وڵاتانی ئەورووپا هەڵمەتێکی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی کوردیان بۆ تورکیا دەستپێکردووە

هەفتەی رابردوو لە دوایین کاژێرەکانی پێش جێبەجێکردنی بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی کوردێک، دادگایەکی شاری لونبێرگی ئەڵمانیا بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە. مەهمەت چەکاس بڕیار وابوو دوێنێ، واتە 28ی مانگ، لەو زیندانەی تێیدایە ببردرێتە فڕۆکەخانە و دیپۆرتی تورکیا بکرێتەوە. بەڵام دادگا ئەڵمانییەکە بڕیاریدا جارێ دیپۆرت نەکرێتەوە تاوەکو پێداچوونەوە بە کەیسەکەیدا دەکرێت.
چەکاس وەکو چالاکڤانێکی سیاسیی پشتیوانیکار لە پارتی کرێکرانی کوردستان ناسراوە. بۆیە چالاکڤانان لە ئەڵمانیا و پارێزەرانی هەڵمەتێکیان بۆ رێگەگرتن لە دیپۆرتکردنەوەی دەستپێکرد و ئەنجامەکەی ئەوە بوو کە دادگا بڕیاری راگرتنی دا.
لەلایەکی دیکەوە لە سویسراش دۆزێکی هاوشێوە هەبوو و سویسرا دەیەویست دیپۆرتی تورکیای بکاتەوە. ئینان کاراباش چالاکڤانێکی کوردە لە پێشتر لە یۆنان و فەرەنسا و کرواتیا ژیاوە. سەرەتای ئەمساڵ سویسرا ویستی دیپۆرتی بکاتەوە، بەڵام ئینان خۆی لەدەست پۆلیس رزگارکرد و چووە سەر هێڵێکی شەمەندەفەر دانیشت. ڤیدیۆکەی دەنگدانەوەیەکی زۆری لە سویسرا هەبوو. دواتر ئەمڕۆژانە سویسرا لەجیاتی بۆ تورکیای بنێرێتەوە کاراباشی ناردەوە کرواتیا. ئێستا لە سویسرا هەڵمەتێک بۆ هێنانەوەی بۆ ئەو وڵاتە دەستیپێکردووە.
لەلایەکی دیکەوە هەفتەی رابردوو میدیاکانی ژاپۆن بڵاویانکردەوە کە حکومەتی وڵاتەکەیان و تورکیا گفتوگۆیان هەن بۆئەوەی ژاپۆن هەندێک لەو کۆچبەرانە دیپۆرت بکاتەوە کە لەو وڵاتە دەژین و خەڵکی باکووری کوردستانن.
بەریتانیا بڕیاردان لەسەر کەیسەکانی پەنابەری خێراتر دەکات
وەزیری نێوخۆی بەریتانیا رایگەیاند کە دەستوبرد دەکرێ لە یەکلاییکردنەوەی ئەو داواکارییانە. بۆ ئەمەش تیمێکی پرۆفێشنەڵی بێلایەنی مەشقپێکراو، کە دەتوانن هەڵسەنگاندن بۆ کەیسەکان بکەن، یارمەتیی تیمەکانی وەزارەتی نێوخۆ دەدەن.
ئێستا 51 هەزار کەیسی یەکلایینەکراوە هەن کە داوای پێداچوونەوەیان بۆ کراوە. یەکلاییکردنەوەی ئەو کەیسانە وایکردووە هەندێکیان بۆ ماوەی 53 هەفتە چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوە بن. ئەمەش وادەکات پەناخوازان ماوەی دوور و درێژ لەو هوتێلانەدا بمێننەوە کە حکومەت تاوەکو یەکلاییکردنەوەی کەیسەکانیان بۆی دابین کردوون. ئێستا لە بەریتانیا بە بەردەوامی گرووپە دژە کۆچبەرەکان لەبەردەم ئەو هوتێلانە خۆپیشاندان دەکەن و دەڵێن بەهۆی کەمتەرخەمیی حکومەتەوە ئەو کۆچبەرانە بۆ ماوەی زۆر لەو هوتێلانەدا لەسەر حیسابی دەوڵەت دەمێننەوە.
حکومەتی بەریتانیا دەڵێت لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا ئەزموونیان وەرگرتووە کە چۆن خێراتر کەیسەکان یەکلایی بکەنەوە.
نەمسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و ئێرلەندا بە شێوازێکی نوێ رێگری لە هاتنی کۆچبەران دەکەن
گرووپە دژە کۆچبەرەکان لە ئەمریکا گوشاری زۆر لە حکومەتەکانیان دەکەن بۆ رێگەگرتن لە کۆچبەری. ئەوروپییەکان تاوەکو ئێستا زۆرتر کاریان لەسەر رێگەگرتن لەسەر سنوورەکانیانەوە دەکرد، بەڵام دەیانەوێ لەمەودوا لە نێوەوەش میکانیزمی نوێ بۆ (وەک ئەوان پێیدەڵێن ناسەرنجڕاکێشکردنی کۆچبەری) جێبەجێ بکەن.
بەپێی توێژینەوەیەک کە زانینگەی ئابووریی لەندەن کردوویەتی، حکومەتەکانی ئەو وڵاتانە هەوڵدەدەن وابکەن کارکردنی کۆچبەران لە زۆربەی کەرتەکاندا زەحمەتتر ببێ. ئەویش بۆنموونە بەوەی مەرج دادەنێن خاوەنکارەکان یەکەمجار دەبێ هەلی کارەکانیان بۆ بازاڕی لۆکالی بخەنەڕوو و ئەگەر کەس لەوێ داوای کاری نەکرد، ئینجا بیر لە هێنانی دەستی کار بکرێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا لە هەندێک وڵات بەهۆی نەبوونی دەستی کارەوە هەندێک لەو رێوشوێنانە کێشە دروستدەکەن و حکومەتەکانیان ترسی ئەوەیان هەیە لە درێژمەودادا کاریگەریی خراپی لەسەر ئابوورییەکانیان هەبێ.
ئەڵمانیا و بەریتانیا رێگەیەکی نێوەندیان دۆزیوەتەوە، ئەویش ئەوەیە کە هانی هاتنی دەستی کاری یاسایی و لێهاتوو دەدەن، بەڵام لە نێوخۆدا کۆنترۆڵی زۆرتری بازاڕ دەکەن بۆئەوەی دەستی کاری نایاسایی بۆ ئیشی رەش نەمێنێ. بەمەش کۆچبەران کەمتر حەزبکەن بەشێوەی نایاسایی روو لەو وڵاتانە بکەن.
چیرۆکی سەرکەوتنی کۆچبەران لە ئەڵمانیا
یەکێک لەو بڕیارانەی حکومەتی ئەڵمانیا سەبارەت بە کۆچبەرانی نایاسایی دای و هێشتاش گەنگەشەی زۆری لەسەرە، ئەوە بوو کە ئەنگێلا مێرکلی راوێژکاری ئەوکاتی ئەڵمانیا، ساڵی 2015 بڕیاری وەرگرتنی زۆرتر لە ملیۆنێکی کۆچبەری لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوەدا، کە بەشێکی گەورەشیان کورد بوون. ئێستا ئەو کۆچبەرانە دەستێکی کاریگەر و ئەرێنییان لە بازاڕی کاری ئەڵمانیادا هەیە و زۆر کورد بوونەتە خاوەنی بزنسی بچووکی خۆیان. هاوکارمان مەی دۆست بەدواداچوونی بۆ دۆخی کۆچبەرانی کورد دە سال دوای هاتنیان بۆ ئەڵمانیا کردووە.
دەقی نیوزفیچەرەکە:
ئەم دوکانە سەرتاشخانەکەی محەممەد فەرحانە. محەممەد 10 ساڵ پێش ئێستا، واتە لە ساڵی 2015 لە رۆژئاوای کوردستانەوە گەیشتە ئەڵمانیا.
ئێستا دوای ئەو هەموو سەختی و ماندووبوونە بووەتە خاوەنکار و ئەنتێگراسیۆنێکی سەرکەوتووی هەیە، ئەمە لە کاتێکدایە توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەڵمانیا پشتڕاستی دەکاتەوە کە رێژەی بەشداریکردنی کۆچبەران لە بازاڕی کاردا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.
