ئەڵمانیا.. ماڵباتێکی کوردی ئێزدی دوای دیپۆرتکردنەوەیان مافی مانەوەیان پێدەدرێت

هەفتەی رابردوو ئەڵمانیا بە فرۆکەیەک لە فرۆکەخانەی لایپزیگەوە 43 کۆچبەری هاووڵاتیی عێراقی دیپۆرتکردەوە، لێدوانی فەرمی لەسەر دیپۆرتکردنەوەکە ئەوە بوو کە هەر 43 کەسەکە پیاو بوون و هەندێکیان تاوانکار بوون، کەچی لەم چەند کاژێرەی دواییدا شتێکی سەیر و چاوەڕواننەکراو ئاشکرا بوو.
خێزانێکی ئێزدی کە لە 6 کەس پێکهاتبوون، لەنێو هەمان فڕۆکەدا بوون کە گوترا پیاون و هەندێکیان تاوانکارن ئەوانیش دیپۆرتکرانەوە، لەوەش سەیرتر ئەوە بوو کە هەمان رۆژ و پاش دیپۆرتکردنەوەی خێزانەکە، دادگایەکی بەرلین بڕیاریدا مافی مانەوەیان بدرێتێ. واتە ئەگەر چەند کاژێرێک دیپۆرتکردنەوەکەیان دواکەوتبایە دەبوونە خاوەنی مافی مانەوە لە ئەڵمانیا، ئەو خێزانە کە بە ماڵباتی قاسم ناسراون لە 4 منداڵ و دایک و باوکیان پێکهاتوون، یەکێک لە منداڵەکان کە تەمەنی 12 ساڵە لە بەغداوە پەیامێکی دەنگیی بۆ ئەڵمانییەکان ناردووە و دەڵێت، پۆلیسی عێراق لە فرۆکەخانە ئازاریان داون.
ماڵباتی قاسم ساڵی 2022 چوونەتە ئەڵمانیا، ساڵێک دواتر داواکاریی پەنابەرییەکەیان لەلایەن فەرمانگەی فیدراڵیی پەنابەران و کۆچبەری (بامف)ەوە رەتکراوەتەوە. ئەم هەفتەیە و دوای دیپۆرتکردنەوەیان، دادگاکەی بەرلین بڕیاریداوە کە رەتکردنەوەی داواکەیان لەلایەن بامفەوە یاسایی نەبووە و دەبێ هەڵوەشێتەوە، لەسەر ئەم رووداوە ناڕەزایی و گەنگەشەی گەورە لەنێو رای گشتیی ئەڵمانیادا دروستبووە، وەزارەتی نێوخۆی ویلایەتی براندنبورگ دەڵێت هیچ کێشەیەکی یاسایی بۆ دواخستنی یان دیپۆرتنەکردنەوەی ماڵباتەکە نەبووە، بۆیە جێبەجێ کراوە، هەروەها وەزیری دادی ئەڵمانیاش سەبارەت بە دیپۆرتکردنەوەکە گوتی پەیامی وڵاتەکەی روونە، ئەویش ئەوەیە کە کەسێک مافی مانەوەی لە ئەڵمانیا نەبێ، دەبێ ئێرە بەجێبهێڵێ، بەڵام پەرلەمانتاری فیدراڵی (ماکس لوکس) لەسەر لیستی سەوزەکان، کە کەسێکی کوردستاندۆستە، داوا دەکات نەک هەر ماڵباتەکە بهێندرێنەوە ئەڵمانیا، بەڵکو هانس ئێکهارد زۆمە، سەرۆکی بامفیش بەهۆی بڕیاری رەتکردنەوەی ئەو ماڵباتەوە دەست لەکار بکێشێتەوە.
دامەزراوەی (پرۆ ئەزوول)یش کە پشتیوانی لە مافی پەنابەران و کۆچبەران لە ئەڵمانیا دەکات، رایگەیاندووە ناکرێ قوربانییانی جینۆساید بگەڕێندرێنەوە بۆ ئەو وڵاتەی جینۆسایدیان بەرامبەر کراوە، کارێبا هاگەمان پارێزەری ماڵباتی قاسمە، ئەو دەڵێ بەهۆی بڕیارەکەی دادگاکەی بەرلینەوە دەست بە پرۆسەی یاسایی بۆ هێنانەوەی ماڵباتەکە بۆ ئەڵمانیا دەکات.
