ژینی دڵداری

ژینی دڵداری

هونەرمەند محەممەد غەریب قەدری ساڵی 1940 لە پێنجوێن لە دایکبووە، لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر منداڵی بەڕێکردووە، پاشان کوردستان جێدەهێڵن و دەچنە بەغداد، لەوێ ئامادەیی و پەیمانگای هونەرەجوانەکان بەشی میوزیک دەخوێنێت. محەممەد قەدری یەکێک بووە لەو هونەرمەندانەی لە ئێزگەی کوردی بەغدا خزمەتێکی زۆری هونەری کوردی کردووە و بەوە ناسراوە کە لە نێوان هونەرمەندە کورد و عەرەبەکاندا تێکەڵاویی و لێکنزیکبوونەوەی دەکرد، جگە لە کورد ئاوازی بۆ عەرەبەکان، تورکمان و ئاشورییەکانیش داناوە.

محەممەد قەدری لە دوای شەست ساڵ خزمەتی هونەری کوردی خاوەنی نزیکەی 450 گۆرانی و ئاوازە.