ئەڵمانیا.. راپۆرتی ساڵانە لەسەر رەگەزپەرستی بەرامبەر کورد لە ئەڵمانیا بڵاوکرایەوە

ئەم هەفتەیە لە پەرلەمانی ئەڵمانیا راپۆرتی ساڵانەی داتا و زانیاری و لێکۆڵینەوە لەسەر رەگەزپەرستی بەرامبەر کورد لە ئەڵمانیا بڵاوکرایەوە.
وەک لە راپۆرتەکەدا دەردەکەوێ ئەو سکاڵایانەی لەلایەن کوردی دانیشتووی ئەڵمانیاوە بەفەرمی تۆمارکراون و گوتوویانە هەڵسوکەوتی رەگەزپەرستانەیان بەرامبەر کراوە، 37.8 لەسەتی لەسەر ناسیۆناڵیستە تورکەکان و 30.4 لەسەتی لەسەر کەسانی ناسنامە نائاشکرا و 16.6 لەسەتی لەسەر ئیسلامییەکان و 10.1 لەسەتیش لەسەر ناسیۆنالیستە عەرەبەکان بووە. ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە زۆرترین حاڵەتی رەگەزپەرستی لە ئەڵمانیا لە مانگی سێدا تۆمارکراون، کە کاتی جەژنی نەورۆز و زۆر بۆنەی دیکەی نیشتمانیی کوردستانییە، جگە لەوەش زۆرترین حاڵەتەکانی رەگەزپەرستی بەشێوەی ئۆنلاین بوونە و 158 حاڵەتن، 59 حاڵەتیش رووبەڕوو لە ژیانی رۆژانەدا روویانداوە.
لەسەر هەڵسوکەوتی رەگەزپەرستانەی ناسیۆنالیستە تورکەکان زۆر گوتراوە و قسە کراوە، ئەوەی کەمتر قسەی لەسەر کراوە ناسیۆناڵیزمی عەرەبییە کە دوای رووخانی رژێمی ئەسەد هەڵسوکەوتی رەگەزپەرستانەی بەرامبەر کورد لە ئەڵمانیا زیادیکردووە.
یەکێک لەو لێکۆڵینەوە ئەکادیمییانەی لە راپۆرتەکەدا سەرنج رادەکێشێ لەسەر ناسیۆناڵیزمی ئێرانی و رۆڵی ئەڵمانیا لە گەشەپێدان و بەهێزکردنی ئەو ناسیۆناڵیزمەیە کە لێکۆڵەر و نووسەر پێشڕەو محەممەد نووسیویەتی و لە پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا قسەی لەسەر کرد.
هەر لەم بارەیەوە پێشڕەو محەممەد، لێکۆڵینڤان و نووسەر لە بەرلینەوە، چەند لایەنێکی شاراوە و هەستیاری لەبارەی رەگەزپەرستی دژە کورد لە ئەڵمانیا و رۆڵی مێژوویی و هاوچەرخی ناسیۆنالیزمی ئێران لە پەیوەندی بە پرسی کوردەوە خستەڕوو. محەممەد تیشکی خستەسەر هەوڵێکی نوێ بۆ کۆکردنەوەی داتای تایبەت بە رووداوەکانی رەگەزپەرستی دژە کورد، کە بە شێوەیەکی سیستماتیک و ورد پۆلێنکراون.
ئەم پڕۆژە نوێیە، کە ماوەی نزیکەی ساڵێکە دەستیپێکردووە و تائێستاش لەنێو کوردی دیاسپۆرا لە ئەڵمانیا بە تەواوی ناسراو نییە، لەلایەن "سەنتەری کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی رەگەزپەرستی دژە کورد لە ئەڵمانیا" سەرپەرشتی دەکرێت، پێشڕەو روونیکردەوە کە ئەو داتایانەی کۆکراونەتەوە، تەنیا بەشێکی بچووکن لە کۆی گشتی رووداوە راستییەکان، چونکە زۆرێک لە حاڵەتەکانی رەگەزپەرستی بەهۆی نەبوونی زانیاری یان ناناساندنی پڕۆژەکە تۆمار نەکراون.
