لە ئەڵمانیا تەقە لە تیکتۆکەرێکی کورد کراو بریندارکرا
ئەم هەفتەیە لە شاری (گێڵزنکیرشن)ی ئەڵمانیا، تیکتۆکەرێکی ناسراوی کورد بەناوی مەتین ئاجار تەقەی لێکراوە و بریندار بووە. مەتین لەو ڤیدیۆیانەیدا کە لە تیکتۆک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەشدا بڵاویاندەکاتەوە لەگەڵ کچانی ئەوروپایی دەردەکەوێ و زۆرجار ماچیاندەکات. هەروەها خواردن لێدەنێ، کە زۆربەی جار برنج و فاسۆلیای لەگەڵە و سەوزەی زۆری لەگەڵ دەخوات. هەمیشە دوای ماچ یان خواردن دەڵێت (تشتێ خوەش، خوەشە)! بەڵام ئەمجارە لەپێش دووکانێکی دونەر لەجیاتی تشتێ خوەش، کەسێک دێت تەقەی لێدەکات و سێ گولەی پێوەدەنێ، کە بەر هەردوو قاچی کەوتوون.
مەتین یەکسەر بە برینداری و بە وەشانی زیندوو (واتە لایڤ) شۆپێنەرەکانی ئاگادار دەکاتەوە کە زیندووە و لەلایەن تیمەکانی فریاگوزارییەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە. ئەوانەی دەیگوازنەوە داوایلێدەکەن ڤیدیۆکەی رابگرێ و ئەویش دەڵێ باشە. ئەوانەی لەوێ مەتینیان بینیوە، بە بەرنامەی دیاسپۆرایان گوت برینەکانی سەخت نین و ئێستا تەندروستیی جێگیرە.
پاش رووداوەکە، داواکاری گشتیی شاری ئاخن رایگەیاند هێرشبەرەکە پاش تاوانەکە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە و هێشتا دەستگیر نەکراوە. دەشڵێ لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەی کەسی هەڵاتوو و پاڵنەرەکانی پشتی هێرشەکە بەردەوامن.
ئەڵمانیا پارەی سۆشیاڵی ئەو کەسانە دەبڕێت کە کارکردن ڕەتدەکەنەوە
ساڵی 2026 بۆ ئەوانەی یارمەتیی بێکاری یان هەر جۆرە سۆسیالێکی دیکە وەردەگرن، ساڵی گۆڕانکاری دەبێ. بۆنموونە ئەڵمانیا بڕیاریدا سیستمی سۆسیالی خۆی بەتەواوەتی بگۆڕێ. رۆژانی رابردوو، بێربل باس، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ئەڵمانیا، دەستی بە جێبەجێکردنی گۆڕانکارییە نوێیەکان لە یاساکانی کۆچبەریی وڵاتەکەیدا کرد. بەپێی ئەو گۆڕانکارییانە لەمەودوا هەرکەسێک کاری بۆ بدۆزرێتەوە و رەتی بکاتەوە بۆ هەنگاوی یەکەم 30لەسەتی هاوکارییەکەی دەبڕدرێ. جگە لەوەش ئەگەر رەتکردنەوەکە بەردەوام بێ، دەکرێ هەموو هاوکارییەکانی ببڕدرێن.
هەروەها لەمەودوا کۆنترۆڵی زیاتری خەڵک دەکرێ بۆئەوەی ئیشی رەش نەکەن و دەچنە ماڵەکانیان بۆ کۆنترڵکردن. لە فینلەند و بەریتانیاش هەندێک جۆری هاریکاریی دەوڵەت بۆ ئەوانەی کاریان نییە دەگۆڕدرێن و سیستمی یارمەتیدان یەکدەخرێ. ئەمەش کاریگەریی لەسەر ئەوانە دەبێ کە وەکو سۆسیال نا، بەڵکو بە یاسای دیکە مانگانە مووچەی بێکاری وەردەگرن. هەروەها لە فەرەنسا کەسێک کە نەخۆش دەبێ، چیدیکە پزیشک بۆی نابێ لە 15 رۆژ زیاتر پشووی بۆ بنووسێ و خاوەنکار ناچاربێ مووچەی بداتێ. هەروەها لە بەلجیکا چیدیکە کەسێک کە کەوتە سەر سۆسیال بۆ ماوەی درێژ ناتوانێ سۆسیال وەربگرێ و دوای 24 مانگ دەبێ بیسەلمێنێ هەوڵیداوە کار بدۆزێتەوە و نەیتوانیوە. هەڵبەت ئەمە ئەوانە ناگرێتەوە کە تەمەنیان لەسەرووی 55 ساڵە یان 35 زۆرتر کاریانکردووە.
