ئەبو غرێب

ئەبو غرێب

زیندانی ئەبو غرێب یەکێکە لە بەدناوترین زیندانەکانی عێراق، لە سەردەمی پاشایەتییەوە تا ئەمڕۆ ماوەتەوە و بووەتە هێمایەک بۆ ئەشکەنجەدانی گەلانی عێراق بەتایبەت کورد.
بەپێی زانیارییەکان زیندانی ئەبوغرێب ساڵی 1957 لەلایەن کۆمپانیای ئەندازیاریی ئەمریکی "لۆنگ ئای لاند" لە قەزای ئەبو غرێب دروستکراوە، رووبەرەکەی چوار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و بۆ چوار هەزار زیندانی دیزاینکراوە.
لە سەردەمی رژێمی بەعسدا، ئەبو غرێب گۆڕاوە بۆ شوێنێکی ترسناک کە بووەتە کابووسێک بۆ عێراقییەکان و خەڵکی باشووری کوردستان.
رووداو لە بەڵگەفیلمێکی تایبەتدا، چەند زیندانییەکی سیاسی دوای زیاتر لە سێ دەیە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو شوێنەی تێیدا زیندانیکرابوون، قوربانییەکان خۆیان باسی ژیان و رۆژانی دەستبەسەرییان دەکەن و چیرۆکی ساتەکانی چاوەڕوانی مەرگ دەگێڕنەوە.
زیندانییە کۆنەکان باسی ئەو دڕندەییە دەکەن کە رژێمی سەددام حوسێن دەرهەق بە گەلانی عێراق ئەنجامی داوە، ئەوان داوا دەکەن ئەم شوێنە بکرێتە مۆزەخانەیەک تاوەکو هەموو کەسێک بتوانێت سەردانی بکات و بزانێت سەردەمانێک لەوێ چی روویداوە، بەڵام بەداخەوە ئێستا زیندانی ئەبو غرێب پڕە لەو کەسانەی کە مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنن یان بازرگانی پێوە دەکەن.
بەڵگەفیلمی "ئەبو غرێب" بەرهەمی بەشی بەڵگەفیلمی  تۆڕی میدیایی رووداوە و ماوەکەی 52 خولەکە، لە ساڵی 2022 وەک بیرۆکە کاری لەسەر کراوە و لە سەرەتای 2024 هەروەها 2025 کاری لەسەرکراوە.

پرۆدیوسەر: هۆرێن غەریب
دەرهێنان و مۆنتاژ: هەردی قادر
بەرهەمی ساڵی 2025