لوون: پێیانگوتم بێ وڵات، منیش هەرچی خراپە پێمکردن
ئەڵمانیا کۆچبەرێکی دەست و قاچ شکاو دەنێرێتەوە کوردستان
گەنجێکی کورد بە دەست و قاچێکی شکاوەوە لەلایەن پۆلیسی فیدراڵیی ئەڵمانیاوە سواری فڕۆکە دەکرێ و دیپۆرتی کوردستان دەکرێتەوە. عادل خەیلانی، کە میوانی ئەم هەفتەیەی بەرنامەی دیاسپۆرا بوو، لە گوندی قاسمییەی سەر بە هەولێر چیرۆکی خۆفڕێدانی لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەک و دواتریش دیپۆرتکردنەوەی گێڕایەوە.
ئەو کۆچبەرە دیپۆرتکراوە کوردە پێنج ساڵ بووە وەکو پەنابەر لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا ژیاوە. پێشتر داواکاریی پەنابەرییەکەی رەتکراوەتەوە. وەک خۆی باسیدەکات هیچ کێشەیەکی یاسایی نەبووە: `بەڵگەنامەم هەیە کە 18 مانگە بەفەرمی لە ئەڵمانیا ئیش دەکەم و هیچ کێشەیەکم نەبووە. بۆیە ناهەقی بوو کە دیپۆرتکرامەوە`.
عادل خەیلانی باسی ئەوکاتە دەکات کە هێزێکی پۆلیسی فیدراڵیی ئەڵمانیا `بە 15 ئۆتۆمبێلی پۆلیس` دەچنە بەردەم ئەو باڵەخانەیەی ماڵی ئەوی لێیە و دەزانێ بۆ دیپۆرتکردنەوەی هاتوونە: `کاتێک ئەوەم بینی، لە نهۆمی سێیەمەوە خۆم فڕێدایە خوارەوە، تاوەکو دیپۆرتم نەکەنەوە`. ئەو دەڵێ ئەو رووداوە بەیانییەکی زوو روویداوە و `هێشتا پەرداخە چایە گەرمەکەم لەسەر مێز بوو`. ئەو کۆچبەرە دیپۆرتکراوەیە دەڵێ دوای بەربوونەوەی لەو بەرزاییەوە، پۆلیس دەستگیریانکردووە و بردوویانەتە بنکەیەکی پۆلیس: `مامەڵەیەکی زۆر خراپیان لەگەڵکردم. لە بنکەکە خوێن لە لووتم دەهات. دواتر پزیشکێک هات و گوتی ئەمە دۆخی خراپە، دەبێ بیبەنە نەخۆشخانە`.
کاتێک دەبردرێتە نەخۆشخانە، دەردەکەوێ دەستێک و قاچێکی شکاوە. کاتێک عادل خەیلانی قسەی بۆ بەرنامەی دیاسپۆرا دەکرد، دەست و قاچی پیشاندا کە لە گەچ گیرابوون و دیاربوو هێشتا چاک نەببوونەوە.
ئەو دۆخەی عادل و هەوڵی پارێزەرانیش رێگر نەبووە لەوەی دیپۆرت نەکرێتەوە. بۆیە رۆژی 24\02\2026 لەگەڵ 40 کۆچبەری دیکە، کە خەڵکی باشووری کوردستان و عێراق بوونە، لە فڕۆکەخانەی شتوتگارتەوە دەنێردرێنەوە بەغدا.
دیلان سەرکەوت کۆچبەرێکی دیکەیە کە سەرنشینی هەمان ئەو فڕۆکەی دیپۆرتکردنەوەیە بووە کە عادلی تێدا بووە. ئەویش میوانی بەرنامەی دیاسپۆرا بوو و باسی ئەوەیکرد کە هەر لە فڕۆکەخانەی شتوتگارت عادلی بینیوە کە بە عەرەبانە هێندراوەتە فڕۆکەخانە بۆ دیپۆرتکردنەوە. چیرۆکی دیلانیش هێندەی ئەوەی عادل باڵکێشە. ئەویش 9 ساڵ لە ئەڵمانیا ژیاوە و کاتێک قسەی بۆ بەرنامەی دیاسپۆرا دەکرد، لە شاری سلێمانی و لە ئۆفیسی رووداو میوان بوو.
دیلان بۆ ماوەی 5 ساڵ یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بووە بۆ تێسنی سەر مێز. وەک خۆی باسیدەکات لە ئەڵمانیاش لەگەڵ چەندین یانە یاریی کردووە. لەو ساڵانەدا لە ئەڵمانیا زمان فێر بووە و کاریکردووە و هەموو ئەو مەرجانەی تێدا بووە کە بۆ خۆگونجاندنی کۆچبەران لەو وڵاتە هەن. کەچی هەرواش دیپۆرت کراوەتەوە. ئەو دەڵێ هێشتاش سەری سووڕماوە لەوەی چۆن و لەسەر چ بنەمایەک بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی دراوە.
دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی هاووڵاتیی عێراق لە ئەڵمانیاوە لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەدایە کە ساڵی 2023 ئەڵمانیا و عێراق سەبارەت بە کۆچبەران واژۆیان کردووە. جگە لەوەش لە ساڵی 2024ەوە زۆربەی پارتەکانی ئەڵمانیا کۆدەنگییەکیان هەیە لەسەر دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵی هەندێک گرووپی کۆچبەران، وەکو: ئەوانەی تاوانیان کردووە، ئەوانەی نێرینەن و زگورتین یان ئەوانەی لە وڵاتێکی دیکەی بێ کێشە یان ئەوروپییەوە هاتوونە.
بەپێی ئەو داتا فەرمییانەی دراونەتە رووداو، ساڵی 2023، كە ساڵی دەستپێکردنی رێککەوتنەکەی ئەڵمانیا و عێراقە، 399 کۆچبەر لەڕێگەی بەغداوە نێردراونەتەوە عێراق و باشووری کوردستان. ساڵی 2024، رێژەکە گەیشتووەتە 800 کەس، ساڵی 2025 بەرزبووەتەوە بۆ 1100 کەس و لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵیشدا پێشبینی دەکرێ بگاتە 280 کەس.
هەرچەندە حکومەتی ئەڵمانیا بەفەرمی وادەی دیپۆرتکردنەوەکان ئاشکرا ناکات، بەڵام چالاکڤانانی پشتیوانیکار لە مافەکانی پەنابەران چاودێریی ئەو گەشتە ئاسمانییانە دەکەن کە لە فڕۆکەخانەکانی ئەڵمانیاوە بۆ عێراق دەکرێن و گەشتی گەشتیاری و بازرگانی نین. ئەو گەشتانە هەمیشە بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران و زۆرتر لە فڕۆکەخانەکانی میونشن، فرانکفورت، بەرلین و هەندێکجاریش شتوتگارتەوەن. هەموو گەشتەکانی ئەمدواییانە بۆ فڕۆکەخانەی بەغدان و هیچ گەشتێکی دیپۆرتکردنەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی کوردستان نەبوونە.
چاوەڕواندەکرێ لە مانگی سێی ئەمساڵدا ژمارەیەکی زۆرتر پەناخوازی رەتکراوە لە ئەڵمانیاوە دیپۆرتی بەغدا بکرێنەوە. نزیکترینیان رۆژی 10\03\2026 دەبێ و لە فڕۆکەخانەی فرانکفورتەوە ئەنجامدەدرێ.
عادل و دیلان لەمیانەی بەشدارییان لە بەرنامەی دیاسپۆرا ئەوەیان نەشاردەوە کە هەوڵدەدەن جارێکی دیکە بە رێگەی یاسایی بگەڕێنەوە ئەڵمانیا. پێشتریش پێشینەی هەبووە کە کۆچبەرێک بۆ کوردستان دیپۆرت کرابێتەوە و دواتر بەشێوەی فەرمی هاتبێتەوە ئەڵمانیا.
"لە بەریتانیا کوشتنی گەنجانی کورد بە چەقۆ زیادیکردووە"
گەنجێکی کورد لە شاری بێرمینگهامی بەریتانیا بە چەقۆ کوژرا. گەنجەکە ناوی هۆزار عەلییە و تەمەنی 29 ساڵە. سەید هەورامی، لە کۆمەڵەی کوردیی بەریتانیا، لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی دیاسپۆرای رووداو هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و گوتی: "کاژێر 11ی شەوی 24ی ئەم مانگە (شوبات)، ئەو گەنجە بە چەقۆ لێیدراوە و گیانی لەدەستداوە". سەبارەت بە هۆکاری کوشتنی ئەو گەنجە کۆچبەرە کوردە، سەید هەورامی دەڵێ لە دوورەوە ناسیویەتی و هیچ کێشەیەکی شەخسیی نەبوو، هەروەها "هێشتا رووننەکراوەتەوە کە هۆکاری کوشتنەکەی چییە. پۆلیس پەیوەندیی بە کۆمەڵەی کوردیی بەریتانیاوە کردووە و داوا دەکات هەرکەسێک زانیاریی لەوبارەیەوە هەیە یان شایەتحاڵ بووە یارمەتییان بدات". ئەو هەروەها ئەوەشی ئاشکراکرد کە "کەسێک بەو تۆمەتە دەستگیرکراوە کە تەمەنی 22 ساڵە، بەڵام یەکلایی نەبووەتەوە کە ئەو بێ".
سەید هەورامی و کۆمەڵەکەی لە سەرەتای رووداوەکەوە بەدواداچوونیان بۆ کردووە و لەگەڵ پۆلیسی بەریتانیش لە پەیوەندیدان. ئەو دەڵێ ئەمە یەکەم کەیسی کوشتنی گەنجانی کورد نییە کە لە بەریتانیا بە چەقۆ کوژرابن و ئەم دوو مانگەی دوایی زیادیانکردوە: "لە کرۆیدنیش لە لەندەن گەنجێکی کورد هەر بە چەقۆ کوژرا. هەروەها لە شاری شەفێڵدیش گەنجێکی دیکەی کورد هەر بە چەقۆ و بە پەلاماردان کوژراوە".
