بەشێکی خۆپیشاندانەکان تووندوتیژیان لێکەوتۆتەوە

کوردانی دیاسپۆرا لە زۆربەی شارەکانی ئەورووپا و ئەمریکا خۆپیشاندانیان بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان رێکخست و داوایان لە ناوەندە بڕیاربەدەستەکان کرد کە هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر کۆبانێ، حەسەکە و قامشلۆ رابگیرێت. خۆپیشاندەران، کوردانی هەموو بەشەکانی کوردستانیان لەخۆگرتبوو، داوای یەکڕیزیی گەلی کوردیان دەکرد.
بێریڤان ئایماز، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی نۆرد راین ڤێستفاڵنی ئەڵمانیا، بە رووداوی راگەیاند، پێویستە ئاماژەیەکی روون بدرێت کە پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی راگوزەری سووریا بێ مەرج نین. جەختی کردەوە دەبێت مەرجەکان پاراستنی ئاسایش و ئازادیی هەموو پێکهاتەکانی سووریا بێت، بەتایبەتی دوای هێرشکردنە سەر عەلەوی، درووز و ئێستاش کوردەکان، و داوای کرد ئەڵمانیا هەڵوێستێکی روونی هەبێت.
زۆربەی خۆپیشاندانەکان لەژێر پارێزگاریی پۆلیسی ئەورووپادا بە شێوەیەکی ئاشتیانە بەڕێوەچوون، هەرچەندە لە هەندێک شوێن گرژی و توندوتیژی لێکەوتەوە. میدیا و سۆشیاڵ میدیا لە فەرەنسا و ئەڵمانیا گرنگییان بە چەند رووداوێکی نەخوازراو دا، وەکو سووتاندنی ئۆتۆمبێلێک لە پاریس و چێشتخانەیەک لە ئەڵمانیا، کە پرسیاری ئەوەی دروست کرد چۆن دەکرێت ئەم جووڵە بەهێزەی دیاسپۆرا زیان بە ناوبانگی کورد و دۆزی رۆژئاوا نەگەیەنێت.
ژیان عومەر، پەرلەمانتار لە بەرلین، رایگەیاند کە خۆپیشاندانەکانی کوردانی ئەوروپا کاریگەرییان لەسەر پەرلەمانی ئەوروپا و هەرێمەکانی ئەڵمانیا هەبووە و پەرلەمانی بەرلین رۆژی پێنجشەممە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هێرشەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان کۆدەبێتەوە.
هەروەها داوای لە خۆپیشاندەران کرد لەرێگەی پەرلەمانتارانی ناوچەکانیان داواکارییەکانیان بگەیێنن.
رۆژ خەلەف، پارێزەر لە ئەڵمانیا، داوای لە خۆپیشاندەران کرد پابەندی یاساکانی وڵاتانی نیشتەجێبوونیان بن و خۆیان لە توندوتیژی بپارێزن، چونکە ئەم رەفتارانە زیان بە داواکارییە رەواکانیان و ناوبانگی کورد دەگەیێنێت. وەکو نموونەش ئاماژەی بە هێرشکردنە سەر چێشتخانەیەکی سووری لە دۆرتمۆند کرد و جەختی کردەوە کە پێویستە پابەندی بڕیارەکانی پۆلیس بن.
سامان حەسەن، کوردێکی هۆڵەندایەو بەڕێوەبەری باڵای پۆلیسە لە هۆڵەندا، رایگەیاند کە مافی خۆپیشاندان لە هۆڵەندا پارێزراوە، بەڵام رێکار و رێنوێنیی خۆی هەیە. ئەو باسی لەوە کرد کە پێویستە 48 کاژێر پێشتر مۆڵەت لە پارێزگا وەربگیرێت و زانیاری دەربارەی رێکخەران و ژمارەی بەشداربووان بدرێتە پۆلیس بۆ دابینکردنی ئاسایش. سامان حەسەن هۆشداریدا کە ئەنجامدانی توندوتیژی دەبێتە هۆی ئەوەی میدیای ئەوروپی لەبری گرنگیدان بە دۆزی رۆژئاوا، سەرنجی بخاتە سەر توندوتیژییەکان، ئەمەش زیان بە پەیامی سەرەکیی خۆپیشاندانەکان دەگەیێنێت.
