆ مافەکانی مرۆڤ چیتر رێگرییان لێنەکات بۆ دیپۆرتکردنەوە و تووندکردنی یاساکانیان لەدژی کۆچبەران.
جڤاتی ئەورووپا دامەزراوەیەکە کە 46 وڵاتی ئەوروپی (بە 28 وڵاتەکەی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپاوە) واژۆیان لەسەر پەیماننامەیەکی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ کردووە و بەوهۆیەوە دادگا باڵاکەی مافی مرۆڤیان دامەزراندووە.
سکرتێری گشتیی جڤاتەکە، ئالەین بێرسێت، داواکارییەکەی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بە دەستتێوەردان لە کاری دادگا و بە سیاسیکردنی دادگاکە دەزانێ. بۆیەش دەڵێ: دیبەیت لەسەر هەموو شتێک باشە، بەڵام بەسیاسیکردنی دادگە کارێکی زۆر خراپە.
ئەڵمانیا.. کۆچبەرێک رێگە لە کەسێک دەگرێ کە هێرشی کردووەتە سەر خەڵکی سڤیل و 18 کەسی بریندارکردووە
لە ئەڵمانیا دوای ماوەیەکی زۆر باسی هێرشکردنە سەر خەڵکی سیڤیل دەکرێ و تێیدا پەسنی کۆچبەرێک دەدەن. کۆچبەرەکە ناوی محەممەدە.
هەینیی رابردوو، کاتێک بەرنامەی دیاسپۆرا بەشێوەی زیندوو پێشکەش دەکرا، ئەو لە وێستگەی شەمەندەفەری شاری هامبورگی ئەڵمانیا بوو و چاوەڕێی شەمەندەفەری دەکرد بیباتەوە بۆ بوخهۆڵتز (ئەو شارەی لێی دەژیت). محەممەد تەمەنی هەژدە ساڵە و 3 ساڵ پێش ئێستا هاتووەتە ئەڵمانیا. ئەو رۆژە بەسەردان لای هاوڕێیەکی بووە لە هامبورگ و بە دڵخۆشی ماڵئاواییان لە یەکدی کردووە. هێشتا شەمەندەفەرەکەی نەهاتووە، لەپڕ محەممەد دەبینێ خەڵک هەڵدێن. ئەو کە هێندەی لەبیری دێت لە ژیانی پڕ شەڕ و تەق و تۆقی شاری حەڵەب و دەورووبەریدا ژیاوە و هەڵاتووە، وەک ئەوانیدیکە راناچڵەکێ و یەکسەر هەڵنایەت. بەڵکو تەماشا دەکات بزانێ خەڵکەکە لەبەر چی هەڵدێن. لە دوورەوە خانمێکی ئەڵمانی دەبینێ کە چەقۆیەکی بەدەستەوەیە و شەلم کوێرم ناپارێزم هەرکەسێکی دێتە سەر رێگە چەقۆیەکی لێدەدات و برینداری دەکات.
لەوکاتەدا محەممەد لەجیاتی هەڵاتن بەرەو خانمەکە دەڕوات. لەنزیک چەقۆوەشێنەکە کۆچبەرێکی دیکەی لێدەبێ کە خەڵکی چیچانە. محەممەد دەبینێ کۆچبەرەکە لەقەیەک لە چەقۆوەشێنەکە دەدات و بەردیدەداتەوە. محەممەدیش یەکسەر پەلاماری دەدات و هەردوو دەستی دەباتە پشتەوە و تووند بەو کۆڵەپشتەوەی دەنووسێنێ کە خانمەکە لەکۆڵی بووە. ئەو بەو شێوەیە دەمێنێتەوە تاوەکو پۆلیس دێن و چەقۆوەشێنەکە دەستگیر دەکەن. دوایی پۆلیس ناهێڵن محەممەد بە شەمەندەفەر بچێتەوە ماڵەوە، بەڵکو بە رێزەوە بە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس دەیگەیەنن. لەڕێگە کاپۆچینۆیەکیشی بۆ دەکڕن و زۆریش سوپاسی دەکەن. هەروەها لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئەڵمانەکان وەک قارەمان باسیدەکەن و ستایشی دەکەن.
محەممەد تەمەنی هەژدە ساڵە، خانمە چەقۆوەشێنەکەش چەقۆی لە هەژدە کەس داوە و ئەو نەیهێشت بیگەیەنێتە نۆزدە. بەو کارەشی کاکە حەمە لە ئەڵمانیا وەک قارەمانێک تەمەنی دەبێتە نۆزدە ساڵ.
