کوردی میونشن گلادباخ لیستی تایبەت بە خۆیان بۆ ئەنجوومەنی بیانییەکان هەیە
رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 14/9/2025 لە هەرێمی نۆردراین ڤێستفاڵنی ئەڵمانیا هەڵبژاردنە خۆجێییەکان دەکرێن. ئامارە نیمچە فەرمییەکان دەڵێن لە ئەڵمانیا لەسەرووی ملیۆنێک و 500 هەزار کوردستانیی دیاسپۆرانشین دەژین. بەشی هەرە زۆریان لەم هەرێمەن، بۆیەش لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەدا هیچ شارێک و شارەوانی و بازنەیەکی هەڵبژاردن نییە کە بەربژێری کورد یان تەنانەت لیستی کوردیی لێنەبن، بۆیە پێویستە بۆ دیاسپۆرانشینانی دیاسپۆرای ئەوێ روونبکرێتەوە کە بۆچی هەڵبژاردنەکە گرنگە و بۆچی پێویستە بچن دەنگ بدەن، دیاسپۆراش لیست و بەربژێرە کوردەکانیان پێدەناسێنێت، هەروەها بۆ دیاسپۆرانشینانی وڵاتانی دیکەش وانەیەک بێ بۆ دووبارەکردنەوەی.
کوردی میونشن گلادباخ لیستی تایبەت بە خۆیان بۆ ئەنجوومەنی بیانییەکان هەیە
پێکەوە بنیاتنانی ئاییندە لیستێکی کوردییە و چوار کوردی رۆژئاوای کوردستان تێیدا بەربژێرن
میونشن گلادباخ شارێکە لە هەرێمی نۆردراین ڤێستفاڵنی ئەڵمانیا، بەڵام لە جیهان بە یانە بەنێوبانگەکەی تۆپی پێی ناسراوە. بەراستیش شارێکی خۆشە، لەو شارە کورد زۆرن، بەتایبەتیش ئەم ساڵانەی دوایی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی شنگال و ئێزدییەکانی کوردستان تێیدا گیرساونەتەوە، بۆ ئەم قۆناخە ئەو کوردانەی ئەوێ لیستێکیان دروستکردووە.
هاوکارمان زنار شینۆ لەسەر لیستێکی کوردی لەم شارە نیوزفیچەرێکی کردووەو تێیدا لیست و بەربژێرە کوردەکانمان پێدەناسێنێت.
بە هەڵواسین و بڵاوکردنەوەی پۆستەرەکانیان، بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن.
زیاد خەڵکی چیای کورمێنج/عەفرینە و عەبدولـلەتیفی گەنج خەڵکی قامشلۆیە. پێکەوە لە شاری میونشن گلادباخ لیستەکەیان بەناوی (پێکەوە بنیاتنانی ئاییندە) دەناسێنن؛ لیستێکی کوردییە و بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی بیانییەکان دەکەن.
زیاد گۆرۆ - بەربژێر بۆ ئەنجوومەنی بیانییەکان لە شاری میونشن گلادباخ :
لێرە ژمارەیەکی زۆری کورد هەیە، بۆیە ویستمان لیستێکی کوردی دروست بکەین، نزیکەی سێسەد بۆ چوارسەد خێزانی کورد لەم شارە هەیە و بۆیە بڕیاری دروستکردنمان دا، ویستمان ناوی ئێمەش لە نێو لیستەکاندا هەبێت، ئێمە چوار بەربژمان هەن، بە داخەوە هەرچوارمان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانین، هیواخوازبووین بەربژێر لە پارچەکانی دیکەی کوردستانیش لەگەڵمان بن، بەڵام کات کەم بوو و هەروەها یەکەم تاقیکردنەوەشمان بوو، بۆیە کۆبووینەوەو ئیتر بڕیارماندا ئەجارە تەنیا ئەم چوار ناوەبن لە لیستەکەمان.
عەبدولـلەتیف خوێندکاری زانکۆیە و لە سەرەتای تەمەنیدایە، لەگەڵ دایکی؛ گوڵستان لە لیستەکەدا بەربژێرن؛ بەڵام ئەوان بەمەبەست گەنجەکانیان خستووەتە پێشەوە و خۆیان کردووەتە پشتیوانیان.
عەبدولـلەتیف عیسا - بەربژێری ئەنجوومەنی بیانییەکان لە شاری میونشن گلادباخ :
دیاسپۆرای کوردی هیواخوازە کە دەنگیان لە شاری میونشن گلادباخ هەبێت بۆ ئینتێگراسیۆن لە کۆمەڵگەی ئەڵمانیدا. ئێمە پێمان وایە و چاوەڕوان دەکەین پرۆژەکەمان سەرکەوتنێکی ابش بەدەستبێنێت و چونکە زۆر گرنگە مافمان هەبێت و بتوانین رای خۆمان لەسەر پرسی تێکهەڵکێشان دەرببڕن.
هۆزانڤان و چیرۆکنووسە. کچی عەبدولڕەحمان درێعیی نیگارکێش و مۆزیکژەنی دیاری رۆژئاوای کوردستانە. رۆژانە کاری لەگەڵ بیانی و کۆچبەرانە؛ دڵی بۆ پرسەکانی گەنجان و منداڵان و ژنان لێدەدات.
