بەرلین.. دادگەیەک حوکمی 10 مانگ زیندانی بۆ کوردێک دەرکرد

دادگەیەک لە بەرژوەندیی قوتابییەکی کورد بڕیار لەسەر پرۆفیسۆرێکی ئەڵمان دەدات
لەمساڵانەی دواییدا کوردی ئەڵمانیا وا راهاتوون کە هەواڵی دادگاییەکان لەم وڵاتەدا زۆرتر ئەوە بن کە کورد تێیاندا قوربانییە. بۆنموونە کۆنە داعشییەک دادگایی دەکرێ و حوکمدەدرێ و رزگاربووانی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە دادگاکەدا بە چاوی خۆیان دەیبینن کە چۆن دادپەروەری بەسەر زوڵم و ناهەقیدا سەردەکەوێ. بەڵام ئەم هەفتەیە چیرۆکێکی کوردی هەیە لە دادگایەکی بەرلین کە تێیدا کوردێک لەسەر ئازاردانی رۆژنامەنووسێک دادگایی دەکرێ و سزادەدرێ. ئەو کوردە برازای کەسێکە کە لە ئەڵمانیا نەک هەر بەنێوبانگە، بەڵکو سەبارەت بە ژیانی پڕ هەڵبەز و دابەز و پەیوەندداری بە تاوانکاریی رێکخراوەوە کتێبی لەسەر نووسراون و تەنانەت درامای تەلەڤیزیۆنیشی لەسەر دروستکراوە.
باسی مەحموود ئەلزەین دەکەم، کە خۆیشی بە خۆی دەڵێت (باوکی رۆحیی بەرلین). ئەمەش وەکو بەراوردێکە بە فیلمی بەنێوبانگی ئەمریکی (ذی گادفاذە) یان باوکی رۆحی، کە چیرۆکی سەرۆکی رێکخراوێکی مافیایی دەگێڕێتەوە کە دیوێکی مرۆییانە و یارمەتیدەری خەڵکیشی هەیە و کەس خۆی لەبەر ناگرێ.
مەحموود ئەلزەین هەر بەناوی باوکی رۆحییەوە کتێبێکی لە ساڵی 2020دا بڵاوکردەوە و باسی ژیانی خۆی لە ئەڵمانیا دەکات. ئەو ژیانەی پڕە لە هەڵبەز و دابەز و شتی سەیر و سەمەرە. ئەم هەفتەیە، بەهۆی ئەو برازایەوە جارێکی دیکە چیرۆکی مەحموود زیندوو بووەتەوە.
رۆژنامەنووسێکی دامەزراوەی شپیگلی ئەڵمانیا ئەو برازایەی مەحموودی پەلکێشی دادگا کردووە. ئەو دەڵێ کاتێک خەریکی بنکۆڵکاری بووە لەسەر مەحموود و ئەندامانی گرووپەکەی (کە بەپێی مەزەندەکان زۆرتر لە 15 هەزار کەسی کورد و ناکوردن و زۆربەیان ئەو کوردانەی لوبنانن کە لە ئەڵمانیا دەژین)، برازاکەی مەحموود بۆکسێکی بە دەموچاویدا کێشاوە و بە زەویی داداوە. دواتر گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی بەنێوبانگی شاریتێ لە بەرلین و چارەسەری بۆ کراوە. دۆسێی برازاکەی مەحموود (بەبێئەوەی ناوی ئاشکرا بکرێ) لە دادگاکەدا، کە پێرێ بەڕێوەچووە، وا خوێندراوەتەوە کە تەمەنی 42 ساڵە، لە شاری بەرلین لەدایک بووە، کەچی ئەڵمانییەکەی باش نییە. هیچ پیشەیەکی نییە و بە پارەی سۆسیال دەژیت و حکومەت کرێی خانووی بۆ دەدات. هەر لە دۆسێیەکەدا هاتووە کە ئەو پیاوە کوردە تاوەکو ساڵی 2003، چەندینجار گیراوە و حوکمدراوە. جارێکیان بەبێ مۆڵەتی شۆفێری ئۆتۆمبێلی لێخوڕیوە، جارێکی دیکە چەکی بێ مۆڵەتی لێ گیراوە، جارێکی دیکە بارهەڵگرێکی رفاندووە و جارەکانی دیکەش تۆمەتی دزی و ئازاردانی جەستەیی کەسانی دیکەی دراوەتە پاڵ.