لە هەندێک وڵاتیش گۆڕانکاریی ئەرێنی هەن. بۆنموونە لە هۆڵەندا یارمەتییەک هەیە بۆ ئەوانەی لە خانووی کرێدان. تاوەکو ئێستا سنوورێک هەبوو بۆ ئەوانەی مافی وەرگرتنی ئەو یارمەتییەیان هەبوو. بەڵام لە ساڵی 2026دا سنوورەکان زۆر کاڵدەبنەوە. بۆنموونە چیدیکە گرنگ نییە کرێی خانووەکەت چەندە بەرزە و هەرچەندێک بێ دەتوانیت داوای یارمەتیی کرێ بکەی. تەنیا سێ مەرجی هەیە. یەکەم، دەبێ خۆت 200 یۆرۆی کرێکەت بدەیت، دووەم، تاوەکو 932 یۆرۆ یارمەتیی کرێ دەدرێ، واتە ئەگەر کرێکەت لەوە زیاتر بوو، هەر 932 یۆرۆکەت بۆ هەژمار دەکرێ، سێیەم، نابێ داهاتی ساڵانەی یەک کەس لە 70 هەزار یۆرۆ زیاتر بێ و ئەگەر دوو کەس بن نابێ لە 93 هەزار یۆرۆ زۆرتر بێ.
گفتوگۆی دیاسپۆرا لەگەڵ قاسم تاهیر ساڵح پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی ئەڵمانیا
لە زاخۆ لەدایکبووەو دووەمجارە دەبێتە پەرلەمانتاری ئەڵمانیا
رۆڵی هەبووە لە بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی دژ بە ئێزدییەکان
یەکێک لەو دەستکەوتانەی کورد لە ساڵی 2025 لە دیاسپۆرا هەیبوو، چوونی حەوت کورد بوو بۆ پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا. بە دەستپێشخەریی قاسم تاهیر ساڵح، کە یەکێکە لەو پەرلەمانتارانە ئێستا گرووپێکی دۆستایەتیی کورد لەو پەرلەمانە هەیە. چووینە نێو پەرلەمان و لە یەکێک لە ژووری کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی ئەڵمانیا گفتوگۆیەکمان لەگەڵ قاسم هەبووە کە شتی سەرنجڕاکێش لەسەر کارەکانیان و لەسەر ئەوەی بۆ داهاتووش بەتەمای چین باسدەکات، سەرنجتانی بۆ رادەکێشم.
دەقی چاوپێکەوتنی هێمن عەبدوڵڵاو قاسم تاهیر ساڵح:
لە دەستپێکی گفتوگۆکەدا، باسی سەرکەوتنەکانی یانەی زاخۆ کرا و بە دەستکەوتێکی مێژوویی وەسف کرا. قاسم، کە خۆی خەڵکی زاخۆیە و لە تەمەنی 10 ساڵییەوە رووی لە ئەڵمانیا کردووە، وەکو هاندەرێکی یانەکە، ستایشی ئەو دەستکەوتەی کرد و پشتیوانیی خۆی بۆ یانەکە و هاندەرانی دەربڕی.
ئەو پەرلەمانتارە کوردە گوتیشى کە خۆشى وەرزشوانەو یاریزانی هێڵی هێرشبەری تیپی تۆپی پێی پەرلەمانی ئەڵمانیایە، لە ساڵی 2022 لەگەڵ تیمەکەیدا جامی پەرلەمانی ئەوروپایان بەدەستهێناوە، کە پاڵەوانێتییەکە لە هێلسینکی لەنێوان پەرلەمانەکانی ئەورووپا بەڕێوەچوو.
گفتوگۆکە لە هۆڵی لیژنەی ئابووری و وزەی پەرلەمانی ئەڵمانیا سازکرا و لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا لەوێ باسی کوردستانی کردووە، رایگەیاند کە باسی کێشەی ئاو لەگەڵ تورکیاو، بەنداوەکان و گۆڕانی کەشوهەوای لە کوردستان کردووە.
ئەو پەرلەمانتارە ژمارەی کوردانی ئەڵمانیای بە 3 تاوەکو 4 ملیۆن کەس خەمڵاند و رایگەیاند، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی گرووپە پەرلەمانییە کوردییەکە، بەهێزکردنی دەنگی کوردانی ئەڵمانیایە لەنێو دامەزراوەکانی ئەڵمانیا.