نەغەم درێعی - بەربژێری ئەنجوومەنی بیانییەکان لە شاری میونشن گلادباخ :
بۆ منداڵان زۆر گرنگە کە فێری زمانی خۆیان کە کوردییە ببن، هەروەها فێری کولتوور و هونەری کوردیان بکەین و پێیان پەروەردە بکەین، هەروەها زۆر گرنگە رێگەیان پیشانبدەین کەلە داهاتوو دا چی بکەن و چ کارێک بکەن و چۆن هەنگاو بەرەو داهاتوو بهاوێژن، بۆیە زۆر گرنگە ئێمەی کوردی ئێرە دەنگ و شوێنێکمان هەبێت و وەک بەشێک لەم کۆمەڵگەیە را و قسە و پێگەی خۆمان لە دەسەڵاتی ئەم هەرێمە هەبێت و گرنگیشە وەک پردێک بین بۆ پێکەوە لکاندنی کولتووری ئێمە و ئەڵمان و کولتوورە جیاوازەکانی دیکە لەم وڵاتە.
لەگەڵ هەبوونی لیستەکە، کوردانی کەمتر رێکخراو و جیاواز لە زۆرینەی کۆمەڵگەی کوردی لەم شارە نیشتەجێن، لەنێو لیستەکانی دیکەی بیانییەکانی نەتەوەکانی دیکە بەربژێریان هەیە.
ئەڵمانیا.. کورد لە مونستەر بە لیستێکی هاوبەش بەشداری هەڵبژاردن دەکەن
31 بەربژێر لە 24 نەتەوەی جیاواز لە لیستی گڵۆباڵ بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن
شاری مونستەر یەکێکە لە شارە جوانەکانی نۆردڕاین ڤێستفالن، زۆر دامەزراوەی گرنگی ئەڵمانیاش بنکەی سەرەکییان لەوێیە، لەوێ لە ساڵانی رابردوودا کورد چالاکیی زۆریان هەبووە و حیسابیان بۆ کراوە. هۆیەکەشی ئەوەیە دامەزراوەیەکی کاریگەر و گرنگی کۆچبەرانی لێیە بەناوی ئافاق، بۆ ئەم هەڵبژاردنانە لەوێش لیستێکی هاوبەشی کوردی و خەڵکی وڵاتانی دیکە هەیە.
هاوکارمان مەی دۆست لیستەکە دەناسێنێ.
لە شاری مونستەر، وەکو سەرجەم هەرێمی نۆردڕاین ڤێستفالن لە ئەڵمانیا، هەڵبژاردنی شارەوانی و ئەنجوومەنی ئینتیگراسیۆن بەڕێوەدەچێت.
ناوی یەکێک لە لیستە بەربژێرەکان گڵۆباڵە، واتە "جیهانی". تایبەتمەندییەکەی ئەوەیە کە 31 بەربژێر لە 24 نەتەوەی جیاواز لەخۆدەگرێت.
یەکێکیان دلێر سابیرە کە خەڵکی باشووری کوردستانە و دامەزرێنەری کۆمەڵەی ئافاق و شارەزای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە. ئەو لە ساڵی 2004ـەوە ئەندامی ئەنجوومەنی ئینتیگراسیۆنە لە شاری مونستەر.
دلێر سابیر، دامەزرێنەری ئافاق و ئەندامی ئەنجوومەنی ئینتیگراسیۆن:
هەموو ئەو کەسانەی ئیقامەیان هەیە لە شاری مونستەر دەتوانن دەنگ بدەن، بێجگە لەو ئیقامانەی لە جۆری "دولدونگ"ن. هەروەها ئەوانەی وڵتینامەی ئەڵمانیایان هەیە سێ نەوەی یەک خێزان (واتە خۆت، باوکت و باپیریشت) ئەگەر ئەڵمانیش نەبن دەتوانن دەنگ بدەن.
سەرقاڵی پەیوەندییە بۆ هەڵبژاردنەکان. رۆژنامەڤان و بەربژێری لیستی گڵۆباڵ، رۆدی عەلی، کە خەڵکی شاری عەفرینە، دەیەوێت کار لەسەر ئەو خاڵانە بکات کە بۆ کۆچبەران گرنگن، وەکو رەگەزپەرستی و مافی ژنان. رۆدی بە رووداوی گوت، هێزی لیستەکەیان لە فرەڕەنگییەکەیدایە.
رۆدی عەلی، رۆژنامەڤان و بەربژێری لیستی گڵۆباڵ:
"ئێمە وەک کورد حەوت ئەنداممان لە لیستەکەدا هەیە، وەک کوردەکان ژمارەیەکی زۆرمان تێدایە لەو 31 کەسەدا. هەر کەسێک لە نەتەوەیەک هاتبێت، 24 نەتەوە دەبینیت لەسەر یەک مێز و لەگەڵ یەکتر قسە دەکە، ئامانجمان یەکە و ئەوەیە پێکەوە کار بکەن و وەک هێزێکی بەهێز ببنە خاوەنی کاریگەری".
خانمە کارسازی کورد، ئەحلام ئیبراهیم، دەیەوێت بە ناوی خۆی و خێزانەکەیەوە لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگ بدات.
ئەحلام ئیبراهیم، کارساز:
"دەمەوێ دەنگێکی کوردی تێدا بێت و پێی سەربڵند بین و سەرکەوتن بێت بۆ ئێمە، لانیکەم کورسییەکی کوردی تێدا بێت و هاوکاریی گەلەکەی خۆی نێت و کار بۆ کورد بکات."