محەممەد فەرحان – خاوەنی سەرتاشخانە:
سەرتا لە قامیشلۆ سەرتاش بووم، کاتێکیش هاتمە ئێرە، برایەکم هەبوو ئەویش سەرتاش بوو، لەم شارە پێکەوە دوکانێکی سەرتاشیمان کردووەو نزیکەی حەوت یان هەشت ساڵ دەبێت ئەم دوکانەم لە شارە لە بوخوم کردووەتەوە، کارەکە خۆشە و کارێکی باشە، هاوکات زۆربەی ئەوانەی لای ئێمەش کاردەکەن خەڵکی قامیشلۆن و دەیانناسین، وەک گوتم لە سەرەتادا زەحمەتی تەنیا زمان بوو، تاوەکو بتوانم مۆڵەتێک و مافی مانەوە وەربگرم. بەبێ ئەوانە هیچ کەسێک ناتوانێت کار بکات، چەندیش شارەزا بیت لە سەرتاشی و پیشەکەت، بەڵام زەحمەتییەکە لەوەدایە مایستەریت هەبێت، بۆ بەدەستهێنانی مایستەری، پێویستە مرۆڤ پێنج ساڵ بخوێنێت تاوەکو دەبێتە مایستەر.
لە هەمان کاتدا، توێژینەوەیەکە راستییەکی ئاڵۆزتر دەردەخات، زۆرێک لە پەنابەران کارێکیان دەستکەوتووە، بەڵام هەموویان وەک یەک سەرکەوتوو نەبوون.
یەکێک لە ئەنجامەکانی توێژینەوەکە ئەوەیە کە کوالیتیی کار بۆ پەنابەران، لەوانەی نیشتەجێی ئەڵمانیان کەمترە، ئەم سەختییە بۆ سیاسەتی ئەڵمانیایش پرسیار دەورووژێنێت، کە چۆن دەرفەتەکان مسۆگەر بکەن وەک یەک بۆ هەموو لایەک، دەبێت چ هەنگاوێک بهاوێژرێت.
وەزیری منداڵان، لاوان و خێزان و هەروەها پەنابەران و ئەنتێگراسیۆنی هەرێمی نۆردراین ڤێستفالن دەڵێت "کۆکاری ئەنتێگراسیۆن ئەرکێکی بەردەوامە بۆ سیاسەت."
جۆسێفینا پاوڵ - وەزیری منداڵان، گەنجان، خێزان، یەکسانی، پەنابەران و تێکەڵاوبوونی هەرێمی نۆردراین ڤێستڤالن:
"چەند خاڵێک هەن کە پێویستە بخرێنەڕوو، ئێستا ئەگەر ئێوە دۆخێکی باشی زمانی و خوێندنتان هەبێت، ئەوە نەک تەنیا لە بازاڕی کاردا بەسوود دەبێت، بەڵکو دەتوانن سوود لەوەش ببینن کە لە ماوەی کەمتردا کار وەربگرن. دەتوانیت بۆ ماوەی سێ مانگ لێرە کار بکەیت و هەموو شتێک بەدەست بێنی، کاتێک ئێمە باسی قورسایی زمانی دەکەین، زۆربەی کات قسە لەسەر ئەوە دەکەین کە مرۆڤ زمانی نازانێ،. کاتێک کەسێک زمانی نازانێت، ئەوا بەتەواوی ناتوانێت بەشدار بێت، بۆیەش ئێمە زۆر گرنگی بە وانەی زمان و ئەنتێگراسیۆن دەدەین و پێویستە بەردەوام بین لە کارکردن لەسەری".
بۆ هەزاران کەسی وەک محەممەد، ئەنتێگراسیۆنی کار رێگایەکی درێژ و پڕ لە سەختییە، ئامارەکانی توێژینەوەکە نیشانی دەدەن سەرەڕای ئەو ئاڵۆزییانەش، بڕیارەکانی حکومەت کاریگەریی لەسەر پێشکەوتن هەبووە.
ئیتر 10 ساڵ دوای کۆچبەربوون بۆ ئەڵمانیا، چیرۆکی ئەنتێگراسیۆنی کورد و کۆچبەران دوو لایەنی هەیە؛ چیرۆکی سەرکەوتن و تێکەڵاوییە.
توێژینەوەکە نیشانی داوە کە ئێستا کۆچبەری زیاتر کار پەیدا دەکەن، بەڵام هێشتا ناهاوسەنگی هەیە لە مووچەدا بە بەراورد بەوانەی کار ناکەن. داهاتوو نیشانمان دەدات کە ئایا ئەم سەرکەوتنە بەردەوام دەبێت یان نا.
