بەریتانیا یەکەمین کۆچبەری بۆ فەرەنسا دیپۆرت کردەوە

سەرەڕای ئەوەی هەفتەی رابردوو دادگایەکی بەریتانیا رێگەی لە دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرێک بۆ فەرەنسا گرتبوو، بەڵام لە 24 کاژێری رابردوودا کۆچبەرێکی دیکە نێردرایەوە فەرەنسا، ئەو کۆچبەرە پێشتر لە فەرەنسا بووە و بە بەلەمی بچووک خۆی گەیاندبووە بەریتانیا.
بەپێی رێککەوتنێکی نوێ کە لەنێوان لەندەن و پاریس هەیە، بەرامبەر هەر کۆچبەرێکی هاتوو بە بەلەم بۆ بەریتانیا کە دیپۆرت دەکرێتەوە، فەرەنسا کۆچبەرێکی لای خۆی بەفەرمی دەنێرێتە بەریتانیا، وەزیری نێوخۆی بەریتانیا دەڵێ ئەمە هەنگاوی یەکەمە بۆ تووندوتۆڵکردنی سنوورەکانی وڵاتەکەی، بەڵام رەخنەگران دەڵێن ئەوەی روویداوە شتێکی سیمبۆلیکە و شتێکی وا گەورە نییە.
زۆر لەوانەی ئێستا لە بەریتانیان یان کەسوکاریان کە لە کوردستانن دەیانەوێ لەسەر ئەم مژارە زۆرتر بزانن، نەبەز بازیانی، رۆژنامەڤان و شارەزای سیاسەتی کۆچبەری لە بەریتانیا میوانی دیاسپۆرا بوو و وردەکارییەکانی ئەم رێککەوتنە و کاریگەرییەکانی خستەڕوو .
بازیانی روونیکردەوە ئێستا وڵاتانی ئەورووپا بەگشتی، بەریتانیاش لەو نێوەندەدا، تاوەکو دێ سیاسەتی پەنابەری روو لە تووندکردنەوە دەکات بەرامبەر بە هاتنی شەپۆلی کۆچبەران بۆ ناو خاکی وڵاتانی ئەورووپا و بەریتانیاش بەتایبەتی، بەریتانیا لە ماوەی رابردوودا هەوڵی زۆریدا بۆ تووندوتۆڵکردنەوەی سنوورەکانی و رێگریکردن لە هاتنی کۆچبەری نایاسایی، یەکێک لە رێککەوتننامەکان لە مانگی تەممووزی ئەمساڵدا لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە لەندەن واژۆکرا،کە "بریتی بوو لەوەی کە بەرنامەی ناردنەوەی یەک بۆ ناوە و یەک بۆ دەرەوە."
سەبارەت بە جێبەجێکردنی پرۆسەکە، بازیانی گوتی "لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ئەم پرۆسەیە کە پەنابەر دیپۆرتدەکاتەوە بۆ خاکی فەرەنسا چووە باری جێبەجێکردنەوە، سەرەتای پرۆسەکە هاووڵاتییەکی خەڵکی وڵاتی هیندستان بوو نێردرایەوە."
ئەو باسی لە کەیسێکی دیکە کرد و گوتی"لە بابەتی هاوڵاتییە ئێریترییەکە بەریتانیا رووبەڕووی تەحەدای یاسایی بووەوە لەبەر ئەوەی هاووڵاتییە ئێریترییەکە داوای لە دادگاکە کردبوو چاو بە بڕیارەکەیان بخشێنێتەوە، بەڵام لە دووەم دانیشتن هەمان دادوەر داواکەی قبووڵ نەکرد و بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی دا بۆ فەرەنسا و بەرەبەیانی هەینی 19-9-2025 سەرباری هەموو ئەو هەوڵە رێکخراوەییە یاساییانەش کە درا، بەڵام هاوڵاتییەکە نێردرایەوە بۆ فەرەنسا."
بازیانی ئاشکرایکرد "بەپێی رێککەوتنەکە هەفتانە 50 کەس و ساڵانە 2600 کەس دیپۆرتدەکرێنەوە، لە کاتێکدا پرۆسەکە لە چوارچێوەی تاقیکارییدایە، بەپێی لێدوانی بەرپرسانی هەردوو وڵات، ئەگەر پرۆسەکە بە شێوەیەکی باش بەڕێوەبچێت ئەوا لە ساڵانی داهاتوو ژمارەی دیپۆرتکراوەکان زیاتر دەبێت".