لە شاری مونستەر 322 هەزار کەس دەژین، نزیکەی 60 هەزار کەس لە 105 وڵاتەوە مافی دەنگدانیان هەیە، لە رۆژی 14ی ئەیلوول دیاری دەکرێت کێ گۆڕانکاری لەنێو کۆمەڵگەی کۆچبەراندا دەکات.
لەو هەڵبژاردنەدا تەنیا ئەو کەسانە مافی دەنگدانیان هەیە کە پاشخانێکی کۆچبەرییان هەیە ئامانج ئەوەیە کە کۆچبەران لەسەر ئاستی شارەوانی دەنگێکی سیاسییان هەبێت.
هەر سەبارەت بە بەشداریی کورد لە هەڵبژاردنەکانی نۆردڕاین ڤێستفالن و گرنگی دەنگی کۆچبەران هەریەکە لە دلێر سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی ئافاق و رۆدی عەلی، بەربژێری لیستی گڵۆباڵ لە ستۆدیۆ میوانی دیاسپۆرابوون.
رۆدی عەلی، بەربژێری لیستی گڵۆباڵ، بە نیگەرانییەوە ئاماژەی بەوەدا کە هێشتا بەشێکی زۆری کۆچبەران بە گشتی و کورد بە تایبەتی لە ئەڵمانیا بە گرنگی مافی دەنگدانی خۆیان نازانن، ئەو گوتی "بەداخەوە خەڵکێکی زۆرمان مافەکانی خۆیان بەکارناهێنن، ئێمە ناچارین ماڵ بە ماڵ بگەڕێین و پرسیار بکەین ئایا دەنگت داوە یان نا"، بەڵام جەختیشی لەوە کردەوە کە هۆشیاری خەڵک لە زیادبووندایە، بەتایبەتی لە چاو پێنج ساڵی رابردوو ، "ئێستا خەڵک فێر بووە، هەندێکیان پرسیار دەکەن سیاسەت چییە و بۆ کێ دەنگ بدەین."
لە درێژەی قسەکانیدا، دلێر سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی ئافاق، ئاماژەی بە گۆڕانکارییە ئەرێنییەکانی ساڵانی رابردوو کرد لە ئاستی بەشداریی سیاسی کۆچبەراندا، سابیر رایگەیاند کە لە ساڵی 2004ـەوە دەستی بەم کارەکردووە و لەو کاتەدا ژمارەی کۆچبەران لە شاری مونستەر زۆر کەمتر بووە، دەڵێت"باسی 59 هەزار بۆ 64 هەزار کەس دەکەین، بەنزیکەیی 60 هەزار کەس مافی دەنگدانی هەیە لەم هەڵبژاردنەدا، ئەو کەسەی لە پێشدا گرنگی بە هەڵبژاردن نەدەدا، ئەمڕۆ پرسیار دەکات و سەیری بەرنامەی لیستەکان دەکات."
دلێر سابیر جەختی لە گرنگیی ئەنجومەنەکانی ئینتێگراسیۆن کردەوە و گوتی "ئەنجومەنەکانی ئینتێگراسیۆن رۆڵێکی زۆر سەرەکی دەبینن لە بڕیاردان لە هەموو بوارەکانی ژیانی کۆچبەران، لە کار و نیشتەجێبوون و قوتابخانەی منداڵانەوە"، ئەو روونیکردەوە کە دەنگدان تەنیا چوون نییە بۆ سندوقی دەنگدان، بەڵکو دەبێت بزانیت دەنگەکەت بۆ کێ دەدەیت و ئەو کەسە چۆن دەتوانێت خزمەت بکات.
رۆدی عەلییش بەشداریی کورد لە ئەنجومەنەکانی ئینتێگراسیۆن بە "زۆر گرنگ" ناوبرد و ئاماژەی بەوەدا کە کۆچبەران پێویستیان بە نوێنەرێک هەیە کە بتوانێت داواکاری و کێشەکانیان بگەیەنێتە پارتە سیاسییە ئەڵمانییەکان و بەرپرسانی شارەوانی.
سەبارەت بە لیستە کوردییەکان و فرەیی بەربژێرەکان، دلێر سابیر رایگەیاند، کە زیاتر لە سێ سەد بەربژێری کورد و لیستی کوردی هەن لە هەرێمەکەدا.
دلێر سابیر باسی لەوە کرد کە لیستی گڵۆباڵ، کە خۆی بەربژێری سەرەکییە، تەنیا پشت بە دەنگی کورد نابەستێت. "من لەگەڵ ئەوە نیم کە تەنیا بە ناوی کوردەوە کار بکەم، چونکە ئەمە خۆجیاکردنەوەیە، لیستی ئێمە بەربژێری لە 31 وڵاتی جیاوازەوە تێدایە، لە پێنج کیشوەرەوە، من دەتوانم زیاتر خزمەتی کورد بکەم لەناو لیستێکی فرەکوڵتوریدا، خەڵکی ئەوروپا، ئەمریکا، ڤێتنام لەگەڵمدان، بەڵام ساڵانە یارمەتی 2500 کەس دەدەین کە 90%یان کوردن."
سەبارەت بە رۆڵی ژنان لە لیستی گڵۆباڵدا رۆدی عەلی جەختی لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی ژنان کردەوە و گوتی "ئێمە بەڕاستی کار لەسەر ئەوە دەکەین کە ژنان هۆشیار بن و خۆیان فێربکەن لە هەموو بوارێکدا، نەک تەنیا خوێندن و کار، بەڵکو لە سیاسەتیشدا"، ئەو روونیکردەوە کە لە لیستەکەیاندا 18 ژن لە کۆی 31 بەربژێردان، کە ئەمە هێزێکی گەورەیە و هەموو ژنێکیش لە وڵاتێکی جیاوازەوە هاتووە و نوێنەرایەتی کۆمەڵگەیەکی جیاواز دەکات.
