ئەڵمانیا تۆمەتبارێکی کوشتنی باوک و خوشکەکەی دادگایی دەکات
دادگاییکردنی کوردێکی دانیشتووی ئەڵمانیا بە ناوی کەریم ئا.، کە تەمەنی 36 ساڵە، بە تۆمەتی کوشتنی باوک و خوشکەکەی دەستیپێکرد. هاوینی ڕابردوو، کەریم لە ئەڵمانیاوە گەشتی کردبووەوە کوردستان بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە.
کێشەکە لە نێوان خوشکەکەی، شیرین و براکەی شڤان، لە کوردستان دروست دەبێت. باوکیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە چووەتەوە کوردستان و پشتیوانیی کچەکەی کردبوو، کە بەهۆیەوە شڤان دەستگیردەکرێت. لە بەرامبەردا، کەریم بۆ پشتیوانیکردن لە براکەی گەڕاوەتەوە.
شەوی 20ی تەممووزی 2025، باوک و خوشکەکەی لە ماڵەکەیان لە کۆمەڵگەی مهەتێ لە شێخان کوژران. رۆژی دواتر، پۆلیسی ئەڵمانیا کەریمی لە فڕۆکەخانەی نورنبێرگ دەستگیر کرد، دوای ئەوەی دایکی سکاڵای لەسەر تۆمار کرد و بە کوشتنی هاوژین و کچەکەی تۆمەتباری کرد.
یۆناس هاینزڵمایەر، داواکاری گشتی لە دادگای ئانسباخ ڕایگەیاند کە لە مۆبایلەکەی کەریمدا بەڵگەی بەهێزیان دۆزیوەتەوە، وەک وێنە و ڤیدیۆی چەک و مەشقی نیشانەشکێنی. لە بەرامبەردا، کەریم تۆمەتەکانی ڕەتکردووەتەوە و پارێزەرەکەی، ڤۆڵفگانگ شتاودینگەر، دەڵێت کەریم تەنیا بۆ نێوەندگیری چووەتەوە. چاوەڕوان دەکرێت دادگا تا کۆتایی مانگی داهاتوو بڕیار لەسەر دۆسیەکە بدات.
.......................................................................................
سەرۆکی گرووپێکی تاوانکارییەو لە ئەورووپاو ئەمریکا داواکراوە
رەوا مەجید، کە لە سوێد بە "رێوییە کوردەکە" ناسراوە و تۆمەتبارە بە سەرۆکایەتیکردنی باندێکی تاوانکاری بە ناوی (فۆکس-ترۆت)، ئەم هەفتەیە جارێکی دیکە ناوی لەو وڵاتەدا بڵاوبووەوە. ئەو لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و حکومەتی بەریتانیاوە خراوەتە لیستی سزاکانەوە و دوای جێهێشتنی سوێد، لە ساڵی 2023 لە ئێران دەستگیرکراوە.
بەگوێرەی پۆلیسی فینلەند، چەند مانگێک لەمەوبەر لە کاتی هەڵکوتانە سەر شوقەیەک لە هێڵسنکی کە وەک کۆگای ماددەی هۆشبەر بەکارهاتووە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەژێر ناوی "دۆن فۆکس"، کە نازناوی رەوا مەجیدە، بۆ یەکێک لە دەستگیرکراوەکان هاتووە. پۆلیس بۆ سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکە وەڵامی پەیوەندییەکەی نەداوەتەوە.
لەنێو دامەزراوە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی رۆژئاوادا گومان هەیە کە ئێران رەوا مەجید و گرووپەکەی بۆ هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بەکاربهێنێت. لە ساڵی 2024 و دوای ساڵێک لە دەستگیرکردنی لەلایەن ئێرانەوە، هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە سوێد و گرووپی فۆکس-ترۆت بە ئەنجامدەری هێرشەکە دانرا.