لەسەر ئاستی رەخنەکان، بازیانی گوتی " پرۆسەکە رووبەڕووی رەخنەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان و هەروەها بەشێک لە هاووڵاتیانی بەریتانیا بووەتەوە، چونکە پێیان وایە پرۆسەکە چارەسەری کێشەی هاتنی بەردەوامی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەیان ناکات، لەکاتێکدا تەنیا ئەمساڵ زیاتر لە 36 هەزار کەس بە نایاسایی چوونەتە نێو خاکی بەریتانیا."
بازیانی لێدوانێکی وەزیری ناوخۆی بەریتانیای گواستەوە و گوتی "ئەم بەیانییە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا گوتی ئەگەر لەمەودوا هەر پەنابەرێک، هەر کۆچبەرێک بێتە ناو خاکی بەریتانیا، ئەوا هەوڵی ئەوە دەدەین بە خێرایی دیپۆرتی فەرەنسای بکەینەوە و لەمەودوا چیتر رێگە نادەین ئەو بەربەستە یاساییانەی کە لە رابردوودا هەبوون لە بەردەمی ناردنەوەی کۆچبەراندا کە لەمەودوا بێتە بەردەممان."
لەبارەی کاریگەرییەکانی رێککەوتنەکە بازیانی ژمارەیەکی خستەڕوو، گوتی "تەنیا لە ساڵی رابردوودا 109 هەزار کەس بە گشتی لە چوارچێوەی پرۆسەی پەنابەریدا هاتوونەتە ناو خاکی بەریتانیا و داوای مافی پەنابەرییان کردووە، ئەم ژمارە زۆرە لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە، بۆیە ئەمە گوشارێکی زۆری هەم سیاسی هەم ئابووریشی خستووەتە سەر خاکی بەریتانیا، بۆیە هاوڵاتیانی بەریتانیا ئێستا تووشی جۆرێک لە جۆرەکان پەستی بوون لە بەرامبەر بە هاتنی ئەم ژمارە زۆرەی شەپۆلی پەنابەرە."
نەبەز بازیانی، رۆژنامەڤان و شارەزای سیاسەتی کۆچبەری لە بەریتانیا ئامارێکی دیکەشی خستەڕوو "لە ساڵی رابردوو تاوەکو ئێستا، 111 هەزار هاووڵاتیی چاوەڕێی یەکلاکردنەوەی کەیسەکانیانن".
چەند کوردێک لە هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی هەرێمی نۆردراین ڤێستفاڵنی ئەڵمانیا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا
لە هەرێمی نۆردراین ڤێستفالن هەڵبژاردنە خۆجێییەکان کران، ژمارەیەکی زۆر کورد بەربژێر بوون و ژمارەیەکی کەمیان دەرچوون، هەندێکیشیان مانەوە بۆ خولی داهاتوو کە رۆژی 28ی ئەم مانگە دەکرێ،
بێریڤان ئایمازی بەربژێر بۆ سەرۆکایەتیی گەورە شارەوانیی کوێلن ناسراوترین بەربژێرە کە لە خولی یەکەمدا لە شارەکەی زۆرترین دەنگی هێنا و کۆتایی ئەم مانگە جارێکی دیکە دەبێ خەڵکی کوێلن بچنەوە سەر سندووقەکانی دەنگدان، تاوەکو لەنێوان ئەو و یەکێکی دیکەدا هەڵبژێرن کە کێ ببێتە سەرۆکی شارەوانییەکەیان.
ئەوانەی کە دەرچوون، رەنگە بۆتان گرنگ بێ بزانن کە پاش دەرچوونیان چی دەکەن و بەتەمای چین، سەرنجتان بۆ راپۆرتێکی هاوکاران مەی دۆست رادەکێشین.
لە هەڵبژاردنە خۆجێی و ئەنجوومەنەکانی ئینتیگراسیۆنی هەرێمی نۆردراین ڤێستڤالن، ژمارەیەکی زۆر کورد سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و ژمارەیەکی زۆری دەنگیان مسۆگەر کرد.
یەکێک لەوان یاسین کوتە، نزیکەی 30 ساڵە لە کۆمەڵگە و سیاسەتی ئەڵمانیادا چالاکە، لە ساڵی 2023ـەوە، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتیی پارتی سۆسیال دیموکراتی شاری لودنشایدە.
لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکاندا، یاسین کوت نزیکەی 32٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا و بە یەکەم لە شارەکەی دەرچوو، ئەو بۆ رووداو باسی هۆکاری ئەوە دەکات.
یاسین کوت، ئەندامی SPD لە ئەنجوومەنی شارەوانیی لودنشاید
_
هۆکاری ئەو سەرکەوتنە ئەوەیە، یەکەم شت دەبێت خۆت چالاک بیت، هەروەها دەبێت وا پیشان بدەیت کە تۆ لێرە دەژیت و ئەوەی لێرە روودەدات پەیوەندیی بە تۆوە هەیە، پەیوەندیی بە هەموو ژیانتەوە هەیە، ئێمە وەکو مرۆڤ لێرە دەژین و خاوەنی ئەو مافەین کە بچینە سەر سندووقەکان و دەنگی خۆمان بدەین، ئەگەر دەنگ بدەین، دەتوانین بەهێزتر بین و ئەگەر نەچین و دەنگ نەدەین، ئەو کاتە پارتە رەگەزپەرستەکان سەد لە سەد وەکو ئێستا بەهێز دەبن".
ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی روورە، پەیمان حەسەن خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و لە تەمەنی 6 ساڵییەوە لە ئەڵمانیا دەژی، پێش 2 ساڵ و نیو، سەنتەرێکی پەروەردەیی لە شاری هێرن کردەوە و لە هەمان کاتدا بووە ئەندامی پارتی سۆسیال دیموکرات، پارتەکەی لە هەڵبژاردنەکاندا 29 کورسیی پەرلەمانی بەدەستهێنا و بووە پارتی یەکەم.
پەیمان حەسەن، ئەندامی SPD لە پەرلەمانی روور:
لەو بیست و نۆ کورسییەی کە بەدەستمان هێنا، یەکێک لەوانەی سەرکەوت کورد بوو، منیش گەنجێکم، ئەگەر باسی خۆم بکەم، زۆر پەیوەستم بە کوردبوونی خۆمەوە و دەمەوێت کورد پێشبخەم، دەمەوێت ناوی کورد پێشبخەم، دەمەوێت بە سیاسەتڤانانی ئەڵمانیا بڵێم و پێیان ئاشنا بکەم کە کوردی زۆر هەن دەیانەوێت کار بکەن و هەم گەلی خۆیان و هەم گەلی ئەڵمانیش پێشبخەن، دەیانەوێت شتێکی باش لە ئەڵمانیا هەم بۆ کۆمەڵگەی کوردی هەم بۆ کۆمەڵگەی ئەڵمان بکەن.
پەیمانی تەمەن 30 ساڵ، دەیەوێت بە نەوەی نوێی کوردی دیاسپۆرا بڵێت کە ئەوانیش بچنە نێو پارتە ئەڵمانییەکانەوە و گۆڕانکاری دروست بکەن.

هەر کەسێک لێرە کار بکات، بەتوانا بێت و بیەوێت دەنگی خۆی بگەیەنێت، ئەڵمانەکان زۆر پشتگیریی دەکەن، واتە، کاتێک ئەڵمانەکان دەبینن مرۆڤێک زۆر کار دەکات و خۆی ماندوو دەکات، زۆر پێی دڵخۆش دەبن و پشتگیریی لێ دەکەن، ئەگەر گەنجی زیاتری کورد بێنە ئەم بوارەوە، زۆر دڵخۆش دەبم، دەتوانین زۆر شت بۆ کورد بکەین و ناوی کوردیش بە شێوەیەکی جوان و بە شێوازێک دەربخەین کە وەکو گەلێکی لێهاتوو و بەتوانا بناسرێت.
جگە لە یاسین کۆت و پەیمان حەسەن کە لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکاندا سەرکەوتن، ژمارەیەک لە بەربژێرە کوردەکانیش لە ئەنجوومەنەکانی ئینتیگراسیۆندا کورسییان بەدەستهێنا، بەتایبەتی لە لیستە هاوبەشە فرەنەتەوەییەکاندا.
ئەنجامی هەڵبژاردنە خۆجێیەکان و ئەنجوومەنەکانی ئینتیگراسیۆن ئەوە دەردەخەن کە بەشداریی کورد لە سیاسەتی ئەڵمانیادا روو لە زیادبوونە، سەرکەوتنی بەرچاوی ئەو بەربژێرە کوردانەی کە لەنێو پارتە ئەڵمانییەکاندا چالاکن، لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا دەتوانن کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە و سیاسەتی ئەڵمانیا دروست بکەن.