لەکاتی دادگاییەکەدا کوردەکە گوتوویەتی ئاگای لەخۆی نەبووە و بەهۆی دۆخی دەروونیی خراپەوە دەستی راوەشاندووە. بۆیەش داوای لێبووردنی لە رۆژنامەنووسەکە کردووە. رۆژنامەنووسەکەش گوتوویەتی ئەو بۆکسەی گڵۆڵەت کرد و رێک و پێک دروست لەژێر چاومتدا و تەختی سەر زەویت کردم لە هی کەسێک نەدەچوو کە ئاگای لەخۆی نەبێ و دەستی راوەشاندبێ. بۆیە داوای لێبووردنەکەی رەتکردووەتەوە و دادگاش حوکمی 10 مانگ زیندانی بۆ بڕیوەتەوە.
مەحموودی مامی کوردەکە لە سەرەتای هەشتاکان لە لوبنانەوە هاتووەتە ئەڵمانیا و هەر زوو داواکاریی پەنابەرییەکەی رەتکراوەتەوە. لەوکاتەوە ناوی لە زۆر دۆسێی گەورەی تاوانکاری لە بەرلین و شوێنەکانی دیکەی ئەڵمانیا هاتووە. پۆلیسی ئەڵمانیا لێکۆڵینەوەیان سەبارەت بە ناسنامەکەی کردووە و دەڵێن بۆیان دەرکەوتووە لە بنەڕەتدا خەڵکی لوبنان نییە و لە باکووری کوردستان لەدایکبووە. بۆیەش هەوڵی زۆریانداوە دیپۆرتی تورکیای بکەنەوە. بەڵام تورکیا لەمساڵانەی دواییدا وەڵاتینامەی تورکیی لێسەندەوە و بەوەش دیپۆرتکردنەوەکەی سەرکەوتوو نەبوو. پار مەحموود بۆخۆی (نەک وەک دیپۆرتکراو) سواری فرۆکەیەک بوو و رۆیشتە تورکیا. هەرێمی بەرلین یەکسەر بڕیارێکیان دەرکرد کە بۆ ماوەی 7 ساڵ مەحموود بۆی نەبێ بێتەوە ئەڵمانیا. بەڵام مەحموود و تۆڕە فراوانەکەی لە ئەڵمانیا و ئەورووپا (کە زۆر شارەزای یاساییشی تێدان) توانیان لەرێگەی دادگاوە دۆزێک ببنەوە و سەرەتای مانگی داهاتوو (واتە دوو هەفتەی دیکە) مەحموود موعەزەز و موکەڕڕەم دەگەڕێتەوە ئەڵمانیا.
لە ژاپۆن دژایەتیکردنی کۆچبەرانی کورد زیاد دەبێت
لە ژاپۆن تا دێ هەستی دژایەتی بەرامبەر کۆچبەرانی کورد زۆرتر دەبێ. لە هەندێک شوێن خۆپیشاندانیش دەکرێن و میدیاش زۆر لەسەری رادەوەستێ. ئەمڕۆژانە کە لە ئەمریکا هەوڵدەدرێ بەزۆر کۆچبەران دیپۆرت بکرێنەوە و کاردانەوەکانی بوونەتە هەواڵی جیهانی، کارێکی بنکۆڵکاریی میدیایی لەنێو ژاپۆنییەکان سەرنجی راکێشام. چونکە ژاپۆنییەکان سەبارەت بە ئەمریکا پرسیاریان لێدەکرێ، کەچی هەندێکیان دەڵێن ئەوەی لە ئەمریکا دەیبینن رەنگە بەمزووانە بەهۆی کۆچبەرانەوە لە ژاپۆنیش رووبدات. بەتایبەتی لە هەردوو ناوچەی (سایتاما) و (کاواساکی) کە ژمارەیەکی زۆر کورد دەژین، چەند ساڵێکە خەڵکی ناوچەکە لە هەڵسوکەوتی کۆچبەرانی کورد نیگەرانن.
ئەوان دەڵێن زۆر لەو کوردانەی هاتوونەتە ئەوێ شایانی ئەوە نین مافی مانەوەیان بدرێتێ، چونکە رێز لە یاساکان ناگرن و لە کولتووری ژاپۆنی تێناگەن. بۆنموونە دەچن لە پارکەکان گۆشت دەبرژێنن و لە رۆژی نەورۆزدا رێز لە سرووشت و جوانیی پارکەکان ناگرن. یان هەندێکیان دەڵێن کوردەکان لەنێو خۆیاندا بەشەڕ دێن و دەنگە دەنگ زۆر دەکەن.