لەسەر ئاستی ناوخۆی سوێدیش، لە کەیسێکی ئەم دواییانەدا، داواکاری گشتی رایگەیاند کە دوو ئەندامی ئەو باندە منداڵێکی 15 ساڵانیان بۆ دانانی بۆمبێک لە ستۆکهۆڵم راسپاردووە، بەڵام بۆمبەکە بە منداڵەکەدا تەقیوەتەوە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی.
...........................................................................
کچێکی کورد لە ئەڵمانیا خەڵاتێکی فەلسەفە بەدەست دەهێنێت
زێوە حوسێن سینۆ، کچە کوردێکی لەدایکبووی ساڵی 2004ـی شاری دربێسیێی رۆژئاوای کوردستانە، کە بەهۆی جەنگەوە لەگەڵ خانەوادەکەی ئاوارە بووە و لە ساڵی 2018 لە ئەڵمانیا جێگیر بووە.
سەرەڕای بەربەستەکانی زمان، زێوە لە خوێندن بەردەوام بوو و هۆگری فەلسەفەی ئەڵمانی بوو، بەتایبەت فەلسەفەی نیچە. ئەو توانی لە پێشبڕکێیەکی فەلسەفیدا پلەی یەکەمی ویلایەتەکەی و پلەی چوارەمی سەر ئاستی ئەڵمانیای فیدراڵ بەدەستبهێنێت.
زێوە بە بەرنامەی دیاسپۆرای ڕاگەیاند، دەیەوێت لە ڕێگەی فەلسەفە، یاسا و سیاسەتەوە خزمەت بە ئەڵمانیا بکات و ڕۆڵی خۆی لەو وڵاتەدا ببینێت.
................................................................................
پاناخوازانی کورد لە بەریتانیا ناچاردەکرێن پاسپۆرت دەربهێنن
دادگایەکی بەریتانیا سکاڵای 3 پەناخوازی خەڵکی باشووری کوردستانی رەتکردەوە کە داوایان کردبوو ناچار نەکرێن بەڵگەنامەی عێراقی لە باڵیۆزخانەی عێراق لە لەندەن دەربهێنن. پێشتر پەناخوازان دەیانتوانی لە رێگەی پێشکەشنەکردنی بەڵگەنامەی عێراقییەوە، رێگری لە دیپۆرتکردنەوەیان بکەن.
بەمدواییانە، وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا داوای لە سێ پەناخواز کردبوو لە باڵیۆزخانەی عێراق بەڵگەنامەکانیان دەربهێنن، ئەوان رەتیانکردبووەوە و دۆسیەکەیان بردە بەردەم دادگا. بەڵام دادگا، دوای بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە و سەردانکردنی باڵیۆزخانەی عێراق، سکاڵاکەی رەتکردۆتەوە.
بەپێی بەدواداچوونی دادگا، هەموو پەنابەرێک دەتوانێت لە ماوەی 20 خولەکدا مامەڵەی داواکردنی بەڵگەنامە لە باڵیۆزخانەی عێراق تەواو بکات و لە ماوەی 1 بۆ 2 مانگدا پاسپۆرتیان بۆ دەگەڕێتەوە. بەرپرسێکی باڵیۆزخانەکە ئاشکرای کردووە کە لە ماوەی 2 ساڵ و نیوی رابردوودا 3 هەزار داواکارییان جێبەجێ کردووە و رۆژانە 40 بۆ 60 داواکاری وەردەگرن.
پەناخوازەکان، یەکێکیان 4 منداڵی هەیە، لەنێوان ساڵانی 2017 بۆ 2019 گەیشتوونەتە بەریتانیا.
....................................................................................
لە ئەڵمانیا منداڵێکی کورد پاڵەوانی شەتڕەنجە
لێزان خەلەف، منداڵێکی کوردی تەمەن 8 ساڵان، لە پێشبڕکێیەکی شەتڕەنجدا لەسەر ئاستی ویلایەتی زاکسن ئەنهاڵت لە ئەڵمانیا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
لێزان، 3 ساڵە یاریی شەتڕەنج دەکات و لە شاری ماگدبۆرگ دەژی، گوتی کە راهێنەرەکەی لە قوتابخانە بەهرەکەی دۆزیوەتەوەو دڵخۆشە بەو سەرکەوتنە و دەیەوێت زیاتر پێشبکەوێت و سەرکەوتنی گەورەتر لەسەر ئاستی ئەڵمانیا بەدەستبهێنێت.
