کوڵەجۆ، دڵم رەشبووە
لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی رابردوو لە لووتکەی جەنگی عێراق-ئێراندا، رژێمی بەعس بە سەرۆکایەتیی سەددام حوسێن، بە بیانووی پشتیوانیی کورد لە ئێران، شاڵاوێکی بەرفراوانی جینۆسایدی بە ناوی ئەنفال دژی کورد دەستپێکرد، لەم چوارچێوەیەدا گوندی کوڵەجۆی گەرمیان، کە نزیکەی 300 کەسی تێدا دەژیا، بووە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی شاڵاوەکە و نیوەی دانیشتووانەکەی ئەنفال کران.
پڕۆسەی تێکدانی گوندەکانی کوردستان بە مەبەستی بڕینی پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگە، چەند ساڵێک پێش ئەنفال دەستی پێکردبوو، دانیشتووانی کوڵەجۆش هاوشێوەی گوندەکانی دیکە، پاڵپشتی پێشمەرگە بوون، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە چالاکییەکانی پێشمەرگە، سەددام حوسێن، عەلی حەسەن مەجیدی ئامۆزای کردە فەرماندەی هێزەکانی باکوور و زۆربەی ناوچە لادێیەکانی وەک "ناوچەی قەدەغەکراو" ناساند، کە کوشتنی هەر کوردێک تێیاندا رێگەپێدراو بوو.
ترس و دڵەڕاوکێی دانیشتووان ئەو کاتە گەیشتە لووتکە، کاتێک لە 16ی ئاداری 1988، عەلی حەسەن مەجید ناسراو بە "عەلی کیمیایی"، فەرمانی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەی دەرکرد کە تەنیا 80 کیلۆمەتر لە کوڵەجۆوە دوور بوو و بووە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی پێنج هەزار کەس، مانگێک دواتر، لە 13ی نیسان سوپای عێراق گەمارۆی کوڵەجۆی دا و دانیشتووانەکەی لە رێگەی ملە سوورەوە کۆکردەوە و دەستگیری کردن.
دواتر دەستگیرکراوەکان بۆ سەربازگەکانی تۆپزاوا و دوبز گواسترانەوە و خێزانەکان لێکجیاکرانەوە، پیاوەکان بۆ شوێنێکی نادیار بردران و بێسەروشوێن کران، ژن و منداڵەکانیش رەوانەی زیندانی نوگرە سەلمان و بیابانەکانی باشووری عێراق کران، کە تێیدا دەیان کەس بەهۆی نەخۆشی و برسێتییەوە گیانیان لەدەستدا.
تەیموور عەبدوڵڵا، تاکە منداڵی رزگاربووی یەکێک لەو کۆمەڵکوژییانە بوو کە لە بیابانەکانی نزیک نوگرە سەلمان ئەنجام درا.
دوای ئاگربەست لەگەڵ ئێران و پاشەکشەی پێشمەرگە، رژێمی بەعس لێخۆشبوونێکی گشتیی بۆ ئەو زیندانیانە دەرکرد کە لە ژیاندا مابوونەوە، بەڵام دوای راپەڕینی ساڵی 1991 و سەرکوتکردنی، جارێکی دیکە خەڵک ئاوارە بوونەوە و دواجار لە ساڵی 1994 بەشێک لە رزگاربووانی کوڵەجۆ گەڕانەوە بۆ گوندە وێرانکراوەکەیان.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە شاڵاوەکانی ئەنفالدا نزیکەی 182 هەزار کورد گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە چوار هەزار گوند خاپوورکران، ساڵی 2006 سەددام حوسێن و دواتریش عەلی کیمیایی بە تاوانی جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە سێدارەدران، کە تەیمووری رزگاربوو یەکێک لە شایەتحاڵە سەرەکییەکانی دۆسیەکە بوو، تاوەکو ئەمڕۆش بەردەوام گۆڕی بەکۆمەڵی قوربانیانی ئەنفال لە ناوچە جیاجیاکانی عێراقدا دەدۆزرێنەوە.

بهشی بكه لە