دادگای بەریتانیا سزای قورسی بەسەر 24 قاچاخچی کۆچبەراندا سەپاند
10 لەو قاچاخچیانە کورد
لە بەریتانیاش هەفتەی رابردوو کورد کەوتنەوە نێو ناوان، حکومەتی بەریتانیا بۆ یەکەمجار لە مێژوودا و وەک یەکەم وڵات لە جیهان سیستمێکی سزادان و گەمارۆی بەرامبەر 43 کەس و کۆمپانیایەکدا سەپاند کە دەڵێ سەلماوە دەستیان لە بەقاچاخ هێنانی کۆچبەراندا هەبووە. لەنێو ئەو 43 کەسەدا، 10 کەسیان کوردن و ناوەکانیان لای ئەم بەرنامەیە پارێزراون.
بەشێک لەو کوردانە لە بەریتانیان و یان دەستگیرکراون یان هەڵاتوون، بەشێکیشیان لە باشووری کوردستانن، لەنێو ئەو کوردانەدا هەندێکیان لەبەرئەوەی لە باشووری کوردستانەوە کاری حەواڵەیان کردووە یان لە کوردستان و تورکیا و سربیا و بەلجیکا و فەرەنساوە کۆچبەرانیان گەیاندووەتە بەریتانیا، هەندێکیشیان لەبەرئەوەی لەنێو بەریتانیا کۆچبەرەکانیان وەرگرتووە و گەیاندووەتە شوێنی خۆیان ئەو سزایانەیان بەسەردا سەپێندراون. بەدواداچوونمان بۆ ئەو ناوانە کرد کە لە بەریتانیان. تێیاندایە سوپەرمارکێت و دووکانی پۆڵۆنی و کۆمپانیای خۆراکیان هەیە.
سزاکەی حکومەتی بەریتانیا بۆ ئەو کەسانە ئەوەیە کە هەرچی سەروەت و سامانیان لە بەریتانیا هەیە دەستی بەسەردا دەگیرێ، هەروەها کەسەکان مافی دەرچوون یان هاتنە ناوەوەی بەریتانیایان نییە. هەرکەسێکیش دەرکەوێ لەگەڵ هەریەک لەو کەسانە کاردەکات یان یارمەتییان دەدات یان شتێک دەکات کە قازانجی ئەوانی تێدابێ، لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە سزادەدرێ.
جگە لە 10 کوردەکە، ئەوانیدیکە ئەلبانی و سربی و مەغریبین، یەکێک لەوانە کە وەک (سەری مارەکە) ناسێندراوە و ئێستا لە سربیا دەژیت، پاشناوەکەی تەتوانیە. تەتوان شارێکی باکووری کوردستانە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونی دیاسپۆرا، ئەو تەتوانییەی بەریتانیا بەدوایەوە خەڵکی ناوچەی تەتوانی مەغریبە.
حکومەتی یۆنان کۆچبەرانی نایاسایی دەستگیر دەکات
هەر کۆچبەرێک بەشێوەی نایاسایی بگاتە یۆنان یەکسەر دەستگیر دەکرێت، دوای ئەوەش دەکرێ بۆ ماوەی 2 ساڵ تاوەکو 5 ساڵ لە زینداندا بهێڵدرێتەوە. ئەم گۆڕانکارییە نوێیە لە دانیشتنی رۆژی 11ی ئەم مانگەدا لە پەرلەمانی یۆنان بڕیاری لەسەر دراوە و ئەم هەفتەیە دەست بە جێبەجێکردنی کراوە. تاوەکو ئێستاش زۆرتر لە 190 کەس دەستگیرکراون. هەر لەو دانیشتنەی پەرلەماندا بڕیار دراوە کە بۆ ماوەی 3 مانگ هیچ داواکارییەکی پەنابەری لە کۆچبەران وەرنەگیرێ.
زۆر جار کۆچبەران بۆئەوەی نەگیرێن و دیپۆرت نەکرێنەوە داوای مافی پەنابەری لە یۆنان دەکەن، بەمەش یۆنان بەپێی یاساکانی یەکێتیی ئەورووپا ناچار دەبێ کۆچبەرەکان دیپۆرت نەکاتەوە و وەک پەناخواز مامەڵەیان لەگەڵ بکات.
