هەموارکردنی سیستەمی سۆشیال لە ئەڵمانیا مشتومڕی دروستکردووە

لە سەرتاسەری ئەورووپا نموونە بە ئەڵمانیا دەهێندرێتەوە کە سیستمێکی سۆشیالی باشی هەیە بۆ کەسانی کەمدەرامەت، بەلام حکومەتی ئێستای ئەڵمانیا پێیوایە چیدیکە ناکرێ ئەو سیستمە بەردەوام بێ، چونکە بارێکی گرانە بەسەر دەوڵەتەوە، نەک هەر ئەوە سیستمی خانەنشینیش دەوڵەت لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستیکردووە بە گۆڕینی.
کوردی زۆر لە ئەڵمانیا هەن کە سۆشیال و یارمەتییە داراییەکانی دیکە لە دەوڵەت وەردەگرن، بۆیە ئەوە گرنگترە بۆیان لە مەسەلەی خانەنشینی، فرێدریش مێرتزی راوێژکاری ئەڵمانیا بە راشکاوی گوتوویەتی ئابووریی وڵاتەکەی چیدیکە بەرگەی ئەو سیستمەی ئێستا ناگرێ، بۆیە دەیانەوێ ریفۆرم بکەن، یەکێک لەوانە ئەوەیە کە لەجیاتی هەبوونی ئەو سۆشیالەی ئێستا پێیدەڵێن پارەی هاووڵاتی (یان بورگە گێلد)، دەیەوێ وایلێبێ بۆ ماوەیەکی دیاریکراو و تاوەکو ئەوکاتەی کەسی یارمەتی وەرگر کارێک دەدۆزێتەوە ئەو یارمەتییە بدرێ، دەبێ بۆ ئەوەش پلانێکی روونی هەبێ و ئەگەر پێیەوە پابەند نەبێ یارمەتییەکەی قۆناخ بە قۆناخ لێ ببڕدرێ.
هاوکارمان زنار شینۆ چووتە نێو پەرلەمان و شوێنەکانی دیکە کە کۆکن یان ناکۆکن لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییانە بەدواداچوونی کردووە.
"ئەم چاکسازییە پێویستە، ئێمە پابەندی ئەو بەڵێنانەین کە داومانە و بەردەوام دەبین لەسەری و بە دڵ و گیان جێبەجێیان دەکەین"
ئەمە داخوازیی سەرەکی سەرۆکوەزیران بوو، دەیویست پڕۆژەی یاسای سیستەمی سۆشیال واتا هاوکاریی دەوڵەت بۆ کەسانی کەم دەرامەت یان ئەوانەی کار ناکەن، هەموار بکرێت.
هەر زوو پارتی سەوزی پۆزسیۆن وەڵامی سەرۆکوەزیرانی دایەوەو داوای لێکرد سەردانی شوێنە هەژارنشینەکان بکات بۆ ئەوەی خەم و گرفتەکانی ئەو خەڵکە تێبگات.
کاتەرینا درویگە، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی سەوز:
"بەڕێز مێرتس، دەمەوێت بانگهێشتت بکەم لەگەڵم وەرە بۆ بازنەی هەڵبژاردنەکانی من، وەرە بۆ کۆلن کۆرفایلە، لە کۆلن کۆرفایلە خەڵکێکی زۆر هەن کە ژیانیان بە پارەی سۆشیالەوە بەستراوەتەوە و ژمارەی ئەو منداڵانەی پارەی سۆشیالیان پێدەدرێت زۆرن، لەم گەڕەکەدا زۆر کەس هەن کە تەنیا خۆیان منداڵەکانیان بەخێو دەکەن، لەم گەڕەکەدا خەڵک لە باڵەخانە بەرزەکاندا دەژین کە لە لایەن وەبەرهێنەرانەوە کڕدراون و بە ئەنقەست بۆ تێکچوون دەهێڵدرێنەوە و خەڵکەکەش نازانێت چۆن لە دژی ئەوە بەرگری لە خۆیان بکەن".
بەرگریکردن لەو خەڵکە فەرەلایەنە، بۆ نموونە، هەشت رێکخراوی مەزنی کۆمەڵگەی مەدەنی پێکەوە نامەیەکیان ئاراستەی پەرلەمانتارانی فیدراڵی کردووە و داوا دەکەن دەنگ لەسەر ئەو خاڵە نەدەن کە کرێی خانوو ببڕدرێت، لە کاتێکدا ئەگەر کەسێک پابەندی فەرمانەکانی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان نەبێت.
لە کۆبوونەوەی ئەم کۆمسیۆنەدا، پەرلەمانتارێکی پارتیی راوێژکاری ئەڵمانیا بەرگری لە هەڵوێستی فریدریش مێرز دەکات کە پارەدارکردنی سیستەمی سۆشیال ئێدی بارگرانییەکی زۆرە بۆ دەوڵەت.
گرێگۆر گۆلاند، پەرلەمانتاری یەکێتیی کریستیان دیموکرات CDU:
"فریدریش مێرتس راست دەڵێت، چیتر ناتوانرێت بودجە بۆ سیستەمی سۆشیال دابین بکرێت، رێژەی ئەوانەی هاوکاری لە سیستەمی سۆشیال وەردەگرن بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، خەرجییەکانی سیستەمی سۆشیال بەردەوام لە زیادبووندان، ئێمە دەمانەوێت لە هەر دۆخێکی تایبەتدا دادپەروەر بین لەگەڵ هەمووان، پرسێکی زۆر ئاڵۆزە، چیدیکە کەس لەم دۆخە تێناگات، چیدیکە ناتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت و سزاکانیش ناتوانرێت بە شێوەیەکی کاریگەر جێبەجێ بکرێن، بۆیە دەبێت بەڕوونی بڵێین ئەوەی کار دەکات دەبێت بەرچاو روونی زۆر زیاتری هەبێت لەوەی هیچ ناکات و پێویستە لە جیاتی ئەمە یارمەتی ئەوانە بدەین کە بەبێ تاوانی خۆیان کەوتوونەتە تەنگانەوە، بۆ نموونە بەهۆی نەخۆشییەوە، یان لەبەر ئەوەی دەرکراون، بەڵام نەک ئەوانەی کە سیستەمی سۆشیالی ئێمە تاڵان دەکەن و بە داخەوە ژمارەیان زیاتر دەبێت".