دلێر سابیر سەبارەت بە هەمان پرس گوتی "ئەو ژنانەی لەگەڵماندان، هەموویان لە بوارەکانی خۆیان کار دەکەن و خوێندەوارن، زۆریان سیاسەت و یاسا و سۆسیالیان خوێندووە، ئێمە هیچ کەسێک تەنیا لەبەر ئەوەی ژنە یان خزمە لە لیستەکەمان دانانێین، گرنگ ئەوەیە لیستەکە بتوانێت خزمەتی خەڵک بکات."
نیوشا عەرابی بەربژێری پارتی لیبڕاڵەکانە لە کوێلن
نیوشا عەرابی خەڵکی سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستانە
ئەوەی باڵکێشە لە هەڵبژاردنەکانی ئەم هەرێمەدا ئەوەیە کە ژمارەیەکی زۆر خانمی کورد خۆیان بەربژێر کردووە، کاریگەرترینیان بێریڤان ئایمازە، کە دەیەوێ ببێتە سەرۆکی گەورە شارەوانیی کوێلن، بەڵام هەر لە شاری کوێلن خانمێکی دیکە هەیە کە خەڵکی سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستانە و بەربژێرە لەسەر لیستی لیبراڵەکان، کورد بەگشتی بەکەمی دەچنە نێو پارتی لیبراڵ، بەڵام پێمخۆشە لە زاری نیوشا عەرابییەوە بیبیستن کە بۆچی گرنگە دەنگی بدەنێ و بۆچی لیبراڵەکانی هەڵبژاردووە.
پۆستەرەکانی گەنجێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە گەڕەکێکی دڵخوازی گەنجان و خوێندکاران لە کوێلن دەبینرێن، نیوشە عەرابی لەدایکبووی شاری سەقزە و تاوەکو تەمەنی 10 ساڵی لەگەڵ خێزانەکەی لە سنە ژیاوە، دوای کۆچکردنی بۆ ئەڵمانیا، بووەتە ئەندامی پارتی دیموکراتی ئازاد (FDP) یان پارتی لیبراڵی ئەڵمانیا.
لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی هەرێمی نۆردراین ڤێستفاڵن، ئەو بەربژێرە بۆ دوو ئەنجوومەن.
نیوشا عەرابی - بەربژێری پارتی دیموکراتی ئازاد - لیبراڵی ئەڵمانیا:
"من لەم هەڵبژاردنەدا خۆم بۆ دوو شت بەربژێرکردووە، یەکێکیان ئەنجوومەنی شارەوانییە کە ئامانجەکانی پەرەدانە بە کولتوور و باشترکردنی ناوچەی شارەکە، بۆ نموونە دروستکردنی قوتابخانە یان هەندێک شتی دیکە کە بتوانێت ژیانی خەڵک ئاسانتر بکات، دووەم شت کە خۆم بۆ بەربژێرکردووە، ئەنجوومەنێکە کە ئەمجارە بۆ پەنابەرانە، رەنگە ئەمە لە زۆربەی وڵاتانی دیکەی ئەورووپادا وەکو ئەڵمانیا نەبێت، بەڵام لە ئەڵمانیا ئەم دەرفەتە بە پەنابەران دراوە کە شوێنێکیان هەبێت و بتوانن لەوێ داواکارییەکانی خۆیان باس بکەن، بۆ نموونە بۆ کۆرسی زمان، یان بۆ ئەوەی چۆن بتوانن باشتر لەگەڵ ئەم کۆمەڵگەیە تێکەڵ بن و چۆن بتوانن باشتر خۆیان بدۆزنەوە و ژیانێکی باش بۆ خۆیان دروست بکەن".
لەسەر پۆستەرە تایبەتەکانی بەربژێربوونی بۆ ئەنجوومەنی بیانییەکان، بە کوردی نووسراوە و ئەزموونی بیانیبوونی خۆی بە هەموو وردەکارییەکانییەوە ژیاوە.

"خۆم کەسێک بووم کە هەوڵمدا لەم وڵاتەدا خۆم بدۆزمەوە، کاتێکیش هاتمە ئێرە، مرۆڤ هەست بە نامۆییەکی زۆر دەکات و تەنانەت دارەکان و تەلارسازیی شارەکەیشی بەلاوە ئاشنا نییە، لە هەمان کاتدا، پێویستە هەندێک گۆڕانکاریی جیددی لە سیاسەتی تایبەت بە کۆچبەران بکرێت، بۆیە من خۆم ئەزموونی ئەم شتانەم کردووە و دەتوانم بڵێم کە هەوڵێکی زۆرم داوە تاوەکو توانیم لێرە خۆم بدۆزمەوە".
کەم کورد هەن پارتە لیبراڵەکان لە ئەورووپا بۆ سیاسەتکردن هەڵبژێرن، هەرچەندە هەندێک نموونە لە وڵاتانی ئەسکەندەنافیا هەن، بەڵام نیوشای خوێندکار باوەڕی بە بەرنامەی پارتی FDPی ئەڵمانی هەیە.