لە هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەگوترێ محەممەد کوردە و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە. لە دیاسپۆرا بەدواداچوونمان بۆ کردووە و تاوەکو ئێستا ئەوەمان بۆ پشتڕاست نەبووەتەوە.
دانیمارک بەنیازە بە پرۆژەیەک ئیقامە نەدرێتە ئەوانەی لە وڵاتانی موسڵمانەوە بۆ کار دێنە وڵاتەکە
پارتی کۆنسێرڤاتیڤی دانیمارک: دەستی کاری موسڵمان ئەرکیان لە قازانجیان زیاترە
لە دانیمارک پارتێکی بەشدار لە پەرلەماندا پرۆژەیەکی ئامادە کردووە بۆئەوەی چیدیکە مافی مانەوە بۆ کار (یان ئیقامەی ئیش) نەدرێتە ئەوانەی لە وڵاتانی زۆرینە موسڵمانەوە دەچنە ئەوێ.
پارتی کۆنسێرڤاتیڤی دانیمارکی رایگەیاندووە ئەو کەسانەی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و پاکستان و تورکیاوە بۆ کار لە دانیمارک وەردەگیرێن، دواتر دەبنە بار بەسەر وڵاتەکەوە و ئەرکیان لە قازانجیان زیاترە. مێتتێ ئابیلدگارد، گوتەبێژی کاروباری سیاسیی پارتی کۆنسێرڤاتیڤ دەڵێت کێشەی گەورەی ئەو کەسانە ئەوەیە کە دواتر بۆ خۆگونجاندن دەبنە بار بەسەر دەوڵەتی دانیمارکەوە. بۆیە هەرچەندە هاتنی ئەوانە لە کورتمەودادا باشە، بەڵام بۆ درێژمەودا لە بەرژەوەندیی دانیمارکدا نین. بەڵام دامەزراوەی (دانسک ئیندوستری) کە گەورەترین دامەزراوەی خاوەنکاران و کارکەرانی دانیمارکە کۆک نییە لەگەڵ ئەو پرۆژەیە و دەڵێ گرنگ کوالیتیی ئەو کەسەیە کە دێت و پێویستمان پێیەتی، نەک ئەوەی لەکوێوە هاتووە.
هێشتا دیار نییە پرۆژەکە لەنێو پەرلەماندا چەندە لەلایەن پارتەکانی دیکەوە پشتیوانیی لێدەکرێ. لەو یاسایەی ئێستا هەیە بۆ هێنانی دەستی کار هیچ مەرج و قەدەخەیەکی بۆ وڵاتێکی دیاریکراو تێدانییە و تەنیا مەرج ئەوەیە کە دەبێ کەسەکە مووچەی مانگانەی بگاتە 42833 کرۆنی دانیمارکی، کە دەکاتە 6500 دۆلاری ئەمریکی یان 5700 یۆرۆ.
ئەو کۆچبەرانەی لە نۆکەندی ئینگلیزەوە بە بەلەم هاتوونەتە بەریتانیا دیپۆرتدەکرێنەوە
بەریتانیا بیر لەوە دەکاتەوە لەجیاتی رواندا کۆچبەران بنێرێتە کۆسۆڤۆ
لە ماوەی رابردوودا پلانی حکومەتی بەریتانیا بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا سەرینەگرت. هۆکاری سەرەکیش بڕیارێکی یەکلاییکەرەوەی دادگای ئەورووپا بۆ مافەکانی مرۆڤ بوو.
ئێستا حکومەتی بەریتانیا ئامادەکاری دەکات بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ کۆسۆڤۆ و ئەڵبانیا و وڵاتانی دیکە. من چوومەتە کۆسۆڤۆ و لەگەڵ هاوکارانم بەڵگەفیلمێکمان لەسەر سەربەخۆیی ئەو وڵاتە و دۆخی ژیانی خەڵکەکەی پاش سەربەخۆیی ئامادەکرد. وڵاتێکی پڕ کێشە و نادڵنیا و تا رادەیەکی زۆریش هەژارە. لەنێوەڕاستی بازاڕی شاری پریشتینای پایتەخت بە دەیان کەس دەبینیت کە دانیشتوون و ئاوازی زۆر خۆش و دڵنشین دەخوێنن. کاتێک لێیان نزیکدەبیتەوە، دەبینیت هەموویان سواڵکەرن.