لەلایەن فراکسیۆنی هاوپەیمان لە ئاستی فیدراڵی و ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی نۆڕدراین ڤێستفالن، پشتگیرییەکی زیاتر بۆ پاراستنی سیستەمی سۆشیال دەبینرێت.
لیزا کاپتاینات، پەرلەمانتاری پارتی سۆسیال دیمۆکراتی ئەڵمانیا SPD:
"پێویستە دڵنیابین کە بە کاریگەرترین شێوە وەک دەوڵەتێکی سۆشیال کاردەکەین، واتە دەوڵەتی سۆشیالمان و هەروەها ئەوەی لە یاسای بنەڕەتیدا جێگیرکراوە دەبێت بمێنێتەوە، ناوەڕۆکەکەی دەبێت بمێنێت، دەزانین کە نابێت هیچ شتێک لابدەین، ئەوانەی پێویستیان بە یارمەتی هەیە دەبێت بەردەوام پشت بە دەوڵەتی سۆشیال ببەستن و لە هەمان کاتدا بێگومان دەبێت رێگری لەوانە بکەین کە هەوڵی خراپ بەکارهێنانی سیستەمی سۆشیال دەدەن، چونکە ئەمەش هەمیشە دەوڵەتێکی بەهێز پێک دەهێنێت، بەڵام نابێت لەبیرمان بچێت کە بێگومان گەورەترین مەترسی لەسەر دەوڵەتەکەمان لەڕووی زیانی دارایییەوە لەوانەیە کە خۆیان لە دانی باج دەدزنەوە، زیاترە لەوانەی بە ناهەقی پارەی سۆشیال وەردەگرن".
حکومەتی ئەڵمانیا داوا دەکات هەر کەسێک پابەند نەبێت بە ڕێنمایی و داخوازییەکانی ناوەندەکانی کارکردن و چەند جارێک ئەو دەرفەتانەی کارکردن رەتبکاتەوە، هەر چەندە ئەگەر کارەکانیش قورس بن یان بەپێی پسپۆری و خوێندنی ئەو کەسانەش نەبن، بە قۆناخی جیاجیا تاوەکو 100% هاوکاری سۆشیالەکانیان دەبڕدرێن.
ئەم سیستەمی سۆشیالەی ئێستا لە وڵاتەدا پەیڕەو دەکرێت، رەگ و ریشەی دەگەڕێنەوە بۆ سەدەی نۆزدەهەم و کەسایەتی دیاری ئەو وڵاتە، ئۆتۆ ڤۆن بیسمارک، لەو کاتەدا بۆ یەکەم جار دەستەبەریی تەندروستی و نەخۆشیی گشتگیری داهێنا، لەوکاتەوە بەتایبەت لەدوای کۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانی لە یاسای بنەڕەتیدا گۆڕانکاری کرا و ئیتر ئەو وڵاتە وەکو وڵاتێکی سۆشیال ناسێنرا، بۆیە هەر پارتێک باسی چاکسازیی بکات، ناتوانێت دەست درێژ بکات بۆ لابردنی ئەو بنەما سەرەکییەی پێکەوە ژیانی ئەم وڵاتە.
نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری لە ئەورووپا بوو بە 15 ساڵ جارێک
لەمەودوا لە زۆر وڵاتی ئ ەورووپا مۆڵەتی شۆفێری لەجیاتی دە ساڵ دوای پازدە ساڵ نوێدەکرێتەوە، ئەوانەی مۆڵەت وەردەگرن بۆ ماوەی دوو ساڵ لەژێر تاقیکردنەوەدا دەبن و سەرپێچیی گەورە بکەن لێیان دەسەندرێتەوە، هەروەها چیدیکەش پێویست نامێنێ مۆڵەتی شۆفێری وەکو ناسنامە لە باخەڵتدا بێ و دەکرێ لەسەر مۆبایلەکەت بەشێوەی دیجیتاڵی بێ، ئەمە ئەو چوارچێوە یاساییانەن کە پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا ئەم هەفتەیە دەنگ و بڕیاری لەسەرداوە.
بەپێی داتاکانی یەکێتیی ئەورووپا ساڵانە لە سەرتاسەری وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە 20 هەزار کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدەدەن، بۆیە بە پێویست زانراوە ئەو بڕیارە نوێیانە سەبارەت بە مۆڵەتی شۆفێری بدرێن، گۆڕانکارییەکی دیکە ئەوە دەبێ کە کاتێک کەسێک بۆ وەرگرتنی مۆڵەت تاقیدەکرێتەوە، دەبێ پیشانی بدات لە مەترسیی بەبێ موبالاتی کردنەوەی دەرگای ئۆتۆمبێل یان بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی لێخوڕیندا تێدەگات، لەو وڵاتانەی یەکێتیی ئەورووپا کە مۆڵەتی شۆفێری لەجیاتی ناسنامەش بەکاردێت دەکرێ حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیار بدات هەر وەکو جاران مۆڵەتەکە دوای دە ساڵ پێویستی بە نوێکردنەوە بێت.