"ئەم حیزبەم هەڵبژاردووە، چونکە بیروباوەڕەکانی لەگەڵ بیروباوەڕی گەنجێکی وەکو من دەگونجێت، بۆ نموونە ئەم حیزبە باوەڕی وایە کە تاک شان بداتە بەر بەرپرسیارێتی و لە هەمان کاتدا باوەڕی بە ئازادی هەیە و دەیەوێت دەرفەتی یەکسان بڕەخسێنێت".
لە کوێلن کە یەکێکە لە شارە سەرەکییەکانی نیشتەجێبوونی کورد لە ئەڵمانیا، بەربژێریان لەنێو هەموو پارتە سەرەکییەکاندا هەیە بۆ ئەنجوومەنە جیاوازەکان.
سەرۆکی شارەوانیی دووسەڵدرۆف: تاساڵی 2035 کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر شارەکەمان نامێنێت
د. شتێڤان کێلەر: سەرۆکی شارەوانیی دووسڵدرۆفە و یەکێکە لە سەرکردەکانی کریستیان دێموکراتەکان، کە ئێستا راوێژکاری ئەڵمانیا لەوانە. ئەو لە ساڵی 2020ەوە ئەم شارەی کە ستۆدیۆکەی ئێمەی تێدایە و پایتەختی هەرێمی نۆردراین ڤێستفالنە بەڕێوەدەبات.
هاوکارمان ئاڵا شاڵی چووەتە لای و دەیەوێ بزانێ بۆچی دەیەوێ جارێکی دیکە بۆ شارەوانی هەڵببژێدرێتەوە. هەروەها چی دەکات بۆ ئەم شارە کە وابکات کوردی دانیشتووی ئێرە دەنگی بدەنێ.
دەقی هەڤپەیڤینەکە:
هەڤپەیڤین لە گەڵ د. شتێڤان کێلەر، سەرۆکی شارەوانی شاری دووسڵدۆرف، هەروەها دووبارە بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانی دووسدۆرف.
رووداو: بەرێز دکتۆر کێلە سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە ، دەزانم بەرێزتان زۆر سەرقاڵن و هەروەها دەتانەوێت لە دەنگدەرانتان نزیکبن، سوپاس بۆ ئەم چاوپێکەوتنە، بەرێزتان لێرە ئاماژەتان لەسەر ئەم سلۆگۆنە دەڵێن یەکگرتنەوەی خەڵک، بونیادنانی داهاتوو، دەتانەوێت چۆن ئەمە ئەمە بکەن ؟
د. شتێڤان کێلەر: ئێمە دەمانەوێت سیاسەتێکی باش بۆ دووسلدۆرف بکەین، دووسلدۆرف شارێکە کە خەڵکی زیاتر لە 180 وڵات تێیدا پێکەوە دەژین و پێویستە مرۆڤ زۆر وریابێت و کۆمەڵگەی شارەکە پێکەوە ببەستێتەوە، لەم شارەدا پۆتانسێلێکی زۆر گەورە هەیە و من دەمەوێت سوودی لێ وەربگرم و پێکەوە لەگەڵ هاووڵاتییان ئەم شارە بونیادبنێم، بۆ نموونە من ئەمڕۆ لێرەم و لەگەڵ زۆر کەس قسە دەکەم، ئەمە بۆ من گرنگە.
رووداو: ئەم شارە بونیادبنێنەوە، باشە ئێستا چ پڕۆژەیەک جێبەجێ دەکەن بۆ ئەوەی دووسەڵدۆرف تاوەکو 2035 کەشوهەوای نویترال بێت؟
د. ستیفان کێلەر: لە بواری بێکاری و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوادا چەندین پلانمان هەیە، بۆ نموونە ئێمە وەک ئامانجێک بۆ خۆمان داناوە، کە پانێڵی وزەی خۆر لەسەر هەموو سەربانەکانی باڵەخانەکانی شارەوانی، واتە موڵکەکانی شار دابنێین، ئێمە لە فراوانکردنی ژێرخانی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی کارەباییدا زۆر پێشکەوتووین، هەروەها دەمانەوێت گواستنەوەی کۆمپانیای گواستنەوەی خۆشمان بکەینە ئۆتۆمبێلی کارەبایی، لە ساڵانی رابردوودا، ئێمە هەموو ساڵێک 60 ملیۆن یۆرۆمان بۆ پڕۆژەکانی پاراستنی کەشوهەوا تەرخانکردووە، دەمانەوێت تاوەکو ساڵی 2035 ببینە شارێک کە کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای لەسەر نەمێنێت، ئەمە 10 ساڵ زووترە لەو ئامانجەی کە حکومەتی فیدراڵی بۆ ئەڵمانیای داناوە، ئەمە ئامانجێکی گەورەیە و ئێمە لەم بوارەدا لەگەڵ کەرتی ئابووریش کار دەکەین، بۆ نموونە، ئێمە پەیماننامەیەکی کەشوهەوامان مۆر کردووە، کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 100 کۆمپانیا تێیدا بەشدارن و پێکەوە بەدوای چارەسەری باشدا دەگەڕێن بۆ پاراستنی کەشوهەوا.
رووداو: چۆن دەتانەوێت لەلایەک ترافیک کەمبکەنەوەو لەلایکی دیکەش شاری دووسەڵدۆرف بکەن بەشارێک کە دۆستی پایسکلسواران بێت.
