لە سوێد بکوژی کارسازێکی کورد بە زیندانی هەتاهەتایی حوکم درا
حاجی هێرشە کارسازێکی کوردبوو لە ستۆکهۆڵم دەژیا سەرەتای ئەمساڵ لەلایەن باندێکی تاوانەوە کوژرا، کاتی خۆی وەکو تیمی دیاسپۆرا بەدواداچوونێکی مەیدانیمان لەسەر گرووپە تاوانکارییەکانی سوێد و تێوەگلانی گەنجی کوردی ئەوێ لەو تاوانانەدا کرد. حاجی هێرش نووسینگەیەکی گەشتیاری و خزمەتگوزاریی دیکەی هەبوو لە گەڕەکی هوسبیی ستۆکهۆڵم. کوڕێکی بەدەستی ئەو گرووپانە کوژرابوو. قسەی بۆ کردین و نیگەران بوو.
سەرەتای ئەمساڵ حاجی هێرش خۆیشی لەنێو نووسینگەکەی تەقەی لێکرا، 8 گولـلەی لێدرا و کوژرا، لەکاتی رووداوەکەدا شایەتحاڵێک و ئەفسەرێکی پۆلیسی سوێدی دوای تەقەکەرەکە دەکەون کە ناوی کەریم عەلایە و تەمەنی 34 ساڵە. کەریم تەقە لەوانیش دەکات. رووداوەکە 29ی مانگی یەکی ئەمساڵ روویدا. دواتر تەقەکەرەکە دەستگیرکرا و پەڕاوی تاوانی بۆ کرایەوە.
ئەمڕۆژانە دادگای ناوچەی سۆڵنا لە ستۆکهۆڵم حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بۆ بڕییەوە. ئەو تاوانانەی بەسەر بکوژی حاجی هێرشدا ساخبوونەتەوە، جگە لە کوشتنی ئەو کارسازە دیاسپۆرانشینە کوردە، ئەوەشە کە تەقەی لە پۆلیس و شایەتحاڵێک کردووە، چەکی نایاسایی پێبووە و مادەی هۆشبەریشی بەکارهێناوە. لە حوکمی دادگاکەدا هاتووە کە لەو دیمەنانەی بە کامێرای چاودێری تۆمارکراون، دەردەکەوێ کە کەریم عەلا رۆژی پێشتر لەبەردەم نووسینگە گەشتیارییەکەی حاجی هێرش بووە و وێنەی ئەو ناوچەیەی گرتووە. هەروەها رۆژی تاوانەکە بە جلوبەرگی رەش و شینی تۆخەوە هاتووە. بۆیە دادگا دەڵێت ئەوەی کە روویداوە کوشتنی بە پلان و بەئەنقەست بووە نەک رووداوی نەخوازراو. بۆیە دادگاکە پێیوایە نەدەکرا هیچ سزایەکی کەمتر لە زیندانی هەتاهەتایی بۆ کەریم عەلای بکوژ ببڕێتەوە.
گرووپە تاوانکارییەکانی سوێد لەمساڵانەدا بوونەتە کێشەیەکی گەورە نەک تەنیا بۆ کۆمەڵگەی سوێدی بەڵکو بۆ دیاسپۆرای کوردیش، بەڵام ئەم هەفتەیە پۆلیسی سوێدی رایگەیاند کە گرووپە تاوانکارییەکان لە سوێد لاواز بوونە و رێژەی تاوانی رێکخراو لەلایەن ئەو گرووپە تاوانکارییانە زۆر کەمیکردووە. یالێ پۆل یارێ ڤیۆس، سەرۆکی هەواڵگریی پۆلیسی نێوەڕاستی سوێد، دەڵێت ئەگەر دۆخەکە وا بەردەوام بێ، بەمزووانە رێژەی تەقەکردن و تاوانکاریی رێکخراو لە سوێد دەگاتەوە ئاستی مامناوەندی هەر وڵاتێکی دیکەی نێو یەکێتیی ئەورووپا.