ئەوانەی نەبوونەتە هەژدە ساڵ و حەزیان لە مۆڵەتی شۆفێرییە، مژدەیەکی خۆش بۆ ئەوان لە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەورووپا دا هەیە، لەمەودوا دەکرێ لە 17 ساڵییەوە مۆڵەت وەربگیرێ و تاوەکو تەمەنی 18 ساڵی کەسێکی دیکە کە پێشتر مۆڵەتی شۆفێریی هێناوە لەکاتی هاژۆتندا لەگەڵی سوار بێ، ئەوانەش کە بۆنموونە لەو وڵاتەی لێی دادەنیشن نا، بەڵکو لە وڵاتێکی دیکە مۆڵەتی شۆفێرییان لێ وەرگیراوەتەوە، بۆنموونە بەهۆی خێرالێخوڕین یان خواردنەوەی ئەلکحولەوە، لەمەودوا سیستمێکی ئەوروپی دەبێ و چیدیکە ناتوانن کاتێک گەڕانەوە وڵاتەکەی لێی دادەنیشن داوای مۆڵەتی شۆفێریی نوێ بکەن، جێبەجێکردن یان نەکردنی بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەورووپا و کاتەکەی بەپێی وڵات و یاساکانی ئەو وڵاتانە دەگۆڕدرێ.
بەریتانیا و فەرەنسا سوورن لەسەر دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەر بۆ لای یەکدی
بەریتانیا بە فڕۆکە 16 کۆچبەری ناردەوە فەرەنسا
رۆژانی رابردوو بەریتانیا 16 کۆچبەری بە فڕۆکەیەک بۆ فەرەنسا دەرسنوور (یان دیپۆرت) کردەوە، بەپێی داتاکانی وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا (هۆم ئۆفیس) تاوەکو ئێستا 42 کەس نێردراونەتەوە فەرەنسا، کەچی هەر ئەم هەفتەیە و بەپێی داتاکانی هۆم ئۆفیس 589 کۆچبەری دیکە لە فەرەنساوە و بە بەلەم خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا.
بەمەش ریکۆردی ساڵی رابردوویان تێپەڕاندووە، پار لەم هەفتەیەدا ژمارەی ئەوانەی لەماوەی ساڵێکدا بە بەلەم خۆیان گەیاندبووە بەریتانیا گەیشتبووە 36،816 کەس، کەچی ئەمساڵ زیاتر بوو و گەیشتە 36،886 کۆچبەر، سەرەڕای ئەوەش کاربەدەستانی بەریتانیا زۆر شاییان بەو رێککەوتنە هەیە کە لەگەڵ فەرەنسا کردوویانە و دەڵێن مێژووییە، ئەمە قسەی شەبانە مەحموود، وەزیری نوێی ناوخۆی بەریتانیا بوو، زۆر بەسەر ئەو قسەیەدا تێنەپەڕی کۆچبەرێکی دیپۆرتکراوە جارێکی دیکە خۆی گەیاندەوە بەریتانیا، بەمەش جارێکی دیکە لەنێو رای گشتیی بەریتانیادا ئەو پرسیارە دروستبووەتەوە کە بەڕاستی ئەو دیپۆرتکردنەوانە چ قازانجێکیان هەیە، مادام هێشتاش کۆچبەری زۆر بە بەلەم دێن و ئەوانەی نێردراوەتەوەش دیسان دەگەڕێتەوە، کۆچبەرەکە دەیەوێ سەرلەنوێ داوای مافی پەنابەری بکاتەوە لە بەریتانیا، ئەو کە دەلێ ئێرانییە، گوتوویەتی لە فەرەنسا مەترسی لەسەر ژیانی هەبووە بۆیە جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە، وەک ئەو باسیکردووە لە شاری پاریس لەگەڵ دیپۆرتکراوەکانی دیکە خراونەتە کەمپێکەوە و نەوێراون بچنە دەرەوە، چونکە وەک ئەو گوتوویەتی قاچاخچییەکان لە فەرەنسا لە هەموو شوێنێکن و چەکیان پێیە و ئەویش پێشتر کێشەی لەگەڵیان هەبووە، بۆیە لە ژیانی خۆی ترساوە و چووەتەوە بەریتانیا.
هێمن حەوێزی تاکە بەربژێری کوردە بۆ پەرلەمانی هۆڵەندا
چوارشەممەی داهاتوو هەڵبژاردنە پێشوەختەکانی پەرلەمانی هۆڵەندا بەڕێوەدەچن
چوارشەممەی داهاتوو لە هۆڵەندا هەڵبژاردنە پێشوەختەکانی پەرلەمان بەڕێوەدەچن، ئەمجارە ئەوەی بە کوردی بانگەشە بکات و لەنێو دیاسپۆرای کوردی لە هۆڵەندا ناسرابێ یەک بەربژێرە کە ناوی هێمن حەوێزییە، کەسێکی ئەکادیمییە و هاوکات ئەزموونی زۆری لە حوکمڕانیدا هەیە، ئێستاش یەکێکە لە کاربەدەستانی وەزارەتی نێوخۆی هۆڵەندا، پارتەکەی هێمن حەوێزی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی هۆڵەندادا دەنگەکانی زۆر زیاد دەکەن، بۆیەش ئەگەر کوردی ئەوێ هیممەتی بۆ بکەن چانسی سەرکەوتنی زۆر دەبێ، ئەم هەفتەیە لە شاری ئایندهۆفنی هۆڵەندا هێمن حەوێزیم بینی چۆن وەک پسپۆڕ لە دیبەیتێکدا لەنێو پەرلەمانتاران و بەربژێرانی دیکەی هۆڵەندی بۆی رووندەکردنەوە کە چۆن دەبێ تەکنەلۆژیا بۆ ئاسانترکردنی ژیانی دانیشتووانی هۆڵەندا و خۆشترکردنی ژیانیان بەکاربێت، لەبیریشی نەچوو باسی کوردستانیبوونی خۆی بکات و بەو بیانووەوە باسی ئەوەش بکات کە چۆن تەکنەلۆژیا ژیانی کۆچبەرانیش ئاسان دەکات.