د. شتێڤان کێلەر: لە بواری گواستنەوەدا پێویستە سێ شت بکەین، پێویستە گواستنەوەی گشتی (ÖPNV) بەهێز بکەین، واتە هێڵەکانی شەمەندەفەر، پێویستە بیگەیەنینە ئاستێک کە بتوانێت ژمارەیەکی زیاتر لە گەشتیاران بگوازێتەوە، پێویستە رێچکەکانی پایسکل فراوان بکەین، ئەمەش گرنگە، چونکە پایسکل ئامرازێکی گواستنەوەی دۆستی ژینگەیە و پێویستە هاتووچۆ لەسەر رێگاوبانەکان بە شێوەیەکی کاریگەرتر رێکبخەین، ئێمە ناتوانین چیتر رێگای نوێ دروست بکەین، بەڵام دەتوانین نوێترین تەکنەلۆژیا وەک زیرەکی دەستکرد بەکاربهێنین، دەتوانین پەیوەندی نێوان گڵۆپەکانی هاتووچۆ و ئۆتۆمبێلەکان باشتر بکەین، یان بە تازەیی دروستی بکەینەوە، بەو شێوەیە، دەتوانین لە رێگەی کۆنترۆڵی دیجیتاڵی هاتووچۆوە، ژێرخانەکەمان بە باشترین شێوە بەکاربهێنین و ئەمەش لە کۆتاییدا هاتووچۆ باشتر دەکات و جەنجاڵی کەمدەکاتەوە.
رووداو: یەکێک لە پرسە گرنگەکانی زۆربەی شارە گەورەکان نیشتەجێبوونە: چۆن دەتانەوێت یەکەی نشیتەجێبوون دروست بکەن کە کرێی گونجاو بێت سەرەڕای قەیرانی یەکەی نیشتەجێبوون؟
د. شتێڤان کێلەر: پلانێکی زۆر باشم هەیە، دەستپێشخەریی نیشتەجێبوونمان هەیە، بەمەش دەمانەوێت تاوەکو ساڵی 2030، 8,000 خانوی نوێ لە دووسلدۆرف دروست بکەین، ئێمە دەگەینە ئەم ژمارەیە، پلانی کۆنکرێتمان هەیە کە ئەمە چۆن دەکرێت، تەنیا دوێنێ و پێرێ من بەردی بناخەم بۆ 360 خانوی نوێ لە دووسلدۆرف دانا، کە زیاتر لە نیوەیان بە نرخێکی گونجاون و دەمانەوێت لەسەر ئەم رێگایە بڕۆین، پێویستە دروست بکەین بۆ ئەوەی خەڵک لە شارەکەماندا دەرفەتی زیاتر بدۆزنەوە.
رووداو: باشە چۆن دەتانەوێت دیالۆگی راستەوخۆ لەگەڵ دانیشتووانی دووسەڵدۆرف بەهێز بکەن؟
د. شتێڤان کێلەر: بۆ ئەم مەبەستە چەندین فۆرماتی جیاواز هەن، ئەمڕۆ من لێرەم لە چوارچێوەی هەڵمەتی هەڵبژاردن و لەسەر شەقامەکان دەڕۆم، من شتی لەم جۆرە لە دەرەوەی کاتی هەڵمەتیش دەکەم و بۆ دوو- سێ کاتژمێر دەچمە شوێنێکی گشتی، بۆ ئەوەی هەموو کەس بتوانێت بێت و پرسیارەکانی لێم بکات، بێگومان فۆرماتی پەیوەندی دیجیتاڵیمان هەیە لە رێگەی سۆشیاڵمیدیاوە، ئێمە بۆ هەموو پڕۆژە گەورەکانمان فۆرماتی بەشداریکردن وەک کۆبوونەوەی هاووڵاتیان و پانێڵەکانی گفتوگۆ رێکدەخەین و بەو شێوەیە من بە راستی بە بەردەوامی لە پەیوەندیدا نیم لەگەڵ هاووڵاتیان، جگە لەمەش مرۆڤ لە شارێکی وەک دووسلدۆرف بە شێوەیەکی رێکوپێک لە چالاکییەکانی وەک فێستیڤاڵەکانی پاراستن و کەرناڤاڵەکانیشدا یەکتری دەبینێت و دەتوانێت لەگەڵ خەڵک قسە بکات.
رووداو: دواین پرسیارم لە بەرێزتان ئەوەیە لە ساڵی 2020 وە سەرۆکی شارەوانی شاری دووسلدۆرفن، بۆچی لەوباوەردان کە دووبارە پۆستی سەرۆکی شارەوانی وەردەگرنەوە؟
د. شتێڤان کێلەر : من پێموایە بەهۆی ئەوەی چەمکی زۆر باشمان هەیە بۆ پێنج ساڵی داهاتوو، ئەمە هۆکارێکە من پێموایە دەتوانین پشت بە چەندین پڕۆژەی باش ببەستین کە لە پێنج ساڵی رابردوودا جێبەجێمان کردوون، واتە ئێمە باش کارمان کردووەو من پێموایە بەم هۆیەشەوە بەشێکی زۆرمان لە متمانەی خەڵک بەدەست هێناوەو وەک گوتم، ئەمەش لەگەڵ روانگەیەکی باش بۆ داهاتوو، بیرۆکەی باش و بە توانا و لێهاتوویەکی زۆر کە لەلامە، دەبێتە هۆی ئەوەی جارێکی دیکە هەڵبژێردرێم.
رووداو: بەرێز دکتۆر کێلەر، هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم ، سوپاس کەلەگەڵماندا بوویت.