سیئۆل یەکەم، تۆکیۆ دووەم و لەندەنیش سێیەم باشترینی جیهانن بۆ خوێندن
هەموو ساڵێک ریزبەندی باشترین شارەکانی جیهان بۆ قوتابییان و خوێندن بڵاودەبێتەوە. بۆیە ئەگەر لە کوردستانیت و قوتابیت و دەتەوێ بۆن خوێندن بێیە ئێرە، ئەم هەواڵە بۆ تۆیە یان بۆ کەسوکارتە. دامەزراوەی کیو ئێسی بەریتانی ساڵانە ئەو ریزبەندییە ئامادە دەکات و لەوە دەکۆڵێتەوە کە کام شارانەی جیهان بۆ ساڵی داهاتوو ئاستی زانکۆکانیان بەرزە یان قوتابیی بیانییان زۆرن یان هەرزان و خۆشن بۆ قوتابییان.
بۆ ساڵی 2026، ریبەندیی دامەزراوەکە پیشانیدەدات شاری سیئۆلی کۆریای باشوور باشترین جیهانە بۆ قوتابییان. دوای ئەو تۆکیۆ دێت. ئینجا لەندەن سێیەمی شاری جیهانە. دوای ئەویش شاری میونشن لە ئەڵمانیا چوارەمە.
هەریەکە لە بەرلین و پاریس پلەی حەوتەم و هەشتەمیان هەیە. زوریخی سویسرا و ڤیەننای نەمساش نۆیەم و دەیەمن.
دوو هەفتەی دیکە هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی هەرێمی نۆردراین ڤێستفالنی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچن
ژمارەیەک لیست و بەربژێری کورد لە هەڵبژاردنی هەرێمی نۆردراین ڤێستفالن بەشدارن
هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی هەرێمی نۆردراین ڤێستفالن زۆریان نەماوە و دوو هەفتەی دیکە بەڕێوەدەچن، لەم هەرێمە کە ستۆدیۆکەی ئێمە و ئۆفیسی ئەورووپای رووداویشی لێیە، گەورەترین دیاسپۆرای کوردی لە ئەڵمانیا و رەنگە لە جیهانیش تێیدا دەژین.
لە هەڵبژاردنەکاندا ژمارەیەکی زۆر لیستی کوردی و بەربژێر هەن. لە هەرێمی رووە دوو بەربژێری کورد هەن و بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی لۆکاڵیی ئەوێ خانمێکی کورد خۆی بەربژێر کردووە.
هاوکارم زنار شینۆ لیستێکی کوردی و چەند بەربژێرێکی بەسەرکردووەتەوە لە ڤیتییەکەدا.
دەقی ڤیتییەکە:
لە سەرەتای بەهاری تەمەنیاندان، یەکەمیان تازە دەستی بە خوێندنی زانکۆ کردووە.... ئەوی دووەمیشیان خەریکە ئەندازیاری تەواو دەکات.
لە ناوەندی شاری هێرنێ لە ئەڵمانیا، هێلین و ئەیاز دەبینم، هەردووکیان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن و لە لیستێکدا بەناوی "پێکەوە بۆ هەمووان" خۆیان بەربژێرکردووە، کە تەنیا گەنجانی خوار تەمەن 30 ساڵی رۆژئاوای کوردستانی تێدایە، بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی بیانییان و یەکگرتن (ئنتگراسیۆن).
هێلین عەبدۆ - بەربژیری کورد بۆ ئەنجوومەنی بیانیان، ئینتەگراسیۆنی لە شاری هێرنێ:
"دەمەوێ بچینە ناو ئەو کارەوە بۆ ئەوەی یارمەتیی مرۆڤەکان و میللەتی خۆمان کورد بدەین، زۆرێک لە کوردەکانمان مافەکانی خۆیان نازانن، بۆ نموونە هەندێکیان سەبارەت بە قوتابخانەی منداڵەکانیان یان بابەتی دیکە وەکو وەرگرتنی وڵاتینامە زانیارییان نییە، بۆیە دەمانەوێت رێنماییان بکەین و یارمەتییان بدەین، من بانگەوازی میللەتی خۆم کورد دەکەم کە دەنگی خۆیان بدەنە لیستی ئێمە.(گماینزام فۆر ئەلە)".
پێکەوە دەچینە کۆبوونەوەکەیان، لیستەکەیان لە هەشت کەس پێکدێت، بەڵام شەشیان ئامادەن. ئالان لە کۆمپانیایەکی بیناسازی بەرپرسی پڕۆژەکانە و خۆشی ئەندازیاری بیناسازییە و یەکێکی دیکەیە لە بەربژێرانی لیستەکە.