ناوم هێمن حەوێزییە، لە شاری کۆیە لەدایکبووم، کاتێک تەمەنم چوار ساڵ بوو لەگەڵ خێزانەکەماندا هاتینە هۆڵەندا، لێرە زۆر گرنگیمان بە خوێندن داوە و ئێستا قوتابی دکتۆرام، لە هەمان کاتدا، راوێژکارێکی باڵام لە وەزارەتی ناوخۆی هۆڵەندا،
شارەزایی من لە بواری دیجیتاڵ و زیرەکی دەستکردە لە خزمەتگوزارییە حکومییەکانی هۆڵەندا، سێ چوار ساڵە چوومەتە ناو پرۆسەی سیاسی هۆڵەندا، وەک کارگێڕ لە حیزبی 'سێدەی ئا' لە شارەکانی زوترمیر و دێڵفت کارم کردووە، و ئێستا دەرفەتێکی جوان هاتووەتە پێشمان بۆ ئەوەی بەرەو پەرلەمان بچین.
بڕیاری من بۆ ژیانێکی سیاسی و خەریکبوونی کاری سیاسی، بڕیاری خۆم نەبووە، بەڵکو سیاسەت منی راکێشاوە، رۆژانە لە وەزارەتی ناوخۆی هۆڵەندا کار دەکەم و سیاسەت کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر کارەکانمان، چ لە رەخساندنی دەرفەتدا و چ لە رێگریکردن لەو پرۆسە گرنگانەی کە هەن، بڕیارمداوە بچمە ناو سیاسەت، چونکە من لە بنەماڵەیەکی سیاسیدام، باوکم پێشمەرگە بووە و باپیرمیش پیاوێکی سیاسی بووە، ئەمەش منی راکێشا و هەر لە منداڵییەوە خەریکی کاری سیاسی بووین.
بێگومان حیزبی زۆر هەن لە هۆڵەندا، لەم هەڵبژاردنەدا 27 حیزب بەشدار دەبن بۆ بەدەستهێنانی 150 کورسی، منیش تەماشام کرد کامیان بیروبۆچوونیان لە منەوە نزیکترە، تاوەکو ماوەیەکی زۆر بڕیارم نەدابوو بچمە پاڵ هیچ لایەنێک، چونکە پێموایە ئەگەر لە حکومەت کار بکەیت، باشترە زۆر تێهەڵقورچانی سیاسی نەکەیت، چونکە هەموو جارێک پرۆسەی سیاسی دەگۆڕێت و حیزبێکی نوێ دێتە سەر حوکم، دەبێت بتوانیت خزمەتی هاووڵاتییان بکەیت، کاتێک لە وەزارەت کارم دەکرد، بینیم حیزبی 'سێدەی ئا' حیزبێکی زۆر بە ئەزموونە و پلان و بیروبۆچوونەکانیان گونجاوە بۆ هۆڵەندایەکی پێشکەوتوو، لە رێگەی ئەزموونەوە، زۆر هاووڵاتی لە هەموو بوارە جیاجیاکاندا بەشدارن لەم حیزبەدا؛ لە مامۆستای قوتابخانە و مامۆستای ئایینییەوە تاوەکو بازرگانێکی گەورە و کارمەندێکی پۆلیس، هەموویان لە حیزبی 'سێدەی ئا' کە حیزبێکی ناوەند و دیموکراتە، یەکتر دەبیننەوە، منیش بڕیارمدا ئەم حیزبە بەهێز بکەم و هەوڵ بدەم کاری بۆ بکەم.
زۆر لام گرنگە کە کورد لە هۆڵەندا بەشداربن لە پرۆسەی سیاسی هۆڵەندا، چ لە حکومەتی ناوەند و چ لە شارەوانییەکان و چ لە پارێزگاکان، نزیکەی 250 بۆ 300 هەزار کورد لە هۆڵەندا هەن، ئەمەش هێزە بۆ من زۆر گرنگە بتوانم ببمە جێی متمانەی ئەم هەموو کوردە و بتوانم دەنگی کورد لە پەرلەمانی هۆڵەندا بەرزبکەمەوە، بەو شێوەیە، هەم کورد بە هۆڵەندییەکان دەناسێنم، هەم خزمەتی کورد و کوردستانییەکانی ئێرە دەکەم بۆ ئەوەی لە بوارە جیاجیاکاندا پێشکەون و بزانن کە لە پەرلەمان و حکومەتی هۆڵەندادا پشتگیرییان لێ دەکرێت، زۆر گرنگە کوردانی هۆڵەندا دەنگم پێ بدەن".
هێمن حەوێزی، بەربژێری کورد بۆ پەرلەمانی هۆڵەندا، پردی نێوان کوردستان و هۆڵەندا پتەو دەکات
هێمن حەوێزی، بەربژێری کورد بۆ پەرلەمانی هۆڵەندا، لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی دیاسپۆرادا جەختی لەسەر پێگەی گرنگی کورد لە هۆڵەندا و پەیوەندییە قووڵەکانی خۆی بە کوردستانەوە کردەوە. حەوێزی کە راوێژکاری باڵایە لە وەزارەتی ناوخۆی هۆڵەندا، ئاماژەی بە پشتگیرییەکی بەرچاوی کوردانی هۆڵەندا کرد و هیواخوازە ببێتە دەنگێکی کاریگەر بۆ کۆمەڵگەی کورد لە پەرلەمان.