بەڵام سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە ئەم هەفتەیە توێژەرێکی ژاپۆنی بەناوی (رای ماتسوو مۆتۆ) توێژینەوەیەکی باڵکێشی لەسەر دیاسپۆرای کوردی لە ژاپۆن بڵاوکردووەتەوە. لە ئەنجامگیریی توێژینەوەکەیدا رەخنە لە سیاسەتی کۆچبەریی ژاپۆن بەرامبەر کورد دەگرێ. دەشڵێ ئەوەی بەرامبەر کورد دەکرێ لە ژاپۆن کۆک نییە لەگەڵ پەیمانە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی مافەکانی کۆچبەران و مافەکانی مرۆڤ بەگشتیش. توێژەرە ژاپۆنییەکە لە توێژینەوەکەیدا دەڵێ لە تەواوی مێژووی ژاپۆندا تەنیا یەک کورد مافی پەنابەریی وەرگرتووە. لێمکۆڵییەوە، راستە و ئەو کوردە ساڵی 2022 مافی پەنابەریی دراوەتێ.
رووداوەکە هێندە دەگمەن بووە کە پارێزەرەکەی کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی کردووە و میدیاکانی ژاپۆن گواستوویانەتەوە. کوردە بەختەوەرەکە بە میدیایی ژاپۆنیی گوتووە کە 8 ساڵ چاوەڕێی کردووە تاوەکو مافی مانەوەی بدەنێ و زۆریش سوپاسگوزارە کە دادپەروەریی بەرامبەر جێبەجێ کراوە!
هۆڵەندا بڕیار لەسەر کەیسی پەناخوازانی سوریایی دەدات
پاش رووخانی رژێمی ئەسەد لە سووریا، وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا پرۆسەی هەڵسەنگاندن و بڕیاردان لەسەری کەیسی پەنابەریی هاووڵاتییانی سووریا و رۆژئاوای کوردستانیان راگرت. وەزارەتی کۆچبەریی هۆڵەندا رایگەیاندووە کە 14ی ئەم مانگەوە، واتە سبەی، سەرلەنوێ دۆسێکان دەکاتەوە و بڕیاریان لەسەر دەدات.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتەکە ئەوانەی بیسەلمێنن مەترسییەکی گەورە لەسەر ژیانە، وەکو عەلەوییەکان یان ئەوانەی بە کۆمەڵگەی پەلکەزێڕێنە دەناسرێن (واتە هاوڕەگەزخواز و جۆرەکانی دیکەی پەلکەزێڕینەن) زووتر کەیسەکانیان یەکلایی دەکرێتەوە.
سەبارەت بەوانەیش کە مافی مانەوەی کاتییان وەرگرتبوو، هەواڵێکی خۆش هەیە. وەزارەتەکە دەڵێت هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ هیچیەک لەوانە ناکرێ و لێیان ناسەندرێتەوە. مانگی یەکی ساڵی 2026 بڕیارێکی نوێ لەوبارەیەوە دەدرێ.

پرۆفیسۆر و سیاسەتڤانێکی پارتی تووندئاژۆی راستئاژۆی ئەڵمانیا سکاڵایەکی دژی خانمێکی کورد تۆمار کردبوو و داوای 25 هەزار قەرەبووی لێدەکردەوە. رەینە ئۆسبلید، کە کەسی یەکەمی پارتی ئا ئێف دێی ئەڵمانیایە لە ناوچەی ئۆست فریسلەند و پارتەکەی بەوە ناسراوە لە دژی کۆچبەرانە، هەڵسوکەوتی رەگەزپەرستانەی بەرامبەر بژین ئەلحەسەن، کردبوو کە ئەوکات لە زانکۆی ئێمدن\هامبورگ قوتابیی بووە. دواتر هەر ئەو پرۆفیسۆرە سکاڵایەکی لەسەر ئەو خانمە کوردە تۆمار کردبوو، چونکە پارێزەری بژین گوتبووی ئەو مامۆستایە هەڵسوکەوتی رەگەزپەرستانەی کردووە.
ئەمڕۆژانە دادگای ئەڵمانی لە بەرژەوەندیی بژین بڕیاری دەرکردووە، بژین ئەلحەسەن، سەرۆکی TOK کە ئێستا هەڵگری مەدالیای فیدراڵیی سەرۆککۆماری ئەڵمانیایە و سەرۆک و دامەزرێنەری رێکخراوی (رانسفێر ئۆف نۆلج)ە میوانی دیاسپۆرا بوو باسی لەو دۆزە یاساییە درێژخایەنەی کرد کە چەندین ساڵە بەرەوپێش دەچێت و کاریگەری لەسەر ژیانی کردووە، جەختی لەسەر گرنگی بەرەنگاربوونەوەی رەگەزپەرستی کردەوە و رایگەیاند کە بێدەنگی چارەسەر نییە و دەڵێت" کێشەکە لە ساڵی 2019 سەریهەڵدا کاتێک خوێندکار بووم لە زانکۆی هەڵس لە شاری ئیمدن بۆ خوێندنی ماستەر، لێکۆڵینەوەیەکم سەبارەت بە رێکلام لە ئەڵمانیا کرد، بەتایبەتی لە راگەیاندنەکانی ئەڵمانیا، کەچی یەکێک لە پرۆفیسۆرەکان دژیایەتی کردم، ئەو زۆر دژی خوێندکارە کۆچبەرەکان بوو، بۆیە سکڵای یاسایی لەسەر من تۆمارکرد گوایە من ئەوم بە کەسێکی رەگەزپەرست ناوزەندکردووە، تۆمارکردووە دادگایی کەیسەکە لە ساڵی 2021ەوە دەستی پێکردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە و دۆزەکە پەیوەندی بە باسی رەگەزپەرستی و دژایەتی لە ئەڵمانیاوە هەیە و دواتر لە ساڵی 2022دا دادگا گوتی پێویستە لێکۆڵینەوە بکرێت."