دوو کورد بوونە ئەندامی پەرلەمانتار نەرویج
لە نەرویج رۆژانی رابردوو هەڵبژاردنی پەرلەمان کرا، هەشت کورد بەربژێر بوون و دوویان دەرچوون، کە پێشتریش پەرلەمانتار بوون.
مانی حوسەینی پەرلەمانتارێکی چالاک و ناسراوە و زۆریش کاری بۆ کورد کردووە لە نەرویج، مانی حوسەینی، ئەندامی پەرلەمانی نەرویج، میوانی دیاسپۆرا بوو باسی لە پلان و ئامانجەکانی کرد بۆ خزمەتکردن بە نەرویج و قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان نەرویج و کوردستان.
مانی حوسەینی ئاماژەی بەوەدا کە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی، بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان نەرویج و کوردستانە، ئەو بە شانازییەوە باسی سەردانەکەی بۆ هەولێر کرد، کە تێیدا چاوی بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کەوتووە. گوتیشی "دەمەوێت لەم چوار ساڵەدا پەیوەندییەکانمان بەهێزتر بکەین."
سەبارەت بە پرسیارێک دەربارەی ئەو شتانەی کە وەک کوردێک لە پەرلەماندا دەیەوێت بیکات، حوسەینی روونیکردەوە کە ئەوان وەک دوو کوردی ئەندامی پەرلەمان، کە هەردووکیان سەر بە پارتی سۆسیال دیموکراتن، هەوڵدەدەن وەک "پردێک" کار بکەن بۆ زیاتر ئاشناکردنی نەرویجییەکان بە کوردستان، ئەو باسی لەوە کرد کە نزیکەی سێ هەزار کورد لە نەرویج دەژین کە لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە هاتوون و زۆر لە سیاسییە نەرویجییەکان دەیانەوێت زیاتر لەبارەی کوردستانەوە بزانن.
حوسەینی جەختی لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان کردەوە، بەتایبەت لە بواری وزەدا، نەرویج وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە نەوت و گاز و وزەی کارەبا، ئەو پێی وایە کوردستان دەتوانێت سوود لە ئەزموونی نەرویج وەربگرێت لەم بوارەدا. "دەمەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کوردستان و نەرویج لە بواری وزەدا بەهێزتر بکەین، نەرویج شارەزاییەکی زۆری هەیە لەم بوارەدا و دەتوانین ئەو شارەزاییە هەناردەی کوردستان بکەین."
مانی حوسەینی باسی لەوەشکرد کە نەرویج زیاتر لە سەد ساڵە وڵاتێکی دیموکراسییە و ئەزموونی باشی هەیە، لە کاتێکدا دیموکراسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کەمە، ئەو پێی وایە کوردستان دەتوانێت سوود لە ئەزموونی دیموکراسی نەرویج وەربگرێت و ئەوان ئامادەن هاوکاری بکەن، دەشڵێت"نەرویج وڵاتێکی دەوڵەمەندە و دیموکراسییەکی ریشەداری هەیە، ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاریکردنی کوردستان لە گەشەپێدانی دیموکراسیدا."
لە کۆتایی قسەکانیدا، حوسەینی تیشکی خستە سەر رۆڵی خۆی وەک کوردێک لە پەرلەمانی نەرویج و ئامانجی بۆ یارمەتیدانی کۆمەڵگەی کوردی لە نەرویج، ئەو دەیەوێت منداڵانی پەنابەران و کۆمەڵگەی کوردی هانبدات بۆ ئەوەی ببنە سیاسی، پارێزەر، پزیشک و لە بوارە جیاوازەکاندا سەرکەوتوو بن و دەڵێت "دەمەوێت منداڵانی پەنابەران هاوکاری بکەم بۆ ئەوەی لە نەرویج ببنە کەسایەتی سەرکەوتوو و ببنە بەشێک لە پڕۆسەی سیاسی و کۆمەڵایەتی.
دەشڵێت"بەڵام گرنگتر لە هەموو ئەمانە، وەک سیاسییەک دەمەوێت بڵێم، شانازی بەوەوە دەکەم کە کوردم."
