لە قووڵاییدا
هەرچەندە تەمەنی دەریاچەی دووکان کەمە و تەنیا 516 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، بەڵام دەوڵەمەندە بەبوونی باڵندەی ئاوی وەکو ماسیگر و نەورەس و قیرمراوی و مراوی کێوی و چەندین جۆر باڵندەی دیکە. هەروەها لە قوڵاییەکانیدا دەوڵەمەندە بە ماسی و گیانەوەرە ئاوییەکان و گرنگترینیان رۆبیانە. رۆبیان لەنێو دەریاچەکە بەشێوەیەکی سرووشتی زۆردەبن، دەکرێت سوودی یەکجار زۆری لێ وەربگیرێت و هەوڵی پاراستن و زیادکرنیان بدرێت.
ئەم بەڵگەفیلمە بەرهەمێکی نوێی بەشی بەڵگەفیلمی تۆڕی میدیایی رووداوە و باسی ئەو سەرچاوە سرووشتییانە دەکات کە لەنێو دەریاچەی دووکاندان.
دەرهێنەر: رێباز مەنمی
بەرهەمی ساڵی 2023
بهشی بكه لە