چیرۆکی ئەو گۆرانییەی جیهانی بە کوردی هێنایە سەما
هەموو شتێک لە یەکشەممەیەکی هێمنی کۆتایی مانگی ئادار دەستیپێکرد. لەژێر تیشکی گڵۆپی سووری ترافیک لایتێک لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا، دوو گەنجی کورد و ئێریتریایی، لووام مێسفین و بارش کۆرکمەز، گۆرانیی (گولێ)یان لێدا کە بە دەنگی گۆرانیبێژێکی دروستکراوی ژیریی دەستکرد بە ناوی (هیڤا) تۆمار کرابوو. لووام ڤیدیۆیەکی کورتی لە تیکتۆک بڵاوکردەوە و لەو چرکەساتەوە بۆمبێکی کولتووریی کوردی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا تەقییەوە. لە ماوەی چەند کاژێرێکدا، ڤیدیۆکە بووە زریانێکی دەنگ، میوزیک و سەما کە جیهانی تەنی.
(گولێ)، لە ماوەی چەند هەفتەیەکی کورتدا، وشەی "کورمانجی" خستە سەر زاری ملیۆنان کەس لە سەرتاسەری جیهان. کەسانێک کە رەنگە هەرگیز لە ژیانیاندا وشەیەکی کوردییان نەبیستبێ، لەپڕ بە زمانێک سەما دەکەن کە ساڵانێکی زۆرە هەوڵی بێدەنگکردنی دەدرێت.
ئەو گۆرانیبێژەی هەم هەیە و هەم نییە
ئەوەی لە چیرۆکی گۆرانیی (گولێ)دا سەرنجڕاکێشە، تەنیا خێرایی بڵاوبوونەوەی نییە، بەڵکو چیرۆکی گۆرانیبێژەکەشیەتی. ئەو دەنگەی جیهانی هێناوەتە سەما، دەنگی ژنێکە بە ناوی (هیڤا) کە لە بنەڕەتدا بوونی نییە و کارەکتەرێکی دروستکراوی ژیریی دەستکردە. (هیڤا)، بەرهەمی چەندین هەفتە کارکردنی بێوچانی دوو گەنجی دیاسپۆرایە کە دەیانویست دەنگێکی رەسەن بخوڵقێنن.
لەپشت ئەم کارە هونەرییەوە، لووام مێسفین و بارش کۆرکمەز (پایکس) هەن، کە پڕۆژەیەکی هاوبەشیان بە ناوی "پڕۆژەی 144" هەیە. ئامانجیان "پێدانی دەنگە بەو کولتوورانەی کەس گوێیان لێ ناگرێت". لووام دەڵێت، "کاتێک یەکەمجار دەنگی (هیڤا)مان بیست، یەکسەر زانیمان ئەوە ئەو رۆحەیە کە دەمانەویست."
هیچیان پێشبینیی ئەو زریانەیان نەدەکرد کە دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە بەرپا بوو. لووام دەڵێت، "دوای ئەوەی ڤیدیۆکەم لە تیکتۆک بڵاوکردەوە، بینیم کتوپڕ بوو بە 50 هەزار بینەر. دواتر گەیشتە 100 هەزار. ئەوکات زانیمان گۆڕانکارییەکی گەورە روودەدات. هەمووان پرسیاریان دەکرد: هیڤا کێیە؟"
ماسکێک کە تەنیا ئاشتی لایدەبات
بارش کۆرکمەز، ناسراو بە پایکس، میوزیکژەنێکی پیشەگەرە و لە تەمەنی 14 ساڵییەوە لەنێو دنیای هونەردایە. شارەزایی لە ژەنینی پێنج ئامێری جیاوازدا هەیە و میوزیکی بۆ ئەستێرە گەورەکانی جیهان دروستکردووە. سەرەڕای ئەوەش، بڕیاریداوە بە ماسکێکەوە دەربکەوێت.
پایکس دەڵێت، "نامەوێ دەموچاوم پێشان بدەم، تاوەکو ئەو کاتەی دەگەمە ئامانجەکانم. یەکێک لەو ئامانجانە ئەوەیە کە لە ئاشتیدا بژیم و چیدیکە نەبینم گەلەکەم یان گەلانی دیکە دەچەوسێندرێنەوە." پایکس، کە ناوی راستەقینەی (بارش)ە و هەر بە واتای ئاشتی دێت، دەیەوێت پەیامەکەی لە رووخساری گەورەتر بێت.
"ئیشەکە وا ئاسان نییە"
هەندێک کەس رەخنە لە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە هونەردا دەگرن، بەڵام خوڵقێنەرانی (هیڤا) بۆچوونێکی دیکەیان هەیە. لووام دەڵێت، "ئەمە کارێکی زۆرە کە کردوومانە. ئێمە میوزیکی خۆمان و ئامێرەکانی خۆمان بەکاردەهێنین، تاوەکو رۆحی مرۆڤی تێدا بێت.“ پایکسیش جەخت لەوە دەکاتەوە کە پرۆسەکە ئاسان نییە و دەڵێت، "ئەگەر ئەوەندە ئاسان بووایە، هەزاران گۆرانیی لەو شێوەیە دروست دەکران. ئێمە تەنیا بۆ دەنگەکە، زیاتر لە دوو هەفتە گەڕاین و تاقیمانکردەوە. لە زۆربەی گۆرانییەکاندا میلۆدییەکان خۆم دروستم کردوون."
بۆ سەلماندنی ئەو رۆحە مرۆڤییە، پایکس لە هەڤپەیڤینێکدا تەمبوورێکی 40 ساڵەی باوکی کۆچکردووی دەژەنێت و دەڵێت، "ئەو مامۆستای من بوو بۆ میوزیک و ژیان. من دەمەوێ بە کوردی بژیم و زمان و کولتوورەکەم بپارێزم."
پەیامێک بۆ دیاسپۆرا
پایکس، پەیامێکی بۆ گەنجانی دیاسپۆرا هەیە و دەڵێت، "دەبێ بەسەختی کار بکەین و ببینە نموونەی باش. زۆر کەس بە چاوێکی پڕ لە حوکمی پێشوەختەوە سەیری ئێمە دەکەن. دەبێ بە زانست و خوێندن بدرەوشێینەوە و لە هەموو شوێنێک ئاشتی بەرقەرار بکەین."
بارش و لووام بەڵێنیانداوە کە بەردەوام بن و بە گۆرانیی داهاتوویان، کە ناوی (زیندان و ژیان)ە، جارێکی دیکە جیهان بە گۆرانیی کوردی بهێننەوە سەما.

بهشی بكه لە