هەرچەندە کەیر ستامە، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، رۆژانی رابردوو ناوی کۆسۆڤۆی نەهێنا و گوتی لەگەڵ ژمارەیەک وڵات لە گفتوگۆدان بۆئەوەی ئەو کۆچبەرانەیان بۆ بنێرن کە کەیسی پەنابەرییان لە بەریتانیا داخراوە، بەڵام ڤیۆسا ئۆسمانی، سەرۆککۆماری کۆسۆڤۆ، نەیشاردووەتەوە کە گفتوگۆی نافەرمی لەگەڵ بەریتانیا کراوە و وڵاتەکەشی ئامادەیە بۆ گەنگەشەی زۆرتر.
هەر ئەمڕۆژانە بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا رێککەوتنێکیان کردووە کە لە بەشێکی رێککەوتنەکەدا باسی ئامادەکاری دەکات بۆ دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرانەی لە فەرەنساوە و لەڕێگەی نۆکەندی ئینگلیزەوە بە بەلەم خۆیان دەگەیەنە بەریتانیا.
شێخمووس تەککال باوکی پێنج کچی زۆر کاریگەر و ناسراوە لە ئەڵمانیا
شێخمووس تەککال ئێزدییەکانی لە ساڵانی هەشتای سەدەی رابردوودا بە کۆمەڵگەی ئەڵمانی ناساند
زنار چیرۆکی شێخمووس تەککالتان بۆ دەگێڕێتەوە. ئەو دیاسپۆرانشینە کوردەی باوکی 5 کچی زۆر کاریگەر و ناسراوە لە ئەڵمانیا. یەکێکیان دیوزەن تەککالە، کە لە دە ساڵی رابردوودا لە میدیای ئەڵمانیا و سیاسەتی ئەڵمانیدا کاریگەریی گەورەی هەبووە بۆ ناساندنی کورد و پشتیوانی لە کورد و بەتایبەتیش ئێزدییەکان.
شیخمووس بۆخۆیشی دامەزرێنەری یەکەمین کۆمەڵەی ئێزدییەکانە لە شاری هانۆڤەر، کە ساڵی 1983 دایمەزراندووە و دواتر بەهۆی ئەوەوە گەورەترین دیاسپۆرای ئێزدی لە سەرتاسەری ئەورووپا لە هانۆڤەر دروستبووە.
دەقی نیوزفیچەرەکە:
منداڵانی ئەو دایک و باوکە شیرینە نێو شەقامی ئەڵمانیا بوونەتە ناوێکی دیار.
شێخمووس و فاتیمە دوو هاوژینی ئێزیدین لە گوندی داوودیا سەر بە چناری شاری ئامەدن. ئەوان ئامۆزای یەکدین و یازدە منداڵیان هێناوەتە ئەم جیهانە.
لە شارۆچکەی هانۆڤەر، دەمەوێ کەمێک لە ژیانی شێخمووس کە زیاتر لە 50 ساڵە لە ئەڵمانیا دەژیت بزانم و لەخۆیەوە ببیستم.ئەو ئێمە بەرەو یەکەم شوێنی کارکردنی خۆی لە ئەڵمانیا دەبات و کە کۆمپانیایەکی کەلوپەلی بیناکارییە کە هی خانەوادەیەکەوە پشتاوپاشت بۆیان ماوەتەوە.
شێخمووس تەککاڵ، کەسایەتی ئێزدی لە ئەڵمانیا
"لە ساڵی 1973 هاتمە ئەڵمانیا و یەکەمجار هاتمە ئەم شوێنە و پێمگوتن پێوسیتیان بەکار هەیە من لێرە کاربکەم، گوتیان بەڵی و بەیانی وەرە بۆ کار، هەر ئەوکات خانوویەکیان پێدام و ئەوکات بەتەنیابووم لێرە، دەستم بەکار کرد لە کۆمپانیای زوینگ مان باو، کە کاریان فرۆشتنی ئامێرەکانی بیناسازییە و من سپاتلایەکم هەبوو شوفێربووم و بەباشی کارم دەکرد و ماوەی 18 ساڵ لێرە بەردەوام کارم کردووە، ئێستاش دۆستایەتی و پەیوەندیمان ماوەو یەکتر دەناسین و زۆر رێزم لێدەگرن، جگە لەخۆم توانیم چەندین کەسی ئێزدی بێنم و لێرە کاریان پێبدەم و کاریان کرد، تەنانەت ئێستاش کەسێکی ئیزدی لێرەیە هەر کار دەکات کە ماوەی 32 ساڵە بەردەوام لەکارکردن".
داوودیا لە پیرداوودەوە هاتووە، ئەو گوندەی لە باکووری کوردستانە، ئێستا یەک ماڵی ئێزیدیشی تێدا نەماوە.