لە فەرەنسا 4 کۆچبەری عێراقی لە بارهەڵگرێکی ساردکەرەوەدا بە سەلامەتی دۆزرانەوە
لە فەرەنسا سەرەتای ئەم هەفتەیە لە بازاڕێکی گوڵفرۆشانی شاری رۆوان دووکاندارەکان گوێیان لە دەنگە دەنگێک دەبێ لەنێو بارهەڵگرێکدا کە ساردکەرەوەی تێدایە و لە هۆڵەنداوە گوڵی گواستووەتەوە بۆ ئەو شارە. کاتێک بارهەڵگرەکە دەکەنەوە 4 کۆچبەری تێدا دەدۆزنەوە کە ویستوویانە خۆیان بگەیەننە سنووری ئاویی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا لە ناوچەی دانکیغ. بۆئەوەی لەوێشەوە بە بەلەمی بچووک و لە نۆکەندی ئینگلیزەوە بپەڕنەوە ئەوبەر.
کۆچبەرەکان پیاون و تەمەنیان لەنێوان 24 بۆ 31 ساڵدا بووە، گوتوویانە هەڵگری وەڵاتینامەی عێراقین. لە بەلجیکا، کاتێک بارهەڵگرەکە راوەستاوە، خۆیان خزاندووەتە نێوی. ئەو جۆرە بارهەڵگرانە پلەی گەرما تێیاندا زۆر نزمە. بەپێی بەدواداچوونەکانی ئەم بەرنامەیە ئاستی ستانداردی پلەی گەرمی لەو بارهەڵگرانەدا لەنێوان یەک پلە خوار سفر تاوەکو سێ پلەی سیلیزییە. ئەگەر مرۆڤێک بۆ ماوەیەکی درێژ لە ساردکەرەوەیەکی وادا بمێنێتەوە دەکرێ تووشی هایپۆسێرمیا ببێ. واتە پلەی گەرمیی لەشی زۆر نزمترە ببێتەوە لەوەی بەرهەمیدەهێنێ و بەمەش سەرەتا تووشی لەرز و لە خراپترین دۆخدا دڵی رابوەستێ. ئەو چوار کۆچبەرە هیچیان ئەو کێشانەیان نەبووە و سەلامەتن.
ئەڵمانیا ئەم ساڵ 934 هەزار داواکاری پەنابەری رەتکردووەتەوە
93 هەزار کەس لەوانەی داواکارییان رەتکراوەنەتەوە خەڵکی باکووری کوردستان و تورکیان
نوێترین ئامارە فەرمییەکان لە ئەڵمانیا سەبارەت بە کۆچبەران و پەنابەری شتی سەرنجڕاکێشی تێدایە. سەنتەری تۆمارکردنی بیانیانی ئەڵمانیا رایگەیاندووە کە تاوەکو کۆتایی مانگی 10ی ئەمساڵ، 934 هەزار پەنابەر لە سەرتاسەری ئەڵمانیا داواکاریی پەنابەرییان رەتکراوەتەوە (واتە رەفزیان هەیە). 153 هەزار کەس لەوانە ئەفغانین، 93 هەزاریان خەڵکی باکووری کوردستان و تورکیان، 98 هەزاریان خەڵکی کۆسۆڤۆن.
هەر لەو داتایانە دەردەکەوێ کە 2 ملیۆن و 400 هەزار پەنابەر مافی پەنابەرییان پێدراوە. لەو ژمارەیە ملیۆنێک و 63 هەزار پەنابەر مافی مانەوەی کاتییان هەیە، کە دەدرێتە ئەو پەنابەرانەی بەهۆی شەڕەوە لە وڵاتەکانیان پەنایان بۆ ئەڵمانیا هێناوە. زۆربەی ئەوانەش ئۆکراینین و دوای شەڕی ئۆکراینا هاتوونەتە ئێرە.
سەنتەرەکە ئەوەشی جیاکردۆتەوە کە کێ بە چ یاسایەک مافی پەنابەریی وەرگرتوە. 696 هەزار پەنابەر بەپێی رێککەوتنی ژنێف وەک پەنابەر قبوڵکراون، 420 هەزار کەس بەپێی یاسای (پاراستنی کاتی) مافی مانەوەیان وەرگرتووە، کە زۆربەی پەنابەرانی سووریا و رۆژئاوای کوردستان لەو یاسایە سوودمەند بوونە، 43 هەزار پەنابەریش بەپێی یاسای بنەرەتیی ئەڵمانیا (واتە دەستوور) مافی مانەوەیان دراوەتێ.