بانگەشەی لیستی نێودەوڵەتی لە بۆخووم: کۆکردنەوەی دەنگی کورد و بیانییەکان بۆ جڤاتی خۆگونجاندن
ئەمڕۆژانە لەگەڵ هاوکارانم چووینە شاری بۆخوومی ئەڵمانیا، لە سەنتەری شار لە کافێیەک لاماندا بەناوی هەڤالۆ. چایەکی کوردیی خۆشمان خواردەوە و کەمێک گوێمان لە دەوروبەرمان گرت. ئەوانەی میوان بوون لەو کافێیە و لە دووکانەکانی دەوروبەریشی هەموویان کورد بوون، ئەوانەی بە شەقامدا تێدەپەڕین کورد بوون، لەنێو ئۆتۆمبێلەکان دەنگی سترانی کوردی دەبیسترا و دەستگیرانداری کوردیشمان بینی کە لە زێڕنگەرییەک دەهاتنە دەرەوە کە خاوەنەکەی کورد بوو.
لەو شارە لیستێک هەیە بۆ هەڵبژاردنەکان کە کورد دروستیانکردووە لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەی شارەکە، ئەوەی سەرنجڕاکێشە لیستەکە پەنجا لەسەتی ژنان و پەنجا لەسەتیشی بەربژێرانی پیاون.
سەرنجتان بۆ چیرۆکەکەیان رادەکێشین.
لە شەقامەکانی شاری بۆخوومی ئەڵمانیا، بەربژێرانی "لیستی نێودەوڵەتی" (International Liste) بە پەرۆشەوە خەریکی کۆکردنەوەی دەنگن، ئامانجی سەرەکییان ئەوەیە کە دەنگ و رەنگی کۆچبەران و بەتایبەتی کوردان، لە بڕیارەکانی حکومەتی خۆجێی شارەکەدا هەبێت، ئەم لیستە لە هەڵبژاردنەکانی جڤاتی خۆگونجاندن (Integrationsrat) بەشداری دەکات، کە تایبەتە بە نوێنەرایەتیکردنی بیانییەکان.
زەکەریا حەسەن، یەکێک لە بەربژێرەکانی لیستەکەیە لە شاری بۆخووم، روونیدەکاتەوە "هیچ ئامارێکی فەرمی نییە کە بزانین ژمارەی کورد و بیانییەکان لە بۆخووم چەندە، بەڵام بەپێی خەمڵاندنەکان، نزیکەی 13 هەزار بۆ 17 هەزار کورد لەم شارە دەژین، بۆیە بە پێویستمان زانی لیستێک دروست بکەین کە کورد سەرپەرشتی بکات و نوێنەرایەتی گشتیی ئەو کەسانە بکات کە بیانیین و لێرە دەژین".
زەکەریا حەسەن ئاماژە بەوە دەکات کە لە ساڵی 2012 ەوە یاسایەک هەبووە کە رێگە بە دروستکردنی لیژنەیەکی نوێنەرایەتی بۆ بیانییەکان دەدات، دەڵێت"ئێمە دەمانەوێت خەبات بکەین بۆ نوێنەرایەتیکردنی ئەو بیانییانەی تازە هاتوون یان مێژوویەکی درێژی ژیانیان لێرە هەیە، ئەم لیستە هی پارتە سیاسییەکان نییە، بەڵکو تەنیا بۆ نوێنەرایەتیکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆچبەران و چارەسەرکردنی کێشەکانیانە".
سەبارەت بە پێکهاتەی لیستەکە، زەکەریا حەسەن دەڵێت "لە لیستەکەدا حەڤدە کەس هەن و لیستەکەمان فرەڕەنگە، زۆرینەیان کوردن، بەڵام دوو کەس لە ئەفریقا، یەکێک لە ئەورووپا و یەکێکیش لە رۆژهەڵاتەوە هاتوون، ژمارەی لیستەکەمان لەسەر کارتی دەنگدان چوارە".
گولتەکین ئارسلان- ئالما، بەربژێرێکی دیکەی لیستەکەیە، هۆکاری بەربژێرکردنی خۆی رووندەکاتەوە و دەڵێت"من لە بواری کۆچبەراندا کار دەکەم و زۆربەی کۆچبەران، بەتایبەتی کوردان، کێشەی زۆریان هەیە، وەڵامی نامە و داواکارییەکانیان درەنگ دەدرێتەوە، هەندێک جار بە مانگ و ساڵیش، دەمەوێت زیاتر هاوکارییان بکەم، بەتایبەتی بۆ ژنان، زۆربەی ژنە کوردەکان کاتێک دێنە ئێرە، سەرەتا ژیانێکی ناخۆشیان هەیە، هەندێکیان تووشی کێشەی دەروونی و کۆمەڵایەتی دەبن و تەنانەت پەنا بۆ خۆکوشتن دەبەن، چونکە لە کولتوورێکی جیاوازدا دەژین، کێشەی فێربوونیان یەکێکە لە گەورەترین کێشەکان".
زەکەریا حەسەن لە درێژەی قسەکانیدا ئامانجەکانی لیستی نێودەوڵەتی بۆ پێنج ساڵی داهاتوو دەخاتەڕوو و دەڵێت "ئامانجی ئێمە دروستکردنی ئۆفیسێکی دژە رەگەزپەرستییە لە بۆخووم، چونکە رەگەزپەرستی بەرامبەر بە کورد و بیانییەکان هەیە، هەروەها دەمەوێت کار لەسەر پرسی دیموکراسیەت بکەین، چونکە زۆرجار مافەکانی ئەو کەسانەی تازە هاتوون، پێشێل دەکرێت و تەنانەت دیپۆرتیش دەکرێنەوە".