جگە لەوەش، گروپەکە هەوڵدەدات دەنگی کوردانی پارچەکانی دیکەی کوردستان، بە تایبەت رۆژئاوای کوردستان بگەیێنێتە حکومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیاو نوێنەرایەتیان بکات.
قاسم تاهیر ساڵح، بۆ دووەم خول لەسەر لیستی پارتی سەوز بووەوە ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا. دەربارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی شوباتی ئەمساڵ، باسی لەوە کرد کە بۆ ئەو ئاڵنگاریەکی گەورە بووە، چونکە حیزبەکەی لە حکومەت نەماو بووە ئۆپۆزسیۆن، لەلایەکی دیکەوە پارتی راستڕەوی دژ بە پەنابەرانیش زۆر بەهێزبووە، هەروەها دەبوو زۆر بە خێرایش خۆی بۆ هەڵبژاردنەکە ئەمادە بکات، بەڵام سەرەڕای ئەوەش توانیویەتی سەرکەوتوو بێت و بگاتەوە پەرلەمان.
هێمن عەبدوڵڵا بە قاسم تاهیر ساڵح دەڵێت، بیرتە کە لە ساڵى 2021 لە دوسلدۆرف یەکمان بینی ئەو کاتە هێشتا پەرلەمانتاریش نەبوویت، بەڵام هەستمان کرد تواناو شێوازی قسەکردنت لە سیاسەتمەدار دەچێت.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوە کرد کە پشتیوانی لە کوردی هەموو بەشەکانی کوردستان دەکەن و، بۆ نموونە لە کاتی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ئەوانیش لە پەرلەمانی ئەڵمانیا پشتیوانیی ئەو شۆڕشە و دەنگی ژنانی کورد بوون و قسەی زۆریان لە لیژنەکان و هۆڵی پەرلەماندا کردووە.
لە ساڵی 2023، ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد و دۆستانی کورد، گرووپێکیان لە پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ گرنگیدان بە پرسی کورد و دیاسپۆرای کوردی لە ئەڵمانیا دامەزراند. قاسم، دەربارەی دامەزراندنی ئەو گرووپە ئاشکرای کرد کە ئەنالێنا بێربۆک، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەڵمانیا، بۆ ماوەی 2 ساڵ رێگەی نەداوە ئەو گرووپە دابمەزرێت، بە بیانووی هەڵبژاردنەکانی تورکیاو بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی تورکیا تووشی کێشە نەبێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشتی لە تورکیاو پرسی کوردو داواکاریە سیاسی و کولتووریەکانی باکووری کوردستان بە گرنگ دەزانێت و دەڵێت کە ئەوانیش لە پەرلەمانی ئەڵمانیا گرنگی پێدەدەن و باسی دەکەن.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە لە پەرلەمانی ئەڵمانیا چیی بۆ کورد کردووە پێی سەربڵند بێت، رایگەیاند، رۆڵیان هەبووە لەوەی ساڵی 2023 کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لە پەرلەمانی ئەڵمانیا وەکو جینۆساید ناسێندرا و ئەوەشی بە "هەنگاوێکی زۆر گرنگ" بۆ هەموو کورد وەسف کرد.
ئەگەر لەنێو دەنگدەران و پارتەکەیدا دەرفەتی بۆ بڕەخسێت، دەیەوێت بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی ئەڵمانیا ببێتەوە پەرلەمانتار و ئەگەر پارتی سەوز بچێتە حکومەت، دەیەوێت ببێتە وەزیر، کە لەو کاتەدا دەبێتە یەکەم کورد ئەو پۆستە لە ئەڵمانیا وەربگرێت.
دەربارەی کوردانی بەرلین، ئەو پەرلەمانتارەی بوندستاگ ئاماژەی بەوە کرد کە کوردانی بەرلین بەهێزن و کاتێک کوردێکی بەرلین دەبینیت، دەزانیت خەڵکی بەرلینە، چونکە 30 بۆ 40 ساڵە لێرە دەژین و بەهێز و چالاکن و دەزانن چی دەڵێن و چییان دەوێت.