بە گوتەی تۆماس بوندرۆک راهێنەرەکەی لێزان، ئێستا دەتوانێت لەگەڵ یاریزانی گەورە و بەهێزیشدا رکابەری دەکات و پێشبینی سەرکەوتنی گەورەتری بۆ دەکات و هۆکاری یەکەمبوونیشى ئەوەیە کە زۆر حەزی لە شەتڕەنجەو خۆی دەیەویست یەکەم بێت.
مانیا خەلەفی دایکی لێزان باس لەوە دەکات کە کوڕەکەی لە تەمەنی 3 ساڵییەوە خولیای یاریی شەترەنجی هەبووە و ئەو بەهرەکەی تێدا بەدی کردووە. دوای ئەوەی بینی بە شێوەیەکی ڕاست یاری دەکات، لە یانەیەکی وەرزشی شارەکەی تۆماری کرد.
ئەو خێزانە لە ساڵی 2015ەوە لە رۆژئاوای کوردستانەوە چوونەتە ئەڵمانیا و لە شاری ماگدیبۆرگ نیشتەجێ بوون. لێزان پلەی یەکەمی لە پاڵەوانێتییەکی ویلایەتەکەی بەدەستهێناو بڕیارە لە 26ی مانگی مایس بەشداریی لە پاڵەوانێتییەکی دیکەدا بکات.
جگە لە شەترەنج، ئەو کوڕە لە وانەی بیرکاریشدا سەرکەوتووە و بڕیارە بەشداریی لە ئۆڵۆمپیادی بیرکاریدا بکات. دایکی دەلێت کە لە ماڵەوە بە زمانی کوردیی قسەدەکەن بۆ پاراستنی زمانەکەیان، بەڵام لە دەرەوە و قوتابخانە بە ئەڵمانی قسە دەکەن.
.............................................................................................
شەڕی کەی ئێف سی ئەمریکی و کریسپی کەبابی کوردی گەرمە
کۆمپانیای ئەمریکیی کەی ئێف سی لە ئەڵمانیا ڕووبەڕووی کێشەیەکی یاسایی بووەتەوە لەگەڵ زنجیرە چێشتخانەیەکی کوردی، دوای ئەوەی ژەمێکی نوێی بە ناوی (کریسپی کەباب) خستە بازاڕەوە. ئەو ناوە وەک مارکەیەکی بازرگانی لەلایەن زنجیرە چێشتخانەی "کریسپی کەباب"ەوە تۆمار کراوە، کە خاوەنەکەی کوردە و 17 لقی لە سەرتاسەری ئەڵمانیا هەیە.
سەرکان کۆلجوو، خاوەنی "کریسپی کەباب" کە کوردی ئێزدی و خەڵکی باتمانی باکووری کوردستانە، بە بەرنامەی دیاسپۆرای راگەیاند کە ئەو ناوە لە ساڵی 2017ەوە بە فەرمی بە ناوی ئەوانەوە تۆمار کراوە و ئەوەی کەی ئێف سی کردوویەتی پێشێلکردنی مافەکانیانە. بەپێی قسەی پارێزەرێکی ئەڵمانی، لە ڕووی یاساییەوە ماف لای چێشتخانە کوردییەکەیە.
کەی ئێف سی ڕەتیکردووەتەوە ناوی کۆپی کردبێت و لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو ژەمە لە سەرانسەری ئەوروپادا بەردەستە، بەڵام ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ خاوەنی چێشتخانەکە دەربڕیوە. سەرەڕای ئەوەی سەرەتا ویستوویەتی سکاڵا تۆمار بکات، سەرکان کۆلجوو ئێستا خوازیارە کێشەکە لە دەرەوەی دادگا و لەرێگەی ڕێککەوتنەوە چارەسەر بکرێت، چونکە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کەی ئێف سی باشە.