شیکردنەوەی پێشڕەو محەممەد بۆ پۆلێنکردنی رەگەزپەرستی دژە کورد چەند رەهەندێکی گرنگی دەرخست: رەگەزپەرستی سیاسی کە پەیوەندی بە هێرشکردنە سەر چالاکوانانی سیاسی کوردەوە هەیە، رەگەزپەرستی کولتووری کە بە سووکایەتیکردن بە زمانی کوردی دەردەکەوێت، و رەگەزپەرستی ئایینی کە تێیدا کورد وەک بێدین، کافر، تێکدەری ئیسلام، زایۆنست، یان بەکرێگیراوی جوو تۆمەتبار دەکرێن، تەنانەت لەلایەن گرووپە موسوڵمان و ئیسلامییەکانەوە، سەرەڕای ئەوەی زۆربەی کورد موسوڵمانن، هەروەها رەگەزپەرستی لەنێو کۆچبەراندا باسکرا، کە تێیدا کۆچبەری کورد وەک هەڕەشە لەسەر کۆچبەرانی دیکە دەبینرێت.
یەکێک لە خاڵە سەرنجڕاکێشەکانی قسەکانی پێشڕەو محەممەد ونبوونی ناسنامەی کورد بوو لەنێو پۆلێنە گەورەکەی "رەگەزپەرستی دژە موسوڵمان". ئەو ئاماژەی بەوەدا کە هەرچەندە ماوەی بیست ساڵە وشەکانی "دژە بێگانە" یان "دژە موسوڵمان" لە ئەڵمانیا باون، بەڵام پۆلێنێکی دیاریکراو بۆ هێرشکردنە سەر کورد بوونی نییە، لەنێو کۆمەڵگای موسوڵمان نشین و کۆچبەری موسوڵمان نشینیشدا، کورد پەراوێز خراوە و وەک بەشێک لە کۆمەڵگاکەیان ئەژمار ناکرێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، پێشڕەو محەممەد بە قووڵی رووچووە ناو رۆڵی مێژوویی ئەڵمانیا لە بەهێزکردنی ناسیۆنالیزمی ئێران و شاردنەوەی هێرشەکانی ئەم ناسیۆنالیزمە بۆ سەر کورد، ئەو لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی-فەلسەفی بە ناوی "جوانیناسیکردنی ناڕەزایەتی و بە رەگەزیکردنی ئازار: ئایدۆلۆژیای ئێرانی و پیشاندانەوەی کورد" ئەنجام داوە، ئەو جەختی لەوە کردەوە کە دیاسپۆرای ئێران لە ئەڵمانیا، دوای ئەمریکا، گەورەترین دیاسپۆرایە لە جیهاندا.
پێشڕەو محەممەد روونیکردەوە کە ئەڵمانیا لە سەدەی نۆزدەهەمەوە بەردەوام هەوڵی داوە فۆرمێکی نوێی ناسیۆنالیزمی ئێران پەرە پێبدات، ئەمەش لەپشت کۆمەڵێک بەرژەوەندی جیۆپۆلەتیکی و رێگریکردن لە کۆلۆنیالیزمی بەریتانی بووە، گوتیشی کە ئەڵمانییەکان دەستیان کرد بە بەهێزکردنی ناسیۆنالیزمی ئێران و چەمک و بیرۆکەی جیاوازیان بۆ داتاشیون و کردیانن بە بەشێک لە ئاریاییەکان، ئەو ئاماژەی بەوەشدا کە تاوەکو ساڵی 1935 لە ئێران و تەنانەت لە ئەورووپاش کەس وڵاتێک بە ناوی ئێران نەدەناسی، و لە جەنگی یەکەمی جیهاندا قەیسەر ڤیلهێلمی دووەم بە شێوەیەکی دیاریکراو پڕۆژەی هاوپەیمانێتی و ناسیۆنالیزمی ئێرانی هێنایە ئاستی دەوڵەتی.
کاریگەری ئەم ناسیۆنالیزمە لە میدیای ئەڵمانیدا بە تایبەت لە کاتی رووداوەکانی شۆڕشی ژینا ئەمینی بە شێوەیەکی بەرچاو دەرکەوت، پێشڕەو محەممەد باس لەوە دەکات کە زۆربەی دیاسپۆرای ئێران لە ئەڵمانیا، کە زۆربەیان لایەنگری پاشایەتی خوازەکانن، قبوڵیان نەبوو ناوی ژینا ئەمینی بەکاربهێنرێت و لەبری ئەوە مەهسا ئەمینییان بەکارهێنا، هەروەها دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لەسەر هەموو دیوارەکانی ئەڵمانیا و لە میدیاکاندا بڵاوکرایەوە و وەرگێڕدرا بۆ زیاتر لە سەد زمان، بەڵام بەبێ هیچ ئاماژەیەک بە سەرچاوە کوردییەکەی و بێ بوونی وەشانی کوردی، کاتێکیش کورد هەوڵیاندەدا رەخنە لەم جۆرە نیشاندانەوەی وێنەی کورد لە میدیای ئەڵمانیدا بگرن و رۆڵی سەرەکییان لە راپەڕینەکانی ژینادا دەربخەن، دەنگیان فەرامۆش دەکرا و پشتگوێ دەخرا، ئەم دۆخە وەک رەهەندێکی رەگەزپەرستانە سەیر دەکرێت کە پێویستە بە جیددی کاری لەسەر بکرێت.