دادگای کارگێڕیی کوێلن: لەمەودوا سوورییەکان راستەوخۆ مافی مانەوە وەرناگرن
دادگای شاری کوێلنی ئەڵمانیا بڕیارێکی باڵکێشی بەهۆی کوردێکەوە دا، هەفتەی رابردوو دادگای کارگێڕیی شاری کوێلن هەڵسەنگاندنی بۆ کەیسی پەناخوازێکی کوردی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان کرد، کوردەکە خەڵکی شاری حەسەکە بوو و ساڵی 2023 هاتووەتە ئەڵمانیا، کاتی خۆی کەیسی پەنابەرییەکەی لەسەر ئەوە بووە کە لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە هەڕەشە لەسەر ژیانی هەیە.
دادگاکە دەڵێ ئێستا دۆخی سووریا گۆڕدراوە و نە حکومەتی بەرکار لە دیمەشق و نە ئیدارەی رۆژئاوای کوردستانیش هەڕەشە نین بۆ سەر ئەو کۆچبەرە و کەسانی دیکەی خەڵکی سووریا، بۆیە دادگاکە بڕیاریداوە کە لەمەودوا چیدیکە هەرکەسێک لە رۆژئاوای کوردستان و سووریاوە هات، بەشێوەی ئۆتۆماتیکی بیر لە پێدانی مافی مانەوە یان پاراستنی ناکرێتەوە، کۆچبەرە کوردەکە دەڵێت پێش رووخانی رژێمی ئەسەد داوای مافی پەنابەریی کردووە، بەڵام تاوەکو مانگی چواری ئەمساڵ وەڵامی نەدراوەتەوە، کاتێکیش وەڵامی دراوەتەوە، بە نەرێنی بووە.
بڕیارەکەی دادگا دەرگا بۆ حکومەتی ئەڵمانیا دەکاتەوە بۆئەوەی ئاسانتر و خێراتر بڕیاری رەتکردنەوە لەسەر کەیسەکانی کۆچبەرانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا بدەن.
ئیتاڵیا ئەم هەفتەیە 89 پەنابەری وەرگرتووە
هەرچەندە ئیتاڵیا بەوە ناسراوە کە سیاسەتێکی تووندی بەرامبەر کۆچبەران و پەنابەران هەیە، بەڵام هێشتاش ئەگەر بە ژمارەیەکی کەمیش بێ پەنابەران وەردەگرێ، ئەم هەفتەیە 89 کۆچبەر لە تورکیا و پاکستانەوە موعەزەز موکەڕڕەم بە فڕۆکە و بەشێوەی یاسایی گەیشتنە ئیتاڵیا.
کۆچبەرەکان لە چوارچێوەی پرۆگرامێکی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هێندراونەتە ئیتاڵیا و زۆربەیان ئەفغانین، لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا لەڕێگەی ئەو پرۆگرامەوە نزیکەی 3 هەزار کۆچبەر هێندراونەتە ئیتاڵیا، کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، رۆژئاوای کوردستان و سووریا، باکووری کوردستان و تورکیاشیان لەنێودا بووە.
دوو ژەنیاری کورد لەگەڵ ئۆرکێسترای فیلهارمۆنیکی برۆکسەل نمایشێکی میوزیکیان دەبێ
لەسەر دەوڵەمەندیی میوزیکی کوردی لەوە تێپەڕیوین کە هەوڵبدەین بیسەلمێنین کە وایە یان نا، بەڵام ئەوە راستییەکە کە لەسەر ئاستی جیهاندا هێشتا میوزیکی کوردی پێگەی شایانی خۆی نەدراوەتێ، بۆیە کاتێک دەبیستین بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ئۆرکێسترای فیلهارمۆنیکی برۆکسەل ستەیج دەداتە ژەنیاری کورد بۆ نمایشکردنی میوزیکی کوردی، دەبێ قەدری بزانین، رۆژی شەممە بڕیارە نمایشەکە بکرێت.
هاوکارمان زنار شینۆ پێشتر پێماندەڵێ بڕیاروایە چی رووبدات.
میوزیک..
ئۆپرابێژ و رێبەری میوزیک کە لە کیشوەری جیاوازەوەن، بەڵام زمانی میوزیک و تۆنە پڕ دەربڕینەکان پێکەوەی گەیاندوون.
ئۆرکێسترای فیلهارمۆنیکی برۆکسلە، پرۆڤە بۆ کۆنسێرتەکەی ئێوارەی 21لەسەر 21ی ئەیلوول دەکەن.
لە پڕۆگرامەکەیاندا ئەم پارچە میوزیکە کوردییە هەیە.
