سوێد بەشێوەیەکی کاتی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆ ئێران رادەگرێت

حکومەتی سوێد دەیەویست لە رۆژانی داهاتوودا رۆژنامەڤانێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دیپۆرت بکاتەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئێستا ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دۆخێکی ئاڵۆزیان هەیە. بەڵام لە بڕیارێکی نوێدا کە لە کاژێرەکانی رابردوودا دەرچووە، حکومەتی سوێد دەیەوێ بەشێوەیەکی کاتی دیپۆرتکردنەوەی پەناخوازانی رەتکراوە بۆ ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان رابگرێ. فەرمانگەی کۆچبەریی سوێد لە بڕیارێکی نووسراودا بە رۆژنامەڤانە کوردەکەی گوتبوو: (تۆ نەتتوانیوە بۆمانی بسەلمێنیت کە ئەگەر بگەڕێندرێیتەوە ئێران بەهۆی بۆچوونی سیاسییەوە دەگیرێی و دادگایی دەکرێی). لاوان محەممەدی ساڵی 2019 چووەتە سوێد. دواتر لەوێ مافی مانەوەی کاتیی بۆ کار وەرگرتووە و سوێد دەیەوێ دیپۆرتی بکاتەوە. ئەمەش میدیا و یەکێتیی رۆژنامەڤانانی سوێدی نیگەران کردووە. کوردۆ باکسی، رۆژنامەڤانی ناسراوی کوردستانی و سوێدی یەکێکە لەو دەنگە بەرزانەی نێو میدیای سوێد کە لەمڕۆژانەدا لەسەر ئەو هەوڵەی حکومەتی سوێد هاتە دەنگ. بە دیاسپۆرای، رایگەیاند کە هێشتا مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی رۆژنامەڤانانی کورد لە سوێد هەیە، چونکە بڕیاری راگرتنی دیپۆرتکردنەوەکان کاتییە و ماوەکەی دیار نییە.
بە گوتەی باکسی، یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی پەنابەران لە سوێد ئەوەیە کە بەهۆی گۆڕانکاری لە یاساکاندا، ناتوانن لەبری مافی پەنابەری، داوای مافی مانەوە لەسەر بنەمای کار بکەن. ئاماژەی بەوەش کرد کە پارتە سوێدییەکان، بەتایبەتی راستڕەوەکان، لە پێشبڕکێدان بۆ دەرکردنی زۆرترین ژمارەی پەنابەران و ئەمەش وایکردووە بۆ یەکەمجار ژمارەی ئەو کەسانەی سوێد جێدەهێڵن، زیاتر بێت لەوانەی دێنە نێوی. بەپێی گوتەکانی باکسی، 8 رۆژنامەڤانی کوردی چالاک مەترسیی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ئێران لەسەرە، 5 کەسیان لە کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنیی کوردی کار دەکەن و دۆخیان سەختە. بۆیە، داوای لە کوردانی سوێد کرد دەنگ بەو پارتانە نەدەن کە رۆڵیان لە دەرکردنی بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی رۆژنامەڤاناندا هەیە.
ئەمە لە سوێد بوو، لێرە لە ئەڵمانیا ئەلێکساندەر دۆبرینت، وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند حکومەتەکەی ئامادە نییە بڕیارێکی هاوشێوە و گشتگیر بۆ راگرتنی دیپۆرتکردنەوەی پەناخوازانی رەتکراوە بۆ ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەربکات. بەگوتەی ئەو وەزیرە بەرژەوەندیی ئەڵمانیا لەوەدایە کە، وەک ئەو ناویان دەهێنێ،"تاوانباران" دیپۆرت بکرێنەوە و نابێ راگرتنی دیپۆرت ببێتە دەرفەتێک بۆ دەربازبوونی تاوانباران لە سزا.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی 2025 تەنیا 5 کەس بۆ ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دیپۆرت کراونەتەوە. گوتەکانی وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا لەکاتێکدایە کە هەندێک لە ویلایەتەکانی ئەڵمانیا و پارتی سۆسیال دیموکرات (کە بەشدارە لە حکومەتدا)، داوای راگرتنی دەستبەجێی دیپۆرتکردنەوە بۆ ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن. ئەویش بەهۆی مەترسییەکانی سەر ژیانی مرۆڤ لەو وڵاتەدا.