هەرچەندە حەوێزی لە تەمەنی چوار ساڵییەوە لە هۆڵەندا دەژی، بەڵام پەیوەندیی قووڵی بە کوردستانەوە پاراستووە. دەڵێت"زۆر شت من دەبەستێتەوە بە کوردستانەوە... من هەر لە خێزانێکی کوردپەروەر و کوردییەوە هاتوومەتە دنیا و ئەوەم قەت لەبیر نەچووە، هەر دەرفەتێک هەبووبێت، گەڕاوینەتەوە کوردستان بۆ بینینی خزم و کەسی خۆمان، کاتێک دەچیتە کوردستان، کەش و هەوایەکی تایبەتە؛ هەوڵدەدەم، باوڕبکە نوێ دەبمەوە کە دەچمەوە کوردستان، بەتایبەتی کە دەچمە کۆیە."
حەوێزی هەروەها باسی لە هەوڵەکانی خۆی بۆ فێربوونی زمانی کوردی کردو گوتی"بەداخەوە خوێندنگەیەکی کوردی نەبووە تاوەکو فێربین، بەڵام سوپاس بۆ خوا زۆر هەوڵ هەیە بۆ دابینکردنی ئەو دەرفەتە، من خۆم فێرکردووە، چونکە کاتێک دەچوومەوە کوردستان، هەستم بە شەرم دەکرد کە ناتوانم ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان بخوێنمەوە، گوتم دەبێ خۆم فێر بکەم، کە هاتمەوە ماڵپەڕی رووداوم بەکارهێنا و وشە بە وشە خۆم فێرکرد."
بە پشتبەستن بەوەی نزیکەی 300 هەزار کورد لە هۆڵەندا دەژین و پێکهاتەیەکی گرنگ پێکدەهێنن، حەوێزی ئاماژەی بەوەدا کە تاکە بەربژێری ئەو 300 هەزار کوردەیە بۆ پەرلەمان و دەشڵێت"هۆکاری بەشداریکردنم ئەوەیە کە پێموایە دەبمە دەنگی کورد لە پەرلەمانی هۆڵەندا دەتوانم لەوێدا کورد کۆبکەمەوە، خەڵکی جگە لە کورد فێری کولتوور و ئەدەبی کوردی بکەم، تاوەکو بزانن ئێمەش پێکهاتەیەکی بەشدارین لە هەموو بوارە جیاجیاکانی وڵات، زۆر بەلامەوە گرنگە کە ببمە دەنگی کورد."
حەوێزی جەخت لەسەر رۆڵی خۆی لە پەرلەماندا دەکاتەوە بۆ نوێنەرایەتیکردنی کوردان و چاودێریکردنی حکومەت، لەو بارەیەوە دەڵێت"لە پەرلەماندا دەتوانم بەڕاستی ئەو رۆڵە ببینم، هەم نوێنەرایەتی ئەو خەڵکە بکەم و بزانم داواکارییان چییە و چۆن چارەسەریان بکەم، لە لایەکی دیکەش دەتوانم وەکو چاودێرێک بۆ حکومەت کار بکەم، کاتێک حکومەت بەڵێن دەدات کار بکات بۆ هەموو پێکهاتەکان، دڵنیاببمەوە کە کوردیش لەبیر نەچێت و رۆڵێکی گرنگ ببینێت."
ئەو پێیوایە کوردی هۆڵەندا زۆر سەرکەوتوون لە بوارە جیاجیاکاندا و پێویستیان بە هاوکاریی نییە، بەڵکو پێویستە نوێنەرێکیان لە پەرلەماندا هەبێت، دەشڵێت"من ناڵێم هاوکاری کوردان دەکەم، چونکە کوردەکان لە هۆڵەندا زۆر سەرکەوتوون لە بواری زانستی، لە بواری کار و پیشە."
لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەیدا، حەوێزی سەردانی کوردستانی کردووە و لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانیدا کۆبووەتەوە و ئاشکرایکرد"کاتێک چوومەوە لە گەرمەی هەڵمەتی هەڵبژاردن، گوتم دەرفەتێکی باشە لێی بپرسم ئامۆژگاری جەنابیان چییە بۆ گەنجانی وەک من کە سبەی دەبمە پەرلەمانتار، چۆن بتوانم هەم خزمەتی هۆڵەندا بکەم هەم خزمەتی کورد و کوردستان بکەم." سەرۆک بارزانی ئامۆژگاری کردووە کە ببێتە پردێک لە نێوان هۆڵەندا و ئەورووپا بە گشتی و کوردستاندا، و گرنگی بدات بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی کشتوکاڵ، گەشتوگوزار، و تەکنەلۆژیای نوێ، بەتایبەتی زیرەکی دەستکرد و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە حکومییەکان، سەرۆک بارزانی هەروەها باسی پرسی گشتپرسی کردووە و جەختی لە گرنگیی دەنگدانی هۆڵەندا بە "بەڵێ" بۆ پرسی کورد لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووەتەوە.
هێمن حەوێزی، بەربژێری ژمارە 26ی پارتی دیموکراتی مەسیحییەکانە، ئەو باس لە باشبوونی دۆخی پارتەکەی دەکات و هیوای زۆرترین دەنگی هەیە و دەڵێت"دۆخی حیزبەکەمان زۆر باشە، بێگومان من کاتێک کە بوومە کادری ئەو حیزبە، بەرەو خراپی دەچوو، منیش هەر دەمگوت وەڵای ئەو حیزبە خراپ بێت، هۆڵەندا خراپە، چونکە حیزبێکی ناوەندییە و هەموو پێکهاتە جیاجیاکان خۆیان تێدا دەبیننەوە... ئێستا سوپاس بۆ خوا زۆر بەرەو پێش دەچین، پرۆگرامێکی زۆر تۆکمەمان پێکهێناوە و لە هەموو شار و شارۆچکەکان هەوڵدەدەین زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنین."