دەڤید ناڤارۆ تورێس - رێبەری ئۆرکێسترایی(کاندەکتەر) فیلهارمۆنیکی بروکسل:
"ئەمریکییە، بۆیە ریتمەکەی ئەوەندە دوور نییە، لە رووی ریتمەوە، کارێکی زۆر قورسە بۆ ئۆرکێستراکە، چونکە کاتێک ئەم جۆرە پارچە مۆسیقایانە دەژەنین، پێویستە ئەم جۆرە ریتمە بخەینە نێو هەست و نەستی هەموو مۆسیقاژەنێکەوە کە راهاتوون لەسەر ژەنینی چایکۆڤسکی و مۆزارت، دەزانیت، ئەمە جیاوازە و پێموایە باشترە، بۆ نموونە لەم کۆنسێرتەدا، مۆسیقای فەرەنسیی بێرلیۆزمان هەیە و پاشان ئەم پارچە مۆسیقایانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دواتریش چایکۆڤسکیمان هەیە، ئەمە مانای ئەوەیە کە بۆ ئێمە ئاڵنگارییەکی گەورەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا باشترە، مەبەستم ئەوەیە، پێموایە باشترە".
ئەم پارچە میوزیکە کوردییە تێکەڵەیەکە لە فۆلکلۆری کوردی، لەلایەن قوتەیبە نوعەیمییەوە نووسراوە، قوتەیبە دایکی کورد و خەڵکی سلێمانییە و باوکی خەڵکی فەلوجەیە، زمانی دایکی باش نازانێت و بە زمانی باوکی لە رێگەی میوزیکەوە گوزارشت لە هەستەکانی دەکات.
قۆتەیبە نەعێمی – کۆمپۆسەر:
"بیرۆکەی فێستیڤاڵی ئەمساڵ بریتییە لە بەیەکگەیشتنی رۆژئاوا و رۆژهەڵات، بۆیە حەزم رد هەندێک لە ئاوازە کوردی و عێراقییەکان وەربگرم و بە شێوازێکی ئۆکێسترالیی هاوچەرخی نوێ دایانبڕێژمەوە و لەگەڵ ئۆکێسترا پێشکەشی بکەم، بە هاوبەشیی ژەنیاری بەهرەمەندی کەمانچەی عێراقی، ئالان عارف و ئەو ژەنیارەی ئیقاع مامۆستا شێرکۆ، هاوکات یاوەریی ئۆکێسترای دەکرد لە هارمۆنیک برۆکسل، بیرۆکەی سەرەکی لە هەڵبژاردنی ئەم ئاوازە کەلەپوورییە کوردییانە، بۆ دەرخستنی فرەڕەنگیی جوانی وڵاتەکەمان عێراقە، بەتایبەتی کە مۆسیقای کوردی زۆر دەوڵەمەندە، پڕە لە ئاواز و ریتم و جلوبەرگ و بیرۆکەی جیاواز، ئەمە ئامانجی سەرەکیمانە و پەیامێکی خۆشەویستی و ئاشتییە بۆ هەمو جیهان لەبارەی فرە کولتووریمان لە باکوورەوە تاوەکو باشووری عێراق".
ئەم پەنجانەی هەستی جیاواز دەردەبڕن، هی ئالان عارفە، ئالان سۆلۆژەنی کەمانچەیە لەنێو ئۆرکێستراکەدا، ویستوویەتی رۆحی میوزیکی کوردی باشتر لەم پارچە میوزیکەدا بەرجەستە ببێت، هەر بۆیە میوزیکژەنێکی لە باکووری کوردستانەوە لەگەڵ خۆی هێناوە.
ئالان عارف - ژەنیاری ڤیۆلین:
"کارمان لەسەر ئەوە کردووە کە چۆن میوزیکی کوردی بخەینە نێو چوارچێوەیەکی ئۆرکێسترای سیمفۆنییەوە تاوەکو لە ئاستێکی باڵادا خۆی ببینێتەوە، کارمان لەسەر ئەوە کردووە کە کۆمەڵێک میلۆدی کوردی بە شێوازی ئۆرکێسترایی تێکەڵ بکەین بۆ ئەوەی زیاتر رەنگی کوردی تێیدا دەربکەوێت، خۆشبەختانە پێیان گوتین باشترین دەفژەن لە باکووری کوردستانە، کە ناوی شێرکۆیە؛ مامۆستایەکی بەڕاستی زۆر بەئەزموون و شارەزایە".