سەبارەت بە دەرچوون و سەرکەوتنی لیستی نێودەوڵەتی چ قازانجێکی بۆ کوردی دیاسپۆرانشین دەبێت، زەکەریا حەسەن وەڵام دەداتەوە "پرسگەلێکی زۆر هەن کە پێویستە چارەسەر بکرێن، دروستکردنی ئۆفیسی دژە رەگەزپەرستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی جیاوازییەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ بیانییەکان و بەتایبەتی کوردان، یەکێکە لەوانە، ئێمە پێویستمان بە دیموکراسییەتە بۆ ئەوەی دەنگمان هەبێت و کێشەکانمان چارەسەر بکرێن".
سەبارەت بە رەگەزپەرستی دژی کوردان، زەکەریا حەسەن پشتڕاستی دەکاتەوە "لە ماوەی ڕابردوودا رەگەزپەرستی بەرزبووەتەوە، بەتایبەتی بەرامبەر بەو کەسانەی تازە هاتوون و زمانی ئەڵمانی نازانن، ئێمە دەمانەوێت کار لەسەر ئەم پرسە بکەین".
بۆ راکێشانی دەنگدەری گەنج، بەربژێرەکان تەکنیکی جیاواز بەکاردەهێنن، یەکێک لەوانە خستنەگەڕی چەرخێکە کە خەڵاتی جیاوازی لێ دەردەچێت، لە کاتی سووڕاندنەوەی چەرخەکەشدا قسە لەگەڵ خەڵک دەکرێت بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن و دەنگ بە لیستی ژمارە چوار، واتە لیستی نێودەوڵەتی بدەن.
زەکەریا حەسەن خۆی وەک کارمەندێکی راوێژکاری EFO (ئۆفیسی رووناکبیری و فێربوون) دەناسێنێت و دەڵێت "من کاری راوێژکاری دەکەم بۆ ئەو کەسانەی پرسیاریان هەیە و کێشەکانیان چارەسەر دەکەم، هەروەها پڕۆژەی وەرگێڕی کوردییمان هەیە، هاوکاری ئەو کەسانە دەکەم کە دەیانەوێت کۆمەڵە دروست بکەن یان کۆمەڵەیان هەیە و کێشەیان هەیە بۆ ئەوەی پڕۆژە لەگەڵ حکومەتدا ئەنجام بدەن".
گولتەکین ئارسلان- ئالما جەخت لەسەر گرنگیی کارکردن لەسەر کێشە قورسەکان دەکاتەوە و دەڵێت "بەتایبەتی بۆ ژنان، فێربوونی زمان و خاوەندارێتی منداڵ کێشەی گەورەن، دەمانەوێت هاوکارییان بکەین، بەتایبەتی لە کاتی پشووی قوتابخانەکان بۆ ئەوەی لە ماڵەوە نەبەسترێنەوە، بەڵکو شوێن و کاریان بۆ بدۆزینەوە تا بتوانن کات بەسەر ببەن و لەگەڵ منداڵەکانیشیاندا بەشدار بن".
ڤالێنتین فووتوو، قەشەیەکی ئەفریقییە و یەکێکە لە بەربژێرەکانی لیستەکە، کە لە ساڵی 1990ەوە لە ئەڵمانیا دەژی، ئەو دەڵێت "ناتوانم بڵێم زۆرینەی لیستەکە کوردن، خەڵکی وڵاتانی عەرەبی و نەتەوە جیاوازەکانی دیکەشمان لەگەڵدایە، بەڵێ، کوردەکانیش زۆرینەن، بەڵام لیستەکە نێودەوڵەتییە، من لە ساڵی 4199ـەوە لە بۆخووم دەژیم و خۆم بەربژێر کردووە، چونکە ئێمە کێشەیەکی گەورەمان هەیە و پەیوەندیمان نییە لە ئەڵمانیا، ئێمە نوێنەرایەتی کۆچبەران دەکەین و دەتوانین کێشەکانیان چارەسەر بکەین".
زەکەریا حەسەن لە کۆتایی قسەکانیدا جەخت لەسەر متمانەی خەڵک بە لیستەکە دەکاتەوە و دەڵێت "زۆر کۆمەڵەی جیاواز ئەم لیستەیان پێکەوە دروست کردووە، بەربژێرەکان زۆربەی کۆچبەرانی ئەم شارە دەناسن و خەڵکیش ئەوان دەناسن، چونکە ساڵانێکی زۆرە خزمەتیان کردوون و هاوکارییان کردوون، خەڵک متمانەی بەم لیستە هەیە".
گولتەکین ئارسلان- ئالما بە پەرۆشەوە دەڵێت "ئێمە بەرنامەی گونجاومان هەیە و دەتوانین کاری زۆر بکەین".
زەکەریا حەسەن داوا لە دەنگدەران دەکات ئەوەی دەیبینن سەنتەری هەڵبژاردنە و لە ئێستاوە دەتوانن بێن و دەنگی خۆتان بدەن، ئەوانەش کە ناتوانن، با لە رۆژی 14ی ئەم مانگە بێن و دەنگ بدەن، لەوێ هەموو لیستەکان هەن و ناوی هەموویان لەسەرە، وەرن دەنگ بدەن بەو لیستەی کە دەتانەوێت.

بهشی بكه لە