بژین حەسەن لەسەر بابەتی بێدەنگی کۆمەڵگە لە بەرامبەر رەگەزپەرستیدا گوتی"زۆر کەس لە ئەڵمانیا، بەتایبەتی کورد بێدەنگ دەبن و خۆیان بێدەنگ دەکەن لە ئاستی رەگەزپەرستی بەرامبەریان، بەتایبەتی لە ئەڵمانیا و نەمسا، ئەمە لە هەموو ئەورووپا شایعە، بەتایبەتی بۆ خوێندکاران و کۆچبەران، بۆیە ئەگەر بێدەنگ بین، ئەگەر شەڕ نەکەین لەسەر مافی خۆمان، مافەکانمان تێدەپەڕێت، پێویستە دەنگ بەرز بکەینەوە."
سەرۆکی رێککخراوی تی ئۆ کەی سوپاسی ئەوانەی کرد کە پشتگیرییان کردووە و رایگەیاند، کاری زۆری بۆ خزمەتی کوردستان و کۆمەڵگەی کورد لە ئەڵمانیا دەکات.
گرووپی 'ژیانی کورد' لە ئەڵمانیا دامەزرایەوە
لە خولی رابردووی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیادا گرووپێک بەناوی (ژیانی کورد لە ئەڵمانیا) بۆ پشتیوانی لە کورد و کوردستان دروستکرا. خاوەنی دەستپێشخەرییەکە قاسم تاهیر ساڵح بوو کە خولی پێشوو و ئەمجارەش لەسەر لیستی سەوزەکان ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیایە.
ئەو پەرلەمانتارە بە بەرنامەی دیاسپۆرای راگەیاند، کە دوای دەستبەرکاربوونی پەرلەمانی نوێی ئەڵمانیا، جارێکی دیکە ئەو گرووپە بۆ پشتیوانی لە کوردی دیاسپۆرا و کوردستان دروستکراوەتەوە. جگە لە قاسم تاهیر، لەسەر لیستی سەوزەکان و وەک سەرۆکی گرووپەکە، هەریەکە لە پەرلەمانتاران گیوکای ئاکبولوت لە چەپەکان، کریستۆف دی فریز لە یەکێتیی کریستیانەکان و سەردار یوکسەل لە سۆسیال دێموکراتەکانیش ئەندامی گرووپەکەن.
دامەزراوەی جڤاکی کوردی لە ئەڵمانیا (کوردیشە گمەیندە) کەلەلایەن دەوڵەتی ئەڵمانیاوە دامەزراوەی نوێنەرایەتیکاری کوردی ئەڵمانیا دەناسرێ، پشتیوانیی لە دامەزراندنەوەی گرووپەکە کرد. بەپێی زانیارییەکانی بەرنامەی دیاسپۆرا بەمزووانە لە تێشتێکدا گرووپەکە فراوانتر دەکرێ و ئەندامی دیکەی کورد و ناکوردی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەبنە ئەندامی گرووپەکە.
کوردێک سەرۆکی کۆمەڵەیەکی گەنجانی لیبڕاڵەکانە لە ئەورووپا
لە ئەڵمانیا زۆرتر کورد لە نێو چەپەکان و سۆسیال دێموکراتەکان و سەوزەکان و هەندێکیش لەنێو کریستیان دێموکراتەکاندا دەبیندرێن، بۆیەش لەنێو گرووپە کوردییەکەی باسمکرد لە پەرلەمانی ئەڵمانیاش ئەو پارتانەی تێدان.
لەوەند سەلیم، سەرۆکی رێکخراوی لیبڕاڵی گەنجان لە ئەورووپا یەکێکە لەو گەنجە پێگەیشتوو و چالاک و ناسراوانەی ئەڵمانیا و ئەورووپا کە پشتیوانی لیبرالەکانە و بووەتە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی رێکخراوێکی گەنجانی پشتیوانیکار لەو پارتەش. ئەو لە ستۆدیۆ میوانی دیاسپۆرا بوو لەبارەی رێکخراوەکەیان رایگەیاند، رێکخراوەکەیان لە ساڵی ٢٠٢٠ دامەزرێندراوە و لە ساڵی ٢٠٢٤ بە فەرمی لەنێو لیبڕاڵەکان ناسێندرا.
