قادر دیلان
کانیەک بووم لە سلێمانی هەڵقوڵام و لە هەندەران وشکم کرد
ئەگەر مردم لێرەم مەهێڵنەوە و بمبەنەوە بۆ کوردستان
ئەوە دوایین دێڕەکانی ژیانی هونەرمەندی گەورەی کورد قادر دیلان بوون، ئەو هونەرمەندەی کە ساڵانێکی زۆر خزمەتێکی زۆری بە هونەری میوزیکی کوردی کردووە، بەڵگەفیلمی (دیلان) بەرهەمێکی نوێی بەشی بەڵگەفیلمی تۆڕی میدیایی رووداوە، باسی ژیان و وێستگە گرنگەکانی ئەو هونەرمەندە دەکات. ئەوەی جێگەی سەرنجە لەم بەڵگەفیلمەدا هەڤپەیڤینێکی هونەرمەند قادر دیلان پیشان دەدرێت کە لە ساڵی 1994 دا فیلمساز سیروان رەحیم تۆماری کردووە.
دەرهێنان و مۆنتاژ: هەردی قادر
پرۆدیوسەر: هۆرێن غەریب
بەرهەمی ساڵی 2023
بهشی بكه لە