حەوێزی هیواخوازە کە دەنگی کوردی هۆڵەندا رۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.
د، سۆران ئەمینی ئەقدەم ئەندامی تیمی تەندروستیی FIFA میوانی دیاسپۆرا بوو
کوڕی مهابادە و ئەزموونێکی دوور و درێژی لە دیاسپۆرا هەیە، بۆ کاری ئەکادیمی بە زۆر وڵاتدا گەڕاوە و ئێستا لە نەمسایە، د، سۆران ئەمینی ئەقدەم زۆرتر بناسن.
سۆران، کوڕێکی خەڵکی شاری مەهابادە و نزیکەی دوازدە ساڵە لە ئەورووپا نیشتەجێیە.
سەرەتاکانی هاتنی سۆران بۆ ئەورووپا، بە مەبەستی تەواوکردنی خولی راهێنەرایەتی تۆپی پێ بوو لە زانکۆی لایپزیگ، کە بۆ ماوەی پێنج مانگ لەوێ مایەوە، دواتر دوو بڕوانامەی "ئابشێن" (پیشە)یی بەدەستهێنا بۆ تەواوکردنی دکتۆرا لە بەشی "بایۆمێکانیکی زیندەوەران" لە زانکۆی تێکساس لە ئۆستن، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
سۆران بڕیاری دا دکتۆراکەی لە بەشی "بایۆمێکانیک" لە زانکۆی فرێدریش شیلەر لە ئەڵمانیا تەواو بکات، دوای ساڵێک لە بەدەستهێنانی دکتۆرا، بەرەو بەریتانیا گەشتیکرد، نزیکەی شەش ساڵ لەوێ کاریکرد لە سێ زانکۆی بەناوبانگی لەندەن: زانکۆی ساوس بانک، زانکۆی لییدز بێکێت و زانکۆی مانچێستەر میترۆپۆلیتان.
ئێستا سۆران لە شاری ئینسبروک لە نەمسا نیشتەجێیە و وەک توێژەرێک لە زانکۆ کار دەکات، هاوکات بەشدارە لە سەنتەری پزیشکیی فیفا بۆ باشترینەکان (FIFA Medical Centre of Excellence). ئەم سەنتەرە پێکدێت لە چەندین پسپۆڕ لە بوارە جیاوازەکاندا و چەندین خزمەتگوزاری پێشکەش بە یاریزانە بەتواناکانی ئەورووپا دەکەن، ئامانجیان یارمەتیدانی یاریزانانە بۆ باشترکردنی ئاستیان و گەڕانەوەیان بۆ وەرزش دوای تووشبوونیان بە پێکان.
د. سۆران ئەمینی ئەقدەم: پزیشکانی کورد دەتوانن ببنە پێشەنگی پزیشکیی وەرزشی جیهانی
د. سۆران ئەمینی ئەقدەم، زانستکار و ئەندامی نێوەندی تەندروستیی فیفا، لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی دیاسپۆرا دا، تیشکی خستە سەر رۆڵی گرنگی زانستی جووڵە لە پزیشکیی وەرزشی و چۆن کوردستان دەتوانێت ببێتە ناوەندێکی پێشەنگ لەم بوارەدا.
د. ئەمینی ئەقدەم کە ماوەی ساڵێکە لە نەمسا کار دەکات، ئاشکرایکرد کە سەنتەرەکەیان متمانەپێکراوی فیفایە و یەکێکە لە سەنتەرە پێشکەوتووەکانی جیهان بۆ زانست و توێژینەوە، میوانداری دەیان یاریزانی ناوداری تۆپی پێ و یاریزانانی خلیسکێنەی سەر بەفر دەکات و گوتی"زۆر یاریزانی بەناوبانگ لە بۆندسلیگای پیاوان و ژنان، لیگی تۆپی پێی ئەڵمانیا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، و وڵاتانی دیکە دێنە لای ئێمە، ئینزبورگ بەتایبەتی بۆ یاریزانانی خلیسکێنەی سەر بەفر شوێنێکی زۆر بەناوبانگە."
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە جۆری ئەو پێکانانەی یاریزانان تووشی دەبن، د. ئەمینی ئەقدەم ئاماژەی بە پچڕانی لیگامێنتی ACL (بەندی ئەژنۆ) کرد، کە پێکانێکی باو و مەترسیدارە لەنێو وەرزشواناندا و دەڵێت "زۆر یاریزانی ناودار وەک یاریزانانی بایرن میونشن، بۆروسیا دۆرتموند، و ریال مەدرید هاتوونەتە لای ئێمە و نەشتەرگەرییان بۆ کراوە."
سەبارەت بە رۆڵی خۆی لەم پرۆسەیەدا، د. ئەمینی ئەقدەم گوت "من وەک توێژەرێک لە شاری ئینزبورگ و لە زانکۆ کار دەکەم، ئەوە نێتۆرکێکی زانستیی هاوبەشە و من وەک پسپۆڕێک لە بەشی بایۆمیکانیک یان زانستی جووڵەی مرۆڤ، کاری پشکنین دەکەم، ئەنجامی ئەو پشکنینانە یارمەتی پزیشکان دەدات بڕیارێکی وردتر بدەن لەسەر گەڕانەوەی یاریزانەکە بۆ گۆڕەپان، چونکە ئەوان یاریزانێکی زۆر گرانبەهان و گەڕانەوەیان پێویستی بە پشکنینی زانستیی ورد هەیە."