ئەڵمانیا.. 50 هاووڵاتیی عێراقی دیپۆرتکردەوە
لە هەرێمی نۆردراین ڤێستفالن ئەم هەفتەیە هەڵمەتێکی فراوان بۆ دەستگیرکردنی ئەوانەی گومانیان لێدەکرێ قاچاخچێتی بە کۆچبەرانەوە بکەن دەستیپێکردووە، ئەم هەفتەیە گرووپێکی 5 کەسی دەستگیرکران کە پۆلیس دەڵێ کۆچبەرانی رۆژئاوای کوردستان و سووریایان هێناونەتە ئەڵمانیا.
هەر ئەم هەفتەیەش 50 کۆچبەری خەڵکی باشووری کوردستان و عێراق لەم شارەوە (واتە دوسەڵدرۆف)ەوە دیپۆرت کران بۆ بەغدا، فەرمانگەی فیدراڵیی کۆچبەری و پەنابەریی ئەڵمانیا بە رووداوی راگەیاند هەرچەندە ئەوان بڕیار لەسەر کەیسی پەنابەری دەدەن و بڕیاردەدەن کێ مافی مانەوە وەردەگرێ یان دەبێ ئەڵمانیا بەجێبهێڵێ، بەڵام دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران کاری حکومەتە خۆجێییەکانە.
سەبارەت بەو تۆڕەی تۆمەتبارن بە قاچاخچێتی پۆلیس دەڵێ یەکێکیان هاووڵاتیی سووریایە و تەمەنی 31 ساڵە، سێ برای دیکەشی کە تەمەنیان 31 و 29 و 26 ساڵە دەستگیرکراون و تۆمەتبارن کە یارمەتیی براکەیان داوە بۆ قاچاخچێتی، هەر چواریشیان ئیقامەی کاتییان هەبووە لە ئەڵمانیا، جگە لەوان پیاوێکی دیکەی تەمەن 42 ساڵی هاووڵاتیی عێراقیش دەستگیرکراوە کە وەڵاتینامەی ئەڵمانیشی هەبووە. لە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی براکاندا 120 پۆلیس بەشدارییانکردووە.
فەرەنسا مافی مانەوەی بە ماڵباتێکی عێراقی بەخشی
ماڵباتێکی خەڵکی بەسرە کە نەیانتوانیبوو لە نۆکەندی ئینگلیز بپەڕنەوە و کچە 7 ساڵانەکەشیان خنکابوو، لە فەرەنسا مافی مانەوەیان وەرگرت.
ئەحمەد ئەلهاشمی و ماڵباتەکەی مانگی چواری پار بەلجیکایان بەرەو فەرەنسا بەجێهشت. لە بەلجیکا بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان بۆ عێراق بۆ دەرچووبوو، بۆیە دەیانەویست لە فەرەنساوە بپەڕنەوە بەریتانیا، وەک خۆیان باسیدەکەن لە فەرەنسا قاچاخچییەکی کورد 5250 یۆرۆیان لێوەردەگرێ بەو بەڵێنەی بیانپەڕێنێتەوە ئەوبەری ئاو، کاتێک لەگەڵ ژمارەیەک کۆچبەری دیکە سواری بەلەمێکی بچووک دەبن، سارا لەژێر قاچی باوکیدا دەخنکێ، ماڵباتەکە دەرناچن و سارای کچیشیان لەدەستدەدەن، ئەو ماوەیە لە فەرەنسا ماونەتەوە و کچەکەشیان هەر لە فەرەنسا ناشتووە.
لەوکاتەوە لەو ناوچەیەی باکووری فەرەنسا دەژین کە سیاسەتمەداری راستئاژۆی تووندئاژۆی دژەکۆچبەر (مارین لو پێن) تێیدا وەکو ئەندامی پەرلەمان هەڵبژێردراوە. ئەمە واناکات کە خەڵکی ناوچەکە دەستی یارمەتییان بۆ درێژ نەکەن، ئێستا فەرەنسا بڕیاریداوە مافی مانەوە بداتە ماڵباتی ئەلهاشمی.
