تیپی مۆسیقای مەولەوی
تیپی مۆسیقای مەولەوی تیپێکی دیار و خاوەن مێژوو و کاری جوانن، بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1955لە سلێمانی لەسەر دەستی چەند هونەرمەندێک دامەزراوە و پاش چەند ساڵێک لە کار کردن دەوەستن و بۆ جاری دووم و بە هەمان ناو ساڵی 1978 دامەزراوەتەوە، تاوەئێستا بەردەوامن لە کارکردن، لە مێژووی ئەم تیپەدا چەندین گۆرانی و سروودی نیشتمانی بەرهەمهاتووە، لەسەردەم و شۆڕشە جیاوازەکاندا رۆڵ و کاریگەریی بەرچاویان هەبوو بەشێکی زۆری بەرهەمەکانیان لەسەردەمی رژێمی بەعسیدا بە نهێنی و لەژێرزەمیندا تۆمارکردووە.
تیپەکە لە مێژووی میوزیک و گۆرانی کوردیدا ناوێکی دیار و پڕ بەرهەمن.
لەم بەڵگەفیلمەی تۆڕی میدیایی رووداودا زانیاری زیاتر ببینن
وێنەگرتن و دەرهێنانی: حەیدەر عومەر
مۆنتاژ: سارۆیان بەیان
رووناکی: دیدۆ خۆزگە
بەرهەمی ساڵی 2023
بهشی بكه لە