جەلیل کاکەوەیس داربەڕووی بنار حەمرین
جاری وەها هەیە بەسەرهاتێکی تایبەتیی نووسەرێک دەبێت بە یەکێک لە چیرۆکە هەرە گرنگەکانی. لە کن جەلیل کاکەوەیس بەسەرهاتی کوشتنی سەگەبۆر لە گوندی حەساری کەرکووک یەکێکە لەو چیرۆکە گرنگانە، چیرۆکێکی راستەقینە و پڕ برکوژان.
لەگەڵ نووسەر خۆیدا و لە کاتی ئامادەکاریمان بۆ ئەم بەڵگەفیلمە زۆر قسەمان سەبارەت بە بەرهەم و ژیانی جەلیل کاکەوەیس دەکرد، رۆژێک مامۆستا هاتە سەر بەسەرهاتێکی خەمگین، بەسەرهاتی کوشتنی سەگەکەیان، مامۆستا جەلیل کاکەوەیس خۆی یەکێکە لە وەستاکانی گێڕانەوە، وەها دەستی بە گێڕانەوەی چیرۆکەکە کرد.
لە ماڵی خۆمان، لە گوندی حەساری گەورە، دانیشتبووین، لەگەڵ دایکم و باوکم بووم، نیوەڕۆ بوو، خواردنمان لە پێش بوو. لە پڕ گوێمان لە دەنگی تەقە بوو. کاتێک چوومە دەرێ تەماشا دەکەم سەگەبۆرەمان کەوتووە و خوێن لە ملی لرفە دەکات، تەماشای ئەولاترم کرد دوو حەرەس قەومی ئاوڕێکیان دایەوە. ئەو دوو حەرەس قەومییە بوون سەگەبۆرەی ئێمەیان کوشت و خوێنساردانە ئاوڕێکیان دایەوە و ڕۆیشتن.
جەلیل کاکەوەیس، نەک هەر وەکو ئەدەبیات، بەڵکو وەکو هەڵوێست و ئاژەڵدۆستی و ژینگەپارێزی پێویستە گوێ لە چیرۆکی ژیان بێتە گرتن. چیرۆکنووسێک وەکو خۆی دەڵێت؛ ئەوەی نەیاری گەلەکەم بێت، نەیاری خاک و ژینگەکەم بێت، بە هەموو هێزێکەوە لە دژیم“.
بەرهەمی رووداو: 2025
بەرهەمهێنەر و دەرهێنەر: سیروان رەحیم
مۆنتاژ: دیار مەرجان
بهشی بكه لە