لەندەن.. کۆڕبەندی زمانی کوردی لەژێر دروشمی زمانمان بوونمانە بەڕێوەدەچێ
لە لەندەن رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کۆڕبەندێکی گرنگ و سەرنجڕاکێش لەسەر پەروەردە و زمانی کوردی دەبەسترێ، رێکخراوی منداڵان و لاوانی کورد لە تاراوگە (کانگا) دامەزراوەیەکی چالاکە لە بەریتانیا، ژمارەیەکی زۆر قوتابخانەی کوردییان هەن و ماوەیەکی زۆرە هەوڵدەدەن خوێندن و پەروەردە بە کوردی لە سیستم و یاساکانی بەریتانیادا باشتر بگونجێنن.
کۆنفرانسەکەی دووسبەی ژمارەیەکی زۆر کەسانی ئەکادیمی لە زانکۆکانی بەریتانیا و ئەورووپا و کوردستان بەشداریی تێدا دەکەن، وەک شەوبۆ محەممەد، بەرێوەبەری کانگا و رێکخەری کۆڕبەندەکە بە دیاسپۆرای راگەیاندووە بڕیاروایە لە کۆڕبەندەکەدا جگە لە باسی دەرفەت و ئاڵنگارییەکانی خوێندن و پەروەردە بە کوردی لە بەریتانیا، باسی پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان و بەکارهێنانی میدیای نوێ و زۆر دیوی دیکەشدا لە پێشخستنی پەروەردە بە زمانی کوردی بکرێ.
هەر خێزانێکی کۆچبەر ئێرلەندا جێبهێڵێت 10 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت
ئیرلەند دەیەوێ بە پلانێکی نوێ هانی ئەو ماڵباتە کۆچبەرانەی داواکاریی پەنابەرییان پێشکەشکردووە بدات، بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.
جیم ئۆو کالاگەن، وەزیری دادی ئیرلەند واژۆی لەسەر بڕیارێکی نوێ کردووە کە دەڵێ هەر ماڵباتێک بڕواتەوە 10 یۆرۆی دەدرێتێ، بڕیارەکەش ئەوانە دەگرێتەوە کە تاوەکو 5 رۆژ لەمەوپێش داواکاریی پەنابەرییان پێشکەش کردبوو، ئێستا هەر ماڵباتێک بڕواتەوە 2 هەزار یۆرۆی دەدرێتێ، هەر کەسێکیش رۆیشتبایەوە 1200 یۆرۆی دەدرایێ، لەمەودوا پارەی کەسەکانیش زیاد دەکرێ و دەبێتە 2500 یۆرۆ.
سۆسیال دێموکراتەکان کە ئۆپۆزیسیۆنن لە ئیرلەند دەڵێن بڕیارەکە دژایەتیی کۆچبەرانە و بەپێچەوانەی یاسا و پەیمانە نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی مافەکانی پەنابەرانە، چونکە وەک ئەوان دەڵێن کەسێک داوای پەنابەریی کردبێ چۆن دەتوانێ بگەڕێتەوە وڵاتەکەی، بەڵام سەرۆکوەزیران مایکل مارتن داکۆکیی لە بڕیاری وەزیرەکەی دەکات و دەڵێت حکومەتەکەی دەیەوێ دەستی یارمەتی بۆ ئەوانە درێژ بکات کە دەیانەوێ ئیرلەند بەجێبهێڵن.
لە ماوەی رابردوودا یەکێتیی ئەورووپا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی مافی پەنابەران رەخنەی زۆریان لەسەر مامەڵەی تووندی حکومەتی ئیرلەند لەگەڵ کۆچبەران گرتووە.
دیاسپۆرانشینانی ئەڵمانیا هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان کۆدەکەنەوە
ئەوەی سەرنجراکێشە ئەوەیە کە بەردەوام کاتێک لە کوردستان قەیرانێک دروستدەبێ، کوردی دیاسپۆرا وەخۆدەکەون و دەستی یارمەتی درێژ دەکەن. بۆنموونە بۆ رۆژئاوای کوردستان زۆر دامەزراوە و کەسایەتی هەن کە لێرەوە یارمەتی دەنێرنەوە.