"کەس نەماوە، پێشتر سەد ماڵی ئێزیدی لەوی هەبوون، هەموویان هاتنە ئەورووپا، کەس نەماوە، نا کەس نەماوە، سەرەتا چوونە سووریا و عێراق، دواتر نزیکەی پەنجا ماڵیان مابوونەوە ئەوانیش هەموویان هاتنە ئەورووپا"
پێش 100 ساڵ ئەڵمانەکان ئێزیدیان نەناسیوون.
"بە ئەڵمانەکانمان دەگوت ئێمە ئێزدین، ئەوان خۆیان بێدەنگ دەکرد، دواتر دەمانگوت ئێمە کوردین، کوردیشیان بە باشی نەدەناسین، بیرمە یەکێکیان چوو کتێبێکی منداڵانی هی کارڵ ماینزی هێنا و گوتی کورد لە نێو ئەشکەوتەکان دەژین، گوتم کورد 40 ملیۆن کەسن چۆن لە نێو ئەشکەوتەکان دەژین، دەیانگوت وامان بیستووە، بەڵام ناوی خوالێخۆشبوو مەلا مستەفا بارزانیان دەزانی، گوتیان ئەو شەڕدەکات و وادەکات و وادەکات، وەک کورد دەیانناسی"
رێککەوتنی نێوان ئەڵمانیا و تورکیا بۆ هێزی کار یان دەستی کار لە ساڵی 1973 کۆتاییهات، ئەو کات شێخ مووس ناچار دەبێت داوای مافی کۆچبەری بکات بۆ ئەوەی لە ئەلمانیا بمێنێتەوە. ئەو 12 سال لە دووری و چاوەڕوانی منداڵەکانی مایەوە.
"من لە تورکیا بۆ کار هاتمە ئێرە بەپێی رێککەوتنی نێوانیان، دواتر ئەڵمانیا پێیگوتم رێککەوتنەکە کۆتاییهاتووەو نەماوە، منیش ناچاربووم داوای مانەوە بکەم، نزیکەی 12 ساڵ بوو مافی مانەوەیان پێنەدام، ئیتر ناچاربووم لە هانۆڤەرەوە بچمە هامبۆرگ پارەی هەموو منداڵەکانمانیان بڕی".
هێربێرت شنۆوەر لە ساڵی 1980 تاوەکو 1995، وەزیری ناوخۆی هەرێمی نۆردراین ڤێستفالن بوو. ئەو چووە باکووری کوردستان و سەردانی گوندە ئێزیدییەکانی کرد، و لە ئەنجامی راپۆرتەکەی ئەوەوە مافی کۆچبەری بە ئێزیدیان درا لە ئەڵمانیا.
"هێربێرت شنۆوەر چووە گوندی داوودیا و چووە ماڵمان و وێنەیەکی لەگەڵ دایکم گرت و دواتر چووە میدیات و شمزێ و چەندین گوندی ئێزدینشین و دۆخی ئیزدییەکانی ئەوێی بینی و دواتر کە گەڕایەوە راپۆرتێکی نووسی و بڕیاری پێدانی مافی پەنابەری و مانەوەی بە ئێزدیان دەرکرد و هەموومان مافی مانەوەمان پێدرا".
تووبا تاوەکو 1997 یاریزانی پیشەگەری یاریی تۆپی پێی بوو، لەگەڵ یانەی کۆڵن، چەندین خەڵات و نازناوی بەدەستهێناوە، ئەویش یەکێک لە کچانی شێخ مووس و فاتیمایە.
میوزیک..
سەرۆکایەتی کۆماری ئەڵمانیا خەڵاتی دەکات، دوای خەڵاتەکە هێلینی خوشکی تووبا لەگەڵ دایک و باوکی لەبەردەم کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری ئەڵمانیا شایی دەکەن.