ئالان شێخمووس - بەربژیری کورد بۆ ئەنجوومەنی بیانیان، ئینتەگراسیۆنی لە شاری هێرنێ:
"کوردی ئێمە لێرە زۆرن، دەمانەوێت بزانن کە پشتیوانییەکتان هەیە، چونکە کاتێک من تازە هاتمە ئەڵمانیا، زەحمەتیی زۆرم بینی، یەکێک لەوانە ئەوەبوو نەمدەزانی بۆ خوێندن روو لە کوێ بکەم، نەماندەزانی کە رێگەی زۆر لەبەردەمماندایە، بەڵام شارەزای هیچ کام لە رێگاکان نەبووین، لەبەر ئەوەی باوکم ئەندازیار بوو، ئەوە وای لێکردم منیش روو لە بواری ئەندازیاری بکەم، هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە دەمەوێت ئەمڕۆ یارمەتیدەری هەموو کوردێک بم کە لێرە نیشتەجێیە، نەک تەنیا کورد، بەڵکو دەمانەوێت یارمەتیی هەموو بیانییەکیش بدەین کە لێرە دەژین".
بالکیشە کە کوردی پارچەکانی دیکەی کوردستان لەنێو لیستەکەیاندا نین، بەڵکو تەنیا خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن، یەکێک لە بەربژێرەکان کە خەڵکی چیای کورمێنجی عەفرینە، هۆکارەکەی رووندەکاتەوە.
رۆنی جافۆ - بەربژیری کورد بۆ ئەنجوومەنی بیانیان، ئینتەگراسیۆنی لە شاری هێرنێ:
"ئێمە زۆرمان پێخۆشبوو کوردی هەموو پارچەکانی کوردستان، هەر چوار پارچەکە، لەگەڵماندا بن، بەڕاستی هەندێک کەس هەبوون لە باشوور و باکووری کوردستان، بەڵام کێشەکە ئەوە بوو کە دەبووایە هەموویان دانیشتووی ئەم شارە بن. هەندێک کەسمان دۆزییەوە کە خوێندکار بوون، ئێمە دەمانەوێت ئەوانەی لە گرووپەکەماندان هەموویان خوێندەوار بن، بڕوانامەیان هەبێت یان لە خوێندندا بەردەوام بن، بۆ نموونە وەکو من کە دەخوێنم. بەڵام کێشەکە ئەوە بوو کە دەبووایە دانیشتووی شارەکە بن و ئەوانەشی دانیشتووی ئێرە بوون هەموومان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن، بەڵام دڵنیابن کە ئێمە نوێنەرایەتیی هەموو کوردستان دەکەین".
لە 104 شاری هەرێمی نۆردڕاین ڤێستفاڵن، ئەنجوومەنەکانی بیانییان و یەکگرتن لە 14ی ئەیلوول هەڵدەبژێردرێن و کوردی دانیشتووی ئەم هەرێمە چاویان لەسەر ئەوەیە کە جێگەی خۆیان لەنێو ئەو ئەنجوومەنانەدا بکەنەوە.
هەر سەبارەت بەم بابەتە هەریەکە لە ئیسماعیل جاسم، چالاکڤانی هەڵبژاردن و بەرفیم جەلەن، چالاکڤانی هەڵبژاردن میوانی دیاسپۆرابوون.
لە شاری لیڤەرکوزن، کە ژمارەیەکی زۆر کورد تیایدا دەژین، لیستێکی کوردی بە ناوی "یەکبوون" لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی ئینتێگراسیۆن بەشدارە. ئیسماعیل جاسم، یەکێک لە نوێنەرانی ئەم لیستە، ئاماژەی بەوەدا کە نزیکەی 15 هەزار کورد لە لیڤەرکوزن نیشتەجێن، کە دەکاتە نزیکەی 20%ی دانیشتووانی شارەکە، ئەمە ژمارەیەکی بەرچاوە و کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر بڕیارەکانی شارەوانی.
جاسم ئاماژەی بەوەدا کاتی ئەوە هاتووە کورد لە ئەڵمانیا خۆیان نیشان بدەن و دەنگی خۆیان بگەیەننە ناوەندە سیاسییەکان، گوتیشی"ئەمجارە خۆمان نیشان دەدەین، مەڵێن هیچ نابێت، ئەمجارە هەموو کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان یەکگرتوون و دەمانەوێت پێکەوە کار بکەین". جەختی لەسەر گرنگیی یەکڕیزی و بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی کورد، لە عەلەوی و ئێزیدی و موسڵمان کردەوە.