هاوکارمان مەی دۆست چووەتە لای کۆمەڵێک کەسی خۆبەخش و چیرۆکی کۆکردنەوە و ناردنی یارمەتییەکانیانمان بۆ رۆژئاوای کوردستان بۆ دەگێڕێتەوە.
دەقی ڤیتییەکە:
لە دیاسپۆرا و لە دووری هەزاران کیلۆمەتر لە وڵات، بەڵام دڵیان لەلای خوشک و براکانیانە، لە ئەڵمانیا جڤاکی کوردی لە رێگەی کۆمەڵە کوردییەکانەوە دەستی یارمەتی بۆ رۆژئاوای کوردستان درێژ دەکەن. یەکێک لە چالاکترین ئەم ناوەندانە، کۆمەڵەی کوردانی لێڤەرکۆزنە، کە لە ساڵی 2017ـەوە بەبێ ماندووبوون کاری بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی کردووە.
جاسم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی کوردانی لیڤەرکوزن:
لەناو ئەم کۆمەڵەیەدا لێژنەیەکی یارمەتی هەیە کە هەرسێ مانگ جارێک یارمەتی گەلەکەمان دەدات، هەر ئەندامێک لە سێ مانگ جارێک پارەیەکی دیاریکراو دەدات، ئەم پارەیە دەبەخشرێتە دە ئەندامی کۆمەڵەکە کە لە عەفرینەوە تاوەکو دێرک بڵاوبوونەتەوە، هەر یەکەیان لە شوێن و باژێری خۆی هاوکارییەکە دابەشدەکات.
ئەم رۆحی هاوکارییە نەک تەنیا لە شارێکی ئەڵمانیا قەتیس بووە، بەڵکو لە سەرانسەری ئەڵمانیادا بڵاوبووەتەوە، لە شاری بۆخووم کۆمەڵەی رۆناهی بە هەمان شێوە چالاکە، بۆ ئەوان ناردنی هەر قوتوویەک یاخود هەر بڕە پارەیەک، نەک تەنیا هاوکارییەکە، بەڵکو پەیامێکی پشتگیری و هاوخەمیانە.
خوناو حاجۆ، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی رۆناهی:
دوای رووداوە گەورەکان لە رۆژئاوای کوردستان، بەتایبەتی کارەساتەکان، کە سەرەتا لە سەرێ کانی دەستیپێکرد، ئەوکات من لە ئەنجوومەن بووم و من و هاوڕێیەکم خۆمان کۆکردەوەو دەستمان بە کۆکردنەوەی هاوکارییەکان کرد و پارەمان نارد بۆ لێقەوماوانی رۆژئاوای کوردستان، هەرچەندە بەڵگەنامەی فەرمیمان پێنەدەگەیشت کە پارەکە گەیشتووەتە دەست ئەوانەی پێویستن یان نا، بەڵام لە رێگەی تەلەفۆنەوە پێمان رادەگەیێندرا کە پارەکە گەیشتووەتە شوێنی گونجاو بۆ خەڵکی هەژار.
پاش رێوڕەسمێکی دوورودرێژ و پڕ لە ماندووبوون، ئەم یارمەتییانە دەگەنە رۆژئاوا، بەڵام چیرۆکەکە لەوێ کۆتایی نایەت، کەسانی دڵسۆز و خۆبەخش وەک عەبدوڵڵا مستەفا هەڵدەستن و ئەم ئەمانەتانە بەپێی پێویست لەگەڵ هەموو زەحمەتییەکاندا بەسەر خێزانەکاندا دابەش دەکەن. بەرامبەر بەم هەوڵە گەورەیە پێداویستییەکانی ئەوێ زۆر زیاترن، هەندێک لە هاووڵاتیان دەڵێن کە ئەم یارمەتییانە ناگەنە هەموو خێزانە هەژارەکان.
گوڵێ شێخمووس سلۆ، هاووڵاتی:
بەناوی کۆمەڵەیەکی ئەڵمانی بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام رێکخراوێک لەوێ بوو گوایە پارەیان دەدا بە خەڵک، من چووم پێم گوتن منیش پێویستیم بەو پارەیەیە و ناوم بنووسم بۆ ئەوەی وەریبگرم، بەڵام ناوی منیان نەنووسی، من نازانم کام رێکخراو بوو یان ناوی چی بوو، بەگشتی رێکخراوی هاوکاریی لێرە هەن، بەڵام هیچیان نەهاتوونەتە لامان، دەڵێن هەژار زۆربوونە و هەر رێکخراوێک هاوکارییەکە دەدەنە کەسە هەژارەکانی نزیک لە خۆیان یان خزموکەسوکاریان.