ئەو ئامارانە لە وەڵامی پرسیارێکی رێنێ شپرینگەر، پەرلەمانتاری فیدراڵیی ئەڵمانیا لەسەر لیستی پارتی راستئاژۆی ناسراو بە دژە کۆچبەر (ئا ئێف دێی) لەلایەن سەنتەرەکەوە دراونەتە ئەو پەرلەمانتارە و ئەویش بڵاویکردوونەتەوە. بەپێی ئەو ئامارانە، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024، زۆرتر لە 72 هەزار پەناخواز بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان بۆ دەرچووە، بەڵام تەنیا 20 هەزار کەس دیپۆرتکراونەتەوە. لەوانیش، بەپێی زانیارییەکانی دیاسپۆرا لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، کەسیان خەڵکی باشووری کوردستان و عێراقن.
لە هەرێمی بادن ڤورتمبێرگی ئەڵمانیا هەڵمەتێکی پیتاک کۆکردنەوە بۆ نەخۆشخانەی سنوونێ بەڕێوەدەچێت
هەڵمەتەکە بۆ نەخۆشانی دەروونییە و بە پشتیوانی حکومەتی هەرێمەکە بەرێوەدەچێت
رۆژی شەممە 29/11/2025 لە شاری شتوتگارتی هەرێمی بادن ڤوتمبێرگی ئەڵمانیا کۆنسێرتێک بۆ کۆما ئامەد ساز دەکرێت. ئەو کۆنسێرتە بە پشتیوانی حکومەتی ویلایەتەکە و هەر لەنێو کۆشکی حکومەتیش بەڕێوەدەچێت.
کۆنسێرتەکە بۆ پشتیوانیکردنە لە (نەخۆشخانەی سنوونێ)ی نزیک شاری شنگال. بەو پارەیەی لە کۆنسێرتەکەدا کۆدەکرێتەوە، خەرجیی هاتووچۆی نەخۆشەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری دەروونی دابیندەکرێت.
پرۆفیسۆر ئیلهان کزلهان، دامەزرێنەری نەخۆشخانەی سنوونێ و رێکخەری چالاکییەکە، لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی دیاسپۆرا رایگەیاند، ئامانجی سەرەکی کۆنسێرتەکە کۆکردنەوەی هاوکارییە بۆ نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەری دەروونی لە سنوونێ.
پرۆفیسۆر ئیلهان ئاماژەی بەوە کرد، هەرچەندە لە ساڵی 2021ـەوە بە هاوکاری حکومەتی بادن ڤوتمبێرگ نەخۆشخانەکەیان لە سنوونێ کردووەتەوە و لەڕێگەی زانکۆی دهۆکەوە ستافی پسپۆڕ و چارەسەرکاری دەروونییان بۆ پێگەیاندووە، بەڵام خەڵکەکە رووبەڕووی کێشەی دارایی بوونەتەوە.
کزلهان گوتیشی"خەڵکەکە لە دۆخێکی سەختدان، زۆربەیان لە کەمپ و شوێنی دوور دەژین، بەهۆی گەرما و سەرما و خراپی رێگەوبان و نەبوونی پارەی پێویست بۆ کرێی گواستنەوە و تاکسی، ناتوانن بگەنە نەخۆشخانەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بۆیە داهاتی ئەم کۆنسێرتە تەنیا بۆ دابینکردنی پاس و ئۆتۆمبێلە بۆ گواستنەوەی ئەو نەخۆشانە."
سەبارەت بە هەڵبژاردنی شوێنی کۆنسێرتەکە، پرۆفیسۆر ئیلهان ئاشکرایکرد کە سازکردنی کۆنسێرتەکە لەنێو کۆشکی حکومەتـی بادن ڤوتمبێرگی ئەڵمانیایە و پەیامێکی بەهێزی دۆستایەتییە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەرێمی بادن ڤوتمبێرگ.
ناوبراو دەڵێت "ئەم چالاکییە بۆ ئەوەیە جارێکی دیکە سەرنجی جیهان بۆ دۆخی ئێزدییەکان و پەنابەران رابکێشینەوە، چونکە بەهۆی کێشە سیاسییە جیهانییەکانەوە هاوکارییە داراییەکان و گرنگیپێدان بە مافەکانی مرۆڤ لە ناوچەکە کەمبووەتەوە."
بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرجەم بلیتی کۆنسێرتەکەی کۆما ئامەد فرۆشراون، بڕیارە چەندین کەسایەتی باڵای ئەڵمانیا، لەوانە وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی و موحتەرەم ئەرەس، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی بادن ڤوتمبێرگ ئامادەی کۆنسێرتەکە ببن.
پرۆفیسۆر ئیلهان کزلهان لە کۆتاییدا جەختیکردەوە، ئەوان وەک رێکخەرانی پڕۆژەکە تەنیا رۆڵی نێوەندگیر دەبینن و تەواوی پارە و هاوکارییەکان راستەوخۆ لەڕێگەی رێکخراوی (SHP) و لایەنە فەرمییەکانەوە دەگاتە خزمەت نەخۆشخانەی سنوونێ و خەڵکی شنگال.
دیاسپۆرا چیرۆکی سەرکەوتنی پارێزەرێکی کورد لە بەریتانیا دەگێڕێتەوە
نزار وەیس لە کاری شوشتنی ئۆتۆمبێلەوە بۆ پارێزەرێکی ناودار
هەفتەی رابردوو تیمی دیاسپۆرا لە بەریتانیا بوون و بەرنامەکە تایبەت کرابوو بە دۆخ و گوزەران و ناوبانگی کوردی بەریتانیا، هەروەها ئەو گەنگەشەیەی لەوێ کرا لەسەر تاوانی رێکخراو لەنێو دیاسپۆرانشینانی ئەوێ دەنگدانەوەی زۆری هەبوو.
ئەمجارە پارێزەرێکی سەرکەوتوو دەناسێنین کە لە بەریتانیا بە کاری شووشتنی ئۆتۆمبێل دەستپێدەکات و ئێستا لە بواری تاوانناسی و بەرەنگاربوونەوەی تاواندا بووەتە کەسێکی کاریگەر و سەرکەوتوو لەو وڵاتە. ئەو ئێستا لە کۆمپانیا یاساییەکەی یارمەتیی گەنجانی دیکەی کورد دەدات بۆئەوەی ئەوانیش بتوانن ببنە پارێزەری سەرکەوتوو لە بەریتانیا.
چیرۆکی نزار وەیس بالکێشە و لە زاری خۆیەوە دەیبیستین.
دوو دەزگای نێودەوڵەتی رێبەری جینۆسایدەکانی کوردستانیان بە زمانی ئینگلیزی چاپ و بڵاوکردەوە
هەردوو دەزگای نێودەوڵەتیی پاڵگرەیڤ مکمیلن و سپرینگەر، کە بەرهەمەکانیان لە 50 وڵاتی جیهاندا بڵاودەبنەوە، کتێبێک وەک رێبەری جینۆسایدی کورد بەشێوەی کتێب و بە ئۆنڵاین بڵاودەکەنەوە.
ناوەڕۆکی کتێبەکە باسی جینۆسایدەکانی کوردستان، واتە ئەنفال، جینۆسایدی بارزانییەکان، فەیلییەکان، کیمیابارانی هەڵەبجە، جینۆسایدی ئێزدییان و چەندین جینۆسایدی دیکەی دژی کورد لەلایەن دەوڵەتەکانی ئێران و عێراق و تورکیا و سووریا دەکات و لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە کراوە.
ئەو کتێبە لە 25 چاپتەر پێکهاتووە، 29 پسپۆڕ و ئەکادەمیست بەشدارییان لە نووسینی لێکۆڵینەوەکاندا کردووە.
د. کازیوە ساڵح، نووسەر و ئەکادیمیستی کورد کە لە کەنەدا نیشتەجێیە و وەک "سەرنووسەرو سەرپەرشتیی تەواوی پرۆژەکەی کردووە، میوانی دیاسپۆرا بوو، لەو بارەیەوە راگەیاند، ئەم بەرهەمە تەنیا کتێبێکی ئاسایی نییە، بەڵکو "رێبەرە و لە ساڵانی رابردوودا کتێبی باش نووسراون، بەڵام جیاوازیی رێبەر لەگەڵ کتێبی تاکەکەسی ئەوەیە کە کۆمەڵێک بۆشایی گەورەی مێژوویی، ئەکادیمی و سیاسی پڕدەکاتەوە کە لە توانای کتێبێکی تاکەکەسیدا نییە، ئەم رێبەرە تێڕوانینە جیاوازەکانی پسپۆڕان کۆدەکاتەوە و هەبوونی رێبەرێکی وا بۆ نەتەوەیەک، هەنگاوێکی گرنگە بۆ بونیادنانی نیشتمانی و نەتەوەیی."