لەسەر ئاستی جیهان و یەکێتیی ئەورووپا و لە نێوخۆی یۆنانیش رەخنەی زۆر لەو بڕیارە و جێبەجێکردنی دەگیرێ. رێکخراوی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، جڤاتی یەکێتیی ئەورووپا و رێکخراوی وەک ئەمنستی ئینتەرناشناڵیش دەڵێن بڕیارەکە و جێبەجێکردنی دژی یاسا بەرکارەکانی یەکێتیی ئەورووپا و رێککەوتنەکانی پاراستنی مافەکانی کۆچبەرانە. لە نێوەوەی یۆنانیش پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆن بە 74 دەنگ بەرامبەر 177 دەنگ لە پەرلەمان دژی بڕیارەکە دەنگیاندابوو، دەستیان بە کەمپەینێک بۆ هەڵوەشانەوەی بڕیارەکە کردووە.
دوسەلدۆرف.. پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەرانی کورد و عەرەبی سووری برینداربوونی 5 پۆلیسی لێکەوتەوە
رۆژی یەکشەممەی رابردوو، لە گۆڕەپانێکی گەورەی بەردەم وێستگەی شەمەندەفەری شاری دوسەلدرۆف خۆپیشاندەرانی کورد و عەرەبی سووریا بە بەرد و بوتڵی شووشە و بۆکس و شەق لە یەکدییان دا. خۆپیشاندانی کورد و پێکهاتەکانی سووریا بۆ پشتیوانیکردن بوو لە درووزەکانی سووریا و رەتکردنەوەی سیاسەتی حکومەتی ئێستای سووریا بوو بەرامبەر پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە.
پۆلیس دەڵێ لەو خۆپیشاندانەدا نزیکەی 500 کەس بەشدارییان کردبوو. بەرامبەر ئەوان، هەر بە قسەی پۆلیس، نزیکەی 200 کەس کە عەرەبی سووریا بوون، بۆ پشتیوانی لە حکومەتی ئێستای سووریا بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع و وەک ناڕەزایی بەرامبەر خۆپیشاندانی کورد و پێکهاتەکان، لە هەمان شوێن کۆببوونەوە. 200 پۆلیسی پۆشتە بە جلوبەرگ و چەکی تایبەت بۆ رێگرتن لە تووندوتیژیش لە شوێنی خۆپیشاندانەکە بوون، کاتێک گرژییەکان دەستیانپێکرد، کە هەردوولا یەکدی تۆمەتبار دەکەن بەوەی دەستپێشخەرییان کردووە، پۆلیس هەوڵی لێکجیاکردنەوەی شەڕکەرەکانی دەدا. لە ئەنجامی ئەوەشدا 5 پۆلیس بریندار بوون.
بەپێی راگەیەندراوی پۆلیس 4 کەس لە هەردوولا دەستگیرکراون، هەروەها 20 کەسیش سکاڵایان لەسەر خۆپیشاندەرەکان تۆمارکردووە و دەڵێن زیان بە ماڵ و موڵکیان گەیشتووە.
زانکۆی کوێلن ناونیشانی پرۆفیسۆری بەخشییە ئەکادیمیێکی کورد
هەفتەی رابردوو لە شاری کوێلنی ئەڵمانیا تیمی دیاسپۆرا سەردانی کەسایەتییەکی خەڵکی سلێمانی کرد کە یەکێکە لە شانازییە زانستییەکانی کوردستان و ئەڵمانیا، ئەویش پرۆفیسۆر بەرهەم محەممەد بوو، ئەو لە یەکێک لە بەنێوبانگترین و کاریگەرترین زانکۆکانی ئەورووپا و جیهان ناونیشانی پرۆفیسۆریی وەرگرت. لەژێر دەستی ئەودا دەیان خوێندکار لە زانکۆی کوێلن بڕوانامەی ماستەرو دکتۆرایان بەدەستهێناوە و لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا کاردەکەن، یاخود لە زانکۆ بەناوبانگەکانی ئەڵمانیا وانە دەڵێنەوە.
پڕۆفیسۆر بەرهەم محەممەد؛ چیرۆکی کۆڵنەدان لە سابوونکەرانەوە بۆ لووتکەی زانست لە ئەڵمانیا
لەنێو هۆڵە پڕ شکۆکانی زانکۆی کوێلن، یەکێک لە گەورەترین و کۆنترین ناوەندە ئەکادیمییەکانی ئەڵمانیا، پیاوێکی کورد بە زمانێکی ئەڵمانیی پاراو وانەی ئەنەتۆمی بۆ سەتان خوێندکاری پزیشکی دەڵێتەوە، ئەو پڕۆفیسۆر دکتۆر بەرهەم محەممەدە، کە کاروانێکی دوورودرێژ و پڕ لە هەوراز و نشێوی لە گەڕەکی سابوونکەرانی سلێمانییەوە دەستپێکردووە و ئەمڕۆ لە لووتکەی زانستی یەکێک لە کاریگەرترین وڵاتانی ئەورووپادا وەستاوە، چیرۆکی ئەو، چیرۆکی باوەڕبوون بەخۆ و تێپەڕاندنی هەموو ئەو بەربەستانەیە کە لەبەردەم کۆچبەرێکدا دروست دەبن.