گرووپێک بە ناوی لیژنەکانی رۆژئاوا هەڕەشە لە بەرپرسانی سوێد دەکەن
نموونەی یەکێک لەو کارانەی کە زیانی بە دەنگی کورد گەیاندووە و دەبێ خۆی لێ لابدرێ ئەمەیە کە بۆتانی باسدەکەم. لە سوێد خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە رۆژئاوای کوردستان هەبووە، پەرلەمانتاری کوردستانی و سوێدی (لاوین رێدار)، کە خەڵکی کەرکووکە و زۆر پشتیوانی لە دیاسپۆرای کوردی دەکات، چووە بەشداریی تێدا کردووە. دواتر هەندێک کەس چوون هەڕەشەیان لە وەزیری هاوکارییە مرۆییەکان و وەزیری کۆچبەرانی سوێد کردووە. ئەویش بەوەی بووکەڵەیەکی هەڕەشەئامێزیان لەپێش ماڵی بنیامین دووسای، وەزیری هاوکارییە مرۆییەکان داناوە. ئینجا سەبەتەیەکی سێویشیان بە وێنەی کابرایەکی ناسراوی تاوانکاری سەردەمی نازییەکان لەپێش ماڵی یۆهان فۆرشیل، وەزیری کۆچبەرانی سوێد، داناوە. دەگوترێ (بەڵام پێشتڕاست نەکراوەتەوە) گرووپێکی کوردی ئەوەیان کردووە کە ناویان (لیژنەکانی رۆژئاوا)یە. ئێستا دەزگای هەواڵگریی سوێد و پۆلیس خەریکی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە. لە میدیا و نێوەندە سیاسییەکانیش گوشاریان هێناوەتە سەر لاوین رێداری پەرلەمانتار. دەڵێن ئەو خۆپیشاندانەی ئەو بەشداریی تێداکردووە، کەسە هەڕەشەکارەکان لە وەزیرە سوێدییەکان رێکیانخستووە. لاوین ئەوەی رەتکردووەتەوە. ئەو دەڵێ نەیزانیوە کێ خۆپیشاندانەکەی رێکخستووە، بە رێکەوت بەوێدا تێپەڕیوە و چووە بەشداریی لە خۆپیشاندانەکەدا کردووە. رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە دەڵێن هیچ گرووپێک بەناوی (لیژنەکانی رۆژئاوا) پەیوەندییان بە رێکخستنی خۆپیشاندانەکەوە نەبووە، بەڵام لێکۆڵینەوە بەردەوامن. بەم هەڵەیەش زیان لە نێوبانگی کورد و ئامانجی خۆپیشاندانەکان لە سوێد دراوە.
لە سوێد پەرلەمانتارێکی کورد دەربارەی رۆژئاوا پرسیار لە وەزیری دەرەوە دەکات
بەڵام شتێکی جیاواز و کاریگەری دیکەتان هەر لە سوێدەوە بۆ باسدەکەم. پەرلەمانتاری کورد قادر کاسیرگا بە نووسراو پرسیاری لە وەزیری دەرەوەی سوێد کردووە کە چۆن سوێد پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ حکومەتی ئێستای سووریا مەرجدار دەکات بەوەی رێز لە مافی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی سووریا بگرێ؟ ئەو پەرلەمانتارە دەقی وەڵامەکەی ماریا مالمەر، وەزیری دەرەوەی سوێدی بەتایبەت بۆ بەرنامەی دیاسپۆرا ناردووە. لە وەڵامەکەدا وەزیرەکە دەڵێ: لەوەتەی رژێمی ئەسەد رووخاوە، حکومەتی سوێد پێداگیریی لەسەر گرنگیی سەلامەتیی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی سوێد کردووە. سوێد گوتوویەتی دەبێ مافە مرۆییەکانی ئەو پێکهاتانە پارێزراوبن. وەزیرەکە دەڵێ لە چوارچێوەی یەکێتیی ئەوروپاش ئیشیان بۆ ئەمە کردووە. خانم مالمەر لە بەشێکی دیکەی وەڵامەکەیدا بۆ پەرلەمانتارە کوردەکە دەڵێ حکومەتەکەی پێی گرنگە کە ئەو ئاگربەستەی ئێستا هەیە بەردەوام بێ و رێککەوتنەکان جێبەجێ بکرێن. بەڵام دەشڵێ ئەوانەی تاوانیان کردووە دەبێ لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێ.