سەبارەت بەوەی چۆن بیرۆکەی کارێکی وا گەورە لەدایکبوو، د. کازیوە چیرۆکێکی ساڵی 2003ی بۆ رووداو گێڕایەوە و گوتی"ئەو کاتە نامەم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا دەگۆڕییەوە بۆ ئەوەی دان بە جینۆسایدی کورددا بنێن، ماوەی چەند هەفتەیەک بەدوای کتێبێکدا دەگەڕام کە بتوانێت بە شێوەیەکی گشتگیر باسی کێشە و جینۆسایدەکانی کوردی هەر چوار پارچەی کوردستانی کردبێت تاوەکو لەگەڵ نامەکەدا بۆی بنێرم و پێی بڵێم (ئەمە بخوێنەرەوە ئینجا بڕیار بدە)، بەڵام بەداخەوە کتێبێکی وام دەستنەکەوت." بۆیە لەو کاتەوە، ئەو خەونەی لادروست دەبێت کە رۆژێک دێت خۆی ئەو بۆشاییە پڕ دەکاتەوە.
سەرنووسەری کتێبەکە ئاماژەی بە سەختیی پرۆسەی بڵاوکردنەوەکە کرد، بەتایبەت کە مامەڵە لەگەڵ دەزگایەکی وەک پاڵگرەیڤ دەکەن کە لە ساڵی 1843ـەوە کتێبی ئەکادیمی بڵاودەکاتەوە و پێوەرەکانیان زۆر ورد و تووندن.
د. کازیوە روونیکردەوە، قەناعەتپێکردنی دەزگایەکی وا بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتێکی پەیوەست بە کورد، کارێکی ئاسان نەبوو، پێویستی بە چەمکسازی، پلاندانانی ورد و دەستنیشانکردنی ئامانجەکان هەبوو، وەک سەرنووسەر دەبوایە توانای هەڵسەنگاندنی تەواوی بابەتەکانم هەبێت و سڵ نەکەمەوە لە رەتکردنەوەی ئەو بابەتانەی کە لەگەڵ ستانداردەکان یەکنەدەگرنەوە، یان رێنماییکردنی نووسەرەکان بۆ ئەوەی هەموویان لەسەر یەک ستراکچەر بنووسن."
جگە لە ئەرکی سەرپەرشتیکردن و داڕشتنەوەی کتێبەکە، د. کازیوە ساڵح خۆی بە نووسینی پێشەکی و بەشی کۆتایی دەرئەنجام بەشداریی کردووە، هەروەها دوو توێژینەوەی وردی تایبەتیشی لەناو کتێبەکەدا نووسیوە کە بریتین لە بەشەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە و جینۆسایدی بارزانییەکان".
لۆرین محەممەد کچێکی کوردی کاراتێ زانە و خاوەنی چەندین نازناوە لە سەر ئاستی ئەورووپا
لۆرین محەممەد لە هۆڵەندا لەدایک بووە. خەڵکی عەفرینە و یاریزانێکی پیشەگەر (پرۆفێشنەڵ)ی کاراتێیە. ئەو پشتێنی رەشی هەیە و چەند جارێک لەسەر ئاستی ئەوروپا خەڵاتی بردووەتەوە. دایکی لۆرینیش یاریزانی کاراتێیە.

دیاسپۆرا
لە دیاسپۆردا بایەخ بە مژارە ئەوروپییەکان کە کاریگەرییان لەسەر کوردستان و رۆژھەڵاتی نێوەڕاست ھەبێ و ئەو مژارانەی جێگەی بایەخی رەوەندی کوردن دەدرێت. شۆیەکە لە کۆمەڵێک دۆسێ پێکدێت کە جگە لەوەی پاکێجی بۆ ئامادەدەکرێت، میوانیشی بۆ دەھێندرێت. بایەخی تایبەتیش بە توانا مرۆییەکانی رەوەندی کوردی لە ئەوروپا دەدات.
پێشکەشکار: هێمن عەبدوڵڵا
پرۆدیوسەر: سابیر یاسین و سەنگەر ستار
بهشی بكه لە