کوردێک بەرپرسی گواستنەوەی یاریزانە پیشەگەرەکانی ئەوڕووپایە
یەکێک لەو مژارانەی لە ئەوروپا و لە سەرتاسەری جیهانیش زۆر بایەخی پێدەدرێ و لەکۆتایی ساڵەکاندا لێیدەکۆڵدرێتەوە، مەسەلەی گواستنەوەی یاریزانانی تۆپی پێییە. کە گرێبەستی ملیۆنییان لەگەڵ دەکرێ. دنیایەکی تایبەتە و لە کۆتایی ساڵدا دەرئەنجامگیری دەکرێ کە کێ بۆ کوێ گواستراوەتەوە و نرخی گرێبەستەکانیان چەند بووە. ئەمە بۆ یاریزانانی پرۆفێشنەڵی تۆپی پێ لە ئەوروپا و وڵاتانی دیکەش راستە. بۆیە ئەمشەو جوان حەمۆ میوانمانە. ئەو بەڕێوەبەری گواستنەوەی یاریزانە پیشەگەرەکانە لە ئاژانسی کلاسیکۆی بەلجیکی و ئەمساڵ سەرپەرشتیی گواستنەوەی یاریزانێکی لە یانەی مانچێستەر سیستی کردووە.
جوان بە دیاسپۆرای راگەیاند، لە مانگی یەکی ئەمساڵدا سەرپەرشتیی گواستنەوەی عیسا کابۆرێی لە یانەی مانچێستەر سیتییەوە بۆ یانەی ڤێردەر برێمەنی ئەڵمانی کردوە، مووچەی مانگانەی ئەو یاریزانە 180 هەزار یۆرۆ بووە.
ئەمساڵ گرانترین بۆندیان گواستنەوەی یاریزانێکی بەلجیکی بووە بۆ فەڕەنساو نرخەکەی 8 ملیۆن یۆرۆ بووە.
دەربارەی هەوڵەکانی بۆ یانە کوردیەکانیش گوتی، کە هەوڵی داوە یاریزان وەلات چەگرۆ لە بەلجیکاوە بگوازێتەوە بۆ یانەی ئامەدسپۆر، بەڵام ئەو یاریزانە رەتیکردۆتەوە لە تورکیا یاریبکات و ئێستا لە پورتوگال یاری دەکات.
ئەو شارەزایەی گواستنەوەی یاریزانان ستایشى پێشکەوتنەکانی یانەی زاخۆی کردوو ئێستا هەوڵ دەدات یاریزان بۆ یانەکانی هەرێمی کوردستان بگوازێتەوە و لە گفتوگۆدایە لەگەڵ یاریزانی نایجیریی، بلێسینگ ئێلێکێ، بۆ یانەی زاخۆ، بەڵام هێشتا لەسەر وردەکارییە داراییەکان رێکنەکەوتوون.
گوتیشى کە ئەو سەرکەوتنەی یانەکانی کوردستان چانسی یاریزانانی کورد لە جیهان بەرز دەکاتەوە بۆ ئەوەی لە یانەکاندا وەربگیرێن.
هونەرمەندێکی کرستیانی باکووری کوردستان میوانی دیاسپۆرا بوو
لە 'دیاسپۆرا' میوانداریی هونەرمەندێک دەکەین کە دەنگی، پردێکە لە نێوان شڕنەخ و دیاسپۆرا؛ مرۆڤێک کە چل ساڵە لە غەریبی لە پاریس، هونەرو و کولتووری نیشتمانەکەی لە کۆڵ ناوە.
ئەو سەمیر یوسفە؛ هونەرمەندێکی کرستیانی باکووری کوردستان کە ئەگەرچی زمانی سریانی زمانی دایکیەتی، بەڵام وەک خۆی دەڵێت: 'کوردیش زمانی دایکیەتی و بە هەردوو زمان گەورە بووە. ئێستا کە لە دووەم رۆژی جەژنی کریسمسداین، سەمیر یوسف لێرەیەو لە دیاسپۆرا لەگەڵماندایە تا باسی ژیان، هونەر و کۆبوونەوەی کریستیانەکان لە دیاسپۆرامان بۆ بکات.
سەمیر یوسف، بە سازەکەیەوە لە ستۆدیۆی دیاسپۆرا ئامادە بوو و چەند گۆرانییەکی کوردی و سریانیی بە دەنگە خۆشەکەی چڕی و بە گۆرانییەکی هونەرمەندی کۆچکردوو سەعید گاباری دەستی پێکرد.
ئەو هونەرمەندە جلوبەرگی شەلوشەپکی لەبەرکردبوو و باسی لەوە کرد کە ئەو جلوبەرگانە لە پێستی بزن دروست دەکرێن؛ هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە جلوبەرگی کریستیانەکانی باکووری کوردستان هاوشێوەی جلی کوردییە.