لەسەر پرسیاری گەڕانەوەی بۆ کوردستان و خزمەتکردنی وڵاتەکەی، د. ئەمینی ئەقدەم بەداخەوە ئاماژەی بەوەدا کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، واتە لە شاری مەهابادی خۆی، هیچ دەرفەتێکی کارکردن نەبووە و گوتی"ئەوە رەنگە گەندەڵییەکی سیستەماتیک بێت، بەڵام من لێرە لە ئەورووپا، لە چەندین زانکۆی ئەڵمانیا و بەریتانیا و ئێستا لە سەنتەری فیفا- میدیکاڵ لە نەمسا کار دەکەم، هیوادارم بۆ داهاتوو کوردستان بتوانێت بەباشی بایەخی پسپۆڕە سەرکەوتووەکانی بزانێت، چ ئەوانەی لە ناوخۆدان و چ ئەوانەی لە دەرەوەن."
د. سۆران ئەمینی ئەقدەم، وێڕای دڵخۆشی بە ژیان لە شاری ئینزبورگ (پایتەختی ئەڵپ)، جەختی لەسەر ئامادەیی خۆی و سەدان پسپۆڕی دیکەی کوردپەروەر کردەوە بۆ هاوکاری کوردستان و دەڵێت"پێویستمان بە هەڵێکە کە بتوانین ئەو زانست و پێشکەوتنەی لێرە بەدەستمان هێناوە، بگوازینەوە بۆ کوردستان."
گوتیشی"وڵاتە عەرەبییەکان بۆ نموونە قەتەر و سعودیە، هەنگاوی گەورەیان ناوە لە پزیشکیی وەرزشی، نەخۆشخانەیەک هەیە لە دەوحە بەناوی ئەسپیتار، کە پێشەنگە لە ئاستی جیهانیدا و رێنمایی دەداتە فیفا و لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی. ئێمەش دەتوانین وردە وردە هەنگاو بنێین و خزمەتگوزاری پێشکەش بکەین."
سەبارەت بەوەی چی دەکرێت لە کوردستان بکرێت، د. ئەمینی ئەقدەم ئاماژەی بە چەند بوارێک کرد کە بریتین لە زانستی جووڵە کە تەنیا بۆ وەرزش نییە، بەڵکو لە دروستکردنی رۆبۆت و ئەندامە دەستکردەکان و چاککردنەوەی جەستەی نەخۆشەکاندا رۆڵی سەرەکی هەیە، هەروەها پشکنینی ورد، کە لە نەخۆشخانەکاندا سەدان کەس تووشی پێکان و کێشەی جەستەیی دەبن و پشکنینی زانستیی ورد یارمەتی پزیشکان دەدات بۆ دانانی پرۆتۆکۆڵێکی دەرمانی دروست، هاوکات باشترکردنی ئاستی وەرزشی کە ئەم زانستە بۆ باشترکردنی ئاستی وەرزشوانان و رێگریکردن لە پێکان بەکاردێت، لە کۆتاییدا کەمپی مەشق، کە کوردستان بەهۆی کەشوهەوا و سروشتە جوانەکەیەوە دەتوانێت ببێتە شوێنێکی گونجاو بۆ کەمپی مەشقی یانە جیهانییەکان و هەڵبژاردە نیشتمانییەکان، کە ئەمەش داهاتێکی زۆر و گەشتیاری زۆر بۆ هەرێمی کوردستان دەهێنێت.
د. ئەمینی ئەقدەم هیوای خواست رۆژێک لە کوردستان بتوانرێت ئەم پڕۆژانە جێبەجێ بکرێن و ببێتە ناوەندێکی پێشکەوتوو لە پزیشکیی وەرزشی و زانستی جووڵەدا.
ئاواتی گەنجێکی عەفرینی بۆ بوون بە شێوەکار و ژەنیار
ئیدریس گەنجێکی دیاسپۆرانشینی خەڵکی عەفرینە، ئەو تەمەنی هەشت ساڵان بووە کە هاتووەتە دیاسپۆرا، لەو ساڵانەدا بووەتە شێوەکارێکی دەستڕەنگین، لەتەنیشت ئەوە میوزیکیش دەژەنێ.
هاوکارمان مەی دۆست فیچەرێکی سەرنجڕاکێشی لەسەر ئامادە کردووە.
کوڕێکی تەمەن 19 ساڵە و خەڵکی شاری عەفرینە، دەوروبەری خۆی بە هونەرەکەی رازندووەتەوە، ئیدریس بە بەلەمێکی لاستیک گەیشتە ئەورووپا، ئەمڕۆ تابلۆکانی دیوارەکانی قوتابخانەکەی دەڕازێننەوە، ئەوەی وەکو شتێکی نائاسایی دەردەکەوێت، دەرەنجامی ئازایەتی، لێهاتوویی و دیسیپلینێکی بێسنوورە، لەنێوان رەنگ و خەیاڵەکاندا، ئیدریس داهاتووی خۆی بنیاد دەنێت، نەک لەبەر ئەوەی ئاسان بووە، بەڵکو لەبەر ئەوەی هەرگیز دەستبەرداری ئەو باوەڕەی نەبووە.
ئیدریسعەفرینی – شێوەکار:
بەڵێ، کە منداڵ بووم هەمیشە باوکم پارەی دەدامێ و دەیدا بە براکشم، من وەکو براکەم نەبووم، ئەو دەچوو یاری و خواردنی پێدەکڕی، بەڵام من هەمیشە قەڵەم و دەفتەرم دەکڕی.
ئیدریس حەزی لە هونەرمەندە کوردەکانە، وەکو هۆزان دینۆ، کە تابلۆیەکی کێشابوو و پێیدابوو، بەڵام ئیلهامی ئەو لە چەندین شوێنی جیاوازەوە دێت، کە کاریگەرییان لەسەر کارەکانیشی داناوە.