سەبارەت بە سیاسەتی رێکخراوەکەیان، سەرۆکی رێکخراوی لیبڕاڵی گەنجان لە ئەورووپا ئاماژەی بەوەکرد، کە لیبڕاڵەکان پشتیوانی لە خاوەنکارەکان دەکەن و هانیان دەدەن و هەروەها بەشێک لە پێداویستییەکانیان بۆ پڕدەکەنەوە.
لەوەند سەلیم کە خوێندکارێکی قۆناخی کۆتایی ئەندازیاری تەلارسازییە، ئێستا سەرۆکایەتی ئەم رێکخراوە گەنجانە دەکات کە لە ئاستی ئەورووپادا چالاکە گوتیشی" رێکخراوەکەمان کە لە ماوەی چوار ساڵدا لە رێکخراوێکی سەربەخۆوە بووەتە رێکخراوێکی ناسراو لەنێو حیزبە لیبڕاڵەکانی ئەورووپا و شانازی پێوەدەکەم و هیوام وایە بەوهۆیەوە بتوانین باشتر خزمەتی گەنجەکانمان پێبکەین".
بەرلین.. فێستیڤاڵی هونەر و کولتووری کوردی بەڕێوەچوو
رووداو رۆژ بە رۆژ خوێنی نوێی تێدەزێ و گەنج دەبێتەوە. لە دیاسپۆرای ئەمجارەدا بەهرەیەکی میدیایی نوێی رووداو دەناسن بەناوی مەی دۆست. ئەو رۆژانی رابردوو لە فێستیڤاڵی هونەر و کولتووری کوردی بووە لە بەرلین و زۆرتر لەگەڵ ئەو بیانییانەی وەک دۆستانی دیاسپۆرای کوردی هاتوونەتە فێستیڤاڵەکە سەبارەت بە سەرنجڕاکێشیی کولتووری کوردی قسەیکردووە.
دەقی نیوزفیچەرەکە:
فێستیڤاڵی کولتوور و هونەری کوردی هەموو ساڵێک لە بەهاردا لە بەرلین بەڕێوە دەچێت، ئەمساڵیش کۆمەڵەی میتانی سەرنجێکی زۆر تایبەتی خستووەتە سەر رۆژئاوای کوردستان.
دەنگی میوزیک...
زۆر کەس بەشدارییان تێدا کردووە، کۆمەڵەی میتانی خۆی دەڵێت کە ئەمساڵ لە ساڵانی پێشتر زیاتر کەسانی بەرەگەز ئەڵمانی بەشداریان کردووە.
مارتینا فلۆتەر، پەرستاری منداڵان:
"من پەرستاری منداڵانم و بە تەواوی لە دڵەوە فێری زمانی کوردی دەبم"
ئێوە زۆر باش کوردی دەزانن.
"من باشم، زۆر سوپاس، تۆ چۆنیت؟"
بەڕاستی کوردیتان زۆر باشە، زۆر خۆشە.
دەنگی میوزیک...
چیرۆکی ژینا ئەمینی، کچی رۆژهەڵاتی کوردستان، هەموو جیهان دەیناسێت و هەموو جیهانی هەژاند، پێش دوو هەفتە کتێبێک دەربارەی ئەم بابەتە بڵاوکرایەوە و ئێمە چەند پرسیارێک دەربارەی ئەم کتێبە دەکەین، ئەم کتێبە چییە؟
سۆفیا بورچاردی، وێنەکێش
"ئەم کتێبە زیاتر بۆ منداڵانە، لەسەر چیرۆکی ژینا ئەمینی، زیلان سارا کۆسلەر ئەم چیرۆکەی نووسیووە و کلارا گیلۆد وێنەکانی کێشاوە".