بەرفیم چەلەن، چالاکڤانی دیکەی هەڵبژاردنە باسی لە کۆسپ و ئاستەنگەکانی بەردەم بەشداریی کورد لە هەڵبژاردنەکاندا کرد و گوتی" سەرەڕای بوونی ژمارەیەکی زۆری کورد، بەڵام دوو کێشە هەیە، یەکێکیان ئەوەیە کە زۆرێک لەوان هێشتا بە قەناعەتێکی تەواوەوە بەشداری ناکەن، دووەمیان کە گەورەترین کێشەیە، ئەویش نەبوونی یەکڕیزییە لەناو کۆمەڵە کوردییەکاندا". ئەو ئاماژەی بەوەدا کە سێ ساڵە کار بۆ یەکخستنی کۆمەڵە کوردییەکان دەکەن لە لیڤەرکوزن بەبێ جیاوازیی ئایینی و نەتەوەیی، دەشڵێت "ئێمە نامانەوێت بڵێین ئەوە کام کەسە، کام میللەتە، کام ئایینە، تەنیا دەڵێین ئێمە کوردین و دەبێت بگەینە ئەو لیستە [یەکبوون]."
هێمن عەبدوڵڵا پرسیاری ئەوەی کرد کە سوودی بەشداریی کورد لەم هەڵبژاردنانەدا چییە و بەرفیم چەلەن بە وردی وەڵامی دایەوە. ئەو ئاماژەی بە چەند خاڵێکی گرنگ کرد:
پەروەردەی کوردی: یەکێک لە یەکەمین خواستەکانیان دابینکردنی زمانی کوردییە لە قوتابخانەکاندا، لە لیڤەرکوزن سێ قوتابخانە هەیە، بەڵام هێشتا زمانی کوردی تیایدا ناخوێندرێت.
پشتیوانیی حکومەت: کاتێک کورد نوێنەریان لە ئەنجوومەنەکانی شارەوانیدا هەبێت، حکومەت ناچار دەبێت پشتیوانیی زیاتریان لێبکات و داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات.
هۆشیاریی کۆمەڵایەتی: بەشداریی لە سیاسەتدا یارمەتیی کورد دەدات زیاتر لە کۆمەڵگەی ئەڵمانی تێبگەن و خۆیان تێدا بگونجێنن.
کۆرسەکانی فێربوونی زمان: بەرفیم ئاماژەی بەوەدا کە لە لیڤەرکوزن کۆرسی فێربوونی زمانی عەرەبی و کوردی هەیە، بەڵام ژمارەی بەشداربووان لە کۆرسەکانی عەرەبی زۆر زیاترە، کە ئەمەش نیشانەی لاوازیی هۆشیاریی زمانی کوردییە.
ئیسماعیل جاسم جەختی لەسەر رۆڵی گرنگی ژنی کورد کردەوە لە سیاسەتدا و گوتی "ژنی کورد لە هەموو توانا و بوارێکدا پێشەنگن، ئێمە لە هەموو جیهان دەزانین ژنی کورد چۆن داعش و تیرۆریان تێکشکاند و لە کۆبانی و شوێنەکانی دیکە قارەمانێتییان نواند، کاتی ئەوە هاتووە مافی خۆیان وەرگرن و لە لیستی هەڵبژاردنەکاندا نوێنەرایەتییان هەبێت."
جاسم ئاماژەی بە نموونەی بێریڤان ئایماس کرد کە دەیەوێت ببێتە سەرۆکی شارەوانی کوێلن و بە شتێکی پیرۆز وەسفی کرد، ئەو باسی لەوەش کرد کە ژمارەیەکی زۆر ژنی کورد خوازیارن ببنە بەشێک لە سیاسەت، بەڵام هێشتا هەندێک کەس هەن دەیانەوێت رێگرییان لێبکەن.
هێمن عەبدوڵڵا بانگەوازێکی ئاراستەی کوردی باشووریش کرد کە لە ئەڵمانیا نیشتەجێن و رەنگە کەمتر ئاگاداریی سیاسەتی ئەڵمانیا بن و گوتی "ئەم هەڵبژاردنانە کاریگەرییان لەسەر ژیانی رۆژانەی ئێوە هەیە، دەبێت بڕۆن دەنگی خۆتان بدەن و بەشدار بن، لە لیڤەرکوزن لیستی یەکبوون هەیە، کە بە رەنگی زەرد دەستنیشان کراوە."