سەرەتای کاروانەکە؛ زیرەکییەک کە لە موسڵ و بەغدا درەوشایەوە
بەرهەم شەوکەت محەممەد لە ساڵی 1965 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، هەر لە سەرەتای ژیانی ئەکادیمییەوە، وەک خوێندکارێکی زیرەک و بەهرەمەند دەرکەوت، لە ساڵی 1987 بە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی کۆلێژی پزیشکیی ڤێتێرنەری لە زانکۆی موسڵ دەرچوو، کە ئەمە یەکەم نیشانەی ئەو رێگا پرشنگدارە بوو کە چاوەڕێی دەکرد.
بۆ بەدیهێنانی خەونە گەورەکانی، رووی لە پایتەختی عێراق کرد و لە ساڵی 1992، بڕوانامەی ماستەری لە زانستی مشەخۆرزانی (Parasitology) لە زانکۆی بەغدا بەدەستهێنا، دیسانەوە بە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی کۆلێژەکەی، دوای گەڕانەوەی بۆ کوردستان، لەنێوان ساڵانی 1988 بۆ 1996، وەک موعید و دواتر مامۆستا لە زانکۆکانی سەڵاحەدین و سلێمانی خزمەتی کرد، بەڵام بارودۆخی ئەو سەردەمەی کوردستان وایکرد خەونەکانی لە چوارچێوەی سنوورەکاندا قەتیس نەمێننەوە.
وەرچەرخانە چارەنووسسازەکە؛ کۆچ و تاقیکردنەوە سەختەکەی ئەڵمانیا
لە ساڵی 1996، پڕۆفیسۆر بەرهەم لەگەڵ هاوژینی و کوڕە سێ مانگانەکەیدا، بڕیارێکی قورس دەدات و بەرەو ئەڵمانیا کۆچ دەکات، سەرەتای ژیانی لەوێ، وەک چیرۆکی هەزاران کۆچبەری دیکە، پڕ بوو لە ئاستەنگ، ئەو رۆژانە بە تاڵییەوە بیردێنێتەوە و دەڵێت"کە گەیشتینە ئەڵمانیا، پێیانگوتم دەبێت کار بکەیت، کاتێک پرسیم چ کارێک، لە وەڵامدا گوتیان ئیشی باخەوانی و پاککردنەوە، ئەو قسەیە وەک ئەوە وابوو خەنجەرێک لە دڵم بدەن، چاوم پڕ بوو لە فرمێسک، بەڵام لەناخی خۆمدا بڕیارێکم دا: من بۆ ئەمە نەهاتووم."
ئەو ساتەوەختە سەختە، بووە خاڵی وەرچەرخان و گەورەترین هاندەر بۆی، لەبری ئەوەی رادەست بێت، بڕیاریدا بە توانای زانستیی خۆی بیسەلمێنێت کە شایستەی شوێنێکی گەورەترە، دەستیکرد بە لێدانی دەرگای زانکۆ گەورەکانی وەک بۆن، نورنبێرگ و هانۆڤەر.
دۆزینەوەی دەرفەت؛ چاوپێکەوتنەکەی زانکۆی هانۆڤەر
دوای هەوڵێکی زۆر، لە زانکۆی هانۆڤەر دەرفەتی چاوپێکەوتنێکی پێدرا. دیمەنەکە وەک فیلمێکی سینەمایی وابوو؛ هەشت پڕۆفیسۆری ئەڵمانی لە ژوورەکەدا دانیشتبوون و ئەو وەک تاکە بیانی لەنێویاندا بوو. "ئەڵمانییەکەم ئەو کاتە زۆر لاواز بوو، تەنیا دوو ساڵ بوو لێرە بووم". پڕۆفیسۆر بەرهەم وا دەڵێت، "بەڵام چاوپێکەوتنەکە بە زمانی ئینگلیزی بەڕێوەچوو، پڕۆفیسۆرێکیان کە مرۆڤێکی زۆر بەڕێز و کورددۆست بوو، دوای گفتوگۆیەکی زانستیی قووڵ، سەرسامیی خۆی بە تواناکانم نەشاردەوە و یەکسەر گوتی: تۆمان دەوێت."