مەبەستی ئەو کتێبە چییە؟ ئێوە دەتانەوێت چی پێکبهێنن و ئەم کتێبە بۆ کێیە؟
سۆفیا بورچاردی، وێنەکێش
"ئەمە بۆ ئەو منداڵانەیە کە تەمنیان لە نێوان ٦ بۆ ١١ ساڵیدایە، مەبەستی کتێبەکەش ئەوەیە کە مرۆڤ لە ئەڵمانیا چیرۆکێک لەسەر ژنێکی کورد ببیستێت، چیرۆکێک لەسەر ئازادی و ئازایەتی، بەم شێوەیە منداڵان فێردەبن کە دەتوانن لەسەر چیرۆکە راستەقینەکان و لەسەر بابەتە قورسەکان قسەبکەن، پرسیاری زۆر سەرهەڵدەدات کاتێک مرۆڤ ئەم کتێبە دەخوێنێتەوە، بەڵام مرۆڤ دەتوانێت پێکەوە بەدوای وەڵامدا بگەڕێت، کەی و چۆن مرۆڤ دەڵێت نا"
پلانتان بۆ ئەم کتێبە چییە؟ ئەمە بە زمانی ئینگلیزی و ئەڵمانی هەیە، دەتانەوێت بە زمانی دیکەی وەک کوردی یان عەرەبی بڵاوببێتەوە؟
سۆفیا بورچاردی، وێنەکێش
"بەڵێ، ئێمە لەگەڵ دامەزراوەی یەکماڵ لە پەیوەندیدا، ئەوان گوتیان کە دەیانەوێت ئەم کتێبە بە کوردی چاپ بکەن، بۆ ئەوەی منداڵانی کوردیش بتوانن بیخوێننەوە، وە بەڵکو بە فارسیش".
"نابێت زمان ئەوەندە لاوازبێت وەک بلێی تەنیا ماوە، نەخێر دەبێت چالاک بێت و دەوڵەمەندی بکەین، سەرەڕای ئەو هەموو زوڵم و زۆریەی بەسەر ئێمەی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان، بەڵام توانیومانە زمانی کوردی بەباشی بپارێزین، هەروەها زیندووهێشتنەوەی زمان پەیوەستە بە فێرکردنی منداڵەکانمان و ئەوانیش بتوانن قسەی پێبکەن و درێژەی پێبدەن".
زمان و کولتووری کورد هەمیشە بە سیاسەتەوە گرێدراون، ئێستاش ئێمە گوێ لە گفتوگۆیەک دەگرین لە نێوان دوو زمانزان، دوو پسپۆر کە لەسەر کاریگەریی شۆڕشی سووریا لەسەر ئەدەب و زمانی کوردی قسە دەکەن.
"ئایا شۆرش دەتوانێت قۆناخێکی زمان پێکبهێنێت؟ ئەوانەی کە وەک ئێمە پەنابەرن، هەندێکمان بە ناچاری، هەندێکمان بە ویستی خۆمان و هەندێکی دیکەشمان لەبەر کار هاتووینەتە ئێرە و ژیانی پەنابەریمان هەڵبژاردووە، دەبێت باشترین کارمان ئەوە بێت کولتوور و زمانە بپارێزن و بیگوازنەوە بۆ نەوەی داهاتوو".
دەنگی میوزیک...
ئێستاش کچێک لەگەڵمە کە لەگەڵ هاوڕێ کوردەکەی هاتووە و ئەمە یەکەم جاری نییە کە لەگەڵ هاوڕێکەی دێتە فێستیڤاڵی کوردی، با بزانین کە هەستەکانی لەسەر ئەم فێستیڤاڵە چین.
یێن ترانم، پزیشک:
"بۆ من، من مێژوو زۆر بە سەرنجڕاکێش دەبینم، منیش بەشداری گفتوگۆیەک بووم، هاوڕێکەم پێشتریش زۆر باسی کوردەکانی بۆمن کردبوو، بەڵام من لێرە زیاتر شارەزا بووم، بابەتەکانیش زیاتر بوون دەتوانم لەگەڵ هاوڕێکەم لەسەریان قسە بکەم، ئەمە بۆ من سەرنجڕاکێشە، هەروەها حەزم لە جلوبەرگی کوردیە، لێرە زانیاری نوێم لەسەر ئامێرەکانی میوزیکش پەیدا کرد، شتانێک کە من پێشتر نەمدەزانی، ئەمە سەرنجم رادەکێشێت چونکە بۆ من شتێکی نوێ بوو".
دەبینیت بازاڕێکیش لێرەیە شتی تێیدا دەفرۆشرێت، تۆش شتێکت کڕی یان شتێکت هەبوو کە زۆر سەرنجی تۆی راکێشا؟
یێن ترانم، پزیشک:
"من زۆر حەزم لە جلوبەرگی کوردیە و زۆر جوانن، بەڵام من گوتم، نازانم لە کوێ لەبەری بکەم، بۆیەش نەمکڕی، بەڵام خۆشە کە دەیبینم، بەڕاستی بالکێشە".
دەنگی میوزیک...
سابین وۆڵف، هاووڵاتیی ئەڵمانی:
"بە خۆشحاڵییەوە چاوەڕوانی خواردن و خواردنەوەکەمانم، من خاوەن پێداویستی تایبەتم، لێرە هەموو کەس یارمەتیدەرە، یارمەتیم دەدەن کە کورسیەکەم و بە دەستەکانی خۆم بیگرم، وە من پێشتر چوومەتە فێستیڤاڵەکانی کوردی، چیژبەخشن، من حەزم بە میوزیک کوردیە و هاورێی کورم هەی و هەندێکیان دەناسم، بەهۆی ئەوەی زۆرجار دێمە قاوەخانەی زمانەکان".