باسی لەوە کرد کە 300 کەس لە خەڵکی گوندەکەیان لە پاریس دەژین و ساڵانە لە هۆڵێکی ئەو شارە بۆ جەژنی کریسمس کۆدەبنەوە و یادی دەکەنەوە.
سەمیر، چیرۆکی منداڵیی خۆی لە گوندی بێسپنی سەر بە سلۆپی لە باکووری کوردستان گێڕایەوە کە 80٪ـی گوندەکە موسڵمان و 20٪ـی کریستیان بوون و باسی لە پاشێوانی مانگی رەمەزان کرد کە ئەویش لەگەڵ موسڵمانان نەدەخەوت و دەهۆڵیان لێدەداو بەبێداری تا بەیانی دەمانەوە.
دەربارەی کردنەوەی رێڕەوی پێشمەرگە لە پاریس، سەمیر یوسف باسی لەوە کرد کە ئەویش لەوێ ئامادە بووە و خۆشحاڵ بووە بە بەشداریی سەرۆک بارزانی و ئەو بایەخەی لە فەرەنسا بە کورد دراوەو جێگەی شانازی بووە بۆ هەمووان.
سەمیر یوسف باسی لە کلیپە نوێیەکەشی کرد کە گۆرانیەکی عەیشەشانە و کلیپەکەی لەسەر چیاکانی سنووری نێوان فەرەنسا و ئیتاڵیا وێنەگرتووە.
داهێنانێکی کوردی لە فینلاند؛ ئایسکرێمێک کە بە گەرما ناتوێتەوە
ماڵباتێکی کورد لە فینلاند باسی شتی سارد دەکەن، بەڵام ساردێکی بەتام. باسی ئایس کرێمێک کە لە فینلەند دایانهێناوە و بە گەرما ناتوێتەوە. خانم تارا عەزیزی و چالاک گولابی کۆمپانیایەکی خێزانییان هەیە.
چالاک گولابی لەو بارەیەوە رایگەیاند، کە بیرۆکەکە لە سەفەرێکیەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتووە، ویستویەتی ئایسکرێم وەکو دیارییەک بۆ هاوژینەکەی بهێنێتەوە، بەڵام بەهۆی توانەوەیەوە سەرکەوتوو نەبوو. دوای گەڕان، بۆی دەرکەوت کە کۆمپانیایەکی ئەمریکی تەکنەلۆژیایەکی هاوشێوە بۆ دروستکردنی ئایسکرێم بۆ کەشتیوانانی ئاسمانی بەکاردەهێنێت و بڕیاری دا بیرۆکەکە لە فینلاند جێبەجێ بکات.
کۆمپانیاکەی چالاک، کە ماوەی 6 مانگە دامەزراوە، سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێناوە و بەرهەمەکەی لە 15 مارکێتی جیاوازی فینلانددا دەفرۆشرێت. بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر بەرهەمەکەیان، چالاک و هاوژینەکەی پلانیان هەیە لە ساڵی داهاتوودا کارگەکەیان فراوان بکەن و بەرهەمەکانیان هەناردەی وڵاتانی دیکەی ئەوروپاش بکەن.
تارا عەزیزی دەربارەی پڕۆژەکەیان رایگەیاند کە ئەو زیاتر کاروباری کارگێڕی کۆمپانیاکەیان ڕادەپەڕێنێت و هاوسەرەکەشى کارەکانی کارگەی ئایسکرێمەکەی لە ئەستۆ گرتوەو بە یەکسانی کارەکانیان لە نێوان خۆیاندا دابەشردوە.

لە دیاسپۆردا بایەخ بە مژارە ئەوروپییەکان کە کاریگەرییان لەسەر کوردستان و رۆژھەڵاتی نێوەڕاست ھەبێ و ئەو مژارانەی جێگەی بایەخیرەوەندی کوردن دەدرێت. شۆیەکە لە کۆمەڵێک دۆسێ پێکدێت کە جگە لەوەی پاکێجی بۆ ئامادەدەکرێت، میوانیشی بۆ دەھێندرێت. بایەخی تایبەتیش بە توانا مرۆییەکانی رەوەندی کوردی لە ئەوروپا دەدات.
پێشکەشکار: هێمن عەبدوڵڵا
پرۆدیوسەر: سابیر یاسین و سەنگەر ستار
بهشی بكه لە