ئەمە ئەو وەرچەرخانە بوو کە رێگای بۆ کردەوە، زانکۆی هانۆڤەر پشتیوانیی کرد و هاوکات لەگەڵ کارکردندا، دەستی بە خوێندنی دکتۆرا کرد.
گەیشتن بە لووتکەی ئەکادیمی؛ بڕوانامە دوای بڕوانامە
پڕۆفیسۆر بەرهەم تەنیا بە بڕوانامەی دکتۆرا نەوەستا، بەڵکو بەشێوەیەکی سیستماتیک هەموو پلە ئەکادیمییەکانی ئەڵمانیای بڕی، کە بەدەستهێنانیان بۆ خودی ئەڵمانییەکانیش کارێکی ئاسان نییە، ئەو ئێستا خاوەنی ئەم بڕوانامە و نازناوە زانستییانەیە:
• دکتۆرا (Dr. rer. nat.): لە زانستە سروشتییەکان.
• هابیلیتاציۆن (Habilitation): بەرزترین بڕوانامەی ئەکادیمیی ئەڵمانیا کە مەرجی سەرەکییە بۆ بوون بە پڕۆفیسۆر.
• ڤینیا لیگێندی (Venia Legendi): مافی فەرمیی وانەگوتنەوەی سەربەخۆ لە زانکۆدا.
• پسپۆڕیی پێنج ساڵە: لە پزیشکیی ڤێتێرنەریدا، دوای تەواوکردنی دکتۆراکەی.
• ئەپرۆباتسیۆن (Approbation): مۆڵەتی فەرمیی پزیشکی کە رێگەی پێدەدات لە سەرجەم وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا کلینیک بکاتەوە.
ئەو بە پێکەنینەوە دەڵێت: "ئیتر بەڕاستی هیچ نازناو و بڕوانامەیەکی ئەکادیمی لە ئەڵمانیا نەماوە بەدەستی نەهێنم، بەڵام ئێمە هەرگیز لە توێژینەوەی زانستی ناوەستین و ئێستاش کاری لەسەر دوو توێژینەوەی نوێ دەکەم."
کاریگەری لەسەر نەوەی نوێ؛ "لە هەر نەخۆشخانەیەک خوێندکاری خۆمم هەیە"
لە ساڵی 1999ـەوە، پڕۆفیسۆر بەرهەم لە زانکۆی کۆڵن، کە نزیکەی 73 هەزار خوێندکاری هەیە، وانە دەڵێتەوە، ئەو شانازی بەو کاریگەرییەوە دەکات کە لەسەر نەوەی نوێی پزیشکانی ئەڵمانیا و ئەورووپای داناوە. "زۆرێک لە خوێندکارەکانم ئێستا خۆیان بوونەتە پڕۆفیسۆر و پزیشکی پایەبەرز، بە شانازییەوە دەڵێم، کاتێک دەچمە هەر نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا خوێندکاری خۆمم لێیە کە بەڕێزەوە پێشوازیم لێدەکات."
ئەو نهێنیی سەرکەوتنی خۆی و رێزی ئەڵمانییەکان بۆ کارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ دڵسۆزی و کارامەیی. "لێرە کەس پرسیار ناکات تۆ رەشی یان سپی، خەڵکی کوێیت؟، تەنیا سەیری ئەوە دەکەن کە چ خزمەتێک پێشکەش دەکەیت و توانای زانستیت چەندە."
دڵ لە کوردستان، جەستە لە دیاسپۆرا
سەرەڕای ئەو هەموو سەرکەوتنە گەورەیە لە ئەڵمانیا، دڵی پڕۆفیسۆر بەرهەم هێشتا لە کوردستان و بۆ کوردستان لێدەدات، "رۆح و دڵم هەمیشە لە کوردستانە، چەندین جار گەڕاومەتەوە و هەوڵمداوە خزمەت بکەم، بەڵام بەداخەوە ژینگەی توێژینەوەی زانستیی پێشکەوتوو لەوێ هێشتا وەک پێویست نییە."
ئەو دان بەوەدا دەنێت کە ژیانی کۆمەڵایەتی لە کوردستان جیاوازە. "ژیان بەڕاستی تەنیا لە کوردستان خۆشە؛ لای هاوڕێ و کەسوکار، لێرە بەهۆی سەرقاڵیی زۆرەوە، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان زۆر کەمن."