ساڵی رابردوو هەژدە هەزار کورد داوای مافی پەنابەریان لە ئەڵمانیا کردووە
رەنگە پێتان سەیربێ، بەڵام ئەمساڵ لە ئەڵمانیا کەسێک لە وڵاتی بورکینا فاسۆری ئەفریقاوە هاتووە و گوتوویەتی کوردم و مافی پەنابەریشی وەرگرتووە. ئەمە لەو داتا فەرمییانەدا دەردەکەوێ کە هاوکارمان زنار شینۆ بەتایبەت بۆ بەرنامەی دیاسپۆرا وەریگرتوون. فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا (BAMF)، لە وەڵامی پرسیاری زناردا، ئاماری پەناخوازانی کوردی لە ساڵی 2025دا ئاشکرا کردووە. بەپێی ئامارەکان، 18,748 کورد داواکاریی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا پێشکێش کردووە، کە زۆرترینیان خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بوون و 7,848 داواکارییان پێشکەشکردووە. بەپێی زانیارییەکان، دوای رۆژئاوای کوردستان، زۆرترین داواکاری لەلایەن کوردی باکووری کوردستانەوە بووە بە 7,753 داواکاری، دوای ئەوانیش کوردی باشووری کوردستان بە 2,612 و رۆژهەڵاتی کوردستان بە 423 لە پلەی سێیەم و چوارەمدان. ئەو داتا تایبەتانە بە بەرنامەی دیاسپۆرا دەریشیدەخەن کە لە وڵاتانی دیکەشەوە کورد گەیشتوونەتە ئەڵمانیا، لەوانە 33 کەس لە ئەرمینیاوە، 13 کەس لە جۆرجیاوە، 8 کەس لە رووسیاوە و چەند حاڵەتێکیش لە کەنەدا، جەزائیر و مەغریبەوە بووە. هەروەها کوردێکیش لە وڵاتی بورکینافاسۆی قارەی ئەفریقاوە هاتووەتە ئەڵمانیا و گوتوویەتی کوردە و مافی پەنابەریشى وەرگرتووە.
نەتەوە یەکگرتووەکان رەخنە لە سیاسەتی بەریتانیا دژ بە پەنابەران دەگرێت
لە سەرەتای ئەم مانگەوە د. بەرهەم ساڵح وەکو کۆمیساری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان UNHCR دەستبەکار بووە. لە راپۆرتێکدا کە رۆژێک بەر لە دەستبەکاربوونی لەلایەن کۆمیساریاکەدا ئامادەکراوە (واتە پێش ئەو بووە) و ئەمڕۆژانە بڵاوبووەتەوە، باسی ئەو گۆڕانکارییانە دەکات کە بەمدواییانە بەریتانیا لە سیاسەتی کۆچبەریی خۆیدا کردوونی. ئەو گۆڕانکارییانە گوشاری گەورەیان لەسەر کۆچبەران و لەنێویشیاندا ژمارەیەکی زۆر کۆچبەری کوردی بەریتانیا دروستکردووە. ئەو گۆڕانکارییانە پەنابەرانیش دەگرێتەوە و ئەمەش دامەزراوەکەی نەتەوە یەکگرتووەکانی نیگەران کردووە. بۆنموونە پەنابەرانیش وەکو کۆچبەرانی دیکە مافی مانەوەی کاتییان دەکرێتە دوو ساڵ و نیو. هەروەها دەبێ بە بەردەوامی ئیقامەکەیان هەڵبسەنگێندرێتەوە و بڕیار بدرێ کە نوێ دەکرێتەوە یان نا. واتە ئیقامەی هەمیشەیی نادرێ. UNHCR پێیوایە ئەمە نادڵنیایی و ناسەقامگیری و تەنانەت کێشەی ئیداریش دروستدەکات بۆ کۆچبەران و وڵاتی بەریتانیاش. هەروەها ئیقامەی کاتی وادەکات خۆگونجاندن بەزەحمەتتر ببێ و دەستکەوتنی خانوو و کاریش ئاسان نەبێ. جگە لەوەش بڕیاردان لەسەر