ئەزموونی شێرکۆ، کە پڕە لە هەستی کوردستانیبوون، لە ئامەدەوە هاتووە و بە دەفەکەی، گوێگران و هاوپیشە میوزیکژەنەکانی سەرسام دەکات.
شێرکۆ کانیوان - ژەنیاری دەف:
"وەکو میوزیکژەن ئەزموونێکی ئاستبەرزە و هەروەها وەکو نوێنەرایەتیکردنی میوزیکی کوردی جێگەیەکی گرنگی هەیە، واتە من تەنیا وەکو شێرکۆ لێرە نیم، بەڵکو نوێنەرایەتیی میوزیکی کوردی دەکەم، من ئامێرێکی زۆر دێرینی میوزیکی کوردی دەژەنم، من لە ئامەدی کوردستان، لە سەنتەرێکی میوزیک وانەی میوزیکی کوردی دەڵێمەوە و لە هەمان کاتدا ئەمە نوێنەرایەتیی ئەو دامەزراوەیەشە کە من وەکو مامۆستا کاری تێدا دەکەم و نوێنەرایەتی ئامادە دەکەم و نوێنەرایەتی میوزیکی کوردی دەکەم، ئینجا من نوێنەرایەتی سێرکۆ دەکەم، من ئاوا پێناسەی دەکەم، ئەگەر ئاوابێت مرۆڤ دەتوانێت مانایەکی گەورەتری پێببەخشێت، بە میوزیکژە جیهانییەکان و بە ئۆرکێسترایەکی ئاوا بەناوبانگ و جیهان کەلە ئاستێکی گەردوونیدا تۆ میوزیکی کوردی پێشکیش بکەی بیناسێنی، هاوڕێیەتیەکی میوزیکی دروست دەکەی لەسەر بنچینەی میوزیکی کوردی".
ئەو ئێوارەیەی بروکسەل، تۆن و ئاوازەکانی چیاکانی کوردستان، شان دەدەن لە شانی موزیکی سەردەم، رۆمانسیەتی سادەی سەدەی نۆزدەیەم و سەمفۆنیای پێنجی چایکۆڤسکی، کە دوای پارچە موزیکە کوردییەکە پێشکێش دەکرێت.
یوسف تاڵیب بۆ یەکەمجار لەڕێگەی دیاسپۆراوە نوێترین گۆرانیی خۆی بڵاودەکاتەوە
هونەرمەند یوسف تاڵیب کاری کەم بەڵام پوخت دەکات، کە تەماشای دەکەیت، سەروسیمایەکی نوورانیی هەیە، دەنگیشی نەوازشی گوێ و هەستەکانت دەکات، ئەمڕۆژانە گۆرانییەکی نوێیی بەناوی "مەحرومی یار" بڵاودەکاتەوە. ئەم گۆرانییە چیرۆکێکی پڕ لە سۆز و هەست لە پشتەوەیە، کە دوای نزیکەی شازدە ساڵ لە خەیاڵ و کۆچی ژیانی هونەرمەند، ئێستا دەگاتە دەست گوێگرانی.
یوسف تاڵیب باسی چۆنیەتی دروستبوونی ئەم بەرهەمەی کرد و گوتی "پازدە بۆ شازدە ساڵ دەبێت کە من لە خەیاڵمدایە کار لەسەر ئەم گۆرانییە بکەم"، ئەو چیرۆکی باوکی گێڕایەوە کە لە کاتی نەخۆشییەکەیدا داوای لێکردووە وەسیەتنامەیەکی بۆ بنووسێت، دوای ماوەیەک و دوای کەمێک باشبوونی تەندروستی باوکی، دیوانی سافی هیرانی بە دەستەوە دەگرێت و هۆنراوەی مەحرومی یار سەرنجی رادەکێشێت، هەر لەو کاتەدا میلۆدییەکی جوانی بۆ دادەنێت، بەڵام بەهۆی کۆچی بۆ ئەورووپا نەیتوانی کاری لەسەری بکات.
یوسف تاڵیب سەرەتا چووە سویسرا و دواتر بۆ بەریتانیا، لەوێ لە رێگەی مامۆستا سەید عەلی جابرییەوە پەیوەندی بە مامۆستا تەوحیدی عەزیز لە ئەسفەهان دەکات، مامۆستا تەوحیدی میلۆدییەکە تۆمار دەکات و بەشێوەیەکی جوانتر دەستکاری دەکات، کە بووە هۆی دروستبوونی ئەم بەرهەمە جوانەی.