چیرۆکی پڕۆفیسۆر بەرهەم محەممەد، تەنیا چیرۆکی سەرکەوتنی تاکێک نییە؛ بەڵکو چیرۆکی ئیرادەی گەلێکە کە لە ناخی هەر تاکێکیدا حەزی فێربوون و گەیشتن بە لووتکە شەپۆل دەدات، ئەو نموونەیەکی زیندووە کە دەیسەلمێنێت تاکی کورد کاتێک دەرفەتی بۆ بڕەخسێت، دەتوانێت لەسەر ئاستی جیهان ببێتە ئەستێرەیەکی درەوشاوە.
مامۆستایەکی کورد لە کەنەدا شێوازێکی نوێ بۆ فێربوونی زمانی کوردی دادەنێت
فێربوونی زمانی کوردی بۆ منداڵانی کورد لە دیارسپۆرا بووەتە ئاڵنگارییەکی گەورە، لە کاتێکدا نەتەوەکانی دیکە بەهۆی بوونی سیستەم و دامەزراوەی ڕێکوپێک و پاڵپشتیی وڵاتەکانیان، بە ئاسانی زمان و کولتووری خۆیان دەپارێزن. لەنێو ئەم بۆشاییەدا، هەوڵە تاکەکەسییەکان دەبنە چرایەکی پرشنگدار. پەری چەلەبی، مامۆستایەکی دانیشتووی کەنەدایە، یەکێکە لەو دڵسۆزانەی کە بە داڕشتنی میتۆدێکی نوێ و سەردەمیانە هەوڵی پڕکردنەوەی ئەو کەلێنە دەدات.
لەسەر ئەم مژارە پەری چەلەبی میوانی بەرنامەی دیاسپۆرا بوو، رایگەیاند سیستەمی فێرکردنی ئەو لەسەر بنەمای سیستەمی مۆدێرنی ئەمریکی-کەنەدییە، کە تێیدا منداڵ سەنتەرە و بەشدارێکی چالاکە لە پرۆسەی فێربووندا. ئەو رەخنەی لە سیستەمی کۆنی پەروەردە گرت و گوتی "سیستەمی کۆن منداڵی وەک سەربازێک لێکردبوو، قوتابخانەش وەک سەربازگەیەک وابوو، منداڵ تەنیا وەرگر بوو و هیچ دەرفەتێکی پرسیارکردن و داهێنانی نەبوو."
بەڵام لە میتۆدە نوێیەکەیدا، کە لە رێگەی پۆلی ئۆنلاینەوە بەڕێوەدەچێت، منداڵ دەتوانێت لەگەڵ مامۆستا ببێتە هاوبەش لە وانەوتنەوەدا، ئەم شێوازە بەتایبەتی بۆ ئەو منداڵانە گونجاوە کە بەهۆی حاڵەتی وەک ADHD ناتوانن بۆ ماوەیەکی زۆر سەرنجیان لەسەر یەک بابەت بێت، چونکە وانەکان بەشێوەیەکی کارلێککارانە (interactive) بەڕێوەدەچن و هەموو منداڵەکان پێکەوە بەشدار دەکات.
یەکێک لە هۆکارە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم میتۆدە، بەکارهێنانی بووکەڵەیەکە بە ناوی 'جوانە' کە وەک هاوکارێکی مامۆستا پەری لە پۆلدا ئامادەیە، خاتوو پەری لەمبارەیەوە دەڵێت"منداڵان زۆر زوو لەگەڵ بووکەڵەکە پەیوەندی دروست دەکەن، بەڕای من منداڵ لە منداڵەوە باشتر فێر دەبێت و کاتێک شتێک لە هاوتەمەن یان بووکەڵەیەکەوە دەبیستێت خێراتر وەریدەگرێت."
بیرۆکەی ئەم کارە بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە کە پەری چەلەبی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە ناوچەکانی ورمێ مامۆستا بووە. ئەو لەوێ زوڵمێکی گەورەی بەرامبەر بە منداڵی کورد بینیوە، کاتێک منداڵەکان لە مامۆستا تورک و فارسەکان تێنەدەگەیشتن و پرۆسەی خوێندن بۆیان بێمانا بوو، هەر لەوێوە بڕیاری داوە کە دەبێت کورد خاوەنی سیستەم و کتێبی پەروەردەیی تایبەت بە خۆی بێت کە جوان و سەردەمیانە بێت.