ئەو هەموو کەیسانە کێشە بۆ هۆم ئۆفیس (واتە وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا) دروستدەکات. هەروەها بەهۆی ئەوەی هێنانی خێزان بۆ ئەوانەی وەکو پەنابەر وەرگیراون وەکو ئەوانی لێکراوە کە وەکو کۆچبەر هاتوونەتە بەریتانیا، وادەکات ئەوانەی مەترسییان لەسەرە و زەحمەتی بۆ هێنانی کەسوکاریان دروستدەکرێ، بیر لە رێگەی قاچاخ بکەنەوە. ئەمەش وەکو نەتەوە یەکگرتووەکان دەیڵێ بەپێچەوانەی مادەی 8ی رێککەوتننامەی ئەوروپایە بۆ مافەکانی مرۆڤ. هەروەها بۆ ئەوانەیش کە داوای پێداچوونە بە کەیسەکانیان دەکەن (لەنێو کوردی بەریتانیا بە ئەپیل ناسراوە) ئەوانەش کێشەی گەورەیان بۆ دروستبووە. چونکە ئێستا زووتر بڕیار لەسەر کەیسەکان دەدرێ و ئەوەش ریسکی بڕیاردانی هەڵە زیاد دەکات. چونکە وەک دامەزراوەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ نیوەی ئەوانەی داوای ئەپیل دەکەن، بە بڕیاری دادگا مافی مانەوە وەردەگرن.
لە شاری بەرلین ئێوارەی کولتووری کوردی بەڕێوەدەچێت
سبەی (ئێوارەی کولتووریی کوردی) لە بەرلین سازدەکرێ. وەک رێکخەرانی ئێوارەکە بۆ دیاسپۆرایان باسکردووە، 40 کەسایەتیی ئەڵمانی و ئەوروپیی دیکەش بانگهێشتکراون و زانیارییان لەسەر کولتووری کوردی دەدرێتێ. شەهریار مورادی و شیرین شاهین سەرپەرشتیاری چالاکییەکەن و ڕێکخراوی خوەبوون ئۆرگانیزەیان کردووە، شەهریار دەڵێ لە بۆنەکەی سبەی ئێوارەی بەرلیندا جگە لەوەی خواردنی کوردی هەیە، میوزیکی کوردی و پانێل و گەنگەشەش دەربارەی کولتووری کوردی دەکرێ. هەر لەو ئێوارەیەدا باسی دۆخی ئەمدواییە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و حەلەب دەکرێ. ئەوەی پێیخۆشە بچێ دەتوانێ بچێتە (مێرینگدام ژمارە 20 لە بەرلین).
دێمە سەر چالاکیی دووەم، لەم هەفتەیەوە لە شاری لەندەن لە (ئارکۆلا تیەتر) شانۆگەرییەک بە سپۆنسەریی تۆڕی میدیایی رووداو پێشکەش دەکرێ. شانۆگەرییەکە ناوی (کەناراوی تەنا یان بە ئینگلیزی سەیڤ هێیڤن)ە و باسی ئەوکاتە دەکات کە ساڵی 1991 خەڵکی باشووری کوردستان دژی سەدام راپەڕین و زۆنێکی ئارامیان لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و هاوپەیمانانیانەوە بۆ دروستکرا.
ئینجا رۆژی دواتر، واتە بیستی مانگ، لە هوتێل شراتۆن پارک لەینی لەندەن دامەزراوەی کوردس فۆ لەیبە کۆبوونەوەیەک بۆ کوردە کاریگەرەکانی نێو سیاسەت و جڤاکی بەریتانیا و وەزیران و پەرلەمانتارانی سەر بە پارتی کرێکاران (لەیبە)ی حوکمڕان رێکدەخات. بڕیاروایە لەو کۆبوونەوەیەدا هەندێک نموونەی سەرکەوتوویی کوردی بەریتانیا نمایش بکرێن. ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لەنێو میدیای بەریتانیدا زۆرتر ناوی کورد لەگەڵ تاوان و سەرپێچی یاسایی لە کۆمەڵگەی بەریتانیدا دەهات.