لە ئەڵمانیاوە تاوەکو رۆژئاوای کوردستان هەوڵەکانی یارمەتیدان بێ وچان بەردەوامن، بەڵام دۆخەکە سەختە، پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا پێویستە چی بکرێت بۆ ئەوەی ئەو یارمەتییانە بگەنە هەموو کەسێک و لە رێگاکان ون نەبن.
نەمساییەکان باسی کاریگەریی کۆچبەری لەسەر وڵاتەکەیان دەکەن
لە نەمسا و لە شاری لینتز گەنگەشەیەکی گەرم لەنێوان ئەو نەمساییانەی چوونەتە کوردستان یان پەیوەندییان لەگەڵ کۆچبەرانی کورد هەبووە و یارمەتییان داون بەڕێوەچوو. باسێکی گەرم و سەرنجڕاکێش بووە.
هێوا حوسێن، هەماهەنگکاری پرۆژە لە رێکخراوی (ئێس ئۆو ئێس) و چالاکڤانی مافەکانی مرۆڤ یەکێک بوو لەوانەی لە گەنگەشەکاندا قسەی کرد و بەشدار بوو.
لەم بارەیەوە هێوا حوسێن، هەماهەنگیکاری پرۆژە لە SOS لە نەمساوە میوانی دیاسپۆرا بوو، تیشکی خستەسەر دۆخی کۆچبەران، بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان و رۆڵی وڵاتانی وەک نەمسا لە رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کۆچدا.
خاتوو هێوا حوسێن، کە سەرپەرشتیاری چەندین دانیشتنی گرنگ بوو لە نەمسا، دەستپێکی گوتەکانیدا رایگەیاند، بەڕاستی ئەم کۆبوونەوانە و ئەم گفتوگۆیانە لەم بوارەدا زۆر گرنگن، چونکە هەر دانیشتنێک، چەندین کەسایەتی و شارەزا لەسەر پرسی کۆچ و کۆچبەری پێکەوە کۆدەکاتەوە، ئاشکرایکرد کە لە یەکێک لە گفتوگۆ سەرەکییەکاندا، ژمارەیەک کەسایەتی دیار ئامادەبوون، لەوانە نوێنەری دەزگایەکی حکومیی نەمساوی، پارێزەرێکی ناسراوی مافەکانی مرۆڤ و پرۆفیسۆر و دەرهێنەری ناوداری نەمساوی، بەڕێز ئەندریاس گرووپەر.
یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکە، پرسی هاتنی کۆچبەران لە رۆژئاوای کوردستانەوە بۆ وڵاتانی وەک نەمسا بوو، هەروەها دۆخی ناسەقامگیری و ئاڵۆزیی ناو کەمپەکانی کۆچبەران لە هەرێمی کوردستان، هێوا حوسێن جەختی لەوەکردەوە کە پێویستە ئەم پرسە بە شێوەیەکی کراوە و راستگۆیانە لە دەرەوەی وڵاتیش باس بکرێت و زانیاری دروست بگەیەنرێتە رای گشتی.
هەماهەنگیکاری پرۆژە لە SOS ئاشکرایکرد کە ساڵێک پێش ئێستا، سەردانێکی مەیدانی بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، بە هاوکاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی و فیدراسیۆنی ژنان، لەو سەردانەدا، بۆ ماوەی نزیکەی حەوت رۆژ، لە نزیکەوە چاودێری رەوشی کۆچبەرانی کردووە، بەتایبەت ئەو کوردە ئێزیدیانەی کە بەهۆی جینۆسایدەوە ئاوارە بوون. گوتیشی "لەم گفتوگۆیانەدا زۆر بابەتی گرنگمان ورووژاند، بەتایبەت لەسەر دۆخی نەمسا و ئەو وڵاتانەی کۆچبەران تێیدا نیشتەجێ دەبن."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، هێوا حوسێن بە تایبەت ئاماژەی بە بەشداریی بەڕێز ئەندریاس گرووپەر کرد، گوتی"ئەندریاس گرووپەر، کە پرۆفیسۆر و دەرهێنەرێکی گەورەی نەمساوییە، بۆ یەکەمجار بوو سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبوو. بۆ من زۆر گرنگ بوو کە ئەو بەشداری بکات و لە نزیکەوە شایەتی رەوشی کۆچبەرانی کوردانی ئێزیدی بێت، ئەو بۆچوونەکانی خۆی لەسەر کەمپەکان و ژیانی کۆچبەران خستەڕوو." خاتوو هێوا ئەوەشی خستەڕوو کە گرووپەر چەندین دیمەنی کاریگەری لە کەمپەکانی ئێزیدییەکان تۆمار کردبوو، کە لە میانەی گفتوگۆکاندا نمایش کران و کاردانەوەی زۆریان لێکەوتەوە.