ئێستا دایکان و باوکان لە هەر شوێنێکی جیهان بن، دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن، کتێبەکانی ئەم پڕۆژەیە لە رێگەی ماڵپەڕی Bawandata.org بەردەستن، هەروەها بۆ بەشداریکردن لە پۆلە ئۆنلاینەکان، دەتوانن لە رێگەی ئیمەیڵی preschool@bawandata.org یان پەیجی ئینستاگرامی "پەری و پەپوولەکان" پەیوەندی بکەن و بەپێی وڵات و ئاستی زمانی منداڵەکانیان، کاتی گونجاویان بۆ دادەنرێت.
یانەیەکی تۆپی پێی کوردی لە ئەڵمانیا نێوبانگ پەیدا دەکات
ئازادی یانەیەکی کوردیە هەوڵدەدات بگاتە خولی پلەشەشی تۆپی پێی ئەڵمانیا
لە دیاسپۆرا دەمێکە کورد بە وەرزش ناوێکیان بۆخۆیان دروستکردووە. جا چ بە تۆپی پێ بێ یانیش بە وەرزشەکانی دیکە، زۆر جار ئاڵای کوردستانیان شەکاندووەتەوە.
مەی دۆست یەکێک لەو یانە وەرزشییانەی دۆزیوەتەوە کە ناوی باڵکێشی (ئازادی)یان بۆخۆیان هەڵبژاردووە و فیچەرێکی لەسەر کردوون.
دەقی نیوزفیچەرەکە:
لە جیهانی تۆپی پێدا هەندێک چیرۆک هەن کە سنوورەکانی وەرزش دەبەزێنن، لە ئەڵمانیا یانەیەک کە لەسەر بنەمای هاوڕێیەتی و پاراستنی ناسنامە دامەزراوە خەریکە داستانێکی پرشنگداری سەرکەوتن دەنووسێتەوە، ئەمە چیرۆکی یانەی (SV Azadî)ـیە، یانەیەکی کوردی کە بووەتە سیمبولی کۆمەڵگە، کولتوور و دڵی بۆ یارییە جوانەکە لێدەدات.
هەموو شتێک لە ساڵی 2016 لە خەونی سێ هاوڕێوە سەرچاوەی گرت، لەو دەستپێکە ساکارەوە، یانەی ئازادی دەستی بە گەشتێکی سەرنجڕاکێشی سەرکەوتن کرد، تیپەکە بە پیشاندانی بەهرەیەکی بێوێنە و ئیرادەیەکی پۆڵایین، چوار وەرزی لەسەریەک سەرکەوتنی بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە خولی ڤێرباندسلیگا (Verbandsliga)، کە لە سیستمی خولەکانی تۆپی پێی ئەڵمانیادا یەکێکە لە ئاستە بەرزەکان، بێگومان ئەمە بۆ هەر یانەیەک دەستکەوتێکی مێژووییە.
ئەم گەشتە ناوازەیە لە هێزی بیرۆکەیەکەوە لەدایکبوو، ئێمە لەگەڵ یەکێک لە دامەزرێنەرانی یانەکە دەدوێین بۆ ئەوەی لەبارەی ئەو خەونەوە بزانین کە بووەتە سەرەتای هەموو شتێک.
ئازاد مێران، دامەزرێنەر و یاریزان:
"پێشتر هیچ کۆمەڵەیەکی کوردیی ئەوتۆ نەبوو، شوێنێک نەبوو کورد تێیدا کۆببێتەوە و یەکدی بناسن، بۆیە ئێمە یانەی ئازادیمان دامەزراند، دەمانویست ماڵێک بۆ کورد دروست بکەین، تاوەکو لێیەوە نزیکببنەوە و پەیوەندی دروست بکەن، شوێنێک کە تایبەت بێت بە کورد".
یانەی ئازادی هەمیشە چاوی لە ئاسۆیە و خەون و ئامانجی گەورەتری لەپێشە و دەیانەوێت بە باوەڕێکی پتەوەوە بەدیبهێنن.
ئازاد میران، دامەزرێنەر و یاریزان:
"ئامانجمان ئەوەیە ببینە گەورەترین یانەی وەرزشیی کوردی لە ئەڵمانیا، هیواخوازین رۆژێک بێت یاریگەی تایبەت بە خۆمان هەبێت و لەڕووی ژێرخانەوە سەربەخۆ بین".
ئەم گیانە پڕ لە بەهرە و هەستە نەتەوەییە، یاریزانی لە هەموو لایەکەوە بۆ لای خۆی راکێشاوە، پێکهاتەی تیپەکە نموونەیەکی زیندووی یەکڕیزییە، یاریزانانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە شانبەشانی یاریزانی ئەڵمانی و پۆڵەندی و نەتەوەکانی دیکە یاری دەکەن.