ئەکادیمییەکانی کورد لە دیاسپۆرا هاوکاری بۆ هاونیشتمانییانی کورد لە حەلەب کۆدەکەنەوە
دەچمە ڤیەننا. لەوێ د. کاروان سنجاری لەگەڵمە. یەکێک لە ئەکادیمییە کوردە سەرکەوتووەکان کە دکتۆرای لە بواری نەوتدا هەیە. پێکەوە باسی خێر و بێری نەوت ناکەین، بەڵکو باسی دەرهاویشتەکانی سووتانی کوردستان و کورد بەهۆی نەوتەوە دەکەین! د. کاروان و ژمارەیەکی زۆر لە ئەکادیمییەکانی کورد لە دیاسپۆرا دەستپێشخەرییەکیان کردووە بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ هاونیشتمانییانی کورد لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب. دکتۆر کاروان، رایگەیاند، هەماهەنگییەک لەنێوان خوێندکاران و مامۆستایانی کوردی دەرەوەی وڵات لەگەڵ زانکۆی راپەڕین و زانکۆکانی رۆژئاوای کوردستان دروستکراوە، ئامانجی هەماهەنگییەکە کۆکردنەوە و گەیاندنی هاوکارییە بۆ دانیشتووانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە. دکتۆر کاروان، ئاماژەی بەوەش کرد، هەوڵدەدەن پشتیوانیی ئەکادیمی بۆ زانکۆی رۆژئاوای کوردستانیش دابین بکەن.
لە گەراجی ماڵەوە دەستیپێکرد و ئێستا قەنەفە دەفرۆشێتە گشت بەریتانیا
بۆخۆی لە کوردستان بەرگدروویەکی ناسراو بووە. خەڵکی کۆیەیە و نزیکەی سێ دەیەیە هاتووەتە بەریتانیا. رەوەند جەمال لە بەریتانیا خۆی فێری دیزاینی قەنەفە دەکات. دوایی لە گەراجی ماڵەکەی خۆیەوە و لە سفرەوە دەست بە دروستکردنی قەنەفە دەکات. ئێستا کارگەیەکی گەورەی هەیە و بەرهەمەکانی بۆ سەرتاسەری بەریتانیا دەنێرێ. ئەو دەڵێ هەرچەندە کورد لە بەریتانیا بزنسی زۆریان هەن، بەڵام کێشەی گەورەیان ئەوەیە لە یاساکانی ژمێریاری شارەزا نین و ئەمەش کێشەیان بۆ سازدەکات. هەروەها دەڵێ هەرچییەکم هەیە بەهۆی پشتیوانیی هاوژینە پۆڵەندییەکەمەوەیە.
دەقی گفتوگۆی هێمن عەبدوڵڵاو رەوەند جەمال:
رەوەند جەمال، باسی چیرۆکی ژیانی خۆی دەکات دوای ئەوەی بۆ بەدەستهێنانی بەختەوەری کۆچی بۆ دەرەوەی وڵات کردووە. ئەو دەڵێت، سەرەڕای ناخۆشییەکانی رێگەکە، گەیشتنی بەو وڵاتە ئاسان بووە و لە سەرەتادا، لە دەوروبەری ساڵانی 2001 و 2002، ژمارەی کورد لەوێ زۆر کەم بووە و ئاواتی خواستووە گوێی لە زمانی کوردی بێت. سەرەتا وەکو خەیات دەستی بە کارکردووە و دوای ساڵێک دوکانی تایبەت بە خۆی کردووەتەوە. بۆ ماوەی نزیکەی 8 ساڵ لە کارەکەیدا سەرکەوتوو بووە و ژمارەی کارمەندەکانی لە 1 کەسەوە بۆ 6 کەس زیاد کردووە. دواتر بۆ ماوەیەک وازی لە کارەکەی هێناوە و لە کۆمپانیایەک لە شاری ستراتفۆرد دەستی بە کار کردووەتەوە. بەهۆی شارەزایی زۆری لە کاری بەرگدروویدا، دوای 3 مانگ وەکو دیزاینەر دامەزراوە و کاری دروستکردنی قەنەفەی پێ سپێردراوە، کە بە گوتەی خۆی، لە دروستکردنی جلوبەرگ ئاسانتر بووە.
