مەلەی مەرگ

مەلەی مەرگ

 
لە هەندێک لە رووبار و گۆم و دەریاچەکانی کوردستان، لە یەککاتدا هەندێک کەس مەلە دەکەن و هەندێکی دیکەش بە دوای تەرم دا دەگەڕێن! مەریەمی تەمەنی 11 ساڵ کە لەگەڵ خێزانەکەی چووبوونە سەیرانگایەکی دەڤەری چۆمان، لە درەنگانێکی شەودا ئاو بردی و تەنیا چیرۆکە بە ئازارەکەی مایەوە. لەو کاتەی تیمەکان بێوچان سەرقاڵی گەڕان و پشکنینی ئاوەکان بوون بۆ دۆزینەوەی تەرمی مەریەم، ژمارەیەک گەنج سەرقاڵی مەلەکردن بوون.
لەگەڵ دەستپێکردنی گەرما لە کوردستان، مەلەوانگە و دەریاچە و رووبارەکانی کوردستان دەبنە سەرچاوەی چەندین هەواڵی ناخهەژێن و بە ئازار لە بارەی خنکانی ئەو کەسانەی لە پێناوی فێنکبوونەوە و کاتبەسەر بردن ریسک بە ژیانی خۆیانەوە دەکەن.
دوای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر خنکان و بزربوونی مەریەم، کچێکی دیکە بەناوی ئاڤێستا لە نێو یەکێک لە ئاوەکانی ئەو ناوچەیە خنکا و تاوەکو ئێستاش نەدۆزراوەتەوە. دیمەنە بەئێش و بەسوێیەکەی باوکی کە ماوەیەکی زۆر لە کەناری ئاوەکە با چاوەڕوانی مابوویەوە، نەبووە وانەیەک بە هۆی نەشارەزایی و تێنەگەیشتن لە سرووشتی ئاو، هێشتا مەلەی مەرگ-یان دەکرد.
ئەم بەڵگەفیلمە، هەوڵێکی مەیدانییە لە ناوچە جیاجیاکانی سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان وێنەگیراوە و چیرۆکەکانی خنکان بە ئامارەوە دەگێڕێتەوە. ئەو چیرۆکانەی کە خۆفێنککردنەوەیەکی نەشارەزایانە دەکاتە پرسەیەکی گەرم.   
پرۆدیوسەر: نەوزاد مەحموود
مۆنتاژ و دەرهێنەر: ئاری ئەمین
بەرهەمی ساڵی 2025