سوێد یەکێک بووە لەو وڵاتانەی لە ساڵانی رابردوودا زۆرترین پشتیوانیی مرۆیی و تەنانەت سیاسیشی لە رۆژئاوای کوردستان کردووە. دوای ئەندامبوونی لە ناتۆ ئەمە کەمیکردووە، بەڵام هێشتاش لەسەر ئاستی یەکێتیی ئەوروپا وڵاتێکە کاریگەریی گەورەی هەیە.
خوێندکارانی کورد نامەیەکی کراوە دەدەنە پەرلەمانی هۆڵەندا
لە هۆڵەنداش گرووپێکی خوێندکاری کورد هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆئەوەی دەنگی رۆژئاوای کوردستان بگەیەننە دێنهاخ. زەردەشت محەممەد، کە خوێندکارە لە زانکۆی ئەمستردام و ئەندامی گرووپەکەیە، بە دیاسپۆرای گوت نامەیەکیان لەسەر رۆژئاوا داوەتە پەرلەمانی هۆڵەندا. نامەکە 3,000 کەس واژۆیان کردووە. ئەمڕۆش دیبەیتێکی تایبەت لە پەرلەمانی هۆڵەندا بە ئامادەبوونی تیمی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە لەسەر دۆخی ئێستای سووریا کرا. زەردەشت دەڵێ هەفتەی داهاتووش دانیشتنیان لەگەڵ پەرلەمان هەیە. دەشڵێ هەوڵدەدەن دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی هۆڵەندا تەنیا لەسەر رۆژئاوای کوردستان بکرێت.
کاریگەریی دەروونی رووداوەکانی رۆژئاوا لەسەر دیاسپۆرانشینان
د. سنوور حاجی کانەبی، راوێژکاری باڵای دەروونی لە یۆرکشایەری بەریتانیا، رایگەیاند کە هێرشەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان بوونەتە هۆکاری شۆکی دەروونی بۆ زۆرێک لە کوردانی دیاسپۆرا و کێشەی تووڕەیی و کەمخەویان بۆ دروستکردوون، بۆیە پێویستە ئاگاداری تەندروستیی دەروونیان بن.
بەگوێرەی قسەکانی ئەو پزیشکە دەروونییە، ئەو کەسانەی لەژێر فشاری دەروونیی زۆردان، باشترە زیاتر سەیری بابەتە ئەرێنییەکان لە سۆشیاڵ میدیا بکەن و بینینی بابەتی نەرێنی کەمبکەنەوە، چونکە زیانی بۆ تەندروستیی دەروونیان دەبێت.
دکتۆر سنوور هۆشداریدا لەوەی پەنا بۆ خواردنەوەی ئەلکحول نەبرێت و گوتی: "بەشێک لە خەڵک وەکو چارەسەری کەمخەوی پەنای بۆ دەبەن، بەڵام ئەلکحول کێشە دەروونییەکان قووڵتر دەکاتەوە."
بەنمایشی جلوبەرگ لە هۆڵەندا پشتیوانی لە رۆژئاوا دەکرێت
بڕیار بوو فاشن شۆیەکی سەرنجڕاکێش بە بەشداریی دیزاینەرانی کوردی دانیشتووی دیاسپۆرا لە هۆڵەندا بەڕێوەبچێت، بەڵام رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان ئەجێندای شۆکەیان گۆڕی.
مەسعوود تەحلۆ، دیزاینەر و یەکێک لە رێکخەرانی شۆکەیە، رایگەیاند کە بەهۆی رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستانەوە پلانی نمایشەکەیان گۆڕیوە و نمایشی جلوبەرگەکان پەیامی پشتیوانی بۆ رۆژئاوای کوردستان هەڵدەگرن.
دارین موراد، نمایشکاری جلوبەرگەو بەشداریی لە نمایشەکەدا کردووە، باسی لەوە کرد کە بابەتی کەزی بووەتە ترێندێکی جیهانی و جگە لە کچ و ژنانی کورد، ژنانی جیهانیش بۆ پشتیوانی لە شەڕڤانانی ژن کەزییان دەبەست.

بهشی بكه لە