بەرفیم چەلەنیش روونیکردەوە کە "یەکبوون" ناوێکە بۆ ئەو لیستەی کە هەموو کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان لەخۆدەگرێت، دەڵێت"ئێمە دەمانەوێت هەموو کوردی لیڤەرکوزن و تەواوی نۆردراین ڤێستفاڵن پشتگیری لە لیستە کوردییەکان بکەن و دەنگی خۆیان بە کورد بدەن."
هونەرمەندێکی کورد لە ئەڵمانیا بە گۆرانییەکی کۆمێدی نێوبانگی دەرکردووە
مالیک سامۆ: پردێک لە نێوان کولتووری کوردی و ئەڵمانیدا
بە ستایلی کوردی و بە زمانی ئەڵمانی گۆرانییەکی لەسەر بێئیقامەیی خۆی بڵاوکردەوە، تێیدا گلەیی ئەوەیکرد کە ساڵانی زۆر چاوەڕێی کردووە و هێشتاش ئیقامەی نییە.
تەلەڤیزیۆنە بەنێوبانگەکانی ئەڵمانیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گۆرانییەکەی دەبینن و یەک بەدوای یەکدا دەیکەنە میوان، ئەمە ساڵانی زوو بوو. ئێستا مالیک ژیانێکی نوێی هەیە و بۆ یەکەمجار لە دیاسپۆرا چیرۆکی گۆرانییەکە و ژیانی خۆی دوای گۆرانییەکەتان بۆ باسدەکات.
مالیک سامۆ، هونەرمەندی دیاری کوردی رۆژئاوای کوردستان، میوانی بەرنامەی دیاسپۆرا بوو و تێیدا باسی ژیان و خەباتی هونەری خۆی لە ئەڵمانیا کرد، سامۆ کە خەڵکی گوندێکی سەر بە شاری حەسەکەیە، ئێستا لە ئەڵمانیا نیشتەجێیە و تەرخانکاری ناساندنی هونەر و کولتووری کوردییە بە جیهان، بە تایبەتی بە کۆمەڵگەی ئەڵمانی.
مالیک سامۆ بە دەربڕینێکی پڕ سۆزەوە دەست بە قسەکانی دەکات و دەڵێت "کاتێک پێت پێدەکەنم، لاڵ و بێزمان دەبم، کاتێک دەنگت دێت"، ئەم وتانە خۆشەویستی بێ سنووری ئەو بۆ هونەر و میوزیک نیشان دەدات، لە تەمەنێکی بچووکدا رووی لە ئەڵمانیا کردووە و دەستی بە خوێندن کردووە، ئەو باس لە قۆناخەکانی سەرەتای ژیانی دەکات و دەڵێت "لێرە لەڕووی زمانەوە زەحمەتییەکی زۆرم کێشا"، بەڵام ئەم سەختییانە نەبوونە رێگر لەبەردەم پەرەپێدانی بەهرەی هونەرییدا، "دڵم عەجایب ئەڤیندارە، باوەڕ بکەن حەزم لە کارەکەمە."
هونەرمەند مالیک سامۆ جەخت لە گرنگی میوزیک و میوزیکی فۆلکلۆری کوردی دەکاتەوە و بە رۆحی ئێمە ناوی دەبات، هەرچەندە بۆ ماوەی چەند ساڵێک لە ئەڵمانیا کاری هونەری لێ قەدەخەکرابوو، بەڵام خۆشەویستی ئەو بۆ میوزیک هەرگیز ساردی نەکردەوە، "زۆر چێژی لێ وەردەگرم"، ئەو بە تاسەوە باسی ئەو کاتانە دەکات کە گەنجان سازیان دەژەنی و ئەویش لە رێگەی کاسێت و شریتی کۆنەوە گوێی لە دیلان و میوزیکی کوردی دەگرت، ئەم خۆشەویستییە قووڵە بۆ میوزیک وای لێکردووە بەردەوام بێت لەسەر رێچکەی هونەری خۆی، تەنانەت لە نێو کولتوورێکی بیانیشدا.