لوون: پێیانگوتم بێ وڵات، منیش هەرچی خراپە پێمکردن
بە یەکەم گۆرانی کە ساڵی 2020 بە زمانی ئەڵمانیا بڵاویکردووە، لوون خەڵاتی (ریکۆردی زێڕین)ی وەرگرت. ئەو خەڵاتە بەرزترین خەڵاتی هونەرییە کە لەسەر بنەمای زۆرترین گوێلێگرتن و بینین بدرێتە هونەرمەندێکی ئەوروپی. ئەو کە ناوی مەیلان عەفوورییە و لە دایک و باوکێکی کورد لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، ئێستا یەکێک لە کاریگەرترین گۆرانیبێژە گەنجەکانی ئەوروپایە. گۆرانییەکانی لەسەر پلاتفۆرمە جیاوازەکانی وەکو سپۆتیفای و یوتیووب و تیکتۆک بە ملیۆنان بینەریان هەیە.
لوون ئەو نێوبانگە ملیۆنییەی بەکارهێناوە بۆئەوەی ناوی کوردستان و دۆزی گەلەکەی باشتر بە دنیا بناسێنێ. ئەو جگە لەوەی گۆرانییەکی لە کوردستان تۆمارکردووە و باسی جوانیی کوردستان و کولتوورەکەی دەکات، گۆرانییەکەیشی بۆ ژینا ئەمینی و دوو گۆرانیشی بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان گوتوە.
لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی دیاسپۆرای ئەم هەفتەیەدا، لوون بیرەوەرییەکی لە قوتابخانە دەگێڕێتەوە و دەڵێ یەکێک پێیگوتووە "بێ وڵات" و لەسەر ئەوە "هەرچی خراپە" پێیکردووە. دواتریش دایکی پێیگوتووە "ئەمە بەسەر هەموو منداڵێکی کورد لە دیاسپۆرا دێ و هاتووە".
چیرۆکی سەگێک لە هەولێرەوە تاکو دوسلدۆرفی ئەڵمانیا
کچێکی خەڵکی باشووری کوردستان کە لە ئەڵمانیا نیشثەجێیە، ساڵی ٢٠١٩ تووتکە سەگێکی بریندار لە شەقامێکی هەولێر هەڵدەگرێتەوەو چارەسەری پێویستی بۆ دەکات و بەخێوی دەکات و ناوی دەنێت مەیلۆ.
ئەو کچە کە ناوی هێڤی نەقشبەندیەو لە شاری دۆسلدۆرف دەژیێت لە ساڵی ٢٠٢٢ بە فەرمی مامەڵە یاساییەکانی تەواو دەکات و مەیلۆ دەهێنێتە ئەڵمانیا، لەو کاتەوە ئەو سەگە لەماڵەوە لەگەڵ هیڤی دەژیێت و ژیان و تەندروستییەکی باشی هەیەو برین و نەخۆشییەکانیشی چاکبوونەتەوە.
هیڤی نەقشبەندی دەربارەی چیرۆکی سەگەکەی بۆ بەرنامەی دیاسپۆرا دواو گوتی، کە دایک وباوکی لە هەولێر مەیلۆ بە برینداری دەدۆزنەوە کە لەلایەن سەگی دیکەوە پەلاماردرابوو بریندار ببوو، دواتر دەیبەنە پزیشکی ڤێرتەرنەری و چارەسەری پێویستی بۆ دەکەن و چاودێری دەکەن تاکو بەتەواوی چاکدەبێتەوە، دواتر مەیلۆ نایەوێت بگەڕێتەوە سەر شەقام و لای سەگەکانی دیکە، بۆیە هیڤی لە ساڵی 2022 بڕیاردەدات لەگەڵ خۆی بیهێنێتە ئەڵمانیا.
ئەو کچە ئاژەڵدۆستە دەربارەی رێوشوێنەکانی سەفەری ئەو سەگە لە کوردستانەوە بۆ ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت کە ئاسان نەبووەو پاسپۆرتی بۆ دەرهێناوەو پشکنینی خوێن و نەخۆشی لە تاقیگەکانی ئەڵمانیا بۆ کردووە تاکو رێگەیانداوە بیهێنێتە ئەڵمانیا و سێ تا چوار هەزار یۆرۆی تێدا خەرجکردووە.
دەربارەی بابەتی بوونی سەگی سەرشەقام لە کوردستان ئەو کچە ئاژەڵدۆستە بە دیاردەیەکی ئاسایی دەبینێت و ئاماژە بەوە دەکات کە لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان سەگ و پشیلەی سەر شەقامەکان بوونیان هەیەو ئەگەر لێرە نەژین ئەی لە کوێ بژین، ئەو جیهانە هی هەمووانە.
هیڤی پێشنیاز دەکات کە لە قوتابخانەکان منداڵان فێری چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ سەگ و ئاژەڵانی دیکە بکرێن، چونکە سەگ ئەگەر نەیەوێت لێی نزیکبیتەوە بە ئاماژەی جەستە، ددانەکانی، کلک و گوێی پێمان دەڵێت کە نایەوێت نزیکی ببینەوە.

بهشی بكه لە