...........................................................................................
کوردێک لە ماراسۆنی شاری بۆن یەکەم دەبێت
رەجەب ئەرسەلان، گەنجێکی خەڵکی باکووری کوردستان، لە ماڕاسۆنی 19ی نیسانی شاری بۆنی ئەڵمانیا، لەنێو 12,500 بەشداربوودا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
ئەو وەرزشوانە بە بەرنامەی دیاسپۆرای راگەیاند کە توانیویەتی ماوەی 22 کیلۆمەتر بە 1 کاژێر و 6 خولەک ببڕێت و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمار بکات. پێشتریش پلەی یەکەمی لە ماڕاسۆنی شاری هانۆڤەر بەدەستهێنابوو و رایگەیاند کە هەمیشە بە ئاڵای کوردستانەوە بەشداری دەکات.
لە هەمان ماڕاسۆندا، سامان حەمە سەعید، گەنجێکی دیکەی کوردی خەڵکی باشووری کوردستانەو بە جلوبەرگی کوردییەوە بەشداریی کرد بە مەبەستی ناساندنی کولتووری کوردی.

ئەگەر مافی پەنابەریت وەرگرتووە گەڕانەوە بۆ کوردستان قەدەغەیە
ژمارەیەک پەنابەر لە ئەڵمانیا کە خاوەنی مافی مانەوەن، نامەیان لە حکومەتی ئەو وڵاتەوە پێگەیشتووە سەبارەت بە گەشتکردنیان بۆ کوردستان و ئەمەش مەترسیی لەسەر مافی مانەوەیان دروست کردووە.
لەو بارەیەوە عەبدوڵرەزاق ساڵح وەرگێڕێکی فەرمییە لە دامودەزگاکانی ئەڵمانیاو بە بەرنامەی دیاسپۆرای ڕایگەیاند، فەرمانگەی کۆچ و پەنابەران لە ئەڵمانیا بەشێوەیەکی خولی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی پەنابەران دەکات بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە هێشتا مەرجەکانی پەنابەرییان تێدا ماوە. ئەگەر دەزگاکە بۆی دەرکەوت کە پەنابەرێک سەردانی وڵاتی خۆی کردووە، ئەوا نامەیەکی ئاگادارکردنەوەی بۆ دەنێرێت و نیازی خۆی بۆ وەرگرتنەوەی ئیقامەکەی ڕادەگەیەنێت.
دواتر، پەنابەرەکە بۆ ماوەی مانگێک بەبێ ئیقامە دەمێنێتەوە و دەبێت لەو ماوەیەدا بەڵگەی پێویست پێشکەش بکات و هۆکاری گەشتەکەی ڕوون بکاتەوە. ئەگەر بەڵگەکانی قەناعەتبەخش نەبن، مەترسیی لێوەرگرتنەوەی ئیقامەکەی زۆر گەورە دەبێت. لە حاڵەتی هەڵوەشاندنەوەی مافی مانەوەی پەنابەرەکە دەتوانێت پەنا بۆ دادگای ئیداری ببات، بەڵام پرۆسەکە چەندین مانگ دەخایەنێت و دەرەنجامەکەی مسۆگەر نییە.
ساڵح هەروەها ئاشکرای کرد زۆرجار وڵاتانی سێیەم، کە پەنابەران لە ڕێگەیانەوە گەشت دەکەن، حکومەتی ئەڵمانیا لەم گەشتانە ئاگادار دەکەنەوە.
سەبارەت بە هۆکاری گەشتکردن، هەندێک پەنابەر بەهۆی بارودۆخی تایبەتی خێزانی یان بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرت ناچار دەبن بگەڕێنەوە. ئەگەر گەڕانەوەکە بە پشتیوانی و نووسراوی فەرمانگەیەکی ئەڵمانی بێت بۆ بەدەستهێنانی بەڵگەنامە، ئەوا دەکرێت وەک بەڵگەیەک بۆ پاراستنی مافەکانیان بەکاربهێنرێت. بەڵام لە حاڵەتە مرۆییەکاندا، وەک نەخۆشکەوتنی کەسوکار، پەنابەرەکە خۆی بەرپرسیارێتیی بڕیارەکە و مەترسییەکانی هەڵدەگرێت.