ئیدریسعەفرینی – شێوەکار:
ئێستا زۆر حەزم لە پیکاسۆیە، باوکم زۆر حەزی لێبوو، کە منداڵ بووم، هێشتا وەکو ئەو شێوازەم نەدەگرتەبەر، بەڵام زۆر ئیلهامم لێ وەردەگرت، زۆر حەزم لەم شێوازەیە و شتێکی ئەبستراکتە، دەبێت شێوەی هەبێت و کەمێک رووناکیی راستیی تێدابێت، من لە پشتی تابلۆکە دەیدەم، ئێستا رەنگەکان بە ئەکریلیک بەکاردەهێنم و رەنگەکانی وەکو کوردستانن، بۆ نموونە زەرد و شین زۆر دەبینیت، زۆر سەوزی تێدایە، سووری تێدایە.
خەونەکانی ئیدریس بۆ داهاتوو گەورەن، بەڵام باوەڕی هەیە کە بەدییان دەهێنێت.
ئیدریسعەفرینی – شێوەکار:
خەونم ئەوەیە پێشانگەیەکی گەورە لە هەولێر بە ناوی 'ژن، ژیان، ئازادی' بکەمەوە، هونەری کوردیی خۆم نیشان بدەم و لەو کاتەوەی دەستمپێکردووە تاوەکو ئێستا، دەستپێکێکی باشە.
زۆرجار ئەو کەسانەی حەزیان لە هونەرە، تەنیا بە یەک جۆری دیاریکراوەوە پابەند نین، ئیدریسیش تەنیا حەزی لە شێوەکاری نییە، بەڵکو خۆی فێری ئامێرە میوزیکییەکانی وەکو تەمبوور و پیانۆش کردووە، هەروەها کاری دەستیش سەرنجی رادەکێشێت، ئەو خۆی تابلۆکانی دروستدەکات، تەختە و قوماش دەکڕێت و تابلۆکانی خۆی دروست دەکات بەکوالێتی باش، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی ئیدریس گەورە نییە، بەڵام لە منداڵییەوە بە ئومێدەوە لە داهاتوو دەڕوانێت و دەزانێت ئامانجەکانی چین.
ئیدریسعەفرینی – شێوەکار:
کاتێک منداڵ بووم، تەمەنم حەوت بۆ هەشت ساڵ دەبوو، دەمگوت دەبێت چی بکەم، دڵم دەیویست ببمە وێنەکێش، بۆ نموونە وەک شڤان پەروەر و هۆزان دینۆ، کە گۆرانی دەڵێن، منیش دەمویست وێنە بکێشم.
بۆ هەر هونەرمەندێکی وێنەکێش گرنگە، کە لە بەرهەمەکانیدا شوێن پەنجەی خۆی بەجێبهێڵێت، ئیدریس باس لەوە دەکات کە چۆن گەیشتووەتە شێوازی تایبەتی خۆی.
ئیدریسعەفرینی – شێوەکار:
کاتێک منداڵ بووم، پێنچ بۆ شەش ساڵ دەبووم، ئەوکاتە بە هەموو شتێک وێنەم دەکێشا، واتە لەسەر تەختەی رەنگاوڕەنگی زەیتی یان هەموو شتێکمان بەکاردەهێنا، پاشان کە گەورە بووم، گوتم تەواو من لەسەر ئەو ستایلە بەردەوام دەبم، بۆ ئەوەی هەر کەسێک تابلۆکانی من ببینێت یەکسەر بزانێت ئەوە ستایلی منە و ئیدریس کێشاویەتی.
بەسەرهاتە سەختەکان کە ئیدریس و خێزانەکەی لە رێگەی کۆچبەرییاندا بینویانە نەبوونە هۆی ئەوەی کە لە خۆشەویستی هونەرەکەی دووربکەوێتەوە، بە پێچەوانەوە، لە هەر بارودۆخێکدا چەندە سەخت بووبێت، ئەو هەر لەسەر رێگەی خۆی بەردەوام بووە.
ئیدریسعەفرینی – شێوەکار:
کاتێک من منداڵ بووم و لەگەڵ خانەوادەکەم دەهاتینە ئەڵمانیا، لەسەر ڕێگە لێیان دەپرسین ئێوە کێن، دەمانگوت کوردین، هەموویان بەدوای خواردنەوە بوون، بەڵام من ئەوکاتیش حەزم لە وێنەکێشان بوو، ئەو پارەیەی پێیاندام قەلەمی رەنگاورەنگم پێکڕی و وێنەم پێدەکێشا، لەکاتێکدا تەمەنم هەشت ساڵان بوو، بەڵام لە رێگەدا باران زۆر باری هەموو گیانمان تەڕبوو، وێنەکان و قەلەمەکانیشم تەڕبوون و تێکچوون، باوکم گوتی، کێشە نییە، وازیان لێبێنە کە گەیشتینە ئەڵمانیا هی باشترت بۆ دەکڕم و وێنە بکێشە، بەڵام رازی نەبووم دووبارە کڕیمەوەو وێنەم دروستکرد و ئێستاش وێنەکە ماون.
خەونەکانی ئیدریس زۆر گەورن لە تەمەنێکی بچووکدا، ئیدریس رۆژ بە رۆژ بەرەو ئامانجی خۆی هەنگاودەنێت بۆ ئەوەی بتوانێت تابلۆ و رەنگ و فڵچە بکڕێت، ئەو لە خواردنگەیەکی کوردیدا کار دەکات، لێرەش بیرۆکەیەکی هەبوو کە لەسەر دیوار تابلۆیەکی گەورە بکێشێت، پاش چاوپێکەوتنەکەمان بە رۆژێک دەستی بە تابلۆکە کرد و تەواویشی کرد.

بهشی بكه لە