دەنگی میوزیک..
لێرە ئەو شتەی زۆر سەرنجی راکێشای چی بوو؟
سارا ئیسماعیل، خوێندکار:
من لە شاری تووبینگەوە هاتووم، لە کاژێر پێنجی بەیانی بەڕێکەوتم بۆ ئەوەی بگەمە بەرلین و بەشداریی لەو فێستیڤاڵە قەشەنگە کوردییەدا بکەم، ئەم فێستیڤاڵە بۆ زمان و کولتووری کوردی لێرە لە دیاسپۆرا زۆر گرنگە و لێرە زۆر شتی باش و خۆش هەن وەکو ناساندنی زمان و کولتووری کوردی بە بیانیانی ئامادەبووی فێستیڤاڵەکە، ئەوەی زۆر بالکێش بوو فرۆشتنی جلوبەرگی کوردی بوو لێرە، هەروەها فرۆشتنی میدیالیای نەخشەی کوردستان کە خەڵک دەیانکڕی و بەسنگیانەوە دەنووساند بەگشتی بۆمن زۆر خۆش بوو".
دەنگی میوزیک...
بێناڤ مستەفا، بەشداربووی فێستیڤاڵ:
ئەگەر ئێمە بەراوردی فێستیڤاڵی ساڵی رابردوو بەم ساڵ بکەین دەبینین ئەمساڵ زۆر جیاوازە، چونکە ئەمساڵ خەڵکی جیاواز هاتبوون، بەڕاستی ئەمساڵ ئەڵمانی زۆر هاتبوون، هەروەها چەند کەس لە ئاسیاوە هاتبوون، هەروەها لە زۆر نەتەوەی جیاواز لێرە ئامادەبوون، ئەمەش بۆ ئێمە وەک سەرکەوتنێکە کە کەسانی دیکە ئێمە دەناسن.
دەنگی میوزیک...
چۆن سەرنجی خەڵکتان راکێشا بۆ سەر ئەم فێستیڤاڵە، چۆن توانیتان فێستیڤاڵەکە بە بازاڕبکەن، واتە چۆن واتان لێکرد بزانن کە فێستیڤاڵ هەیە و سەرنجیان رابکێشن؟
بێناڤ مستەفا، بەشداربووی فێستیڤاڵ:
تیمێکمان هەیە لە دە کەس پێکهاتوون، هەریەک لە ئێمە زیاتر لە سێ چوار زمان دەزانێت، بۆیە ئەوە پەیوەندیەکانمان بۆ ئاسان دەکات بۆ نموونە، بەرنامەکەمان بە پێنج زمان هەیە و بڵاوکردەوە، هەوڵمان دا کە لە کۆمەڵگە نا-کوردییەکان چالاک بین، وەکو کۆمەڵگە عەرەبی، ئەفریقی، لاتینیەکان بۆ ئەوەی دەنگمان بگەیەنین و ئێمە بانگهێشتی کەسایەتییەکانمان کرد، هەروەها چالاکین توانیمان سەرنجی میدیای ئەڵمانی بۆ فێستیڤاڵەکە رابکێشین و کارمان لەسەر بکات، بۆ نموونە رۆژنامەی تاز گوتارێکی لەسەر فێستیڤاڵەکە بڵاوکردەوە، ئەمەش یەکەمجارە کە رۆژنامەیەکی ئەڵمانی کار لەسەر فێستیڤاڵکە بکات، ئێمەش ماوەی چوار ساڵە ئەم کارە دەکەین، ئەزموونێکی باشمان هەیە کە بتوانین خۆمان بگەیێنینە زۆر خەڵک لە نەتەوەکانی دیکە، هیوامان ئەوەیە ئەم فێستیڤاڵە گەورەتر بێت، فراوانتر بێت، جیاوازتر بێت، هەم لەڕووی ناوەڕۆکەوە، هەم لەڕووی میوانانەوە، هەم لەڕووی وۆرکشۆپەکانەوە، واتە ساڵانی رابردوو سەرنجمان زۆر لەسەر منداڵان نەبووە، ئەمساڵ وۆرکشۆپی شانۆی منداڵان هەیە، بە کوردی، ئەڵمانی، ورکشۆپی دەق هەن، ئێمە دەمانەوێت لە هەندێک بواردا پێشکەوتووتر بین، هەندێک بوار گەورەتر بکەین، بۆ نموونە کردنەوەی خول دەتوانێت ساڵی داهاتوو چەند خولێک بکەینەوە لەڕووی ئەدەبی کوردی و مێژووی کوردی و رۆژنامەگەری کوردی، هیوای هەرە گەورە ئەوەیە کە یارمەتی و پشتگیرییەکی باشمان هەبێت، ئێمە بەیەکەوە ماوەی هەشت مانگە کار بۆ ئەم فێستیڤاڵە دەکەین، بەداخەوە تاوەکو ئێستا نەمانتوایوە پشتگیری گەورە لەڕووی دەوڵەتەوە یان لەڕووی دامەزراوە کانی دیکەوە بەدەست بێنین، من دەڵێم تاوەکو ئێستا فێستیڤاڵەکان بەباشی بەڕێوەچوون لە چوار ساڵی رابردوو، دڵنیام بۆ ساڵانی داهاتوو زۆر باشتریش دەبێت".