سەرکەوتنەکانیان لەنێو یاریگەدا سەرنجی ئەو یاریزانانەشی راکێشاوە کە لە خولی بەرزتریشدا یاری دەکەن، چونکە پەیامی ئازادی و گیانی برایەتیی یانەکە کاریگەریی لەسەریان هەبووە، بۆ یاریزانان پۆشینی درێسی ئازادی تەنیا یارییەک نییە، بەڵکو شەرەف و شانازییە.
ئەلەند خەلیل، یاریزان:
"جیاوازیی ئێمە لەگەڵ تیپەکانی دیکە ئەوەیە کە هەموومان پێکەوە وەک یەک خێزانین، ئێمە هاوڕێ و برای یەکدین و ئەگەر یەکێک لە ئێمە کێشەیەکیشی هەبێت، هەموومان پێکەوە هاوکاری دەکەین".
بێگومان سەرکردایەتیکردنی تیپێکی ئاوا فرەڕەنگ و خاوەن ئیرادە، شێوازێکی تایبەتی دەوێت و یانەیەکی وەک ئازادی، هەندێکجار رووبەڕووی ئاستەنگیش دەبێتەوە.
نیوار جاسم، راهێنەر:
"کاتێک لە دەرەوەی یاریگەی خۆمان یاریی دەکەین، هەندێکجار لەلایەن هاندەرانی تیپی بەرامبەرەوە رووبەڕووی قسە و رەفتاری نەشیاو دەبینەوە، بەڵام گرنگە کۆنترۆڵی خۆت بکەیت، بەهێز بیت و گوێیان پێنەدەیت، تەنیا تەرکیزت لەسەر یارییەکە بێت".
راهێنەری یانەی ئازادی، باس لە چەند پلانێکی گرنگی داهاتوو دەکات کە دەیانەوێت لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا جێبەجێیان بکەن.
نیوار جاسم، راهێنەر:
"پلانمان وایە وردە وردە دەست بە دروستکردنی تیپی تازەپێگەیشتووان و منداڵان بکەین، بۆ تیپی یەکەمی یانەکەشمان، ئاواتەخوازم لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا بگەینە ئاستی ئۆبەرلیگا (Oberliga)، کە پلەی پێنجەمی سیستمی خولەکانی ئەڵمانیایە".
یانەکە رەگێکی قووڵی لەنێو کۆمەڵگەی کوردیدا داکوتاوە، گرووپێکی هەڵپەڕکێ و فۆلکلۆری کوردییان بۆ منداڵان دامەزراندووە، بۆ ئەوەی کولتوور و کەلەپووری دەوڵەمەندی کوردی بە نەوەی نوێ ئاشنا بکەن.
ئەم پابەندبوونە بە پاراستنی رەسەنایەتی و بنیاتنانی داهاتووەوە، ئێستا چاوی لە گەورەترین ئامانجیەتی، ئەویش دروستکردنی یاریگەیەکی تایبەت بە خۆیانە، دیدگای ئەوان تەنیا دروستکردنی یاریگەیەک نییە، بەڵکو دامەزراندنی سەنتەرێکی کۆمەڵایەتی و کولتووریشە، شوێنێک کە هەم یارییەکانی تیپەکەی تێدا ئەنجام بدرێت، هەم ببێتە ناوەندێک بۆ پێشکەشکردنی وانەی زمانی کوردی بە منداڵان، ماڵێک کە کچ و کوڕی کورد کۆبکاتەوە، تاوەکو بە رەگ و ریشەی خۆیانەوە پەیوەست بن و پێکەوە داهاتوویەکی گەشتر بنیات بنێن.
میوزیک...
یانەی ئازادی لەنێو یاریگەکاندا دەنگی ناسنامە و پێکەوەژیان بەرزدەکاتەوە، لێرە کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان، بە شانازی و گیانێکی برایانەوە لەگەڵ ئەڵمان و نەتەوەکانی دیکەدا یاری دەکەن، بۆ زۆرێک لە یاریزانان و ئەندامانی یانەی ئازادی تەنیا تیپێکی تۆپی پێ نییە، بەڵکو بووەتە بەشێک لە ناسنامەی کوردی و چیرۆکی کۆمەڵگەی کوردەواری لەسەر خاکی ئەڵمانیا.

بهشی بكه لە