"بەڕاستی دایکیان زۆر هاوکاریی ئەوانی کرد و پشتیوانی منی کرد، بیرمە هەموو رۆژ کاژێر حەوتی بەیانی دەچووە سەر سەری مندالەکان و بەئاگایی دەهێنان و پێیان دەگوت ئەمە راستە و ئەمە خراپە و ئەمە بکەن و ئەمە مەکەن، بڕۆن وەزرشی خۆتان و خوێندنی خۆتان بەباشی بکەن و چەند پارەتان بوێت پێویست بێت من دەیدەم، حەزدەکەم لە خوێندنی بەرز بخوێنن، منیش پێم دەگوت دواتر ئەو قسەنایان بۆ بکە نەک بەو بەیانییە زووە، دەیگوت نا دەبێت لەکاتی بەئاگاهێنانەوەیان ئەوەیان پێبڵێم و بیریان بخەمەوە، من 11 منداڵم هەن، 7 کچ و 4 کوڕ، هەوویان خاوەن بڕوانامەن و خەریکی ژیان و کەسابەتی خۆیانن"
دوزەن ئەندامی ماڵباتی تەککال وەک بەناوبانگترینیان دەناسرێت، ئەو سیاستەڤان و رۆژنامەڤان و چالاکڤانی مافەکانی مرۆڤە لە ئەڵمانیا، خەڵاتی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ مافەکانی مرۆڤی وەرگرتووەو هەمیشە لە میدیاکانی ئەو وڵاتە بۆچوونەکانی ئەو بەهەند لەلایەن بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتەوە وەردەگیرێ، دەنگی دوزەن لە ناوەندەکانی نێودەوڵەتی بیستراوە، لەگەڵ دامەزراندنی دەزگای هەوار بۆ کاری خێرخوازی لەسەر رێچکەی باوکی بەردەوامە و سێ بەڵگەفیلمیشی لەسەر فەرمان و جینۆسایدی ئێزدییەکان لە ساڵی 2014 بەرهەمهێناوە، باوکی دوزەنیش ئامۆژگارییەکی بۆ دایک و باوکان هەیە.
"ئامۆژگاری من بۆ دایک و باوکان ئەوەیە رێگری لە منداڵەکانیان نەکەن، هەر کاتێک رێگری لە منداڵان کرا ئەو کات ئەو منداڵە لە دایک و باوکیان دەبێتە دوژمن، من زۆرم بینیون لە خێزانەکانمان و لە هاوڕێ و کەسەکانمان، بەڵام من رێگریم لە منداڵەکانم نەکردووە و پێم گوتون بڕۆن بخوێنن و وەرزش بکەن و تەنانەت خانووم لە هامبۆرگ بۆیان گرت بەهۆی ئەوەی خوێندنگەکەیان لەوێ بوو، هەرچەندە کەسە نزیکەکانم بەمنیان دەگوت چۆن دەبێت کچەکانت بەتەنیا لە خانوویێکدا بن و دوور لە ئێوەبن، با هاوسەرگیریی بکەن و منداڵیان هەبێت باشترە، بەڵام من گویم پێنەدان"
لە مام شێخمووس دەپرسم گوندەکەی داوودیا و گەڕانەوەی بۆ وڵات لە دڵی ئەودا ماون؟
"هیچ شتێکمان لە داوودیا نەماوە یەک خانووشی لێنەماوە، و هەمووی وێران بووە، قورسە بتوانین بچینە ئەوێ و لەوێ بژین، ئەوە ماوەی 52 ساڵە ئێمە لە ئەڵمانیا دەژین و ئێستا ئەڵمانیا وڵاتی ئێمەیە، منداڵەکانمان لێرە راهاتوون، هەرچەند هەندێک ئێزدی هەن دەڵێن بڕەسخێت دەگەڕێینەوە، بەڵام باوەڕ ناکەم هیچ ئێزدیەک بگەڕێتەوە، زۆربەیان لێرە خانوویان هەیە و بڕوانامەیان هەیە و کارو کەسابەتیان هەیە، هەیە فەرمانبەرە و هەیە پزیشکە و هەیە ئەندازیارە و...بەڕاستی زۆر دڵخۆشم گەنجی ئێمەی کورد گەنجی ئێزدی لێرە زیرەکن و دەخوێنن و ئامانجیان هەیە و لەلایەن ئەڵمانەکانیشەوە خۆشەویستن و رێزلێگیراون، ئەمە شتێکی زۆر باشە، ئیستا وڵاتمان ئەڵمانیایە، دەتوانین بچینە تورکیا و عێراق و سووریا و کوردستان، هەرجارێک دەگەڕێمەوە کوردستان و دەچمە گوندی داوودیا زۆر دڵخۆش دەبم، یان کە دەچمە هەولێر و دهۆک و بەتایبەتیش زاخۆ زۆر خۆشە، زۆر دڵخۆش دەبم، زۆر سوپاسی خەڵکی ئەوێ دەکەم زۆر هاوکاری ئێزدییەکانیان کردووە بەڕاستی".