لە ساڵی 2016، جارێکی دیکە لە سفرەوە دەستی پێکردووەتەوە، بەڵام ئەمجارە بە پاڵپشتییەکی گەورەی هاوژینە پۆڵەندییەکەی. پێکەوە توانیویانە خانوو بکڕن و پێشبکەون، ئەو جەخت لەوە دەکاتەوە کە هاوژینەکەی رۆڵێکی گرنگی لە سەرکەوتنەکانیدا هەبووە، بەتایبەتی لە کاتی کردنەوەی دوکانە نوێیەکەیدا، دوای تەواوبوونی کاری خۆی، یارمەتیی داوە لە هەڵگرتنی قەنەفە قورسەکان و بژێوی ماڵەوەی دابین کردووە. هەروەها دەڵێت: "بەبێ ئەو پاڵپشتییە سەرکەوتوو نەدەبووم."
رەوەند، خاوەنی کارگەی دروستکردنی قەنەفە لە بەریتانیا، باسی لە چیرۆکی دەستپێکردن و گەشەکردنی کارەکەی کرد. بە گوتەی ئەو، سەرەتا کارەکەی بچووک بووە و تەنیا بۆ بژێوی ژیانی خۆی بووە، بەڵام وردە وردە کارەکەی فراوان کردووە و کرێکاری زیاتری دامەزراندووە. ئەو باوەڕی وایە کارکردن وەکو فێربوون وایە و کۆتاییی نییە و وەستان تێیدا دەبێتە هۆی شکست.
بە گوتەی رەوەند، رەزامەندیی کڕیارەکان هۆکاری سەرەکیی گەورەبوونی کارەکەی بووە، چونکە کڕیارەکان کارەکەیان ناساندووە. دواتر کارەکەی بۆ نزیکەی 25 کارمەند فراوان بووە و ئێستا بووەتە کۆمپانیایەک و پلانیان هەیە کۆمپانیایەکی دیکەش دابمەزرێنن. هەموو بەشەکانی بەرهەمەکانیان، لە دارتاشی و دیزاینەوە تاوەکو دوورین و رووپۆشکردن، لەلایەن خۆیانەوە دروست دەکرێن.
یەکێک لە گەورەترین دەستکەوتەکانیان، بەشداریکردنیان بوو وەکو یەکەم پیشەوەری کورد لە "پێشانگای مۆبیلیاتی بەریتانیا". رەوەند ئاماژەی بەوە کرد کە لە ساڵی 2011ـەوە سەردانی ئەو پێشانگایەی کردووە و هەرگیز کوردی تێدا نەبینیوە. دیزاینەکانیان رەچاوی خواستی کڕیارانی کورد، خەڵکی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بەریتانییەکانی کردووە.
لە کۆتاییدا، ئەو خاوەنکارە کوردەی بەریتانیا باسی یەکێک لە کارمەندەکانی بە ناوی عەلی جەمال کرد، کە وەکو کرێکارێک دەستی پێکردووە، بەڵام ئێستا بووەتە بەڕێوەبەری کارەکەی و وەکو ئەندامێکی خێزانەکەی سەیری دەکات. بەپێی گوتەی خاوەنی کارگەکە، کۆمپانیاکەیان ئێستا 22 کارمەندی هەیە و ئەگەری زیادبوونیشی هەیە.
هاوکار، یەکێکە لە کرێکارەکانی ئەو کارگەیەو لە ساڵی 2021ـەوە لە بەریتانیایە، باسی ئەزموونی کارکردنی خۆی کرد و گوتی، سەرەتا وەکو خەیات دەستی بە کار کردووە و دواتر لە ساڵی 2022ـەوە لێرە کار دەکات و لەو بوارەدا شارەزایی پەیدا کردووە.