خاتوو هێوا حوسێن جەختی لەوەکردەوە کە گفتوگۆکانیان تەنیا لەسەر سیاسەتی کۆچ نەبووە، بەڵکو فراوانتر بووە و چەندین بابەتی دیکەی وەک کێشە کۆمەڵایەتییەکانی کۆچبەران، چۆنیەتی یەکگرتنەوەیان لە کۆمەڵگەی نوێدا و کاریگەرییە دەروونییەکانی کۆچکردنیشی گرتووەتەوە.
هاوڕێ کەمال: لە پەنابەرێکەوە بۆ کارسازێکی خێرخواز لە ئەڵمانیا
کاتی ئەوە هاتووە چیرۆکی ئەو کوردە بزانن کە هیچ میدیایەکی ناسراو و بەنێوبانگی ئەڵمانیا نەماوە هەوڵی نەدابێ کارێکی لەسەر بکات. لە هەندێک ڤیدیۆدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە ژنان و پیاوانی ئەڵمانی بەتەمەن دەردەکەون کە هاوڕێ کەمال سەریان بۆ چاکدەکات و دوایی هەندێکیان دەستدەکەن بە گریان. هۆیەکەشی ئەوەیە کە هاوڕێ رۆژێکی لە هەفتەدا لە دووکانەکەی تەرخانکردووە بۆ ئەو بەتەمەنە خانەنشینانە و جگە لە سەرچاککردن قسەی خۆشیشیان بۆ دەکات و زۆر رێزیان دەگرێ.
لە دڵی شارە قەرەباڵغەکانی ئەڵمانیا، چیرۆکێکی پڕ لە ئومێد، خۆبەخشی و مرۆڤدۆستی گەشەدەکات، چیرۆکی پیاوێک بە ناوی هاوڕێ کەمال، کە ئێستا لە ئەڵمانیا بە "کەمال خۆشناو" ناسراوە. ناوی کەمال بووەتە جێگەی سەرنجی میدیاکانی ئەو وڵاتە و نموونەیەکە بۆ سەختگیری و وەفاداری، دوازدە ساڵ لەمەوبەر، هاوڕێ کەمال وەک پەنابەرێک پێی نایە وڵاتی ئەڵمانیا و وەک هەزاران پەنابەر و کۆچبەرێکی دیکە، ژیانێکی پڕ لە ئاستەنگی و نەهامەتی دەستپێکرد.
`
هاوڕێ کەمال، کە خەڵکی ناوچەی بێتواتەیە لە رانیە، سەرەتاکانی ژیانی لە ئەڵمانیا پڕ بوو لە قورسی، فێربوونی زمانێکی نوێ، خۆگونجاندن لەگەڵ کولتوورێکی تەواو جیاواز و دروستکردنی ژیانێک لە سفرەوە، ئاستەنگی گەورە بوون لەسەر ڕێگای، کەمال بە ورەیەکی بەرز و هەوڵێکی زۆرەوە توانی بەسەر ئەم ئاستەنگانەدا زاڵ بێت، ئەو باس لەوە دەکات کە چۆن لە کوردستان خاوەنی کاری هونەری بووە و کاری دەکرد، بەڵام قەرەباڵغی ژیانی نوێ لە ئەڵمانیا بۆ ماوەیەک وای لێکردووە لە هونەرەکەی داببڕێت، بەڵام ئەمڕۆ سوپاس بۆ خودا و بۆ کۆششی خۆی، کەمال بووەتە خاوەنی وڵاتینامەی ئەڵمانی و خاوەنی پیشەی خۆیەتی؛ دەلاکخانەیەکی سەرکەوتووی لە ئەڵمانیا هەیە، ئەم دەلاکخانەیە نەک تەنیا سەرچاوەی بژێویی ژیانیەتی، بەڵکو بووەتە پلاتفۆرمێک بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا و پەیامێکی گەورە.`
کەمال بە شانازییەوە باس لەوە دەکات کە دەیەوێت "نمەک"ی ئەو وڵاتە بداتەوە کە دەرگای بۆ کردووەتەوە و لە کاتی تەنگانەدا یارمەتی داوە، ئەو دەڵێت "وەک مرۆڤێک، نامەوێت نمەکحەرام بم، دەبێت وەفام هەبێت بۆیان، چونکە رۆژێک لە رۆژان ئێمە هیچمان پێنەبوو، بەڵام ئێستا سوپاس بۆ خودا، هەموومان خاوەنی شتی خۆمانین و خۆمان گونجاندووە لەم وڵاتە"، ئەم پەیامە سادە و لە هەمان کاتدا پڕ واتایە، بنەمای هەموو ئەو کارە خێرخوازییانەیە کە کەمال ئەنجامی دەدات.