مام شێخمووسی دڵ پڕ لە خۆشەویستی بۆ ژیان و ئێزدیایەتی و کوردبوون لێدەدات، ئێستا تەمەنی 75 ساڵە و لەگەڵ خانمەکەی فاتیماخان لە پەروەردەکردن و بەخێوکردنی منداڵەکانیان نەک تەنیا بۆ هاونیشتمانیان و هاوزمانانیان، بەڵکو بۆ کۆمەڵگای ئەڵمانیاش سوودبەخش بوونە.
نەمسا.. هونەرمەندێکی کورد بە کارە ناوازەکانی سەرنجی نەمساییەکانی راکێشاوە
جوودی ماردینلی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، ماوەیەکی زۆر نییە لە نەمسایە، بەڵام بە کارە سەرنجڕاکێشەکانی سەرنجی نەمساییەکانی بۆ خۆی راکێشاوە. ئەو لە رۆژئاوا مامۆستای ئینگلیزی بووە، ئێستا لە نەمسا هەم وانەی هونەر و هەمیش ئینگلیز دەڵێتەوە.
دەقی فیچەرەکە:
ناوم جودی ماردینلیە، خەڵکی رۆژئاوای کوردستانم، من لە ساڵی 2014 ـەوە لە نەمسا نیشتەجێ بووم، لە سووریا ئەدەبی ئینگلیزیم خوێندووە، بۆ تەواوکردنی خوێندنەکەم هاتمە نەمسا، کە هاتمە ئێرە هەستم کرد ژیانێکی نوێ چاوەڕیم دەکات، ویستم بخوێنم و کار بکەم و فێری زمان ببم و هەروەها ویستم هونەریی شێوەکاری فێربم، بەڵام راستییەکەی هەموو شتێک زۆر سەخت بوو، بۆیە لەسەرەتا هەوڵی فێربوونی زمانمدا و دواتر دەستم بە کارکردن کرد، پاشان خوێندنم تەواو کرد، نزیکەی پێنج شەش ساڵ بەردەوام بووم لە خوێندن تاوەکو ماستەرەکەم لە بواری هونەرە جوانەکان تەواو کرد لە کۆلێژی ڤیکتۆریا.
لەو چوار ساڵەی کۆتاییدا وەکو مامۆستا لە نەمسا کارم کردووە، مامۆستای وێنە و مامۆستای زمانی ئینگلیزیم، هەروەها تابلۆ دروست دەکەم، تابلۆکانم لە زۆر شوێن نمایش کرد لە گەلەرییەکان و پێشانگە و تەنانەت لە مۆزەخانەکانی نەمساش نمایش کرد.
پێشانگایەکی تابلۆکانم لە تیرۆڵ کردەوە و دانەیەکیشم لە ڤییەنا، هەروەها لە شاری لینزیش چەندین پیشانگام کردەوە، لە ئەڵمانیاش بەشداریم کردووەو جارێکیش چووم بۆ چیکۆسلۆڤاکیا وەکو هونەرمەندێک بە تابلۆکانم بەشدارییم کرد.
من ئێستا نێردراوی وڵاتەکەمم (نەمسا) بۆ هەندێک وڵات بۆ ماوەی مانگێک یان زیاتر لەوێ دەمێنمەوە و کارەکانم نمایش دەکەم.
لە نەمسا دوو خەڵاتم وەرگرتووە، یەکێکیان لە ساڵی 2020 و ئەوەی دیکەیان لە ساڵی 2022 بوو کە خەڵاتی فێی لایگەر بوو، کە پڕۆژەی ماستەرەکەم بوو لە سەر هاتنی خۆم بوو لە سووریاوە بۆ نەمسا، هەروەها خەڵاتێکی دیکەم بەدەستهێنا لەسەر دۆزی شەنگال لە ساڵی 2022، زۆر باش بوو، راستییەکەی خەڵاتێکی بێ وێنە بوو، خەڵاتێکی زۆر بەنرخ بوو بۆ من.
هەروەها کتێبێکیشم نووسی دەربارەی کە خەڵکی بۆچی لە وڵاتی خۆیان بەجێدەهێڵن و ژیانی کۆچبەری هەڵدەبژێرن، هەروەها باسی مێژووی ئەوان دەکەم، ئەمە ئەو کارەیە کە لە کتێبەکەمدا باسم کردووە کە لە سێ بەش پێکهاتووە، هەروەها باسی کارەکانی خۆشم دەکەم، چۆن هاتووم بۆ نەمسا هەموویانم بە زمانی ئینگلیزی نووسیوە.