دەنگی میوزیک...
ئێستاش ئێمە لەژێر ئەم بنمیچەدا مایینەوە، چونکە بارانی زۆر بەخوڕ دەبارێت و بووە هۆی کۆتاییپێهێنانی فێستیڤاڵەکە، هەموو ئامادەبووان چوونەماڵەوە، لە ئەڵمانیا ئاوایە بێگومان مرۆڤ هیچ کات نازانێت کە کەشوهەوا چۆن دەبێت باران دێت یان نا.
عەبدوڵڵا عارف یەکەمی پاڵەوانێتیی دەستشکاندنەوەیە لە ئەڵمانیا
گەنجانی کوردی نیشتەجێ لە دیاسپۆرا لە هەموو بوارەکانی ژیاندا چالاکی دیاری کراوەیان هەیە و هەریەکەیان بە شێوەی تایبەتی خۆیان بەشداری بەرهەمهێنان دەکەن، لەم نێوانەدا عەبدوڵڵا عارف، پاڵەوانی کوردی وەرزشی دەستشکاندنەوە لە ئەڵمانیا، یەکێکە لەو گەنجانەی کە بە سەرکەوتنەکانی جێگەی شانازیی دیاسپۆرای کوردی بووە.
دوایین سەرکەوتنی عارف لە پڕژەی نێونەتەوەیی بە بەدەستهێنانی مەدالیای زێڕین بوو، عارف ئەم دەستکەوتە گەورەیە وەک دەرئەنجامی راهێنانی بەردەوام و بەکارهێنانی تەکنیکی پێشکەوتوو دەبینێت، پاڵەوانە کوردەکە لە میوانداریی بەرنامەی دیاسپۆرادا رایگەیاند، میدالیا زێڕینەکەی لە مەڵبەندی ئەنووسەری ئەڵمانیا بەدەستهێناوە.
سەبارەت بە چۆنیەتی دەستپێکردنی کارەکەی لە مەیدانی دەستشکاندنەوەدا، عارف روونیدەکاتەوە، یەکەمجار لە تەلەڤیزیۆنەوە ئەم وەرزشەی بینیوە و زۆر سەرسام بووە کە چۆن وەرزشەوانان لە پڕژەکانی جیهانیدا بەشداری دەکەن و بە ناوبانگ دەبن.
عارف ئێستا لە فرانکفۆرت دەژیت و تەمەنی ٢٧ ساڵە، جەخت لەسەر گرنگی تەکنیک لە وەرزشی دەستشکاندنەوەدا دەکاتەوە، دەڵێت "یارییەکە زۆر تەکنیکی تێدایە کە ژمارەیان ٧٥ تەکنیکە، هەرچەندە هێز و توانا پێویستە، بەڵام تەکنیک زیاتر گرنگ و پێویسترە."
عارف باس لە پرۆگرامی راهێنانی رۆژانەی خۆی دەکات و دەڵێت "هەموو رۆژێک راهێنان دەکەم لە ناوەندی وەرزشیدا، وەکو راهێنانی تێنسی سەرمێز، بەرزکردنەوەی قورسایی، چوون بۆ ناوەندی فیتنێس"، ئەو تەکنیکی جۆراوجۆر بەکاردەهێنێت بۆ بەهێزکردنی ماسوولکەکانی دەست و باڵەکانی.
سەبارەت بە پشتگیریی خێزانەکەی، عارف سوپاسی دایک و باوکی دەکات و دەڵێت "دایک و باوکم زۆر پشتگیریان لێکردم، تەنانەت کاتێک دەستم برینداربوو زۆر نیگەرانم بوون، بەڵام هەمیشە هانیانداو."
پاڵەوانە کوردەکە خەونی گەورەی هەیە و دەیەوێ لە بازنەی ئەڵمانیا بچێتە دەرەوەو دەیەوێ میدیالیای زێڕین لەسەر ئاستی جیهان بەدەستبێنێت.

بهشی بكه لە