عەلی جەمال، ئاماژەی بەوەش کرد کە لە شوێنی کارەکەیدا کرێکاری کورد، ئەفریقی و سۆماڵی پێکەوە کار دەکەن و کرێکاری کوردی بە زیرەک و کارامە ناوبرد.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەدا، ئامۆژگاری ئەو کۆچبەرە نوێیانە کرا کە لە بەریتانیا نیشتەجێن، بەتایبەتی ئەو گەنجانەی زانیارییان لەبارەی یاساکانی کارکردنەوە نییە. جەخت لە گرنگیی کارکردنی یاسایی کرایەوە و روونکرایەوە، ئەوانەی مافی کارکردنیان هەیە، دەرفەتی زۆریان لەبەردەستە، بەڵام ئەوانەی ئەو مافەیان نییە، باشترە چاوەڕێ بکەن، چونکە کارکردنی نایاسایی (ڕەش) ئەگەری سزای قورسی بۆ کرێکار و خاوەنکارەکەشی هەیە.
دووەم رۆمانی حەلیم یوسف بە زمانی ئەڵمانی بڵاودەبێتەوە
حەلیم یوسف، نووسەری دیاری خەڵکی رۆژئاوای کوردستان، دوای 25 ساڵ ژیان لە ئەڵمانیا، دووەم رۆمانی خۆی بە زمانی ئەڵمانی بڵاوکردەوە.
رۆمانەکە لە بنەڕەتدا بە ناونیشانی "فڕین بە باڵی شکاوەوە" بوو، بەڵام دەزگای بڵاوکردنەوە ئەڵمانییەکە ناونیشانەکەی گۆڕی بۆ ناونیشانی لاوەکیی کتێبەکە کە "خۆشەویستی لەبەر ئاڵا تاریکەکان" بوو، چونکە پێیان وابوو بۆ خوێنەری ئەڵمانی گونجاوترە.
حەلیم یوسف، جەختی لە گرنگیی وەرگێڕان کردەوە و رایگەیاند، وەرگێڕان ئەدەب لە چوارچێوەی هەرێمییەوە دەکاتە ئەدەبێکی جیهانی. بە بڕوای ئەو، ئەگەر بەرهەمەکان وەرنەگێڕدرێن، لە سنووری خۆیاندا دەمێننەوە و لەبیر دەکرێن. بەرهەمەکانی حەلیم یوسف پێشتر بۆ زمانەکانی عەرەبی، تورکی، فارسی و ئینگلیزی وەرگێڕدراون.
ئەلیزابێت رۆیتز، کە رۆمانەکەی لە کوردییەوە بۆ ئەڵمانی وەرگێڕاوە، رایگەیاند، چیرۆکەکە بۆی سەرنجڕاکێش بووە، چونکە تێکەڵەیەک بووە لەو شتانەی کە دەیانناسێت و ئەو شتانەی کە بۆی نامۆ بوون.
ئەلیزابێت گوتیشی، کە بەڕادەیەک کەوتۆتە ژێر کاریگەری کاراکتەرو چیرۆکەکانی ڕۆمانەکە لەگەڵ کاراکتەرەکان ئازاری چەشتوەو، چەند جارێک نەیتوانیوە لە وەرگێڕان بەردەوامبێت و وازیلێهێناوە بەڵام دواتر دەستیپێکردۆتەوە.
حەلیم یووسف لە گفتوگۆکەیدا لەگەڵ زنار شینۆ، باسی رۆڵی زیرەکیی دەستکردو نووسین و ژیانی تاراوگەی کردو رایگەیاند کە ئەزموون و ژیانی کوردانی دەرەوەی وڵات، بەتایبەتی لە ئەوروپا، کەرەستەیەکی زۆر دەوڵەمەندە بۆ ئەدەب. بە گوتەی ئەو، پێویستە نووسەرانی دیاسپۆرا تەنیا لەبارەی ژێردەستەیی و ستەمکاری لە وڵات نەنووسن، بەڵکو ئەو سەختی و رووداوانەی کورد لە تاراوگەدا پێیاندا تێدەپەڕێت، بیکەنە بابەتی بەرهەمەکانیان. روونیشیکردەوە کە بەم شێوەیە، هەم ناوەڕۆکی ئەدەبی کوردی دەوڵەمەندتر دەبێت و هەمیش ئاسۆی بینینی نووسەران فراوانتر دەبێت.
ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە باسی خۆشەویستیی نیشتمان، بەرخودانی پاراستنی خاک و خەونەکانی شەڕڤانە گەنجەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکات.

بهشی بكه لە