ماوەی دوو ساڵە دەستمان کردووە بە کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی ئەم پڕۆژەیە، کەتەلۆکێکمان دروستکرد و چاوپێکەوتنمان لەگەڵ هەندێک کەس کرد و بابەتێکمان دەربارەی هەڵەبجە نووسی و هەروەها باسی هۆکارەکانی کوشتنی خەڵکیمان کرد لەوێ، هەروەها باسی کارەساتی مەتاوزنمان کرد کە پێش هەشتا ساڵ بە هەزاران کەس بوونە قوربانی.
ئەگەر شوێنێکی ئاوا خەمناک دەبینم، هەڵەبجەم بیردەکەوێتەوە. بۆچی ئێرە و هەڵەبجە، هەڵەبجە قوربانی چەکی کیمیاییە، ئێمە هەمیشە باسی مێژووی هەڵەبجەمان کردووە.
من لە دایکبووی ساڵی 1988م واتە بە ماوەی چەند مانگێک بەر لەدایکبوونم کارەساتی هەڵەبجە روویداوە، کە تێیدا بە هەزاران کەس لە پیرو لاو ژن و منداڵ گیانیان لەدەستدا بەبێ هیچ گوناهێک.
بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو کە هونەرمەندێک بناسین کە خۆی بناسێنێت و باسی ئەو بیرەوەرییانەمان بۆ بکات کە بیری نوێمان پێ دەبەخشێت، ئێمە زیاتر یەکترمان ناسی، پاشان پێکەوە پلانمان دانا بۆ ئەنجامدانی پێشانگایەک، لە سەرەتادا بیرۆکەمان هەبوو، پاشان بیرۆکەکە بوو بە شتێکی راستەقینە، دوای ئەوە پێشانگایەکمان لە ساڵی 2025 کردەوە، بەم شێوەیە ئێمە لە لایەکەوە هونەرمەندێک وەکو مرۆڤ ناسی و لە لایەکی دیکەشەوە هونەرمەندێک وەکو هونەرمەند ناسی.
نەسرین نانا خانمێکی دیاسپۆرانشینی کاریگەرە لە نەمسا توانیویەتی ببێتە کەسێکی سەرکەوتوو و کاریگەر
لە نەمسا چیرۆکی کوردێکی دیکەی رۆژئاوای کوردستانتان بۆ دەگێڕمەوە، نەسرین نانا لە گەرمەی شەڕی داعشدا دەچێتە نەمسا، بە ماوەیەکی کەم خۆی فێری زمانی ئەڵمانی دەکات (کە زمانی زۆرینەی خەڵکی نەمسایە) و پاشتر بۆ ژمێریاری دەخوێنێ. ئێستاش لە کۆمپانیایەکی گەورەی ژمێریاری کاردەکات.
لەتەنیشت ئەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بووەتە ناوێکی ناسراو و کاریگەریدانەر. ئەویش بەو ڤیدیۆ سەرنجڕاکێشانەی بڵاویاندەکاتەوە و تێیاندا بە کوردییەکی خۆش و سادە و بەدەم پێکەنینەوە هەوڵدەدات کولتووری گەلەکەی بپارێزێ.
نەسرین نانا، کاریگەریدانەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان میوانی دیاسپۆرا بوو رایگەیاند، ماوەی 10 ساڵە لە نەمسا دەژیت و ئەو خەڵکی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و دەڵێت" لە ساڵی 2015 لەگەڵ خانەوادەکەم هاتمە نەمسا و بە زوویی خۆم فێری زمانی ئەڵمانی کرد، دواتر چوومە لە ژمێریاری خوێندم بۆ ماوەی سێ ساڵ، پاشان دەستم بە کارکردن کرد".
نەسرین خانمێکی کوردی ناسراوە لە سۆشیاڵمیدیا و باسی چۆنیەتی چوونی بۆ نیو دونیای سۆشیاڵمیدیا دەکات و دەڵێت"حەزم کرد بچمە نێو دونیای سۆشیاڵمیدیا و ئیتر دەستم پێکرد و باسی ژیانی خۆم دەکرد بە ڤیدیۆ و لەکاتی خواردن ئامادەکردن و پەروەردەکردنی کچەکەم و بەراستی زۆر قورس بوو ژنی ماڵ بی و دایک بی و کاربکەی و لە وڵاتێکی غەریبی، بەڵام بەردەوام بووم و کۆڵم نەدا".
سەبارەت بە سینارۆی و گفتوگۆی چیرۆکەکانی ڤیدیۆکانم زیاتر دەگەڕێنەوە بۆ خێزانەکەم، ئەم چیرۆکانەی باسیان دەکەم زۆربەی سەرچاوەیان لە خێزانەکەمەوە گرتووە، هەروەها ئەو چیرۆکانەی لەنێو کۆمەڵگەی کوردی هەن دەیانکەمە ڤیدیۆ و بڵاویاندەکەمەوە، زۆرترین بینەری یەک ڤیدیۆشم چیرۆکی زیادکردنی وەچەی کوردی بوو...".