یەکێک لە کارە هەرە سەرنجڕاکێش و کاریگەرەکانی هاوڕێ کەمال، تەرخانکردنی رۆژانی دووشەممەیە بۆ بڕینی قژی خانەنشینان و کەسانی داهات کەم، بە شێوەیەکی تەواو خۆڕایی، ئەم بیرۆکە جوانە، لە هاوڕێیەتییەکی قوڵەوە سەرچاوەی گرتووە لەگەڵ خانەنشینێکی بەتەمەن و دڵسۆز، کەمال باس لەوە دەکات کە لە ئەورووپا، بەتایبەتی لە ئەڵمانیا، چینی هەژار زۆرە و ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک، بە تایبەت خانەنشینان، داهاتیان زۆر کەمە و ناچارن لەسەر شەقامەکان دەستپان بکەن بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان، ئەم دیمەنانە بوونەتە هاندەرێکی بەهێز بۆ کەمال کە ئەم پڕۆژە خێرخوازییە جێبەجێ بکات و لە ساڵی 2023ـەوە دەستی بەم کارەکردووە، هەروەها، خێرخوازییەکانی کەمال تەنیا بە بڕینی قژ کۆتایی نایەت؛ ئەو مانگانە ڕۆژێکی تەواو لەگەڵ یەکێک لە خانەنشینەکان بازاڕ دەکەن و جلوبەرگی نوێی بۆ دەکڕێت، ئەمەش دەربڕینی قووڵی مرۆڤدۆستی و پەرۆشیی ئەوە بۆ ئەو چینە بێ داهاتە.
ئەم پڕۆژە خێرخوازییەی هاوڕێ کەمال، کاردانەوەیەکی گەورەی لە میدیا و کۆمەڵگەی ئەڵمانیدا بەدوای خۆیدا هێناوە، زۆربەی کەناڵەکانی راگەیاندنی ئەڵمانی بە گەرمی پێشوازییان لێکردووە و چەندین ئەندام پەرلەمان لەو وڵاتە سەردانی دەلاکخانەکەیان کردووە و ستایشی ئەم کارە مرۆڤدۆستانەیەیان کردووە، کەمال بەم کارەی دەیەوێت بیسەلمێنێت کە کوردەکان کەسانی باشن و زیانیان بۆ ئەو وڵاتە نییە کە میواندارییان دەکات، بەڵکو حەز دەکەن بە شێوەیەکی باش خزمەتی بکەن و وەفاداری خۆیان دەرببڕن، کارەکەی هاوڕێ کەمال لەنێو کۆمەڵگەی ئەڵمانیدا پشتیوانییەکی زۆری لێدەکرێت و بووەتە نموونەیەکی درەوشاوە بۆ هاوکاری، یەکتر قبوڵکردن و مرۆڤدۆستی لە نێوان کولتوورە جیاوازەکاندا.
`
ئەم چیرۆکە نیشانەی ئەوەیە کە چۆن تاکێک دەتوانێت لە قۆناخی پەنابەرییەوە گۆڕانکارییەکی گەورە لە ژیانیدا دروست بکات و ببێتە سەرچاوەی خێر و بەرەکەت بۆ کۆمەڵگەی میواندار، بە تایبەت بۆ ئەو چینەی کە زۆرترین پێویستیان بە یارمەتی هەیە. هاوڕێ کەمال بە کارەکانی، نەک تەنیا خزمەتی مرۆیی پێشکەش دەکات، بەڵکو سیمایەکی گەش و ئەرێنی لەسەر ناسنامەی کورد لە ئەڵمانیا و ئەورووپا بە گشتی دروست دەکات.

بهشی بكه لە