هەندێک لە پەنابەران لە ئەڵمانیا دوای وەرگرتنی مافی مانەوە بەهۆی کارەوە، چیتر پەیوەندییان بە دۆسیەی پەنابەرییەوە نامێنێت و دەتوانن بە ئازادی گەشت بۆ وڵاتی خۆیان بکەن.
لەم کاتەدا گفتوگۆیەکی سیاسی لە ئەڵمانیا لە ئارادایە سەبارەت بە پێداچوونەوە بە دۆسیەی پەنابەرانی کوردی رۆژئاوا کوردستان و ئەگەری گەڕاندنەوەی بەشێک لەوان، ئەمەش نیگەرانییەکی گەورەی بۆ ئەو کەسانە دروست کردووە.
ئەو شارەزاییەی بواری پەنابەران داوا لەو پەناخوازانە دەکات هەوڵی بەدەستهێنانی ئیقامەی کارو بڕوانامەی زمانی ئەڵمانی بدەن بۆ ئەوەی لەدەست ئیقامەی کاتی رزگاریان بێت و مەترسی لێوەرگرتنەوەی ئیقامەو گەڕاندنەوەیان نەمێنێت.
جگە لە ڕێگەی پەنابەری، چەندین دەرفەتی یاسایی بۆ هاتنە ئەڵمانیا هەن، وەک خوێندنی زانکۆ، خوێندنی پیشەیی و کارکردن. ئێستا ئەڵمانیا پێویستییەکی زۆری بە کارمەند هەیە لە بوارە جیاجیاکاندا، لە کەرتی تەندروستییەوە تا شۆفێریی پاس و بارهەڵگر. هەرچەندە ڕێکارەکان ئاسان نین و پێویستیان بە دۆزینەوەی کۆمپانیا هەیە، بەڵام ئەم ڕێگایانە بەدیلێکی یاسایین بۆ کۆچی نایاسایی.
کۆکردنەوەی خێزان یەکێکە لە کێشە و ئاڵنگارییە گەورەکانی بەردەم ئەو کەسانەی دەیانەوێت خێزانەکانیان بهێننە ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپا. پرۆسەکە قورسە و هەموو جۆرێکی مافی مانەوە (ئیقامە) ڕێگە بەو کارە نادات، بۆ نموونە هەندێک لە ئیقامەکانی کارکردن.
ساڵح لەو بارەیەوە رایگەیاند، بۆ ئەو کەسانەی ڕەگەزنامەی ئەڵمانی یان ئیقامەی هەمیشەیییان هەیە، پڕۆسەی کۆکردنەوەی خێزان ئاسانترە. لەگەڵ ئەوەشدا، وەرگرتنی ڤیزای هاوسەرگیری لە بەغدا چەندین مانگی پێدەچێت و لە هەولێر ماوەکەی درێژترە و لەوانەیە بگاتە ساڵێک.
ئەو هاوکارەی پەنابەرانی کورد لە ئەڵمانیا ئامۆژگاریان دەکات کە هەوڵی فێربوونی زمان، دۆزینەوەی کار، و ڕێزگرتن لە یاساکانی وڵاتی خانەخوێ بدەن و هەروەها، پێویستە بۆ هەر کار و پرسێک، ڕاوێژ بە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا لەو بوارەدا بکرێت بۆ دوورکەوتنەوە لە زانیاریی هەڵە.
بەرنامەی دیاسپۆرا شەوانی هەینی کاژێر 21:00 پەخش دەکرێت.

پێشکەشکار: هێمن عەبدوڵڵا
پرۆدیوسەر: سابیر یاسین و شەوقی کانەبی
بهشی بكه لە