نەسرین لە ڤیدیۆکانی زۆر گرنگی بە زمان و کولتووری کوردی دەدات و دەڵێت "بەلای منەوە زمانی کوردی زۆر گرنگە و هەمیشە پارێزگاریم لێکردووەو کچەکەشم بەباشی فێری زمانی کوردی کردووەو بەردەوامیش دەبم، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پروەردەی دایک و باوکم، جگە لەمەش پێویستە پارێزگاری لە کولتووری خۆشمان بکەین، من جلی کوردی لەبەر دەکەم و خواردنی کوردی دەخۆین و ئامادەدەکەین".
نەسرین دەشڵێت، ئێمە 7 خوشک و براین و هەموویان خۆیان فێری زمانی ئەڵمانی کردووەو تەنانەت دایک و باوکیشم بەباشی فێری زمانی ئەڵمانی بوونە، بەڵام قسەکردن لە ماڵەوە تەنیا کوردییە".
نەرویج .. وەرزشڤانێکی کورد گەشتێکی 2222 کیلۆمەتری بە پیادە دەستپێکردوە
یەکێک لەو وڵاتانەی لە ئەورووپا جوانییەکی ئەفسووناوییان هەیە نەرویجە. زۆربەی کوردی ئەوێ کە قسەیان لەگەڵدەکەی لە ژیانیان و لە جوانیی سرووشتی ئەوێ رازین. چالاکیشن و بەڕاستی لە میدیای ئەوێش زۆر ناویان دێ.
سیڤان ئازاد خەلیل دوو هەفتەیە لە باکووری نەرویجەوە بەپێ بەرەو باشووری نەرویج بەڕێوەیە. ئەو ئێوارەی پێش دەستپێکردنی گەشتەکەی میوانی دیاسپۆرا بوو و باسی ئەوەیکرد کە بۆیە دەیەوێ 2222 کیلۆمەتر بەپێ ببڕێ، تاوەکو سوپاسگوزاریی خۆی بگەیەنێتە نەرویجییەکان و کوردیشیان باشتر پێ بناسێنێ. ئەمڕۆژانە زۆر کەس پەیامی ڤیدیۆیی و تێکستیان بۆ سیڤان ناردووە. لەوانەش هونەرمەند شڤان پەروەر کە دەستخۆشیی لێدەکات و بەپێکەنینەوە پێیدەڵێ ئەو مەودایەی دەتەوێ بیبڕی زۆرە!
شڤان ئازاد خەلیل میوانی بەرنامەی دیاسپۆرا بوو رایگەیاند، گەشتەکەی لە شارۆچکەی لیندزنێس لە خاڵی هەرە باشووری نەرویجەوە دەستیپێکرد و بەرەو نوورکاپ کە دەکەوێتە خاڵی هەرە باکووری وڵاتەکە بەردەوام دەبێت.
شڤان ئازاد گوتی"چالاکییەکانم وەک چالاکییەکانی ژیان دەبینم، من وەرزشوان یان چالاکڤان نیم، بەڵکو مرۆڤێکم کە خودا وای لێکردووم، پێویستە مرۆڤ خەبات بکات و چالاکی بەردەوام بێت."
گەشتەکەی شڤان هاوکاتە لەگەڵ رۆژی گروونلۆڤ کە رۆژێکی پیرۆزە لای نەرویجییەکان، بەگوێرەی بەرنامەی وەرزشوانە کوردەکە، گەشتەکەی نزیکەی سێ تا چوار مانگی پێدەچێت.
سیڤان هێشتا هەر لەڕێگەیە و لەوێوە میوانی دیاسپۆرا بوو و رایگەیاند، ئێستا لە بوگلاندە و تاوەکو ئێستا 150 کیلۆمەتری بڕیوەو بەهۆی باران و باوە نەیتوانیوە زیاتر بڕۆوات، دەڵێت" بەردەوام دەبم تاوەکو دەگەمە ئامانجەکەم".
سەبارەت بەو ڤیدیۆیەی هونەرمەندی گەورەی کورد شڤان پەروەر بۆی ناردووە دەڵێت"سوپاسی مامۆستا شڤان پەروەر دەکەم و ئەو بۆ من وەک سیمبولێکە، ڤیدیۆکەی ئەو بۆمن وزەیەکی زۆرە"

بهشی بكه لە