مالیک سامۆ ئاماژەی بەوەدا تاوەکو ساڵی 2012، نە ئیقامە و نە پاسپۆرتی هەبووە، ئەمەش چەندین ئاستەنگی بۆ ژیانیان دروستکردووە، یەکێک لە بەرهەمە هەرە دیارەکانی بریتییە لە گۆرانییەک بە زمانی ئەڵمانی کە تێیدا سێ نەوەی "ich bin" (من هەم) دەردەبڕێت، "من چیرۆکی خۆم و گۆرانییەکانم گوتووە، تاوەکو هەموو کەسێک دەربارەی من بزانێت"، ئەم گۆرانییە وەک پردێک بۆ پەیوەندی نێوان کولتوورەکان، چیرۆکی ژیان و ناسنامەی ئەو دەگەیەنێتە گوێگران، هەر گۆرانی و بەیتێک کە دەیڵێیت، حیکایەت و چیرۆکێکی هەیە، مالیک سامۆ بە شانازییەوە رایگەیاند بە زمانی ئەڵمانی گۆرانی دەڵێت.
ئامانجی سەرەکی مالیک سامۆ بریتییە لە ناساندنی کولتوور و هونەری کوردی بە گەلی ئەڵمانیا، "بۆ ئەوەی ئەوانیش بیبینن"، ئەم هەوڵە تەنیا بۆ خۆی نییە، بەڵکو بۆ نەوەکانی داهاتووشە. "ئەم شتەم بۆ رۆحی منداڵەکانمان دەوێت، چونکە منداڵەکانمان لێرە زیاتر بە زمانی ئەڵمانییەوە بەستراونەتەوە"، مالیک سامۆ هیواخوازە کە لە رێگەی هونەرەکەیەوە، منداڵانی کورد لە ئەڵمانیا پەیوەندییان بە رەگ و ریشەی کولتووری خۆیانەوە بمێنێت و فێری زمان و هونەری دایک ببن.
مالیک سامۆ باس لەوە دەکات لەو ماوەیەدا کە بێ ئیقامە بوون، ژیانی ناخۆش بووە و دووری لە کەسوکاری زەحمەتی زۆری بۆ دروستکردووە، بەڵام ئەم سەختییانە وایان لێنەکردووە کە دەستبەرداری هونەرەکەی ببێت، ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە گۆرانییەکانی ئەو کاتە، گوزارشتیان لە ئێش و ئازارەکانیان دەکرد، بەڵام هاوکات خۆشی و ئومێدیشیان تێدابوو.
ئەو گۆرانییەی کە مالیک سامۆ بە ئەڵمانی گوتوویەتی، کاریگەرییەکی زۆری هەبووە و خەڵکێکی زۆر، نەک تەنیا کورد، بەڵکو ئەڵمانی و تەنانەت گەلانی ئەفریقیش گوێیان لێگرتووە، سامۆ باس لەوە دەکات کە زۆر جار لەلایەن خەڵکەوە دەوەستێنرێت و داوای سێڵفی لێدەکرێت، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە لە تیکتۆک و سۆشیاڵمیدیا گەلێک بەناوبانگە.
سەبارەت بە داهاتوو، مالیک سامۆ دەڵێت کە هەرگیز چاوەڕوانی ئەوەی نەکردووە تەلەڤزیۆنی ئەڵمانی بانگهێشتی بکات یان لە کۆنسێرتە گەورەکانی ئەڵمانیا گۆرانی بڵێت، بەڵام ئێستا ئەو شانازی دەکات کە بەشداری لەو رووداوە هونەرییانەدا دەکات و بەردەوامە لەسەر دروستکردنی کلیپ بە هەردوو زمانی کوردی و ئەڵمانی.
لە کۆتاییدا، مالیک سامۆ سوپاسی هاوکارانی و پشتگیریکەرانی دەکات، وەک هونەرمەند شەریف عومەر، وشبۆ برایم و هادی حەموود کە رۆڵێکی گرنگیان لە پەرەپێدانی هونەرەکەیدا هەبووە، ئەو باس لەوە دەکات کە خێزانەکەیان لە چوارباخی سەر بە شێخ عەبدی بوون و هونەر لە بنەماڵەکەیانەوە دەستیپێنەکردووە، بەڵکو خۆی بە بێ هیچ پێشینەیەکی هونەری، ئەم رێگایەی گرتووەتەبەر.
ئێستا مالیک سامۆ خەریکی ئامادەکردنی کلیپێکی نوێیە بە زمانی کوردی کە گۆرانییەکی دیلان خومارانییە، و بەردەوامیش دەبێت لەسەر گۆرانی گوتن بە زمانی ئەڵمانی، ئەو هیواخوازە لە رێگەی هونەرەکەیەوە پردێکی بەهێز لە نێوان کولتووری کوردی و ئەڵمانیدا دروست بکات و هەلی زیاتر بۆ ناساندنی کولتووری کوردی بە جیهان بڕەخسێنێت.

بهشی بكه لە