سەبارەت بە کەم دەرکەوتنەکانی، یوسف تاڵیب روونیکردەوە "کەم دەرکەوتن باشترە لە زۆر دەرکەوتن و لە زوو لەناوچوون"، ئەو ئاماژەی بەوەدا کە ئەم بەرهەمە ماوەیەکی زۆر کاری لەسەر کراوە و گومان لەوە نییە کە بۆ سەد ساڵ دەمێنێتەوە، هۆکارێکی دیکەی کەم دەرکەوتنی گەڕاندەوە بۆ بارودۆخی پەنابەرێتی و نەبوونی سپۆنسەر، کە وایکردووە هونەرمەندان نەتوانن زوو زوو بەرهەم بڵاوبکەنەوە.
یوسف تاڵیب جەختی لەسەر گرنگی هۆنراوەی کلاسیک کردەوە و گوتی "هۆنراوەی کلاسیکی زۆر دەوڵەمەندە، سیناریۆیەکی جوانە، وێنەیە، هەرچیت بوێت بتەوێ لە هۆنراوەیەکی کلاسیکدا بەدی بکەی بێگومان بەدییەکەی، ئینجا لەڕووی زمان و واتا و وێنەوە دەوڵەمەندە و بە ئاسانی دەچێتە نێو هەستی گوێگرانەوە، چونکە راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ ژیانی کۆمەڵگەدا دەکات".
یوسفی هونەرمەندە ئاماژەی بەوەدا کە هەندێک هۆنراوە کاتێک دەکرێن بە گۆرانی، وەک فیلمێکی سینەمایی دەبینرێن و کاریگەرییەکی زۆر لەسەر دەروونی بینەر دروست دەکەن، بەهۆی ئەو رۆحیەتە عیرفانییەی تێیدایە لەگەڵ مۆسیقای سوننەتیدا زۆر باش دێتەوە، هەر بۆیە ئەویش زۆرترین کاری لەگەڵ ئامێرە سوننەتییەکاندا هەیە و زیاتر کار لەسەر هۆنراوەی کلاسیک و ستایلی عیرفانی دەکات.
یوسف تاڵیب مژدەی نوێی بۆ بینەران هەبوو و رایگەیاند "نەک چەندین، چەندان میلۆدی دیکەم هەیە و حازرن کاریان لەسەر دەکەم"، گوتیشی "هونەریی من هەمیشە پڕە لە ئاوازی نەبیستراو و پڕە لە هۆنراوەی جوان و پڕە لە گۆرانی نەبینراو و نەبیستراو."
کارەکە بە سەرپەرشتیی هونەرمەند تەوحید وەحید کراوە، کە کۆمپۆزەر و ژەنیار و گۆرانیبێژێکی ناسراوە و لەگەڵ هونەرمەندانی وەک شەهرامی نازری کاردەکات.
تەوحید وەحید- کۆمپۆزەر:
لەسەر گۆرانیی مەحرووم یار، لە بیرمە کە بەڕێز یوسف تاڵبی گۆرانیبێژ نزیکەی چەند ساڵێک لەمەوبەر پەیوەندیی پێوە کردم و داوای گۆرانی مەحرووم یاری لێکردم کە لەسەر شیعری شاعیری ناوداری کورد، سافی حەیرانی، ئاوازێکی بۆ دابنێم، بێگومان ئەو خۆی لەسەر بەشێک لە شیعرەکە بە حەز و سەلیقەی خۆی ئاوازێکی دانابوو کە بە بڕوای من ئەو ئاوازە لەگەڵ شیعرەکەدا گونجاو و کاریگەر بوو، منیش ئەو ئاوازەم فراوانتر کرد و گۆرانی مەحرووم یارم دروست کرد، ئەم گۆرانییە لەسەر پلەی سی بێمۆڵ مینۆر دانراوە، کە ئەگەر بمەوێت لەگەڵ مۆسیقای رەسەن و دەستگایی ئێرانیدا بەراوردی بکەم، دەبێت بڵێم زۆرترین نزیکیی لەگەڵ ئاوازی ئەفشاری و تەنانەت دەستگای نەوادا هەیە، هەروەها گۆرانی مەحرووم یار بۆ ئۆرکێسترایەک رێکخراوە کە لە ئامێری سوننەتی، کەلەپووری و رۆژئاوایی پێکهاتووە، هیوادارم چێژ لە بینین و بیستنی ئەم بەرهەمە وەربگرن.

بهشی بكه لە